< حزقیێل 24 >

لە دەی مانگی دەی ساڵی نۆیەم فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 1
Again, in the ninth year, in the tenth month, in the tenth day of the month, the LORD’s word came to me, saying,
«ئەی کوڕی مرۆڤ، ئەم بەروارە تۆمار بکە، هەر ئەم ڕۆژە، چونکە هەر لەم ڕۆژەدا بوو پاشای بابل گەمارۆی ئۆرشەلیمی دا. 2
“Son of man, write the name of the day, this same day. The king of Babylon drew close to Jerusalem this same day.
پەندێک بۆ بنەماڵەی یاخیبوو بهێنەوە و پێیان بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «”مەنجەڵ لەسەر ئاگر دابنێ، دایبنێ و ئاوی تێ بکە. 3
Utter a parable to the rebellious house, and tell them, ‘The Lord GOD says, “Put the cauldron on the fire. Put it on, and also pour water into it.
پارچە گۆشتەکانی تێدا کۆبکەرەوە، هەموو پارچە چاکەکان، ڕان و شان، پڕی بکە لە ئێسکی هەڵبژاردە. 4
Gather its pieces into it, even every good piece: the thigh and the shoulder. Fill it with the choice bones.
باشترین مەڕی مێگەل ببە و دار لەژێر مەنجەڵی ئێسکەکانی کۆبکەرەوە، بە تەواوی بیکوڵێنە، با ئیسکەکانیشی لەناویدا بکوڵێن. 5
Take the choice of the flock, and also a pile of wood for the bones under the cauldron. Make it boil well. Yes, let its bones be boiled within it.”
«”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «”قوڕبەسەر شارە خوێنڕێژەکە، ئەو مەنجەڵەی ژەنگەکەی خۆی تێدایە، ژەنگەکەی لێ دەرنەچوو! پارچەپارچە دەریبهێنن، تیروپشکی لەسەر مەکەن. 6
“‘Therefore the Lord GOD says: “Woe to the bloody city, to the cauldron whose rust is in it, and whose rust has not gone out of it! Take out of it piece after piece without casting lots for it.
«”لەبەر ئەوەی ئەو خوێنەی ڕشتوویەتی لەناوەڕاستیدایە، چونکە لەسەر بەردی ڕووت دایناوە، نەیڕشتە سەر زەوی، تاکو بە خۆڵ دایپۆشێت. 7
“‘“For the blood she shed is in the middle of her. She set it on the bare rock. She did not pour it on the ground, to cover it with dust.
بۆ هەڵچوونی تووڕەیی و بۆ تۆڵەسەندنەوە خوێنەکەی ئەوم لەسەر بەردێکی ڕووت دانا، تاکو دانەپۆشرێت. 8
That it may cause wrath to come up to take vengeance, I have set her blood on the bare rock, that it should not be covered.”
«”لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «”قوڕبەسەر شارە خوێنڕێژەکە! هەروەها منیش کەڵەکە دارەکەی گەورە دەکەم. 9
“‘Therefore the Lord GOD says: “Woe to the bloody city! I also will make the pile great.
دار زۆر بکە و ئاگری تێبەردە، گۆشتەکە پێ بگەیەنە، بە تەواوی بەهاراتی پێوە بکە، لێگەڕێ با ئێسکەکان بسووتێنێت. 10
Heap on the wood. Make the fire hot. Boil the meat well. Make the broth thick, and let the bones be burned.
دوای ئەوە مەنجەڵەکە بە بەتاڵی لەسەر پشکۆیەکان دابنێ، با گەرم بێت و مسەکەی بسووتێت، جا پیسییەکەی تێیدا دەتوێتەوە و ژەنگەکەی نامێنێت. 11
Then set it empty on its coals, that it may be hot, and its bronze may burn, and that its filthiness may be molten in it, that its rust may be consumed.
ڕەنجیان بە خەسار چوو، ژەنگە زۆرەکەی لانەدرا، تەنانەت بە ئاگریش. 12
She is weary with toil; yet her great rust, rust by fire, does not leave her.
«”جا پیسییەکەت بەدڕەوشتییە. لەبەر ئەوەی هەوڵم دا پاکت بکەمەوە بەڵام پاک نەبوویتەوە، هەر لە پیسییەکەت پاک نابیتەوە هەتا تووڕەیی خۆمت بەسەردا دانەمرکێنمەوە. 13
“‘“In your filthiness is lewdness. Because I have cleansed you and you were not cleansed, you will not be cleansed from your filthiness any more, until I have caused my wrath toward you to rest.
