< حزقیێل 23 >
فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: | 1 |
上主的話傳給我說:「
«ئەی کوڕی مرۆڤ، دوو ئافرەت هەبوون، کچی یەک دایک بوون، | 2 |
人子,有兩個女人,同是一母的女兒,
بە هەرزەکاری لە میسر لەشفرۆشیان کرد، لەوێ ختووکەی مەمکیان درا و گۆی مەمکی پاکیزەییان دەستبازی پێ کرا. | 3 |
她們在埃及行過淫,年輕時當過娼,在那裏有人撫弄過她們的乳房,在那裏有人糟蹋了她們的童身。
گەورەکەیان ناوی ئۆهۆلا بوو و خوشکەکەشی ئۆهۆلیڤا. ئەوان هی من بوون و کوڕ و کچیان بوو، ناوەکانیشیان، ئۆهۆلا سامیرەیە و ئۆهۆلیڤا ئۆرشەلیمە. | 4 |
她們的名字,大的叫敖曷拉,她妹妹叫敖曷里巴。她們本來屬於我,也給我生了子女。至於她們的名字:敖曷拉是指撒瑪黎雅,敖曷里巴是指耶路撒冷。
«ئۆهۆلا لەگەڵ ئەوەی هی من بوو لەشفرۆشی کرد و هەوەسبازی لەگەڵ دۆستانی کرد، لەگەڵ پاڵەوانەکانی ئاشور، | 5 |
敖曷拉屬我時,已行邪淫,戀愛了她的情人,鄰邦亞述人,
ئەوانەی جلی مۆریان پۆشیوە، فەرمانڕەوا و پارێزگارەکان، هەموویان گەنجی هەوەسدار و ئەسپ سوارن. | 6 |
即那穿紫紅衣服的將領和公卿,全是英俊的青年,善於騎馬的騎士。
لەشی خۆی بە هەموو هەڵبژاردەکانی نەوەی ئاشور فرۆشت، بە هەموو ئەوانەی هەوەسبازی لەگەڵ کردن گڵاو بوو، بە هەموو بتەکانیان. | 7 |
於是她與所有的亞述青年行淫,並為她所戀愛的情人及其偶像所玷污。
وازی لە لەشفرۆشییەکەی میسریش نەهێنا، چونکە بە هەرزەکاری لەگەڵی جووت بوون و دەستبازییان بە گۆی مەمکی پاکیزەیی کرد و هەوەسی خۆیان بەسەریدا ڕشت. | 8 |
但她仍沒有放棄埃及的淫蕩,因為他們在她青年時曾同她共寢過,糟蹋過她的童身,在她身上發洩過淫慾。
«لەبەر ئەوە دامە دەست دۆستەکانی، دەست نەوەی ئاشور کە بە عەشقی بۆیان سووتا بوو. | 9 |
為此我把她交在她情人手中,即她所熱戀的亞述人手中。
ئەوان ڕووتییەکەیان دەرخست، کوڕ و کچەکانیان برد و ئەویشیان بە شمشێر کوشت. جا بۆ ژنان بوو بە پەند، حوکمی بەسەردا درا و جێبەجێ کرا. | 10 |
他們必要揭露她的私處,擄去她的子女,用刀把她殺死:如此,因所加於她身上的懲罰,她成了婦女的警戒。
«ئۆهۆلیڤای خوشکی ئەمەی بینی، لەگەڵ ئەوەشدا گەندەڵی و هەوەسبازییەکەی و لەشفرۆشییەکەی زیاتر بوو لە لەشفرۆشی خوشکەکەی. | 11 |
她妹妹敖曷里巴雖看見了這一切,但她的情慾更甚於她姐姐,她的淫亂也遠超過她姐姐的淫亂。
هەوەسی چووە سەر نەوەی ئاشور، فەرمانڕەوا و پارێزگارەکان، پاڵەوانەکان، کە نایابترین جلیان لەبەردایە، ئەسپ سوارن و هەموو گەنجی هەوەسدارن. | 12 |
她也戀愛那些身為將領公卿的鄰邦亞述子民,他們都是衣著華美,善於騎馬的騎士,而且都是英俊的青年。
بینیم ئەویش گڵاو بوو، هەردووکیان یەک ڕێگایان گرتبووە بەر. | 13 |
我也見了她受玷污,她們兩的行徑完全一樣。
«بەڵام ئۆهۆلیڤا لەشفرۆشییەکەی زیاتر کرد، کاتێک لەسەر دیوارێک وێنەی پیاوە بابلییەکانی بینی کە بە سووری ئاڵ وێنەیان کێشرابوو، | 14 |
她的淫行有增無減。當她看見繪畫在牆上的人──用丹青繪畫的加色丁人像,
