< حزقیێل 23 >

فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 1
The word of Jehovah came to me again, saying:
«ئەی کوڕی مرۆڤ، دوو ئافرەت هەبوون، کچی یەک دایک بوون، 2
Son of man, there were two women, daughters of one mother;
بە هەرزەکاری لە میسر لەشفرۆشیان کرد، لەوێ ختووکەی مەمکیان درا و گۆی مەمکی پاکیزەییان دەستبازی پێ کرا. 3
and they committed fornication in Egypt; in their youth they committed fornication. There they allowed their breasts to be pressed, and their virgin teats to be handled.
گەورەکەیان ناوی ئۆهۆلا بوو و خوشکەکەشی ئۆهۆلیڤا. ئەوان هی من بوون و کوڕ و کچیان بوو، ناوەکانیشیان، ئۆهۆلا سامیرەیە و ئۆهۆلیڤا ئۆرشەلیمە. 4
Their names were Aholah, the elder, and Aholibah, her sister; and they became mine, and bore sons and daughters; as to their names, moreover, Aholah is Samaria, and Aholibah, Jerusalem.
«ئۆهۆلا لەگەڵ ئەوەی هی من بوو لەشفرۆشی کرد و هەوەسبازی لەگەڵ دۆستانی کرد، لەگەڵ پاڵەوانەکانی ئاشور، 5
And Aholah played the harlot when she was mine; and she doted on her lovers, on the Assyrians, her neighbors
ئەوانەی جلی مۆریان پۆشیوە، فەرمانڕەوا و پارێزگارەکان، هەموویان گەنجی هەوەسدار و ئەسپ سوارن. 6
who were clothed with blue, captains and rulers, all of them desirable young men, horsemen, riding on horses.
لەشی خۆی بە هەموو هەڵبژاردەکانی نەوەی ئاشور فرۆشت، بە هەموو ئەوانەی هەوەسبازی لەگەڵ کردن گڵاو بوو، بە هەموو بتەکانیان. 7
Thus she committed fornication with them, with all the choice young men of Assyria, and with all on whom she doted; with all their idols she defiled herself.
وازی لە لەشفرۆشییەکەی میسریش نەهێنا، چونکە بە هەرزەکاری لەگەڵی جووت بوون و دەستبازییان بە گۆی مەمکی پاکیزەیی کرد و هەوەسی خۆیان بەسەریدا ڕشت. 8
Neither forsook she her whoredoms brought from Egypt; for they lay with her in her youth, and handled the breasts of her virginity, and poured their fornication upon her.
«لەبەر ئەوە دامە دەست دۆستەکانی، دەست نەوەی ئاشور کە بە عەشقی بۆیان سووتا بوو. 9
Wherefore I delivered her into the hand of her lovers, into the hand of the Assyrians, upon whom she doted.
ئەوان ڕووتییەکەیان دەرخست، کوڕ و کچەکانیان برد و ئەویشیان بە شمشێر کوشت. جا بۆ ژنان بوو بە پەند، حوکمی بەسەردا درا و جێبەجێ کرا. 10
These uncovered her nakedness; they took her sons and her daughters, and slew her with the sword; and she became famous among women, when they had executed judgment upon her.
«ئۆهۆلیڤای خوشکی ئەمەی بینی، لەگەڵ ئەوەشدا گەندەڵی و هەوەسبازییەکەی و لەشفرۆشییەکەی زیاتر بوو لە لەشفرۆشی خوشکەکەی. 11
And her sister, Aholibah, saw this, but she was more corrupt in her inordinate love than she, and in her whoredoms more than her sister in her whoredoms.
هەوەسی چووە سەر نەوەی ئاشور، فەرمانڕەوا و پارێزگارەکان، پاڵەوانەکان، کە نایابترین جلیان لەبەردایە، ئەسپ سوارن و هەموو گەنجی هەوەسدارن. 12
She doted upon the Assyrians, her neighbors, prefects and rulers clothed most gorgeously, horsemen riding upon horses, all of them desirable young men.
بینیم ئەویش گڵاو بوو، هەردووکیان یەک ڕێگایان گرتبووە بەر. 13
Then I saw that she was defiled; that they both took one way.
