< حزقیێل 18 >
فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: | 1 |
Un Tā Kunga vārds notika uz mani sacīdams:
«بۆچی ئەم پەندە بەسەر خاکی ئیسرائیلدا هەڵدەدەن و دەڵێن: «”باوکان بەرسیلەیان خوارد، ددانی منداڵەکان ئاڵ دەبنەوە“؟ | 2 |
Kāpēc jūs lietojiet šo sakāmo vārdu Israēla zemē un sakāt: tēvi ēduši skābas vīnogas un bērniem atmizējuši zobi.
«یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت: بە گیانی خۆم، ئیتر بۆتان نابێت ئەم پەندە لە ئیسرائیلدا بهێننەوە و بڵێن، | 3 |
Tik tiešām kā Es dzīvoju, saka Tas Kungs Dievs, pie jums vairs nenotiks ka šo sakāmo vārdu lietos iekš Israēla.
چونکە هەموو گیانێک هی منە، گیانی باوک وەک گیانی منداڵ، هەردووکیان هی منن. ئەو کەسەی گوناه بکات، هەر ئەو کەسە دەمرێت. | 4 |
Redzi, visas dvēseles Man pieder; kā tēva dvēsele, tā arī dēla dvēsele, Man tās pieder. Kura dvēsele apgrēkojās, tā mirs.
«گریمان ئەگەر پیاوێکی ڕاستودروست هەبێت و دادوەری و ڕاستودروستی بکات: | 5 |
Kad nu kas ir taisns un dara, kas tiesa un taisnība,
لە نزرگەی سەر چیاکان نەخوات و چاوی بۆ بتەکانی بنەماڵەی ئیسرائیل هەڵنەبڕێت؛ ژنی کەسێکی دیکە گڵاو نەکات و لەگەڵ ئافرەت جووت نەبێت لە ڕۆژانی خوێنلێچوونی؛ | 6 |
Kas neēd uz (elku)kalniem un nepaceļ savas acis uz Israēla nama elkiem, kas sava tuvāka sievu neapgāna un neguļ pie sārņainas sievas,
ستەم لە کەس نەکات، بەڵکو بارمتەی قەرزدار بگەڕێنێتەوە؛ ماڵی کەس زەوت نەکات، بەڵکو نانی خۆی بداتە برسی و جل بکاتە بەر ڕووت؛ | 7 |
Un kas nevienu nenospaida un parādniekam dod atpakaļ viņa ķīlu, kas nelaupa, bet izsalkušam dod maizes un apģērbj pliko ar drēbēm,
پارە بە سوو نەدات و نرخی شتومەک گران نەکات؛ دەستی لە ستەمکاری بگێڕێتەوە و لەنێوان مرۆڤ و مرۆڤدا دڵسۆزانە دادوەری بکات. | 8 |
Kas augļus nedzen nedz pagaidus plēš, savu roku izsargā no netaisnības un taisnu tiesu nes starp vienu un otru,
فەرزەکانم پەیڕەو بکات و بە ڕەوایی حوکمەکانم بەجێبهێنێت. ئەوا ئەو پیاوە ڕاستودروستە، بێگومان دەژیێت.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. | 9 |
Kas staigā Manos likumos un sargā Manas tiesas, turēdams ticību, - tas ir taisns, tas dzīvos, saka Tas Kungs Dievs.
«گریمان ئەگەر کوڕێکی هەبێت، توندوتیژی یان خوێنڕێژی بکات، یان یەکێکی دیکە لەم کارانەی | 10 |
Bet ja tas dzemdinājis dēlu, kas ir laupītājs, kas asinis izlej, kas savam brālim dara vienu no šīm lietām,
کە باوکی نەیکردووە: «لە نزرگەی سەر چیاکان بخوات، ژنی کەسێکی دیکە گڵاو بکات، | 11 |
Un kas nedara visas šīs lietas, bet ēd uz (elku)kalniem un apgāna sava tuvāka sievu,
ستەم لە هەژار و نەدار بکات، شتی خەڵکی زەوت بکات، قەرز نەداتەوە، چاوی بۆ بتەکان هەڵببڕێت، کاری قێزەون ئەنجام بدات، | 12 |
Kas nospaida nabagu un bēdīgo, laupa laupījumu, neatdod ķīlu un paceļ savas acis uz elkiem, dara negantību,
پارە بە سوو بدات و نرخی شتومەک گران بکات. ئایا دەژیێت؟ ناژیێت! لەبەر ئەوەی هەموو ئەم کارە قێزەونانەی کردووە، بێگومان دەکوژرێت، خوێنی لە ملی خۆی دەبێت. | 13 |
Izdod uz augļiem un plēš pagaidus, - vai tam būs dzīvot? Tam nebūs dzīvot; tāpēc ka tas ir darījis visas tādas negantības, mirtin tam būs mirt, - viņa asinis lai paliek uz viņa.