پشتێن بە ناوقەدیانەوە و مێزەرەکانیان بەسەر سەریانەوە شۆڕ بووەتەوە. هەموویان بە ڕوخسار لە فەرماندە دەچن، لە شێوەی بابلییەکان کە کلدان خاکی لەدایکبوونیانە. | 15 |
腰間束著佩帶,頭上纏著突出的頭巾,都有軍官的模樣,相似巴比倫人,加色丁即是他們的出生地──
هەرکە چاوی پێیان کەوت، هەوەسی چووە سەریان، نێردراوی بۆ لایان نارد بۆ خاکی کلدانییەکان. | 16 |
她的眼一看見,就愛上了他們,遣派使者往加色丁,到他們那裏去。
نەوەکانی بابلیش بۆ ناو نوێنی خۆشەویستی بۆی هاتن و بە هەوەسبازی خۆیان گڵاویان کرد. پاش ئەوەی پێیان گڵاو بوو پشتی لێکردن. | 17 |
巴比倫人一來到她那裏,登上愛情的床,行了淫,玷污了她;她所玷污之後,遂即厭棄了他們。
لەشفرۆشی و ڕووتی خۆی بەدەرخست، جا پشتم لێکرد، وەک چۆن پشتم لە خوشکەکەشی کردبوو. | 18 |
她既暴露了自己的淫行,揭開了自己的私處,因此我也厭棄她,如同厭棄她姐姐一樣。
کاتێک ڕۆژانی هەرزەکاری بەبیر هاتەوە کە تێیدا لە خاکی میسر لەشی خۆی فرۆشت لەشفرۆشی خۆی زیاتر کرد. | 19 |
她又想念年輕時在埃及行淫的日子,遂增強了她的淫慾。
هەوەسی چووە سەر هەوەسبازەکانیان، ئەوانەی ئەندامی نێرینەیان وەک هی نێرەکەرە و پەڕینیان وەک پەڕینی ئەسپە. | 20 |
她仍戀愛體壯似驢,精足似馬的情人。
بیری بەدڕەوشتی سەردەمی هەرزەکاریت کرد کە میسرییەکان دەستبازییان بە گۆی مەمکت دەکرد لەبەر مەمکی هەرزەکاریت. | 21 |
於是你渴望你年輕時的淫行,那時埃及人曾撫摸過你的胸懷,撫弄過你青春的乳房。
«ئەی ئۆهۆلیڤا، لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من دۆستەکانی خۆت لێ هاندەدەم، ئەوانەی پشتت لێکردن، لە هەموو لایەکەوە دەیانهێنمە سەرت، | 22 |
因此,敖曷里巴! 吾主上主這樣說:看,我要鼓動你所厭棄的情人來攻擊你,引他們從四周來攻擊你,
نەوەکانی بابل و هەموو کلدانییەکان، پەقۆد و شوەع و قوەع، هەموو نەوەی ئاشوریش لەگەڵیان، گەنجە هەوەسدارەکان، هەموویان فەرمانڕەوا و پارێزگارن، فەرماندە و پاڵەوانن، هەموو ئەسپ سوارن. | 23 |
即巴比倫人和一切加色丁人,培科得、芍亞和科亞,以及一切同他們聯合的亞述人,英俊的青年,一切長官和公卿、軍官和將領,一切善於騎馬的人。
جا بە کۆمەڵی نەتەوەکانەوە دێنە سەرت، بە چەک و گالیسکە و عەرەبانەوە، بە قەڵغانی گەورە و بچووک و بە کڵاوی ئاسنینەوە دەورەت دەگرن. منیش سزاکەت دەدەمە دەست ئەوان و بە حوکمەکانی خۆیان سزات دەدەن. | 24 |
他們率領大軍、車輛和輜重車,大隊士卒,都佩著甲、盾和盔,由四周攻擊你。我讓他們處罰你,照他們的法律判決你。
ئیرەییەکەم لە دژی تۆ دەبێت، بە تووڕەییەوە هەڵسوکەوتت لەگەڵدا دەکەن، لووت و گوێت دەبڕن و پاشماوەکەت بە شمشێر دەکوژرێت. کوڕ و کچەکانت دەبەن و پاشماوەکەت بە ئاگر هەڵدەلووشرێت. | 25 |
如此,我要在你身上發洩我的妒火,讓他們以憤怒待你,割去你的鼻子和耳朵;其餘的都死於刀下;他們還要擄去你的子女,餘下的都為火燒死。
