< حزقیێل 21 >

فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 1
耶和华的话临到我说:
«ئەی کوڕی مرۆڤ، ڕووت لە ئۆرشەلیم بکە و لە دژی پیرۆزگاکەی جاڕبدە. پێشبینی لەسەر خاکی ئیسرائیل بکە و 2
“人子啊,你要面向耶路撒冷和圣所滴下预言,攻击以色列地。
بە خاکی ئیسرائیل بڵێ:”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: من لە دژی تۆم، شمشێرەکەم لە کێلانەکەیەوە هەڵدەکێشم و کەسی ڕاستودروست و خراپەکار لە تۆ دەبڕمەوە. 3
对以色列地说,耶和华如此说:我与你为敌,并要拔刀出鞘,从你中间将义人和恶人一并剪除。
لەبەر ئەوەی کەسی ڕاستودروست و خراپەکار لە تۆ دەبڕمەوە، شمشێرەکەم لە کێلانەکەی دێتە دەرەوە بۆ سەر هەموو مرۆڤێک، لە باشوورەوە هەتا باکوور. 4
我既要从你中间剪除义人和恶人,所以我的刀要出鞘,自南至北攻击一切有血气的;
ئەو کاتە هەموو مرۆڤێک دەزانێت کە من یەزدانم، شمشێرەکەی خۆمم لە کێلانەکەیەوە هەڵکێشاوە و تازە ناگەڕێتەوە.“ 5
一切有血气的就知道我—耶和华已经拔刀出鞘,必不再入鞘。
«لەبەر ئەوە ئەی کوڕی مرۆڤ، تۆ بناڵێنە! بە دڵشکاوی و خەمبارییەوە لەبەرچاویان بناڵێنە. 6
人子啊,你要叹息,在他们眼前弯着腰,苦苦地叹息。
ئەگەر لە تۆیان پرسی:”بۆچی دەناڵێنیت؟“تۆش بڵێ:”لەبەر هەواڵەکە، چونکە هات. هەموو دڵێک دەتوێتەوە، هەموو دەستێک شل دەبێت، هەموو ڕۆحێک کۆڵ دەدات، هەموو ئەژنۆیەک دەلەرزێت.“ئەوەتا دێت و دەبێت، ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.» 7
他们问你说:‘为何叹息呢?’你就说:‘因为有风声、灾祸要来。人心都必消化,手都发软,精神衰败,膝弱如水。看哪,这灾祸临近,必然成就。这是主耶和华说的。’”
فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 8
耶和华的话临到我说:
«ئەی کوڕی مرۆڤ، پێشبینی بکە و بڵێ،”پەروەردگار ئەمە دەفەرموێت: بڵێ: «”شمشێرێک، شمشێرێک تیژکراوەتەوە، هەروەها مشتوماڵ کراوە، 9
“人子啊,你要预言。耶和华吩咐我如此说: 有刀、有刀, 是磨快擦亮的;
بۆ سەربڕین تیژکراوەتەوە، مشتوماڵ کراوە بۆ ئەوەی وەک بریسکە بدرەوشێتەوە! «”ئایا دڵمان بە داردەستی کوڕەکەم خۆش بێت؟ شمشێر سووکایەتی بە هەموو داردەستێک دەکات. 10
磨快为要行杀戮, 擦亮为要像闪电。 我们岂可快乐吗?罚我子的杖藐视各树。
«”شمشێر مشتوماڵ کراوە و دانراوە بۆ ئەوەی بە دەست بگیردرێت. ئەم شمشێرە تیژکراوەتەوە و مشتوماڵ کراوە تاکو بدرێتە دەست پیاوکوژ. 11
这刀已经交给人擦亮,为要应手使用。这刀已经磨快擦亮,好交在行杀戮的人手中。
ئەی کوڕی مرۆڤ، هاوار و واوەیلا بکە، چونکە بەسەر گەلەکەم و بەسەر هەموو میرانی ئیسرائیلەوەیە. فڕێدەدرێنە بەر شمشێرەکە، لەگەڵ گەلەکەم. لەبەر ئەوە سنگی خۆت بکوتە. 12
