پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، هەستە سەر پێیەکانت، قسەت لەگەڵ دەکەم.» | 1 |
ויאמר אלי בן אדם עמד על רגליך ואדבר אתך |
کە قسەی بۆ دەکردم، ڕۆحی خودا هاتە ناوم و هەڵیستاندمەوە سەر پێیەکانم، گوێم لەوە بوو کە قسەی بۆ دەکردم. | 2 |
ותבא בי רוח כאשר דבר אלי ותעמדני על רגלי ואשמע את מדבר אלי |
پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، من بۆ لای نەوەی ئیسرائیل دەتنێرم، بۆ لای نەتەوەیەکی یاخی کە لە من یاخی بوون، ئەوان و باوکانیشیان هەتا ئەم ڕۆژەش لێم یاخی بوونە. | 3 |
ויאמר אלי בן אדם שולח אני אותך אל בני ישראל--אל גוים המורדים אשר מרדו בי המה ואבותם פשעו בי עד עצם היום הזה |
ئەو گەلە کە بێ چاوەڕوون و کەللەڕەقن، من بۆ لای ئەوان دەتنێرم، پێیان دەڵێیت:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت.“ | 4 |
והבנים קשי פנים וחזקי לב--אני שולח אותך אליהם ואמרת אליהם כה אמר אדני יהוה |
هەرچەندە بنەماڵەیەکی یاخین، گوێ بگرن یان نەیگرن، دەزانن کە پێغەمبەرێکیان لەنێودا بووە. | 5 |
והמה אם ישמעו ואם יחדלו כי בית מרי המה--וידעו כי נביא היה בתוכם |
بەڵام تۆ ئەی کوڕی مرۆڤ، نە لە خۆیان و نە لە قسەکانیان مەترسە. مەترسە، هەرچەندە تۆ لەنێو بنەماڵەیەکی یاخی دادەنیشیت کە دەبنە دڕکوداڵ و دووپشک بۆت. لە قسەکانیان مەترسە و لێیان مەتۆقە. | 6 |
ואתה בן אדם אל תירא מהם ומדבריהם אל תירא כי סרבים וסלונים אותך ואל עקרבים אתה יושב מדבריהם אל תירא ומפניהם אל תחת כי בית מרי המה |
هەرچەندە بنەماڵەیەکی یاخین، دەبێت بە فەرموودەکانی من لەگەڵیان بدوێیت، گوێ بگرن یان نەیگرن. | 7 |
ודברת את דברי אליהם אם ישמעו ואם יחדלו כי מרי המה |
ئەی کوڕی مرۆڤ، تۆش گوێ لەوە بگرە کە پێت دەفەرمووم، وەک بنەماڵەی یاخیبوو یاخی مەبە. دەمت بکەرەوە و ئەوەی دەتدەمێ بیخۆ.» | 8 |
ואתה בן אדם שמע את אשר אני מדבר אליך--אל תהי מרי כבית המרי פצה פיך--ואכל את אשר אני נתן אליך |
کە تەماشام کرد دەستێک بۆ لام درێژکراوە و تۆمارێکی پێچراوی تێدایە. | 9 |
ואראה והנה יד שלוחה אלי והנה בו מגלת ספר |
لەبەردەمم کردییەوە و لەناوەوە و لەپشتەوەشی لاوانەوە و گریان و واوەیلا نووسرابوون. | 10 |
ויפרש אותה לפני והיא כתובה פנים ואחור וכתוב אליה קנים והגה והי |