< حزقیێل 20 >
ئەوە بوو لە دەی مانگی پێنجی ساڵی حەوتەم، کەسانێک لە پیرانی ئیسرائیل هاتن بۆ پرسیارکردن لە یەزدان، جا لەبەردەممدا دانیشتن. | 1 |
And it came to pass in the seventh year, in the fifth [month], the tenth [day] of the month, that certain of the elders of Israel came to inquire of the LORD, and sat before me.
ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: | 2 |
And the word of the LORD came unto me, saying,
«ئەی کوڕی مرۆڤ، لەگەڵ پیرانی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئایا ئێوە هاتوون هەتا پرسیار لە من بکەن؟ بە گیانی خۆم! ناهێڵم ئێوە پرسیارم لێ بکەن، ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.“ | 3 |
Son of man, speak unto the elders of Israel, and say unto them, Thus saith the Lord GOD: Are ye come to inquire of me? As I live, saith the Lord GOD, I will not be inquired of by you.
«ئایا حوکمیان دەدەیت؟ ئەی کوڕی مرۆڤ، ئایا تۆ حوکم دەدەیت؟ ڕووبەڕووی نەریتە قێزەونەکانی باوباپیرانی خۆیان بکەرەوە، | 4 |
Wilt thou judge them, son of man, wilt thou judge them? Cause them to know the abominations of their fathers;
پێیان بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەو ڕۆژەی ئیسرائیلم هەڵبژارد سوێندم بۆ بنەماڵەی یاقوب خوارد، لە خاکی میسردا خۆمم پێیان ناساند، سوێندم بۆ خواردن و فەرمووم:’من یەزدانی پەروەردگارتانم.‘ | 5 |
and say unto them, Thus saith the Lord GOD: In the day when I chose Israel, and lifted up mine hand unto the seed of the house of Jacob, and made myself known unto them in the land of Egypt, when I lifted up mine hand unto them, Saying, I am the LORD your God;
لەو ڕۆژەدا سوێندم بۆ خواردن کە لە خاکی میسر دەریاندەهێنم و دەیانبەم بەرەو خاکێک کە خۆم بەدوایدا گەڕابووم بۆیان، شیر و هەنگوینی لێ دەڕژێت، باشترینی هەموو خاکەکانە. | 6 |
in that day I lifted up mine hand unto them, to bring them forth out of the land of Egypt into a land that I had espied for them, flowing with milk and honey, which is the glory of all lands:
پێم فەرموون:’هەریەکە لە ئێوە با ئەو وێنە قێزەونانەی کە سەرنجی ڕاکێشاون و خۆشتان دەوێن، لە خۆتان دووربخەنەوە و بە بتەکانی میسر خۆتان گڵاو مەکەن. من یەزدانی پەروەردگارتانم.‘ | 7 |
And I said unto them, Cast ye away every man the abominations of his eyes, and defile not yourselves with the idols of Egypt; I am the LORD your God.
«”بەڵام لێم یاخی بوون و نەیانویست گوێم لێ بگرن، کەسیان وێنە گڵاوەکانی بەرچاوی فڕێنەدا کە سەرنجی ڕاکێشابوون، وازیان لە بتەکانی میسر نەهێنا. لەبەر ئەوە بیرم لەوە دەکردەوە، تووڕەیی خۆمیان بەسەردا ببارێنم و لە ناوەڕاستی خاکی میسردا هەڵچوونی خۆمیان پێدا هەڵبڕێژم.“ | 8 |
But they rebelled against me, and would not hearken unto me; they did not every man cast away the abominations of their eyes, neither did they forsake the idols of Egypt: then I said I would pour out my fury upon them, to accomplish my anger against them in the midst of the land of Egypt.
بەڵام ئەوەی من کردم لە پێناوی ناوی خۆم بوو، هەتا ناوم گڵاو نەبێت لەبەرچاوی ئەو نەتەوانەی لەنێویاندان، ئەوانەی لەبەرچاویان خۆمم بۆ دەرخستن بەوەی لە خاکی میسر دەرمهێنان. | 9 |
But I wrought for my name’s sake, that it should not be profaned in the sight of the nations, among whom they were, in whose sight I made myself known unto them, in bringing them forth out of the land of Egypt.
