< حزقیێل 26 >

لە یەکی مانگی یازدەی ساڵی دوازدەیەم، فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 1
And it came to pass in the eleventh year, the first day of the month, that the word of the Lord came to me, saying:
«ئەی کوڕی مرۆڤ، لەبەر ئەوەی سور دەربارەی ئۆرشەلیم گوتی:”هۆیها! دەروازەکەی ڕوو لە گەلان شکا، دەرگاکانی کەوتنە سەر پشت، وێرانبوونی ئەو قازانجی منە.“ 2
Son of man, because Tyre hath said of Jerusalem: Aha, the gates of the people are broken, she is turned to me: I shall be filled, now she is laid waste.
لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەی سور، من لە دژی تۆم، هەروەک دەریا شەپۆلەکانی بەرز دەکاتەوە، من چەندین نەتەوە دەهێنمە سەرت. 3
Therefore thus saith the Lord God: Behold I come against thee, O Tyre, and I will cause many nations to come up to thee, as the waves of the sea rise up.
جا ئەوان شووراکانی سور دەڕووخێنن و قوللەکانی تێکدەدەن، منیش خۆڵەکەی لەسەر ڕادەماڵم و دەیکەم بە بەردی ڕووت. 4
And they shall break down the walls of Tyre, and destroy the towers thereof: and I will scrape her dust from her, and make her like a smooth rock.
دەبێتە شوێنێک بۆ بڵاوکردنەوەی تۆڕ لەناو دەریا، چونکە من قسەم کرد. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. سور دەبێتە دەستکەوت بۆ نەتەوەکان و 5
She shall be a drying place for nets in the midst of the sea, because I have spoken it, saith the Lord God: and she shall be a spoil to the nations.
شارۆچکەکانی دەوروبەری بە شمشێر وێران دەبن، ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم. 6
Her daughters also that are in the field, shall be slain by the sword: and they shall know that I am the Lord.
«یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من لە باکوورەوە نەبوخودنەسری پاشای بابل دەهێنمە سەر سور، پاشای پاشایان، بە ئەسپ و گالیسکە و سوار و لەشکرێکی مەزنەوە. 7
For thus saith the Lord God: Behold I will bring against Tyre Nabuchodonosor king of Babylon, the king of kings, from the north, with horses, and chariots, and horsemen, and companies, and much people.
جا شارۆچکەکانی دەوروبەرت بە شمشێر وێران دەکات، سەنگەرت لە دەور لێدەدەن و قوللەت لەسەر بنیاد دەنێت، سەنگەرت لە دەور لێدەدات و قەڵغانت لێ هەڵدەگرێت. 8
Thy daughters that are in the field, he shall kill with the sword: and he shall compass thee with forts, and shall cast up a mount round about: and he shall lift up the buckler against thee.
مەنجەنیق دەخاتە سەر شووراکانت و بە چەکەکانی قوللەکانت دەڕووخێنێت. 9
And he shall set engines of mar and battering rams against thy walls, and shall destroy thy towers with his arms.
لە زۆری ئەسپەکانی تۆزیان داتدەپۆشێت. لە دەنگی ئەسپ سوار و عەرەبانە و گالیسکەکان شووراکانت دەلەرزن، کاتێک دێتە ناو دەروازەکانتەوە، وەک چوونەناو شارێکی پڕ کەلێن. 10
By reason of the multitude of his horses, their dust shall cover thee: thy walls shall shake at the noise of the horsemen, and wheels, and chariots, when they shall go in at thy gates, as by the entrance of a city that is destroyed.
بە سمی ئەسپەکانی هەموو شەقامەکانت دەپەستێتەوە، گەلەکەت بە شمشێر دەکوژێت، کۆڵەکە بەهێزەکانت دەکەونە سەر زەوی. 11
With the hoofs of his horses he shall tread down all thy streets: thy people he shall kill with the sword, and thy famous statues shall fall to the ground.
سامانت تاڵان دەکەن، بازرگانیت زەوت دەکەن، شووراکانت دەڕووخێنن، خانووە جوانەکانت تێکدەدەن، بەرد و دار و خۆڵت دەخەنە ناو دەریاوە. 12
They shall waste thy riches, they shall make a spoil of thy merchandise: and they shall destroy thy walls, and pull down thy fine houses: and they shall lay thy stones and thy timber, and thy dust in the midst of the waters.