«”من یەزدانم، ئەوەم فەرموو، دێتە دی و دەیکەم. نە دەستت لێ دەپارێزم و نە دڵم پێت دەسووتێت و نە پاشگەز دەبمەوە. بەگوێرەی ڕەفتار و کردەوەکانت حوکمت دەدەن، ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.“» 14
“‘“I, the LORD, have spoken it. It will happen, and I will do it. I will not go back. I will not spare. I will not repent. According to your ways and according to your doings, they will judge you,” says the Lord GOD.’”
فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 15
Also the LORD’s word came to me, saying,
«ئەی کوڕی مرۆڤ، من خەریکم بە لێدانی گورزێک ئەوەی چاوت ئارەزووی دەکات لێتی دەستێنم، جا مەلاوێوە و مەگریێ و فرمێسک مەڕێژە. 16
“Son of man, behold, I will take away from you the desire of your eyes with one stroke; yet you shall neither mourn nor weep, neither shall your tears run down.
بە کپی ئاخ هەڵکێشە، شیوەن مەگێڕە بۆ مردوو. مێزەر لە خۆت بپێچە، با پێڵاوەکانت لە پێتدا بن و سمێڵت دامەپۆشە و نانی ماتەم مەخۆ.» 17
Sigh, but not aloud. Make no mourning for the dead. Bind your headdress on you, and put your sandals on your feet. Do not cover your lips, and do not eat mourner’s bread.”
بۆ بەیانی قسەم لەگەڵ گەل کرد و بۆ ئێوارە ژنەکەم مرد، ڕۆژی دواتریش چۆن فەرمانم پێ کرابوو وام کرد. 18
So I spoke to the people in the morning, and at evening my wife died. So I did in the morning as I was commanded.
ئینجا گەل لێیان پرسیم: «ئایا پێمان ناڵێیت، ئەمەی تۆ دەیکەیت پەیوەندی چییە بە ئێمەوە؟» 19
The people asked me, “Will not you tell us what these things mean to us, that you act like this?”
منیش وەڵامم دانەوە: «فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 20
Then I said to them, “The LORD’s word came to me, saying,
لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیل قسە بکە و بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من خەریکم پیرۆزگای خۆم گڵاو دەکەم، ئەو قەڵایەی شانازی پێوە دەکەن، ئارەزووی چاوتان و خۆشی گیانتانە. کوڕ و کچەکانتان، ئەوانەی بەجێتان هێشتن بە شمشێر دەکوژرێن. 21
‘Speak to the house of Israel, “The Lord GOD says: ‘Behold, I will profane my sanctuary, the pride of your power, the desire of your eyes, and that which your soul pities; and your sons and your daughters whom you have left behind will fall by the sword.
من چیم کرد ئێوەش بە هەمان شێوە دەکەن، سمێڵتان داناپۆشن و نانی ماتەم ناخۆن. 22
You will do as I have done. You will not cover your lips or eat mourner’s bread.
مێزەرەکانتان بە سەرتانەوە و پێڵاوەکانتان لە پێتان دەبێت، شیوەن ناگێڕن و ناگریێن، بەڵکو بە تاوانەکانتانەوە دەفەوتێن و بۆ یەکتری دەنوزێنەوە. 23
Your turbans will be on your heads, and your sandals on your feet. You will not mourn or weep; but you will pine away in your iniquities, and moan one toward another.
حزقیێل بۆ ئێوە دەبێتە نیشانە. هەموو ئەوەی کردی ئێوەش دەیکەن. کاتێک ئەمە ڕوودەدات، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانی باڵادەستم.“ 24
Thus Ezekiel will be a sign to you; according to all that he has done, you will do. When this comes, then you will know that I am the Lord GOD.’”’”
«تۆش، ئەی کوڕی مرۆڤ، ئەو ڕۆژەی کە قەڵاکەیان لێ دەستێنمەوە، کە شادی و شانازییانە، ئارەزووبەخشی چاوانیانە و خۆشی دڵیانە، هەروەها کوڕ و کچیشیان لێ دەستێنمەوە، 25
“You, son of man, should not it be in the day when I take from them their strength, the joy of their glory, the desire of their eyes, and that whereupon they set their heart—their sons and their daughters—
هەر لەو ڕۆژەدا، دەربازبووێک دێت بۆ لات وەک هەواڵدەرێک. 26
that in that day he who escapes will come to you, to cause you to hear it with your ears?
لەو ڕۆژەدا زمانت بۆ دەربازبووەکە دەکرێتەوە قسە دەکەیت و چیتر لاڵ نابیت. بۆیان دەبیت بە نیشانە، ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم.» 27
In that day your mouth will be opened to him who has escaped, and you will speak and be no more mute. So you will be a sign to them. Then they will know that I am the LORD.”

< حزقیێل 24 >