جا لە خاکی میسر دەرمهێنان و ئەوانم هێنایە چۆڵەوانی. | 10 |
So I caused them to go forth out of the land of Egypt, and brought them into the wilderness.
فەرزەکانی خۆمم پێدان و حوکمەکانی خۆمم پێ ناساندن، ئەوانەی ئەگەر مرۆڤ بەجێیان بهێنێت، پێیان دەژیێت. | 11 |
And I gave them my statutes, and shewed them my judgments, which if a man do, he shall live in them.
هەروەها ڕۆژی شەممەم بۆ دیاری کردن، هەتا ببێتە نیشانەیەک لەنێوان من و ئەوان، بۆ ئەوەی بزانن کە من یەزدانم، ئەوەی پیرۆزیان دەکات. | 12 |
Moreover also I gave them my sabbaths, to be a sign between me and them, that they might know that I am the LORD that sanctify them.
«”لەگەڵ ئەوەشدا بنەماڵەی ئیسرائیل لە چۆڵەوانی لێم یاخی بوون. ڕێگای فەرزەکانی منیان پەیڕەو نەکرد و حوکمەکانی منیان ڕەتکردەوە، ئەو حوکمانەی ئەگەر مرۆڤ جێبەجێیان بکات بەهۆی ئەوانەوە دەژیێت، هەروەها بە هیچ جۆرێک پیرۆزی شەممەکانی منیان ڕانەگرت. لەبەر ئەوە فەرمووم لە چۆڵەوانیدا من تووڕەیی خۆم بەسەریاندا دەبارێنم بۆ کۆتایی پێهێنانیان. | 13 |
But the house of Israel rebelled against me in the wilderness: they walked not in my statutes, and they rejected my judgments, which if a man do, he shall live in them; and my sabbaths they greatly profaned: then I said I would pour out my fury upon them in the wilderness, to consume them.
بەڵام ئەوەی کردم لە پێناوی ناوی خۆم بوو، هەتا گڵاو نەبێت لەبەرچاو ئەو نەتەوانەی لەبەرچاویان دەرمهێنان. | 14 |
But I wrought for my name’s sake, that it should not be profaned in the sight of the nations, in whose sight I brought them out.
هەروەها لە چۆڵەوانیدا سوێندم بۆ خواردن کە نەیانهێنم بۆ ئەو خاکەی کە پێم دابوون، ئەوەی شیر و هەنگوینی لێ دەڕژێت و باشترینی هەموو خاکەکانە، | 15 |
Moreover also I lifted up my hand unto them in the wilderness, that I would not bring them into the land which I had given them, flowing with milk and honey, which is the glory of all lands;
لەبەر ئەوەی حوکمەکانی منیان ڕەتکردەوە و ڕێگای فەرزەکانی منیان پەیڕەو نەکرد، بەڵکو شەممەکانی منیان گڵاوکرد، چونکە دڵیان دوای بتەکانیان کەوت. | 16 |
because they rejected my judgments, and walked not in my statutes, and profaned my sabbaths: for their heart went after their idols.
لەگەڵ ئەوەشدا چاوەکانم بەزەیی پێیاندا هاتەوە لە لەناوبردنیان، جا کۆتاییم پێ نەهێنان. | 17 |
Nevertheless mine eye spared them from destroying them, neither did I make a full end of them in the wilderness.
لە چۆڵەوانی بە ڕۆڵەکانی ئەوانم فەرموو:’بە ڕێگای فەرزی باوکانتاندا مەڕۆن و حوکمەکانیان مەپارێزن و بە بتەکانیان خۆتان گڵاو مەکەن. | 18 |
And I said unto their children in the wilderness, Walk ye not in the statutes of your fathers, neither observe their judgments, nor defile yourselves with their idols:
من یەزدانی پەروەردگاری خۆتانم، ڕێگای فەرزەکانم پەیڕەو بکەن و حوکمەکانم بپارێزن و کاریان پێ بکەن. | 19 |
I am the LORD your God; walk in my statutes, and keep my judgments, and do them:
شەممەکانیشم پیرۆز ڕابگرن، جا دەبێت بە نیشانەیەک لەنێوان من و ئێوەدا، تاوەکو ئێوە بزانن کە من یەزدانی پەروەردگاری خۆتانم.‘ | 20 |
and hallow my sabbaths; and they shall be a sign between me and you, that ye may know that I am the LORD your God.