人子啊,你要呼喊哀号,因为这刀临到我的百姓和以色列一切的首领。他们和我的百姓都交在刀下,所以你要拍腿叹息。
«”بێگومان کاتی تاقیکردنەوە دێت. لەبەر ئەوە چییە ئەگەر داردەستەی یەهودا، کە شمشێر سووکایەتی پێی دەکات، نەمێنێت؟ ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.“ 13
有试验的事;若那藐视的杖归于无有,怎么样呢?这是主耶和华说的。
«لەبەر ئەوە ئەی کوڕی مرۆڤ، پێشبینی بکە، دەست بەناو دەستی خۆتدا بدە. با بە چواردەوریاندا شمشێر دووبارە و سێبارە ڕابوەشێنرێت، شمشێری سەربڕینە، شمشێری کوشتاری گەورەیە. 14
“人子啊,你要拍掌预言。我—耶和华要使这刀,就是致死伤的刀,一连三次加倍刺人,进入他们的内屋,使大人受死伤的就是这刀。
بۆ توانەوەی دڵ و بۆ زۆرکردنی کوژراوان، لەبەر ئەوە لەسەر هەموو دەروازەکانیان شمشێری سەربڕینم داناوە. ئای! لەو شمشێرە دروستکراوە بۆ ئەوەی وەک هەورە بروسکە ببریسکێتەوە، ئەو بۆ سەربڕین مشتوماڵ کراوە. 15
我设立这恐吓人的刀,攻击他们的一切城门,使他们的心消化,加增他们跌倒的事。哎!这刀造得像闪电,磨得尖利,要行杀戮。
ئەی شمشێر، لای ڕاست ببڕە، ئینجا لای چەپ، بۆ هەر لایەک ڕووی تێدەکەیت! 16
刀啊,你归在右边,摆在左边;你面向哪方,就向那方杀戮。
منیش دەست بەناو دەستی خۆمدا دەدەم، تووڕەیی خۆم هێدی دەکەمەوە. من یەزدانم، ئەوەم فەرموو.» 17
我也要拍掌,并要使我的忿怒止息。这是我—耶和华说的。”
فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 18
耶和华的话又临到我说:
«ئەی کوڕی مرۆڤ، دوو ڕێگا بۆ خۆت دیاری بکە بۆ هاتنی شمشێری پاشای بابل، هەردووکیان لە یەک خاکەوە دەستپێبکەن، تابلۆیەکی ڕێنمایی دابنێ، لە سەرەتای سەر ڕێگاکە بەرەو شار دایبنێ. 19
“人子啊,你要定出两条路,好使巴比伦王的刀来。这两条路必从一地分出来,又要在通城的路口上画出一只手来。
ڕێگایەک دیاری بکە با شمشێرەکە بێتە سەر ڕەبەی پایتەختی عەمۆنییەکان و بۆ سەر یەهودا لە ئۆرشەلیمی قەڵابەند، 20
你要定出一条路,使刀来到亚扪人的拉巴;又要定出一条路,使刀来到犹大的坚固城耶路撒冷。
چونکە پاشای بابل لەسەر دووڕیانەکە دەوەستێت، لەسەر گۆشەی هەردوو ڕێگاکە، فاڵ دەگرێتەوە هەتا بزانێت بە چ ئاراستەیەکدا بڕوات، بە هەڵدانی تیر، تیروپشک دەکات؛ بە پرسین و ڕاوێژکردن لەگەڵ بتەکانی؛ بە پشکنینی جگەری ئاژەڵێکی سەربڕاو. 21
因为巴比伦王站在岔路那里,在两条路口上要占卜。他摇签求问神像,察看牺牲的肝;
تیروپشک بە دەستی ڕاستی بۆ ئۆرشەلیم هەڵدەدات بۆ مەنجەنیق دانان، فەرمانی کوشتن و نەعرەتە کێشانی جەنگ، بۆ مەنجەنیق دانان بۆ شکاندنی دەروازەکان، بۆ لێدانی سەنگەر و قوللە بنیادنان. 22
在右手中拿着为耶路撒冷占卜的签,使他安设撞城锤,张口叫杀,扬声呐喊,筑垒造台,以撞城锤,攻打城门。