«بەڵام گریمان ئەگەر ئەو کوڕەش کوڕێکی بوو و هەموو گوناهەکانی باوکی بینی کە کردی و وەک ئەوی نەکرد: | 14 |
Bet redzi, ja tas dzemdinājis dēlu, kas redz visus tēva grēkus, ko tas dara, un bīstas un nedara tāpat,
«لە نزرگەی سەر چیاکان نەخوات، چاوی بۆ بتەکانی بنەماڵەی ئیسرائیل هەڵنەبڕێت، ژنی کەسێکی دیکە گڵاو نەکات، | 15 |
Neēd uz (elku)kalniem un nepaceļ savas acis uz Israēla nama elkiem, neapgāna sava tuvākā sievu,
ستەم لە کەس نەکات، داوای بارمتە نەکات و هیچ شتێک زەوت نەکات، بەڵکو نانی خۆی بداتە برسی و جل بکاتە بەر ڕووت، | 16 |
Un nevienu nenospaida, ķīlu nepatur un laupījumu nelaupa, savu maizi dod izsalkušiem un pliko apģērbj ar drēbēm,
دەستی لە ستەمکاری بگێڕێتەوە، سوو وەرنەگرێت و نرخی شتومەک گران نەکات، بەڵکو حوکمەکانم بەجێبهێنێت و فەرزەکانم پەیڕەو بکات. ئەو بە تاوانی باوکی نامرێت، بێگومان دەژیێت. | 17 |
Savu roku izsargā no netaisnības, neplēš augļus un pagaidus, dara Manas tiesas un staigā Manos likumos, tam nebūs mirt par sava tēva netaisnību, bet tiešām tam būs dzīvot.
بەڵام باوکی لەبەر ئەوەی ستەمی کردووە و ماڵی براکەی زەوت کردووە و ئەوەی باش نییە لەنێو گەلەکەی کردوویەتی، ئەو بە تاوانی خۆی دەمرێت. | 18 |
Bet viņa tēvs, tāpēc ka darījis varas darbu, laupījis brāļa mantu, un darījis savu ļaužu starpā, kas nebija labi, redzi, tam būs mirt par savu noziegumu.
«ئێوە دەڵێن:”بۆچی کوڕ تاوانی باوکی هەڵناگرێت؟“کە کوڕ ڕاستودروستی و دادپەروەری ئەنجام داوە، هەموو فەرزەکانی منی بەجێهێناوە و کاری پێ کردووە، لەبەر ئەوە بێگومان دەژیێت. | 19 |
Bet jūs sakāt: Kāpēc dēlam nebūs nest sava tēva noziegumu? Tiešām, dēls, kas darījis tiesu un taisnību, turējis visus Manus likumus un tos darījis, tam tiešām būs dzīvot! Tai dvēselei, kas grēko, tai būs mirt.
ئەو کەسەی گوناه دەکات، هەر ئەو کەسە دەمرێت. کوڕ تاوانی باوکی هەڵناگرێت و باوکیش تاوانی کوڕەکەی هەڵناگرێت. کەسی ڕاستودروست ڕاستییەکەی بۆ خۆیەتی و کەسی خراپەکاریش خراپەکەی بۆ خۆیەتی. | 20 |
Dēlam nebūs nest tēva noziegumu, nedz tēvam nest dēla noziegumu, uz taisna paliks viņa taisnība, un uz bezdievīga paliks viņa bezdievība.
«بەڵام ئەگەر خراپەکار لە هەموو گوناهەکانی کە کردوویەتی گەڕایەوە، هەموو فەرزەکانی منی بەجێهێنا و دادوەری و ڕاستودروستی ئەنجام دا، بێگومان دەژیێت و نامرێت. | 21 |
Bet kad bezdievīgais atgriežas no visiem saviem grēkiem, ko tas darījis, un tur visus Manus likumus un dara, kas tiesa un taisnība, tad tas tiešām dzīvos un nemirs.
هەموو یاخیبوونەکانی کە کردوویەتی باس ناکرێن، بەو کردارە ڕاستودروستانەی کە کردوویەتی دەژیێت. | 22 |
Visi viņa grēki, ko viņš darījis, viņam netaps pieminēti; savas taisnības dēļ, ko viņš dara, viņš dzīvos.
یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت: ئایا من بە مردنی خراپەکار دڵخۆش دەبم؟ ئایا شادمان نیم کە لە ڕەفتارەکانی بگەڕێتەوە و بژیێت؟ | 23 |
Vai Man bezdievīgā nāve varētu patikt? saka Tas Kungs Dievs, vai Man nepatīk, ka viņš atgriežas no sava ceļa un dzīvo?