«”ڕۆڵەکانیشیان لێم یاخی بوون، ڕێگای فەرزەکانی منیان پەیڕەو نەکرد و حوکمەکانی منیان نەپاراست هەتا کاری پێ بکەن، ئەوانەی ئەگەر مرۆڤ بیانکات بەهۆی ئەوانەوە دەژیێت، هەروەها شەممەکانی منیان گڵاوکرد. جا فەرمووم، تووڕەیی خۆم دەرببڕم، هەتا لە چۆڵەوانی هەڵچوونی خۆمیان پێدا هەڵبڕێژم. | 21 |
But the children rebelled against me; they walked not in my statutes, neither kept my judgments to do them, which if a man do, he shall live in them; they profaned my sabbaths: then I said I would pour out my fury upon them, to accomplish my anger against them in the wilderness.
بەڵام دەستم هەڵگرت و ئەوەی کردم لە پێناوی ناوی خۆم بوو، هەتا لەبەرچاو ئەو نەتەوانە گڵاو نەبێت کە لەبەرچاویان دەرمهێنان. | 22 |
Nevertheless I withdrew mine hand, and wrought for my name’s sake, that it should not he profaned in the sight of the nations, in whose sight I brought them forth.
هەروەها لە چۆڵەوانی سوێندم بۆ خواردن کە بەناو نەتەوەکاندا پەرتیان بکەم و بەسەر خاکەکاندا بڵاویان بکەمەوە، | 23 |
Moreover I lifted up mine hand unto them in the wilderness, that I would scatter them among the nations, and disperse them through the countries,
چونکە گوێڕایەڵی حوکمەکانی من نەبوون، بەڵکو فەرزەکانی منیان ڕەتکردەوە و شەممەکانی منیان گڵاوکرد و چاویان بەدوای بتەکانی باوکیانەوە بوو. | 24 |
because they had not executed my judgments, but had rejected my statutes, and had profaned my sabbaths, and their eyes were after their fathers’ idols.
هەروەها من ئەو فەرزانەم پێدان کە باش نین و ئەو حوکمانەی کە پێی ناژین، | 25 |
Moreover also I gave them statutes that were not good, and judgments wherein they should not live;
ڕێم دا کە خۆیان گڵاو بکەن، بەوەی کە هەموو نۆبەرەیەکی خۆیان کرد بە دیاری و بە ئاگر سووتاندیانن، بۆ ئەوەی بیانتۆقێنم تاوەکو بزانن کە من یەزدانم.“ | 26 |
and I polluted them in their own gifts, in that they caused to pass through [the fire] all that openeth the womb, that I might make them desolate, to the end that they might know that I am the LORD.
«ئەی کوڕی مرۆڤ، لەبەر ئەوە لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیل قسە بکە و پێیان بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: لەمەشدا باوکانتان کفریان لە دژی من کرد کە ناپاکییان کرد: | 27 |
Therefore, son of man, speak unto the house of Israel, and say unto them, Thus saith the Lord GOD: In this moreover have your fathers blasphemed me, in that they have committed a trespass against me.
کاتێک ئەوانم هێنایە ئەو خاکەی سوێندم بۆ خواردبوون کە بیدەمە ئەوان، جا هەر گردێکی بەرز و هەر دارێکی پڕ گەڵایان بینی، لەوێ قوربانییەکانیان سەربڕی، لەوێ پێشکەشکراوەکانیان پێشکەش کرد کە مایەی تووڕەبوونی منە. لەوێ بخوورە بۆنخۆشەکانیان پێشکەش کرد، لەوێ شەرابی پێشکەشکراویان پێشکەش کرد. | 28 |
For when I had brought them into the land, which I lifted up mine hand to give unto them, then they saw every high hill, and every thick tree, and they offered there their sacrifices, and there they presented the provocation of their offering, there also they made their sweet savour, and they poured out there their drink offerings.
