< حزقیێل 24 >
لە دەی مانگی دەی ساڵی نۆیەم فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: | 1 |
In the ninth year, on the tenth day of the tenth month, the word of the LORD came to me, saying,
«ئەی کوڕی مرۆڤ، ئەم بەروارە تۆمار بکە، هەر ئەم ڕۆژە، چونکە هەر لەم ڕۆژەدا بوو پاشای بابل گەمارۆی ئۆرشەلیمی دا. | 2 |
“Son of man, write down today’s date, for on this very day the king of Babylon has laid siege to Jerusalem.
پەندێک بۆ بنەماڵەی یاخیبوو بهێنەوە و پێیان بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «”مەنجەڵ لەسەر ئاگر دابنێ، دایبنێ و ئاوی تێ بکە. | 3 |
Now speak a parable to this rebellious house and tell them that this is what the Lord GOD says: ‘Put the pot on the fire; put it on and pour in the water.
پارچە گۆشتەکانی تێدا کۆبکەرەوە، هەموو پارچە چاکەکان، ڕان و شان، پڕی بکە لە ئێسکی هەڵبژاردە. | 4 |
Put in the pieces of meat, every good piece— thigh and shoulder— fill it with choice bones.
باشترین مەڕی مێگەل ببە و دار لەژێر مەنجەڵی ئێسکەکانی کۆبکەرەوە، بە تەواوی بیکوڵێنە، با ئیسکەکانیشی لەناویدا بکوڵێن. | 5 |
Take the choicest of the flock and pile the fuel beneath it. Bring it to a boil and cook the bones in it.’
«”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «”قوڕبەسەر شارە خوێنڕێژەکە، ئەو مەنجەڵەی ژەنگەکەی خۆی تێدایە، ژەنگەکەی لێ دەرنەچوو! پارچەپارچە دەریبهێنن، تیروپشکی لەسەر مەکەن. | 6 |
Therefore this is what the Lord GOD says: ‘Woe to the city of bloodshed, to the pot now rusted, whose rust will not come off! Empty it piece by piece; cast no lots for its contents.
«”لەبەر ئەوەی ئەو خوێنەی ڕشتوویەتی لەناوەڕاستیدایە، چونکە لەسەر بەردی ڕووت دایناوە، نەیڕشتە سەر زەوی، تاکو بە خۆڵ دایپۆشێت. | 7 |
For the blood she shed is still within her; she poured it out on the bare rock; she did not pour it on the ground to cover it with dust.
بۆ هەڵچوونی تووڕەیی و بۆ تۆڵەسەندنەوە خوێنەکەی ئەوم لەسەر بەردێکی ڕووت دانا، تاکو دانەپۆشرێت. | 8 |
In order to stir up wrath and take vengeance, I have placed her blood on the bare rock, so that it would not be covered.’
«”لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «”قوڕبەسەر شارە خوێنڕێژەکە! هەروەها منیش کەڵەکە دارەکەی گەورە دەکەم. | 9 |
Yes, this is what the Lord GOD says: ‘Woe to the city of bloodshed! I, too, will pile the kindling high.
دار زۆر بکە و ئاگری تێبەردە، گۆشتەکە پێ بگەیەنە، بە تەواوی بەهاراتی پێوە بکە، لێگەڕێ با ئێسکەکان بسووتێنێت. | 10 |
Pile on the logs and kindle the fire; cook the meat well and mix in the spices; let the bones be burned.
دوای ئەوە مەنجەڵەکە بە بەتاڵی لەسەر پشکۆیەکان دابنێ، با گەرم بێت و مسەکەی بسووتێت، جا پیسییەکەی تێیدا دەتوێتەوە و ژەنگەکەی نامێنێت. | 11 |
Set the empty pot on its coals until it becomes hot and its copper glows. Then its impurity will melt within; its rust will be consumed.
ڕەنجیان بە خەسار چوو، ژەنگە زۆرەکەی لانەدرا، تەنانەت بە ئاگریش. | 12 |
It has frustrated every effort; its thick rust has not been removed, even by the fire.
«”جا پیسییەکەت بەدڕەوشتییە. لەبەر ئەوەی هەوڵم دا پاکت بکەمەوە بەڵام پاک نەبوویتەوە، هەر لە پیسییەکەت پاک نابیتەوە هەتا تووڕەیی خۆمت بەسەردا دانەمرکێنمەوە. | 13 |
Because of the indecency of your uncleanness I tried to cleanse you, but you would not be purified from your filthiness. You will not be pure again until My wrath against you has subsided.
