< حزقیێل 25 >
فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: | 1 |
Og Herrens ord kom til mig, og det lød så:
«ئەی کوڕی مرۆڤ، ڕووت لە عەمۆنییەکان بکە و پێشبینییان لەسەر بکە، | 2 |
Menneskesønn! Vend ditt åsyn mot Ammons barn og spå mot dem!
بە عەمۆنییەکان بڵێ:”گوێ لە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەست بگرن، یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: لەبەر ئەوەی گوتت’هۆیها!‘لەسەر پیرۆزگاکەم چونکە گڵاو بوو، لەسەر خاکی ئیسرائیل چونکە وێران بوو، لەسەر بنەماڵەی یەهوداش چونکە بە دیلی ڕاپێچ کران، | 3 |
Si til Ammons barn: Hør Herrens, Israels Guds ord! Så sier Herren, Israels Gud: Fordi du ropte: Ha, ha! over min helligdom, som er blitt vanhelliget, og over Israels land, som er blitt ødelagt, og over Judas hus, som er ført bort i fangenskap,
لەبەر ئەوە منیش دەتدەمە دەست خەڵکی ڕۆژهەڵات داگیرت بکەن، جا خێوەتگاکانیان لەنێو تۆدا دادەمەزرێنن و نشینگەکانیان لەنێو تۆدا دادەنێن. ئەوان میوەکەت دەخۆن و هەر ئەوانیش شیرەکەت دەخۆنەوە. | 4 |
se, derfor vil jeg la Østens sønner få dig til eie, og de skal slå op sine teltleire i dig og sette op sine boliger i dig; de skal ete din frukt og drikke din melk.
ڕەبە دەکەم بە مۆڵگای وشتر و خاکی عەمۆنییەکانیش بە پشتیری مەڕ، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم. | 5 |
Og jeg vil gjøre Rabba til beitemark for kameler og Ammons barns land til hvileplass for småfe, og I skal kjenne at jeg er Herren.
یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: لەبەر ئەوەی بە دەست چەپڵەت لێدا و پێت دا بە زەویدا و بە هەموو قینی دڵتەوە بە ڕووخاندنی ئیسرائیل دڵخۆش بوویت، | 6 |
For så sier Herren, Israels Gud: Fordi du klappet i hendene og stampet med føttene og gledet dig med dyp forakt av hele ditt hjerte over Israels land,
لەبەر ئەوە منیش دەستم بۆت درێژ دەکەم، وەک دەستکەوت دەتدەمە دەست نەتەوەکان. لەنێو گەلان ڕیشەکێشت دەکەم، لە خاکەکان لەناوت دەبەم. وێرانت دەکەم، جا دەزانیت کە من یەزدانم.“» | 7 |
se, derfor rekker jeg min hånd ut imot dig og gir dig til føde for folkene; jeg utrydder dig av folkene og utsletter dig av landene; jeg vil gjøre dig til intet, og du skal kjenne at jeg er Herren.
«یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:”لەبەر ئەوەی مۆئاب و سێعیر دەڵێن،’ببینە بنەماڵەی یەهودا وەک هەموو نەتەوەکانە،‘ | 8 |
Så sier Herren, Israels Gud: Fordi Moab og Se'ir sa: Se, det er gått med Judas hus som med alle de andre folk,
هەر لەبەر ئەوە من لەلای شارۆچکەکانییەوە سنووری مۆئاب دەکەمەوە، لە شارۆچکەکانی ئەوپەڕییەوە، کە جوانترینی خاکەکەن، بێتیەشیمۆت و بەعلمەعۆن و قیریاتەیم. | 9 |
se, derfor vil jeg åpne Moabs side helt fra byene, fra dets byer på alle kanter, den fagreste del av landet, Bet-Jesimot, Ba'al-Meon og like til Kirjata'im,
مۆئاب لەگەڵ عەمۆنییەکان دەدەمە دەست خەڵکی ڕۆژهەڵات، بۆ ئەوەی ئیتر ناوی عەمۆنییەکان لەنێو نەتەوەکان نەهێنرێت. | 10 |
så Østens sønner kan slippe inn, likesom jeg vil gjøre med Ammons barns land, som jeg gir dem til eie, forat Ammons barns land ikke mere skal kommes i hu blandt folkene.
مۆئاب سزا دەدەم، ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم.“» | 11 |
Jeg vil holde dom over Moab, og de skal kjenne at jeg er Herren.
«یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:”لەبەر ئەوەی ئەدۆم تاوانێکی گەورەی کرد، بەوەی تۆڵەی لە بنەماڵەی یەهودا سەندەوە، | 12 |
Så sier Herren, Israels Gud: Fordi Edom tok hevn over Judas hus og førte skyld over sig ved å hevne sig på dem,
هەر لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: دەستم بۆ سەر ئەدۆم درێژ دەکەم و مرۆڤ و ئاژەڵی لێ ڕیشەکێش دەکەم. لە تێمانەوە بۆ دیدان بە شمشێر دەکوژرێن و خاکەکەش دەکەمە چۆڵەوانی. | 13 |
derfor sier Herren, Israels Gud, så: Jeg vil rekke min hånd ut imot Edom og utrydde der både folk og fe, og jeg vil gjøre det til en ørken helt fra Teman, og like til Dedan skal de falle for sverdet.
بە دەستی ئیسرائیلی گەلەکەم تۆڵە لە ئەدۆم دەکەمەوە، جا ئەوەی بە ئەدۆمی دەکەن بەگوێرەی تووڕەیی و هەڵچوونی من دەبێت، ئەو کاتە تۆڵەی من دەزانن. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.“» | 14 |
Og jeg vil fullbyrde min hevn på Edom ved mitt folk Israels hånd, og de skal gjøre med Edom efter min vrede og harme, og de skal få kjenne min hevn, sier Herren, Israels Gud.
«یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:”لەبەر ئەوەی فەلەستییەکان بە دڵێکی پڕ لە قینەوە تۆڵەیان لە یەهودا سەندەوە و کاریان کرد بۆ وێرانی و دوژمندارییەکی هەتاهەتایی، | 15 |
Så sier Herren, Israels Gud: Fordi filistrene tok hevn, fordi de hevnet sig med forakt av hele sitt hjerte for å ødelegge på grunn av eldgammelt fiendskap,
هەر لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من خەریکم دەست بۆ سەر فەلەستییەکان درێژ دەکەم و کریتییەکان ڕیشەکێش دەکەم و پاشماوەی دانیشتووانی کەناری دەریا لەناودەبەم. | 16 |
derfor sier Herren, Israels Gud, så: Se, jeg rekker min hånd ut imot filistrene og utrydder kreterne og utsletter det som er igjen ved havets strand.
تۆڵەی مەزنیان لێ دەکەمەوە و بە تووڕەیی سزایان دەدەم، جا دەزانن کە من یەزدانم، کاتێک تۆڵەی خۆمیان لێ وەردەگرمەوە.“» | 17 |
Jeg vil ta stor hevn over dem og tukte dem i min vrede, og de skal kjenne at jeg er Herren, når jeg fullbyrder min hevn på dem.