دەنگی ناسازی گۆرانییەکانت کۆتایی پێ دەهێنم، چیتر دەنگی قیسارەکانت نابیسترێنەوە. 13
And I will make the multitude of thy songs to cease, and the sound of thy harps shall be heard no more.
دەتکەمە بەردی ڕووت و دەبیتە شوێنی بڵاوکردنەوەی تۆڕەکان. جارێکی دیکە بنیاد نانرێیتەوە، چونکە من یەزدانم، ئەوەم فەرموو. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 14
And I will make thee like a naked rock, then shalt be a drying place for nets, neither shalt thou be built any more: for I have spoken it, saith. the Lord God.
«یەزدانی باڵادەست بە سور ئەمە دەفەرموێت: ئایا ناوچەکانی کەناری دەریا لەگەڵ دەنگی کەوتنت، لەگەڵ هاواری بریندار و کەوتنی کوژراوان لەناوەڕاستی تۆدا نالەرزن؟ 15
Thus saith the Lord God to Tyre: Shall not the islands shake at the sound of thy fall, and the groans of thy slain when they shall be killed in the midst of thee?
هەموو میرانی کەناری دەریا لەسەر تەختەکانیان دادەبەزن و کەواکانیان دادەماڵن و کراسە نەخشینەکانیان دادەکەنن، بەرگی تۆقین دەپۆشن و لەسەر زەوی دادەنیشن و هەموو چرکەیەک دەلەرزن، واقیان لێت وڕدەمێنێت. 16
Then all the princes of the sea shall come down from their thrones: and take off their robes, and cast away their broidered garments, and be clothed with astonishment: they shall sit on the ground, and with amazement shall wonder at thy sudden fall.
شینت بۆ دەگێڕن و پێت دەڵێن: «”ئەی شارە بەناوبانگەکە، چۆن لەناوچوویت؟ چۆن هێزە دەریاییەکەت لەناوچوو؟ بەهێز بوویت لە دەریا، خۆت و دانیشتووانەکەت، هەموو ئەوانەی کە لەوێدا دەژیان تۆ ترس و تۆقینت هێنایە سەریان. 17
And taking up a lamentation over thee, they shall sag to thee: How art thou fallen, that dwellest in the sea, renowned city that wast strong in the sea, with thy inhabitants whom all did dread?
گەلانی کەناری دەریاکان لە ڕۆژی کەوتنت دەلەرزن، دوورگەکانی ناو دەریا لەبەر نەمانت دەوروژێن.“ 18
Now shall the ships be astonished in the day of thy terror: and the islands in the sea shall be troubled because no one cometh out of thee.
«یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: کاتێک وەک شارە بێ ئاوەدانییەکان دەتکەمە شارێکی وێران، کاتێک قووڵایی دەریاکان دەهێنمە سەرت و ئاوە زۆرەکان داتدەپۆشن، 19
For thus saith the Lord God: When I shall make thee a desolate city like the cities that are not inhabited: and shall bring the deep upon thee, and many waters shall cover thee:
لەگەڵ ئەوانەی دەچنە نێو جیهانی مردووان تۆش دەخەمە ناوی، بۆ لای ئەو گەلانەی کە لەمێژەوە مردوون و لە نزماییەکانی زەوی داتدەنشێنم. لە کاولگە هەتاهەتاییەکان لەگەڵ ئەوانەی کە دەچنە نێو جیهانی مردووان، بۆ ئەوەی لە خاکی زیندوواندا ئاوەدان نەبیت و نەدرەوشێیتەوە. 20
And when I shall bring thee down with those that descend into the pit to the everlasting people, and shall set thee in the lowest parts of the earth, as places desolate of old, with them that are brought down into the pit, that thou be not inhabited: and when I shall give glory in the land of the living,
دەتکەمە کارەسات و ئیتر بوونت نابێت، بەدواتدا دەگەڕێن و چیتر نادۆزرێیتەوە، هەتاهەتایە. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.» 21
I will bring thee to nothing, and thou shalt not be, and if thou be sought for, thou shalt not be found any more for ever, saith the Lord God.

< حزقیێل 26 >