لەبەرچاوی ئەوانەی سوێندیان بۆ خواردووە کە دڵسۆزبن بۆی وەک فاڵگرتنەوەیەکی درۆ دەبێت، بەڵام ئەو تاوانەکەیان دەهێنێتەوە یادیان تاکو بە دیلیان بگرێت. 23
据那些曾起誓的犹大人看来,这是虚假的占卜;但巴比伦王要使他们想起罪孽,以致将他们捉住。”
«لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:”ئێوە تاوانەکەی خۆتان هێنایەوە یاد، چونکە یاخیبوونەکانتان ڕوون و ئاشکرایە و گوناهەکانتان لە هەموو کردەوەکانتاندا دەرکەوتووە، لەبەر ئەوە بە دیل دەگیرێن. 24
主耶和华如此说:“因你们的过犯显露,使你们的罪孽被记念,以致你们的罪恶在行为上都彰显出来;又因你们被记念,就被捉住。
«”تۆش ئەی بەدکاری گڵاو، میری ئیسرائیل، ڕۆژت هاتووە، کاتی هاتووە سزادانت گەیشتووەتە بەرزترین پلە. 25
你这受死伤行恶的以色列王啊,罪孽的尽头到了,受报的日子已到。
یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: مێزەرەکە دابگرە، تاجەکە هەڵبگرە، بارودۆخەکە بەم شێوەیە نامێنێتەوە، بەڵکو بێ پلەوپایە بەرز دەکرێتەوە و پایەدار نزم دەکرێتەوە. 26
主耶和华如此说:当除掉冠,摘下冕,景况必不再像先前;要使卑者升为高,使高者降为卑。
کاولگە! کاولگە! ئەم شانشینە کاولگەیە! هەروەها نۆژەن ناکرێتەوە، هەتا ئەو پاشایە دێت کە مافی خۆیەتی، منیش دەیدەمە ئەو.“ 27
我要将这国倾覆,倾覆,而又倾覆;这国也必不再有,直等到那应得的人来到,我就赐给他。”
«ئەی کوڕی مرۆڤ، تۆش پێشبینی بکە و بڵێ:”یەزدانی باڵادەست لەبارەی عەمۆنییەکان و سووکایەتیکردنەکەیان ئەمە دەفەرموێت: «”شمشێر، شمشێر بۆ سەربڕین هەڵکێشراوە، مشتوماڵ کراوە بۆ لەناوبردن، بریسکە دەداتەوە وەک بروسکە. 28
“人子啊,要发预言说:主耶和华论到亚扪人和他们的凌辱,吩咐我如此说:有刀,有拔出来的刀,已经擦亮,为行杀戮,使他像闪电以行吞灭。
بە پێچەوانەی ئەو بینینە پووچانە و فاڵگرتنەوە درۆیانەی کە سەبارەت بە تۆ کراون، شمشێرەکە لەسەر ملی کوژراوە خراپەکارەکان دادەنرێت، ئەوانەی ڕۆژیان هات، کاتیان هاتووە سزادانیان گەیشتووەتە بەرزترین پلە. 29
人为你见虚假的异象,行谎诈的占卜,使你倒在受死伤之恶人的颈项上。他们罪孽到了尽头,受报的日子已到。
«”شمشێرەکە بگەڕێنەوە کێلانەکەی خۆی. لە نیشتیمانی دایکت حوکمت بەسەردا دەدەم، لەو شوێنەی بەدیهێنرایت. 30
你将刀收入鞘吧!在你受造之处、生长之地,我必刑罚你。
تووڕەیی خۆم بەسەر تۆدا دەبارێنم و بە ئاگری هەڵچوونم فووت لێ دەکەم، دەتدەمە دەست کەسانێکی گڕگرتووی شارەزا لە فەوتاندن. 31
我必将我的恼恨倒在你身上,将我烈怒的火喷在你身上;又将你交在善于杀灭的畜类人手中。
دەبیت بە سووتەمەنی ئاگر، خوێنت لەناوەڕاستی خاکەکەدا دەڕژێت. ئیتر یادت ناکرێتەوە، چونکە من یەزدانم، ئەوەم فەرموو.“» 32
你必当柴被火焚烧;你的血必流在国中。你必不再被记念,因为这是我—耶和华说的。”

< حزقیێل 21 >