«لەگەڵ ئەوەشدا، ئەگەر مرۆڤی ڕاستودروستیش لە ڕاستودروستییەکەی گەڕایەوە و تاوان ئەنجام بدات و وەک هەموو کردەوە قێزەونەکانی خراپەکار بکات، ئایا دەژیێت؟ هەموو ئەو کردارە ڕاستودروستانەی کە کردوویەتی باس ناکرێن. بەو ناپاکییەی کە کردوویەتی و بەو گوناهەی کە ئەنجامی داوە دەمرێت. | 24 |
Bet kad taisnais nogriežas no savas taisnības un dara netaisnību un dara visu negantību, ko bezdievīgais dara, vai tam būs dzīvot? Visa viņa taisnība, ko viņš darījis, netaps pieminēta tās pārkāpšanas dēļ, ar ko viņš pārkāpis, un to grēku dēļ, ar ko viņš apgrēkojies, viņš mirs.
«ئێوەش دەڵێن:”ڕێگای پەروەردگار دادپەروەرانە نییە.“ئێستا ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، گوێ بگرن: ئایا ڕێگای من دادپەروەرانە نییە؟ یان ڕێگاکانی ئێوە دادپەروەرانە نین؟ | 25 |
Bet jūs sakāt: Tā Kunga ceļš nav taisns. Klausiet tad, jūs no Israēla nama! Vai Mans ceļš nav taisns? Vai jo vairāk jūsu ceļi nav netaisni?
ئەگەر کەسی ڕاستودروست لە ڕاستودروستییەکەی خۆی بگەڕێتەوە و تاوان ئەنجام بدات، ئەوا بەهۆیەوە دەمرێت، بەهۆی ئەو تاوانەی کە ئەنجامی داوە دەمرێت. | 26 |
Kad taisnais nogriežas no savas taisnības un dara netaisnību un mirst tās dēļ, tad viņš mirst tās netaisnības dēļ, ko viņš darījis.
بەڵام ئەگەر خراپەکار لە خراپەکەی کە کردوویەتی بگەڕێتەوە، دادوەری و ڕاستودروستی ئەنجام بدات، ئەوا ژیانی خۆی دەپارێزێت. | 27 |
Bet kad bezdievīgais atgriežas no savas bezdievības, ko viņš darījis, un dara, kas tiesa un taisnība, tas paturēs savu dvēseli dzīvu.
لەبەر ئەوەی هەموو یاخیبوونەکانی خۆی کە کردبووی بینی و لێیان گەڕایەوە، ئەوا بێگومان دەژیێت و نامرێت. | 28 |
Tāpēc ka viņš liek vērā un atgriežas no visiem saviem grēkiem, ko viņš darījis, tad viņš tiešām dzīvos, viņš nemirs.
بنەماڵەی ئیسرائیلیش دەڵێن:”ڕێگای پەروەردگار دادپەروەرانە نییە.“ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئایا ڕێگاکانی من دادپەروەرانە نین؟ یان ڕێگاکانی ئێوە دادپەروەرانە نین؟ | 29 |
Un tomēr Israēla nams saka: Tā Kunga ceļš nav taisns. Vai Mani ceļi, ak Israēla nams, nav taisni? Vai jo vairāk jūsu ceļi nav netaisni?
«لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت: ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، دادگاییتان دەکەم، هەریەکەتان بەگوێرەی ڕەفتاری خۆی. تۆبە بکەن و لە هەموو یاخیبوونەکانتان بگەڕێنەوە و تاوان نابێت بە کۆسپ لە ڕێگاتان. | 30 |
Tādēļ Es jūs tiesāšu, jūs no Israēla nama, ikvienu pēc viņa ceļiem, saka Tas Kungs Dievs. Atgriežaties un griežaties atpakaļ no visiem saviem pārkāpumiem, ka noziegums jums nepaliek par valgu.
هەموو یاخیبوونەکانتان کە پێی یاخیبوون فڕێبدەن، دڵێکی تازە و ڕۆحێکی تازە بۆ خۆتان بەدەستبهێنن. ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، بۆچی بمرن؟ | 31 |
Atmetiet nost no sevis visus savus pārkāpumus, ar ko jūs esat pārkāpuši, un dariet sev jaunu sirdi un jaunu garu. Jo kāpēc jūs gribat mirt, jūs no Israēla nama?
چونکە من بە مردنی هیچ کەسێک دڵخۆش نابم، جا تۆبە بکەن و بژین! ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. | 32 |
Jo Man nav patikšanas pie mirēja nāves, saka Tas Kungs Dievs. Tāpēc atgriežaties un dzīvojiet.