«بەڵام ئۆهۆلیڤا لەشفرۆشییەکەی زیاتر کرد، کاتێک لەسەر دیوارێک وێنەی پیاوە بابلییەکانی بینی کە بە سووری ئاڵ وێنەیان کێشرابوو، 14
But she added to her whoredoms; for she saw men portrayed upon the wall, images of Chaldaeans portrayed with vermilion,
پشتێن بە ناوقەدیانەوە و مێزەرەکانیان بەسەر سەریانەوە شۆڕ بووەتەوە. هەموویان بە ڕوخسار لە فەرماندە دەچن، لە شێوەی بابلییەکان کە کلدان خاکی لەدایکبوونیانە. 15
girded with girdles upon their loins, and having long mitres hanging down from their heads, in their appearance all of them princes, after the manner of the sons of Babylon, of Chaldaea, the land of their nativity;
هەرکە چاوی پێیان کەوت، هەوەسی چووە سەریان، نێردراوی بۆ لایان نارد بۆ خاکی کلدانییەکان. 16
and as soon as she cast her eyes upon them, she doted on them, and sent messengers to them into Chaldaea.
نەوەکانی بابلیش بۆ ناو نوێنی خۆشەویستی بۆی هاتن و بە هەوەسبازی خۆیان گڵاویان کرد. پاش ئەوەی پێیان گڵاو بوو پشتی لێکردن. 17
And the sons of Babylon came to her into the bed of love, and they defiled her with their whoredoms, and she was polluted with them. She then became alienated from them.
لەشفرۆشی و ڕووتی خۆی بەدەرخست، جا پشتم لێکرد، وەک چۆن پشتم لە خوشکەکەشی کردبوو. 18
So she discovered her fornications, and discovered her nakedness. Then my mind was alienated from her, as it had been alienated from her sister.
کاتێک ڕۆژانی هەرزەکاری بەبیر هاتەوە کە تێیدا لە خاکی میسر لەشی خۆی فرۆشت لەشفرۆشی خۆی زیاتر کرد. 19
For she multiplied her whoredoms in calling to remembrance the days of her youth, wherein she played the harlot in the land of Egypt;
هەوەسی چووە سەر هەوەسبازەکانیان، ئەوانەی ئەندامی نێرینەیان وەک هی نێرەکەرە و پەڕینیان وەک پەڕینی ئەسپە. 20
for she doted on their paramours, whose members were as the members of asses, and whose issue was as the issue of horses.
بیری بەدڕەوشتی سەردەمی هەرزەکاریت کرد کە میسرییەکان دەستبازییان بە گۆی مەمکت دەکرد لەبەر مەمکی هەرزەکاریت. 21
Thus thou calledst to remembrance the lewdness of thy youth, when thy teats were handled by the Egyptians, on account of the paps of thy youth.
«ئەی ئۆهۆلیڤا، لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من دۆستەکانی خۆت لێ هاندەدەم، ئەوانەی پشتت لێکردن، لە هەموو لایەکەوە دەیانهێنمە سەرت، 22
Therefore, O Aholibah, thus saith the Lord Jehovah: Behold, I will raise up against thee thy lovers, from whom thou art alienated, and I will bring them against thee on every side,
نەوەکانی بابل و هەموو کلدانییەکان، پەقۆد و شوەع و قوەع، هەموو نەوەی ئاشوریش لەگەڵیان، گەنجە هەوەسدارەکان، هەموویان فەرمانڕەوا و پارێزگارن، فەرماندە و پاڵەوانن، هەموو ئەسپ سوارن. 23
the Babylonians and all the Chaldaeans, prefects, rich men, and nobles, and all the Assyrians with them, all of them desirable young men, prefects and rulers, captains and men of renown, all of them riding upon horses.
جا بە کۆمەڵی نەتەوەکانەوە دێنە سەرت، بە چەک و گالیسکە و عەرەبانەوە، بە قەڵغانی گەورە و بچووک و بە کڵاوی ئاسنینەوە دەورەت دەگرن. منیش سزاکەت دەدەمە دەست ئەوان و بە حوکمەکانی خۆیان سزات دەدەن. 24
And they shall come against thee with arms, chariots and wheels, and with hosts of people; with buckler and shield and helmet shall they set themselves against thee on every side. And I will commit to them judgment, and they shall punish thee according to their punishments.
ئیرەییەکەم لە دژی تۆ دەبێت، بە تووڕەییەوە هەڵسوکەوتت لەگەڵدا دەکەن، لووت و گوێت دەبڕن و پاشماوەکەت بە شمشێر دەکوژرێت. کوڕ و کچەکانت دەبەن و پاشماوەکەت بە ئاگر هەڵدەلووشرێت. 25
And I will set my jealousy against thee, and they shall deal with thee in fury; they shall take away thy nose and thine ears, and thy posterity shall fall by the sword. They shall take away thy sons and thy daughters, and thy posterity shall be consumed with fire.