«”من یەزدانم، ئەوەم فەرموو، دێتە دی و دەیکەم. نە دەستت لێ دەپارێزم و نە دڵم پێت دەسووتێت و نە پاشگەز دەبمەوە. بەگوێرەی ڕەفتار و کردەوەکانت حوکمت دەدەن، ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.“» | 14 |
I, the LORD, have spoken; the time is coming, and I will act. I will not refrain or show pity, nor will I relent. I will judge you according to your ways and deeds,’
فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: | 15 |
Then the word of the LORD came to me, saying,
«ئەی کوڕی مرۆڤ، من خەریکم بە لێدانی گورزێک ئەوەی چاوت ئارەزووی دەکات لێتی دەستێنم، جا مەلاوێوە و مەگریێ و فرمێسک مەڕێژە. | 16 |
“Son of man, behold, I am about to take away the desire of your eyes with a fatal blow. But you must not mourn or weep or let your tears flow.
بە کپی ئاخ هەڵکێشە، شیوەن مەگێڕە بۆ مردوو. مێزەر لە خۆت بپێچە، با پێڵاوەکانت لە پێتدا بن و سمێڵت دامەپۆشە و نانی ماتەم مەخۆ.» | 17 |
Groan quietly; do not mourn for the dead. Put on your turban and strap your sandals on your feet; do not cover your lips or eat the bread of mourners.”
بۆ بەیانی قسەم لەگەڵ گەل کرد و بۆ ئێوارە ژنەکەم مرد، ڕۆژی دواتریش چۆن فەرمانم پێ کرابوو وام کرد. | 18 |
So I spoke to the people in the morning, and in the evening my wife died. And the next morning I did as I had been commanded.
ئینجا گەل لێیان پرسیم: «ئایا پێمان ناڵێیت، ئەمەی تۆ دەیکەیت پەیوەندی چییە بە ئێمەوە؟» | 19 |
Then the people asked me, “Won’t you tell us what these things you are doing mean to us?”
منیش وەڵامم دانەوە: «فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: | 20 |
So I answered them, “The word of the LORD came to me, saying:
لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیل قسە بکە و بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من خەریکم پیرۆزگای خۆم گڵاو دەکەم، ئەو قەڵایەی شانازی پێوە دەکەن، ئارەزووی چاوتان و خۆشی گیانتانە. کوڕ و کچەکانتان، ئەوانەی بەجێتان هێشتن بە شمشێر دەکوژرێن. | 21 |
Tell the house of Israel that this is what the Lord GOD says: ‘I am about to desecrate My sanctuary, the pride of your power, the desire of your eyes, and the delight of your soul. And the sons and daughters you left behind will fall by the sword.’
من چیم کرد ئێوەش بە هەمان شێوە دەکەن، سمێڵتان داناپۆشن و نانی ماتەم ناخۆن. | 22 |
Then you will do as I have done: You will not cover your lips or eat the bread of mourners.
مێزەرەکانتان بە سەرتانەوە و پێڵاوەکانتان لە پێتان دەبێت، شیوەن ناگێڕن و ناگریێن، بەڵکو بە تاوانەکانتانەوە دەفەوتێن و بۆ یەکتری دەنوزێنەوە. | 23 |
Your turbans will remain on your heads and your sandals on your feet. You will not mourn or weep, but you will waste away because of your sins, and you will groan among yourselves.
حزقیێل بۆ ئێوە دەبێتە نیشانە. هەموو ئەوەی کردی ئێوەش دەیکەن. کاتێک ئەمە ڕوودەدات، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانی باڵادەستم.“ | 24 |
‘Thus Ezekiel will be a sign for you; you will do everything that he has done. When this happens, you will know that I am the Lord GOD.’
«تۆش، ئەی کوڕی مرۆڤ، ئەو ڕۆژەی کە قەڵاکەیان لێ دەستێنمەوە، کە شادی و شانازییانە، ئارەزووبەخشی چاوانیانە و خۆشی دڵیانە، هەروەها کوڕ و کچیشیان لێ دەستێنمەوە، | 25 |
And you, son of man, know that on the day I take away their stronghold, their pride and joy—the desire of their eyes which uplifted their souls—and their sons and daughters as well,
هەر لەو ڕۆژەدا، دەربازبووێک دێت بۆ لات وەک هەواڵدەرێک. | 26 |
on that day a fugitive will come and tell you the news.
لەو ڕۆژەدا زمانت بۆ دەربازبووەکە دەکرێتەوە قسە دەکەیت و چیتر لاڵ نابیت. بۆیان دەبیت بە نیشانە، ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم.» | 27 |
On that day your mouth will be opened to him who has escaped; you will speak and no longer be mute. So you will be a sign to them, and they will know that I am the LORD.”