پێم فەرموون: ئەم نزرگەی سەر بەرزاییە چییە کە بۆی دێن؟“» جا لەو ڕۆژەوە ناوی لێنرا، باما. | 29 |
Then I said unto them, What meaneth the high place whereunto ye go? So the name thereof is called Bamah unto this day.
«لەبەر ئەوە بە بنەماڵەی ئیسرائیل بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئایا ئێوەش بە ڕێگای باوکانتاندا دەڕۆن، بە وێنە قێزەونەکانیان خۆتان گڵاو دەکەن و لەشفرۆشی دەکەن؟ | 30 |
Wherefore say unto the house of Israel, Thus saith the Lord GOD: Do ye pollute yourselves after the manner of your fathers? and go ye a whoring after their abominations?
بە پێشکەشکردنی دیارییەکانتان و سووتاندنی منداڵەکانتان و بە هەموو بتەکانتان هەتا ئەمڕۆش گڵاو دەبن. ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئایا ڕێ بدەم ئیتر ئێوە پرسیارم لێ بکەن؟ بە گیانی خۆم ناهێڵم ئێوە پرسیارم لێ بکەن، ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. | 31 |
and when ye offer your gifts, when ye make your sons to pass through the fire, do ye pollute yourselves with all your idols, unto this day? and shall I be inquired of by you, O house of Israel? As I live, saith the Lord GOD, I will not be inquired of by you:
«”ئەوەی بە خەیاڵتاندا دێت هەرگیز نایەتە دی، کە دەڵێن:’وەک نەتەوەکان دەبین، وەک هۆزەکانی زەوی، دار و بەرد دەپەرستین.‘ | 32 |
and that which cometh into your mind shall not be at all; in that ye say, We will be as the nations, as the families of the countries, to serve wood and stone.
یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت: بە گیانی خۆم، من بە دەستێکی پۆڵایین و بازووێکی بەهێز و بە تووڕەیی دەربڕینم فەرمانڕەوایەتیتان دەکەم. | 33 |
As I live, saith the Lord GOD, surely with a mighty hand, and with a stretched out arm, and with fury poured out, will I be king over you:
من بە دەستێکی پۆڵایین و بازووێکی بەهێز و تووڕەییەکی دەربڕدراوەوە لەنێو گەلان دەرتاندەهێنم و لەو خاکانەوە کۆتان دەکەمەوە کە تێیدا پەرتەوازە بوون. | 34 |
and I will bring you out from the peoples, and will gather you out of the countries wherein ye are scattered, with a mighty hand, and with a stretched out arm, and with fury poured out.
دەتانهێنمە چۆڵەوانی خاکی گەلانی دیکە و لەوێ ڕووبەڕوو دادگاییتان دەکەمەوە. | 35 |
and I will bring you into the wilderness of the peoples, and there will I plead with you face to face.
وەک چۆن باوباپیرانتانم لە چۆڵەوانی خاکی میسر دادگایی کرد، ئاواش ئێوە دادگایی دەکەم. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. | 36 |
Like as I pleaded with your fathers in the wilderness of the land of Egypt, so will I plead with you, saith the Lord GOD.
واتان لێ دەکەم بەژێر داردەستدا تێبپەڕن و دەتانهێنمە ناو بەندی پەیمانەوە. | 37 |
And I will cause you to pass under the rod, and I will bring you into the bond of the covenant;
ئەوانەی لەنێوتان هەڵگەڕاونەتەوە و لە من یاخین ڕیشەکێشیان دەکەم. هەرچەندە لە خاکی ئاوارەییان دەریاندەهێنم، بەڵام ناچنە ناو خاکی ئیسرائیلەوە، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم. | 38 |
and I will purge out from among you the rebels, and them that transgress against me; I will bring them forth out of the land where they sojourn, but they shall not enter into the land of Israel: and ye shall know that I am the LORD.
«”ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، یەزدانی باڵادەست سەبارەت بە ئێوە ئەمە دەفەرموێت: بڕۆن و هەریەکەتان بتەکانی خۆی بپەرستێت! بەڵام دوای ئەوە بە قسەم دەکەن. ئیتر ناوی پیرۆزیشم بە دیاری و بتەکانتان گڵاو ناکەن، | 39 |
As for you, O house of Israel, thus saith the Lord GOD: Go ye, serve every one his idols, and hereafter also, if ye will not hearken unto me: but my holy name shall ye no more profane with your gifts, and with your idols.
