< حزقیێل 21 >
فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: | 1 |
Et factus est sermo Domini ad me, dicens:
«ئەی کوڕی مرۆڤ، ڕووت لە ئۆرشەلیم بکە و لە دژی پیرۆزگاکەی جاڕبدە. پێشبینی لەسەر خاکی ئیسرائیل بکە و | 2 |
Fili hominis pone faciem tuam ad Ierusalem, et stilla ad sanctuaria, et propheta contra humum Israel:
بە خاکی ئیسرائیل بڵێ:”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: من لە دژی تۆم، شمشێرەکەم لە کێلانەکەیەوە هەڵدەکێشم و کەسی ڕاستودروست و خراپەکار لە تۆ دەبڕمەوە. | 3 |
Et dices terræ Israel: Hæc dicit Dominus Deus: Ecce ego ad te, et eiiciam gladium meum de vagina sua, et occidam in te iustum, et impium.
لەبەر ئەوەی کەسی ڕاستودروست و خراپەکار لە تۆ دەبڕمەوە، شمشێرەکەم لە کێلانەکەی دێتە دەرەوە بۆ سەر هەموو مرۆڤێک، لە باشوورەوە هەتا باکوور. | 4 |
Pro eo autem quod occidi in te iustum, et impium, idcirco egredietur gladius meus de vagina sua ad omnem carnem ab Austro usque ad Aquilonem:
ئەو کاتە هەموو مرۆڤێک دەزانێت کە من یەزدانم، شمشێرەکەی خۆمم لە کێلانەکەیەوە هەڵکێشاوە و تازە ناگەڕێتەوە.“ | 5 |
Ut sciat omnis caro quia ego Dominus eduxi gladium meum de vagina sua irrevocabilem.
«لەبەر ئەوە ئەی کوڕی مرۆڤ، تۆ بناڵێنە! بە دڵشکاوی و خەمبارییەوە لەبەرچاویان بناڵێنە. | 6 |
Et tu fili hominis ingemisce in contritione lumborum, et in amaritudinibus ingemisce coram eis.
ئەگەر لە تۆیان پرسی:”بۆچی دەناڵێنیت؟“تۆش بڵێ:”لەبەر هەواڵەکە، چونکە هات. هەموو دڵێک دەتوێتەوە، هەموو دەستێک شل دەبێت، هەموو ڕۆحێک کۆڵ دەدات، هەموو ئەژنۆیەک دەلەرزێت.“ئەوەتا دێت و دەبێت، ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.» | 7 |
Cumque dixerint ad te: Quare tu gemis? dices: Pro auditu: quia venit, et tabescet omne cor, et dissolventur universæ manus, et infirmabitur omnis spiritus, et per cuncta genua fluent aquæ: ecce venit, et fiet, ait Dominus Deus.
فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: | 8 |
Et factus est sermo Domini ad me, dicens:
«ئەی کوڕی مرۆڤ، پێشبینی بکە و بڵێ،”پەروەردگار ئەمە دەفەرموێت: بڵێ: «”شمشێرێک، شمشێرێک تیژکراوەتەوە، هەروەها مشتوماڵ کراوە، | 9 |
Fili hominis propheta, et dices: Hæc dicit Dominus Deus: Loquere: Gladius, gladius exacutus est, et limatus.
بۆ سەربڕین تیژکراوەتەوە، مشتوماڵ کراوە بۆ ئەوەی وەک بریسکە بدرەوشێتەوە! «”ئایا دڵمان بە داردەستی کوڕەکەم خۆش بێت؟ شمشێر سووکایەتی بە هەموو داردەستێک دەکات. | 10 |
Ut cædat victimas, exacutus est: ut splendeat, limatus est: qui moves sceptrum filii mei, succidisti omne lignum.
«”شمشێر مشتوماڵ کراوە و دانراوە بۆ ئەوەی بە دەست بگیردرێت. ئەم شمشێرە تیژکراوەتەوە و مشتوماڵ کراوە تاکو بدرێتە دەست پیاوکوژ. | 11 |
Et dedi eum ad levigandum ut teneatur manu: iste exacutus est gladius, et iste limatus est ut sit in manu interficientis.