هەروەها جلت لەبەر دادەماڵن و کەرەستەی ڕازاندنەوەکەت دەبەن. 26
They shall also strip thee of thy garments, and take away thy fair jewels.
کۆتایی بە بەدڕەوشتی و لەشفرۆشییەکەت دەهێنم کە لە خاکی میسرەوە دەستت پێکرد. ئینجا چاوت بەرز ناکەیتەوە بۆیان و ئیتر میسرت لەبیر نابێت. 27
Thus will I make thy lewdness to cease from thee, and thy whoredom brought from the land of Egypt, so that thou shalt not lift thine eyes to them, nor remember Egypt any more.
«یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئۆهۆلیڤا من خەریکم دەتدەمە دەست ئەوانەی ڕقت لێیان بووەوە، بە دەست ئەوانەی پشتت لێکردن، 28
For thus saith the Lord Jehovah: Behold, I will deliver thee into the hand of them whom thou hatest, into the hand of them from whom thou art alienated.
جا بە قینەوە هەڵسوکەوتت لەگەڵدا دەکەن، هەموو بەری ڕەنجت دەبەن و بە ڕووتوقووتی بەجێت دەهێڵن، بێ شەرمی لەشفرۆشیت و بەدڕەوشتی و هەوەسبازییەکەت ئاشکرا دەکرێت. 29
And they shall deal with thee in hatred, and take away all the fruits of thy labor from thee, and shall leave thee naked and bare; and thy nakedness shall be uncovered, with which thou hast committed lewdness and fornication and foul whoredom.
ئەمەیان بەسەرت هێناوە، چونکە بەدوای نەتەوەکانەوە هەوەسبازیت کرد و بە بتەکانیان خۆتت گڵاوکرد. 30
These things will I do to thee, because thou hast committed whoredom with the nations, and hast been polluted with their idols.
ڕێگای خوشکت گرتەبەر، لەبەر ئەوە جامەکەی ئەو دەدەمە دەستی تۆ. 31
Thou hast walked in the way of thy sister, therefore will I give her cup into thy hand.
«یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «تۆ لە جامی خوشکت دەخۆیتەوە، کە قووڵ و بەرینە، جامەکەش دەبێتە مایەی گاڵتەجاڕی و سووکایەتی پێکردن، چونکە زۆر دەگرێت. 32
Thus saith the Lord Jehovah: Thou shalt drink of thy sister's cup, which is deep and large; it shall make thee a laughing-stock and a derision, for it containeth much.
پڕ دەبیت لە مەستی و خەم، چونکە جامی سامیرەی خوشکتە، جامی واقوڕمان و وێرانییە. 33
Thou shalt be filled with drunkenness and sorrow. A cup of astonishment and amazement is the cup of thy sister Samaria.
جا دەیخۆیتەوە هەتا چۆڕبڕی دەکەیت، پاشان پارچەپارچەی دەکەیت و مەمکی خۆت لەتوکوت دەکەیت، چونکە من قسەم کرد، ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 34
Thou shalt even drink it and suck it out, and lick the sherds, and thou shalt tear thy breasts. For I have spoken it, saith the Lord Jehovah.
«لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: چونکە منت لەبیر کرد و پشت گوێت خستم، لەبەر ئەوە بەرگەی بەدڕەوشتی و لەشفرۆشییەکەت بگرە.» 35
Therefore thus saith the Lord Jehovah: Because thou hast forgotten me, and cast me behind thy back, therefore bear thou thy lewdness and thy whoredoms.
هەروەها یەزدان پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، ئایا حوکم بەسەر ئۆهۆلا و ئۆهۆلیڤا دەدەیت؟ بەڵکو ڕووبەڕووی نەریتە قێزەونەکانی خۆیان بکەرەوە، 36
Moreover, Jehovah said to me, Son of man, punish Aholah and Aholibah; yea, declare to them their abominations;
چونکە لەشی خۆیان فرۆشت و دەستیان بە خوێنە، لەگەڵ بتەکانیان داوێنپیسییان کرد، هەروەها ئەو کوڕانەی کە بۆ منیان بوو وەک خۆراک بۆ بتەکانیان بە ئاگر سووتاندیانن. 37
that they have committed adultery, and blood is upon their hands, and that with their idols they have committed adultery, and have also caused their sons, whom they bore to me, to pass through the fire to them for food.