هەروەها جلت لەبەر دادەماڵن و کەرەستەی ڕازاندنەوەکەت دەبەن. | 26 |
他們還要剝光你的衣服,奪去你的裝飾品。
کۆتایی بە بەدڕەوشتی و لەشفرۆشییەکەت دەهێنم کە لە خاکی میسرەوە دەستت پێکرد. ئینجا چاوت بەرز ناکەیتەوە بۆیان و ئیتر میسرت لەبیر نابێت. | 27 |
這樣,我才消除你心中的淫蕩,和由埃及地開始的淫行,使你再不敢舉目看他們,再不想念埃及。
«یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئۆهۆلیڤا من خەریکم دەتدەمە دەست ئەوانەی ڕقت لێیان بووەوە، بە دەست ئەوانەی پشتت لێکردن، | 28 |
因為吾主上主這樣說:看,我要將你交在你所惱恨的人手中,和你所厭惡的人手中。
جا بە قینەوە هەڵسوکەوتت لەگەڵدا دەکەن، هەموو بەری ڕەنجت دەبەن و بە ڕووتوقووتی بەجێت دەهێڵن، بێ شەرمی لەشفرۆشیت و بەدڕەوشتی و هەوەسبازییەکەت ئاشکرا دەکرێت. | 29 |
他們要以惱恨對待你,奪去你的一切財物,赤身露體的拋棄你:因此你放蕩的私處,好色和淫亂都要暴露出來。
ئەمەیان بەسەرت هێناوە، چونکە بەدوای نەتەوەکانەوە هەوەسبازیت کرد و بە بتەکانیان خۆتت گڵاوکرد. | 30 |
他們這樣對待你,是因為你同異民行了淫,受了他們偶像的玷污。
ڕێگای خوشکت گرتەبەر، لەبەر ئەوە جامەکەی ئەو دەدەمە دەستی تۆ. | 31 |
你既然走了你姐姐的路,我也要把她的苦爵放在你手中。
«یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «تۆ لە جامی خوشکت دەخۆیتەوە، کە قووڵ و بەرینە، جامەکەش دەبێتە مایەی گاڵتەجاڕی و سووکایەتی پێکردن، چونکە زۆر دەگرێت. | 32 |
吾主上主這樣說:你要喝你姐姐又深又大,容量又多的苦爵,你要成為恥笑和辱罵的對象,
پڕ دەبیت لە مەستی و خەم، چونکە جامی سامیرەی خوشکتە، جامی واقوڕمان و وێرانییە. | 33 |
你要酩酊大醉,滿懷憂愁。你姐姐撒瑪黎雅的爵是驚惶和毀滅的爵,
جا دەیخۆیتەوە هەتا چۆڕبڕی دەکەیت، پاشان پارچەپارچەی دەکەیت و مەمکی خۆت لەتوکوت دەکەیت، چونکە من قسەم کرد، ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. | 34 |
你必要喝,且要喝盡,連渣滓也要吞下;你還要抓破你自己的乳房:這是我所說的──吾主上主的斷語──
«لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: چونکە منت لەبیر کرد و پشت گوێت خستم، لەبەر ئەوە بەرگەی بەدڕەوشتی و لەشفرۆشییەکەت بگرە.» | 35 |
為此吾主上主這樣說:因為你忘了我,把我拋在背後,你也要親自承擔你好色和淫亂的懲罰。」
هەروەها یەزدان پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، ئایا حوکم بەسەر ئۆهۆلا و ئۆهۆلیڤا دەدەیت؟ بەڵکو ڕووبەڕووی نەریتە قێزەونەکانی خۆیان بکەرەوە، | 36 |
上主對我說:「人子,你要審判敖曷拉和敖曷里巴,向她們說明她們的醜惡:
چونکە لەشی خۆیان فرۆشت و دەستیان بە خوێنە، لەگەڵ بتەکانیان داوێنپیسییان کرد، هەروەها ئەو کوڕانەی کە بۆ منیان بوو وەک خۆراک بۆ بتەکانیان بە ئاگر سووتاندیانن. | 37 |
她們犯了姦淫,手上帶著殺人的血,同偶像犯了姦淫,還焚化了她們給我所生的子女,祭祀偶像。