ئەی کوڕی مرۆڤ، هاوار و واوەیلا بکە، چونکە بەسەر گەلەکەم و بەسەر هەموو میرانی ئیسرائیلەوەیە. فڕێدەدرێنە بەر شمشێرەکە، لەگەڵ گەلەکەم. لەبەر ئەوە سنگی خۆت بکوتە. | 12 |
Clama, et ulula fili hominis, quia hic factus est in populo meo, hic in cunctis ducibus Israel, qui fugerant: gladio traditi sunt cum populo meo, idcirco plaude super femur,
«”بێگومان کاتی تاقیکردنەوە دێت. لەبەر ئەوە چییە ئەگەر داردەستەی یەهودا، کە شمشێر سووکایەتی پێی دەکات، نەمێنێت؟ ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.“ | 13 |
quia probatus est: et hoc, cum sceptrum subverterit, et non erit, dicit Dominus Deus.
«لەبەر ئەوە ئەی کوڕی مرۆڤ، پێشبینی بکە، دەست بەناو دەستی خۆتدا بدە. با بە چواردەوریاندا شمشێر دووبارە و سێبارە ڕابوەشێنرێت، شمشێری سەربڕینە، شمشێری کوشتاری گەورەیە. | 14 |
Tu ergo fili hominis propheta, et percute manu ad manum, et duplicetur gladius, ac triplicetur gladius interfectorum: hic est gladius occisionis magnæ, qui obstupescere eos facit,
بۆ توانەوەی دڵ و بۆ زۆرکردنی کوژراوان، لەبەر ئەوە لەسەر هەموو دەروازەکانیان شمشێری سەربڕینم داناوە. ئای! لەو شمشێرە دروستکراوە بۆ ئەوەی وەک هەورە بروسکە ببریسکێتەوە، ئەو بۆ سەربڕین مشتوماڵ کراوە. | 15 |
et corde tabescere, et multiplicat ruinas. In omnibus portis eorum dedi conturbationem gladii acuti, et limati ad fulgendum, amicti ad cædem.
ئەی شمشێر، لای ڕاست ببڕە، ئینجا لای چەپ، بۆ هەر لایەک ڕووی تێدەکەیت! | 16 |
Exacuere, vade ad dexteram, sive ad sinistram, quocumque faciei tuæ est appetitus.
منیش دەست بەناو دەستی خۆمدا دەدەم، تووڕەیی خۆم هێدی دەکەمەوە. من یەزدانم، ئەوەم فەرموو.» | 17 |
Quin et ego plaudam manu ad manum, et implebo indignationem meam: ego Dominus locutus sum.
فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: | 18 |
Et factus est sermo Domini ad me, dicens:
«ئەی کوڕی مرۆڤ، دوو ڕێگا بۆ خۆت دیاری بکە بۆ هاتنی شمشێری پاشای بابل، هەردووکیان لە یەک خاکەوە دەستپێبکەن، تابلۆیەکی ڕێنمایی دابنێ، لە سەرەتای سەر ڕێگاکە بەرەو شار دایبنێ. | 19 |
Et tu fili hominis pone tibi duas vias, ut veniat gladius regis Babylonis: de terra una egredientur ambæ: et manu capiet coniecturam, in capite viæ civitatis coniiciet.
ڕێگایەک دیاری بکە با شمشێرەکە بێتە سەر ڕەبەی پایتەختی عەمۆنییەکان و بۆ سەر یەهودا لە ئۆرشەلیمی قەڵابەند، | 20 |
Viam pones ut veniat gladius ad Rabbath filiorum Ammon, et ad Iudam in Ierusalem munitissimam.
چونکە پاشای بابل لەسەر دووڕیانەکە دەوەستێت، لەسەر گۆشەی هەردوو ڕێگاکە، فاڵ دەگرێتەوە هەتا بزانێت بە چ ئاراستەیەکدا بڕوات، بە هەڵدانی تیر، تیروپشک دەکات؛ بە پرسین و ڕاوێژکردن لەگەڵ بتەکانی؛ بە پشکنینی جگەری ئاژەڵێکی سەربڕاو. | 21 |
Stetit enim rex Babylonis in bivio, in capite duarum viarum, divinationem quærens, commiscens sagittas: interrogavit idola, exta consuluit.
تیروپشک بە دەستی ڕاستی بۆ ئۆرشەلیم هەڵدەدات بۆ مەنجەنیق دانان، فەرمانی کوشتن و نەعرەتە کێشانی جەنگ، بۆ مەنجەنیق دانان بۆ شکاندنی دەروازەکان، بۆ لێدانی سەنگەر و قوللە بنیادنان. | 22 |
Ad dexteram eius facta est divinatio super Ierusalem ut ponat arietes, ut aperiat os in cæde, ut elevet vocem in ululatu, ut ponat arietes contra portas, ut comportet aggerem, ut ædificet munitiones.