هەروەها ئەمەشیان بە من کرد: لەو ڕۆژەدا پیرۆزگاکەی منیان گڵاوکرد و شەممەکانی منیان پیس کرد. 38
This also have they done to me: they have defiled my sanctuary in the same day, and have profaned my sabbaths.
کە ڕۆڵەکانی خۆیان بۆ بتەکانیان سەربڕی، ئەو ڕۆژە بۆ پیرۆزگاکەم هاتن تاوەکو گڵاوی بکەن. لەوێ لەناوەڕاستی ماڵەکەمدا ئەوەیان ئەنجام دا. 39
For when they had slain their children to their idols, then they came into my sanctuary the same day to profane it; behold, thus have they done in my house.
«تەنانەت نێردراویان نارد بۆ ئەوەی چەند پیاوێک لە دوورەوە بێن، کاتێک هاتن، ئۆهۆلیڤا، تۆ خۆتت بۆیان شوشت و کلت لە چاوان کرد و بە خشڵ خۆتت ڕازاندەوە. 40
Yea, ye sent for men to come from afar; messengers were sent to them, and behold, they came; for them didst thou wash thyself, and paint thine eyes, and deck thyself with ornaments.
لەسەر سەکۆیەکی نایاب لەبەردەم مێزێکی ئامادەکراو دادەنیشتیت و بخوور و زەیتی منت لەسەر دادەنا. 41
And thou didst seat thyself upon a stately bed before which a table was prepared, and thereon didst thou set my incense and my oil.
«دەنگی کۆمەڵێک بیسترا کە لە دەوروبەری ڕایاندەبوارد، لەگەڵ زۆروبۆری خەڵک. سەبئییەکان لە چۆڵەوانییەوە هێنرابوون، ئەوانەی بازنیان کردە دەستی ئەو دووانە و تاجی جوانیان خستە سەر سەریان. 42
Also the voice of a multitude at ease was with her; and together with men from the common multitude were brought deep-drinkers from the desert, who put bracelets upon their hands, and beautiful crowns upon their heads.
ئینجا سەبارەت بەوەی لە داوێنپیسی ماندوو بوو، فەرمووم:”ئێستا با بۆ لەشفرۆشی بەکاریبهێنن، چونکە ئەو تەنها لەشفرۆشێکە.“ 43
Then said I concerning her that was worn out with adulteries, Will they now commit whoredoms with her, even with her?
جا لەگەڵی جووت بوون، وەک ئەوەی لەگەڵ لەشفرۆشێک جووت ببن. ئاوا لەگەڵی جووت بوون، لەگەڵ ئۆهۆلا و ئۆهۆلیڤا، دوو ژنە لەشفرۆشەکە. 44
They went in to her, as men go to a harlot; so went they in to Aholah and to Aholibah, the lewd women.
لەبەر ئەوەی داوێنپیسن و دەست بە خوێنن، دادوەرانی ڕاستودروست حوکمیان دەدەن، حوکمی داوێنپیس و حوکمی خوێنڕێژ، چونکە داوێنپیسن و دەست بە خوێنن. 45
But righteous men shall judge them, as adulteresses are judged, and as women that shed blood are judged; for they are adulteresses, and blood is upon their hands.
«یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: چەتە دەهێنمە سەریان و دەیاندەمە دەست تۆقین و تاڵان. 46
For thus saith the Lord Jehovah: I will bring a great company against them, and will give them up to be harassed and spoiled,
چەتەکان بەردبارانیان دەکەن، بە شمشێرەکانیان لەتوپەتیان دەکەن، کوڕ و کچەکانیان سەردەبڕن، خانووەکانیان بە ئاگر دەسووتێنن. 47
and the company shall stone them with stones, and cut them in pieces with their swords; they shall slay their sons and their daughters, and burn their houses with fire.
«جا کۆتایی بە بەدڕەوشتی دەهێنم لە خاکەکە، هەموو ژنان پەندی لێ وەردەگرن و وەک بەدڕەوشتییەکەی ئێوە ناکەن. 48
Thus will I cause lewdness to cease out of the land, that all women may take warning, and not follow them in their lewdness.
بەدڕەوشتییەکەی خۆتان بەسەر خۆتان دەگێڕنەوە، گوناهی بتەکانتان هەڵدەگرن. ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانی باڵادەستم.» 49
And they shall recompense your lewdness upon you, and ye shall bear the sins of your idols; that ye may know that I am the Lord Jehovah.

< حزقیێل 23 >