هەروەها ئەمەشیان بە من کرد: لەو ڕۆژەدا پیرۆزگاکەی منیان گڵاوکرد و شەممەکانی منیان پیس کرد. | 38 |
此外,她們還對我行了這事:在那一天她們還玷污了我的聖所,褻瀆了我的安息日,
کە ڕۆڵەکانی خۆیان بۆ بتەکانیان سەربڕی، ئەو ڕۆژە بۆ پیرۆزگاکەم هاتن تاوەکو گڵاوی بکەن. لەوێ لەناوەڕاستی ماڵەکەمدا ئەوەیان ئەنجام دا. | 39 |
因為當她們給她們的偶像祭殺自己的子女時,同一天也進了我的聖所,加以褻瀆。的確,她們在我聖殿中這樣行了。
«تەنانەت نێردراویان نارد بۆ ئەوەی چەند پیاوێک لە دوورەوە بێن، کاتێک هاتن، ئۆهۆلیڤا، تۆ خۆتت بۆیان شوشت و کلت لە چاوان کرد و بە خشڵ خۆتت ڕازاندەوە. | 40 |
並且他們還想從遠方召人來,便遣使者到他們那裏。看,他們果然來了,你就為了他們而沐浴,畫眼,佩戴珠寶。
لەسەر سەکۆیەکی نایاب لەبەردەم مێزێکی ئامادەکراو دادەنیشتیت و بخوور و زەیتی منت لەسەر دادەنا. | 41 |
以後你坐在華麗的床上,床前安放桌子,上面擺上本來獻給我的香和油。
«دەنگی کۆمەڵێک بیسترا کە لە دەوروبەری ڕایاندەبوارد، لەگەڵ زۆروبۆری خەڵک. سەبئییەکان لە چۆڵەوانییەوە هێنرابوون، ئەوانەی بازنیان کردە دەستی ئەو دووانە و تاجی جوانیان خستە سەر سەریان. | 42 |
在她那裏可以聽到曠野來的群眾的歡樂嘈雜聲,他們在她們姐妹的腕上帶上鐲子,在她們頭上戴上花冠。
ئینجا سەبارەت بەوەی لە داوێنپیسی ماندوو بوو، فەرمووم:”ئێستا با بۆ لەشفرۆشی بەکاریبهێنن، چونکە ئەو تەنها لەشفرۆشێکە.“ | 43 |
那時我就關於這老淫婦說:現今她當然又要去行淫。
جا لەگەڵی جووت بوون، وەک ئەوەی لەگەڵ لەشفرۆشێک جووت ببن. ئاوا لەگەڵی جووت بوون، لەگەڵ ئۆهۆلا و ئۆهۆلیڤا، دوو ژنە لەشفرۆشەکە. | 44 |
的確,人都到她們那裏,就如到娼妓那裏,也照樣到淫婦敖曷拉和敖曷里巴那裏。
لەبەر ئەوەی داوێنپیسن و دەست بە خوێنن، دادوەرانی ڕاستودروست حوکمیان دەدەن، حوکمی داوێنپیس و حوکمی خوێنڕێژ، چونکە داوێنپیسن و دەست بە خوێنن. | 45 |
但正義的人必要裁判她們,如裁判姦婦和流血的人,因為她們是姦婦,血還在她們手上。
«یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: چەتە دەهێنمە سەریان و دەیاندەمە دەست تۆقین و تاڵان. | 46 |
因為吾主上主這樣說:我要使許多人來攻擊她們,叫她們飽受虐待並遭受搶掠。
چەتەکان بەردبارانیان دەکەن، بە شمشێرەکانیان لەتوپەتیان دەکەن، کوڕ و کچەکانیان سەردەبڕن، خانووەکانیان بە ئاگر دەسووتێنن. | 47 |
這群人要用石頭砸死她們,用刀砍碎她們,屠殺她們的子女,火燒她們的房屋。
«جا کۆتایی بە بەدڕەوشتی دەهێنم لە خاکەکە، هەموو ژنان پەندی لێ وەردەگرن و وەک بەدڕەوشتییەکەی ئێوە ناکەن. | 48 |
如此,我要把淫亂由此地剷除,使所有的婦女受到警戒,不敢效法你們的淫行。
بەدڕەوشتییەکەی خۆتان بەسەر خۆتان دەگێڕنەوە، گوناهی بتەکانتان هەڵدەگرن. ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانی باڵادەستم.» | 49 |
我要使你們的淫行歸在你們身上。承擔敬拜偶像的罪罰:如此,你們纔承認我是上主。