لەبەرچاوی ئەوانەی سوێندیان بۆ خواردووە کە دڵسۆزبن بۆی وەک فاڵگرتنەوەیەکی درۆ دەبێت، بەڵام ئەو تاوانەکەیان دەهێنێتەوە یادیان تاکو بە دیلیان بگرێت. | 23 |
Eritque quasi consulens frustra oraculum in oculis eorum, et Sabbatorum otium imitans: ipse autem recordabitur iniquitatis ad capiendum.
«لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:”ئێوە تاوانەکەی خۆتان هێنایەوە یاد، چونکە یاخیبوونەکانتان ڕوون و ئاشکرایە و گوناهەکانتان لە هەموو کردەوەکانتاندا دەرکەوتووە، لەبەر ئەوە بە دیل دەگیرێن. | 24 |
Idcirco hæc dicit Dominus Deus: Pro eo quod recordati estis iniquitatis vestræ, et revelastis prævaricationes vestras, et apparuerunt peccata vestra in omnibus cogitationibus vestris: pro eo, inquam, quod recordati estis, manu capiemini.
«”تۆش ئەی بەدکاری گڵاو، میری ئیسرائیل، ڕۆژت هاتووە، کاتی هاتووە سزادانت گەیشتووەتە بەرزترین پلە. | 25 |
Tu autem profane, impie dux Israel, cuius venit dies in tempore iniquitatis præfinita:
یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: مێزەرەکە دابگرە، تاجەکە هەڵبگرە، بارودۆخەکە بەم شێوەیە نامێنێتەوە، بەڵکو بێ پلەوپایە بەرز دەکرێتەوە و پایەدار نزم دەکرێتەوە. | 26 |
Hæc dicit Dominus Deus: Aufer cidarim, tolle coronam: nonne hæc est, quæ humilem sublevavit, et sublimem humiliavit?
کاولگە! کاولگە! ئەم شانشینە کاولگەیە! هەروەها نۆژەن ناکرێتەوە، هەتا ئەو پاشایە دێت کە مافی خۆیەتی، منیش دەیدەمە ئەو.“ | 27 |
Iniquitatem, iniquitatem, iniquitatem ponam eam: et hoc non factum est donec veniret cuius est iudicium, et tradam ei.
«ئەی کوڕی مرۆڤ، تۆش پێشبینی بکە و بڵێ:”یەزدانی باڵادەست لەبارەی عەمۆنییەکان و سووکایەتیکردنەکەیان ئەمە دەفەرموێت: «”شمشێر، شمشێر بۆ سەربڕین هەڵکێشراوە، مشتوماڵ کراوە بۆ لەناوبردن، بریسکە دەداتەوە وەک بروسکە. | 28 |
Et tu fili hominis propheta, et dic: Hæc dicit Dominus Deus ad filios Ammon, et ad opprobrium eorum, et dices: Mucro, mucro evagina te ad occidendum, lima te ut interficias, et fulgeas,
بە پێچەوانەی ئەو بینینە پووچانە و فاڵگرتنەوە درۆیانەی کە سەبارەت بە تۆ کراون، شمشێرەکە لەسەر ملی کوژراوە خراپەکارەکان دادەنرێت، ئەوانەی ڕۆژیان هات، کاتیان هاتووە سزادانیان گەیشتووەتە بەرزترین پلە. | 29 |
cum tibi viderentur vana, et divinarentur mendacia: ut dareris super colla vulneratorum impiorum, quorum venit dies in tempore iniquitatis præfinita.
«”شمشێرەکە بگەڕێنەوە کێلانەکەی خۆی. لە نیشتیمانی دایکت حوکمت بەسەردا دەدەم، لەو شوێنەی بەدیهێنرایت. | 30 |
Revertere ad vaginam tuam in loco, in quo creatus es, in terra nativitatis tuæ iudicabo te,
تووڕەیی خۆم بەسەر تۆدا دەبارێنم و بە ئاگری هەڵچوونم فووت لێ دەکەم، دەتدەمە دەست کەسانێکی گڕگرتووی شارەزا لە فەوتاندن. | 31 |
et effundam super te indignationem meam: in igne furoris mei sufflabo in te, daboque te in manus hominum insipientium, et fabricantium interitum.
دەبیت بە سووتەمەنی ئاگر، خوێنت لەناوەڕاستی خاکەکەدا دەڕژێت. ئیتر یادت ناکرێتەوە، چونکە من یەزدانم، ئەوەم فەرموو.“» | 32 |
Igni eris cibus, sanguis tuus erit in medio terræ, oblivioni traderis: quia ego Dominus locutus sum.