چونکە هەموو بنەماڵەی ئیسرائیل لە کێوی پیرۆزیم، لە کێوی بەرزی ئیسرائیل، لەوێ لە خاکەکە دەمپەرستن، منیش لەوێ لێتان ڕازی دەبم. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. لەوێ داوای پێشکەشکراو و پەسەندترین دیاریتان لێ دەکەم، لەگەڵ هەموو قوربانییە پیرۆزەکانتان. | 40 |
For in mine holy mountain, in the mountain of the height of Israel, saith the Lord GOD, there shall all the house of Israel, all of them, serve me in the land: there will I accept them, and there will I require your offerings, and the firstfruits of your oblations, with all your holy things.
ئێوە وەک بخووری بۆنخۆش لەلای من پەسەند دەبن، کاتێک لەنێو گەلان دەرتاندەهێنم و لەو خاکانەی کە تێیدا پەرشوبڵاو بوونەتەوە کۆتان دەکەمەوە و لەبەرچاوی نەتەوەکان بە ئێوە پیرۆزی خۆم دەردەخەم. | 41 |
As a sweet savour will I accept you, when I bring you out from the peoples, and gather you out of the countries wherein ye have been scattered; and I will be sanctified in you in the sight of the nations.
ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم، کاتێک دەتانهێنم بۆ خاکی ئیسرائیل، بۆ ئەو خاکەی کە سوێندم خواردبوو بیدەمە باوباپیرانتان. | 42 |
And ye shall know that I am the LORD, when I shall bring you into the land of Israel, into the country which I lifted up mine hand to give unto your fathers.
لەوێ ڕەفتاری خۆتان و هەموو کردەوەکانتان کە پێی گڵاو ببوون دێتەوە یادتان، لەبەر هەموو ئەو خراپانەی کە ئەنجامتان داوە قێز لە خۆتان دەکەنەوە. | 43 |
And there shall ye remember your ways, and all your doings, wherein ye have polluted yourselves; and ye shall loathe yourselves in your own sight for all your evils that ye have committed.
ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، کاتێک لەبەر ناوی خۆم هەڵسوکەوتتان لەگەڵدا دەکەم، نەک وەکو کارە خراپەکانتان و نەریتە گەندەڵەکانتان، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.“» | 44 |
And ye shall know that I am the LORD, when I have wrought with you for my name’s sake, not according to your evil ways, nor according to your corrupt doings, O ye house of Israel, saith the Lord GOD.
ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: | 45 |
And the word of the LORD came unto me, saying,
«ئەی کوڕی مرۆڤ، ڕووی خۆت لە باشوور بکە و بەرەو باشوور جاڕبدە، پێشبینی لەسەر ئەو دارستانە بکە کە لە باشوورە. | 46 |
Son of man, set thy face toward the south, and drop [thy word] toward the south, and prophesy against the forest of the field in the South;
بە دارستانی باشوور بڵێ،”گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرە، یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من خەریکم ئاگرت تێ بەردەدەم، جا هەموو دارێکی تەڕ و هەموو دارێکی وشک لەناو تۆدا دەخوات. کڵپەی گڕەکەی ناکوژێتەوە و لە باشوورەوە هەتا باکوور هەموو ڕوخسارێک دەسووتێت. | 47 |
and say to the forest of the South, Hear the word of the LORD; Thus saith the Lord GOD: Behold, I will kindle a fire in thee, and it shall devour every green tree in thee, and every dry tree: the flaming flame shall not be quenched, and all faces from the south to the north shall be burnt thereby.
جا هەموو مرۆڤ دەبینن کە من یەزدانم ئاگرم تێی بەرداوە و ناکوژێتەوە.“» | 48 |
And all flesh shall see that I the LORD have kindled it: it shall not be quenched.
منیش گوتم: «ئای، ئەی یەزدانی باڵادەست، ئەوان بە من دەڵێن:”ئایا ئەو تەنها بە نموونە نادوێت؟“» | 49 |
Then said I, Ah Lord GOD! they say of me, Is he not a speaker of parables?