< حزقیێل 17 >
ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: | 1 |
The word of the LORD came to me, saying,
«ئەی کوڕی مرۆڤ، مەتەڵێک و پەندێک بۆ بنەماڵەی ئیسرائیل بهێنەوە و | 2 |
"Son of man, put forth a riddle, and speak a parable to the house of Israel;
بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: هەڵۆیەکی مەزنی باڵ بەهێزی شاپەڕ درێژی پەڕپەڕی ڕەنگاوڕەنگ هاتە لوبنان. لەسەر لووتکەی دار ئورزێک نیشتەوە، | 3 |
and say, 'Thus says the LORD: "A great eagle with great wings and long feathers, full of feathers, which had various colors, came to Lebanon, and took the top of the cedar:
بەرزترین چڵەکەشی قرتاند و هێنای بۆ خاکی بازرگانی و لە شاری بازرگانەکان چاندی. | 4 |
he cropped off the topmost of the young twigs of it, and carried it to a land of traffic; he set it in a city of merchants.
«”هەروەها هەندێک تۆوی خاکەکەی ئێوەی برد و لە زەوییەکی بەپیتدا چاندی. بردی و لەدەم ئاوێکی زۆر وەک داری بی چاندی. | 5 |
He took also of the seed of the land, and planted it in a fruitful soil; he placed it beside many waters; he set it as a willow tree.
ڕوا و بوو بە دار مێوێکی پەل بڵاو و قەد کورت، لقەکانی بەرەو لای هەڵۆکە سووڕانەوە، ڕەگەکەشی لەژێر خۆیدا بوو، جا بوو بە دار مێو و لقی دا و چڵ و چرۆی کرد. | 6 |
It grew, and became a spreading vine of low stature, whose branches turned toward him, and its roots were under him: so it became a vine, and brought forth branches, and shot forth sprigs.
«”هەڵۆیەکی دیکە هەبوو، زل و باڵەکانی بەهێز و پەڕی زۆر بوو. ئیتر دار مێوەکە لەو شوێنەی کە تێیدا چێنرابوو ڕەگی درێژ کردەوە بۆ لای هەڵۆکە، لقیشی بەرەو لای ئەو هاویشت بۆ ئەوەی ئاوی لێ وەربگرێت. | 7 |
'"There was also another great eagle with great wings and many feathers: and look, this vine bent its roots toward him, and shot forth its branches toward him, from the beds of its plantation, that he might water it.
ئەگەرچی لە کێڵگەیەکی باش و لە دەم ئاوی زۆردا چێنرابوو، هەتا لقەکانی نەشونما بکات و بەر بگرێت، ببێتە دار مێوێکی بڵاو.“ | 8 |
It was planted in a good soil by many waters, that it might bring forth branches, and that it might bear fruit, that it might be a goodly vine."'
«بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئایا سەرکەوتوو دەبێت؟ ئایا لە ڕەگەوە هەڵناکێشرێت و بەرەکەی ناڕنرێت هەتا وشک بێت؟ هەموو گەڵای لقەکانی وشک دەبێت پێویست بە بازووێکی بەهێز و خەڵکێکی زۆر ناکات هەتا لە ڕەگەوە هەڵیبکێشن. | 9 |
"Say, 'Thus says the LORD: "Shall it prosper? Shall he not pull up its roots, and cut off its fruit, that it may wither; that all its fresh springing leaves may wither? And not by a strong arm or many people can it be raised from its roots.
ئەگەر بشچێنرێتەوە، ئایا گەشە دەکات؟ ئایا وەک ئەوەی بای ڕۆژهەڵات لێی دابێت بە تەواوی وشک نابێت؟ لەو شوێنەی لێی ڕواوە وشک نابێت؟“» | 10 |
Yes, look, being planted, shall it prosper? Shall it not utterly wither, when the east wind touches it? It shall wither in the beds where it grew."'"
ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: | 11 |
Moreover the word of the LORD came to me, saying,
«بە بنەماڵەی یاخی بڵێ:”ئایا لەم پەندە تێگەیشتن؟ بڵێ: پاشای بابل هاتە ئۆرشەلیم و پاشای یەهودا و میرەکانی برد و لەگەڵ خۆی ڕاپێچی کردن بۆ بابل. | 12 |
"Say now to the rebellious house, 'Do you not know what these things mean?' Tell them, 'Look, the king of Babylon came to Jerusalem, and took its king, and its princes, and brought them to him to Babylon:
ئینجا لە توخمی شاهانە کەسێکی هەڵبژارد و پەیمانێکی لەگەڵدا بەست و سوێندی دا. سەرەڕای ئەوەش، ڕابەرانی خاکەکەشی ڕاپێچ کرد | 13 |
and he took of the royal family, and made a covenant with him; he also brought him under an oath, and took away the mighty of the land;
بۆ ئەوەی پاشایەتییەکە سووک بێت و بەرز نەبێتەوە و پەیمانەکەی نەشکێت و جێگیر بێت. | 14 |
that the kingdom might be base, that it might not lift itself up, but that by keeping his covenant it might stand.
بەڵام پاشا لێی یاخی بوو بەوەی نێردراوانی خۆی بۆ میسر نارد بۆ ئەوەی ئەسپ و سوپایەکی گەورەی بداتێ. ئایا سەرکەوتوو دەبێت؟ ئایا ئەوەی ئەمە بکات دەرباز دەبێت؟ یان ئەوەی پەیمان بشکێنێت دەرباز دەبێت؟ | 15 |
But he rebelled against him in sending his ambassadors into Egypt, that they might give him horses and many people. Shall he prosper? Shall he escape who does such things? Shall he break the covenant, and yet escape?
«”یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت: بە گیانی خۆم، لە شوێنی ئەو پاشایەی کە کردی بە پاشا، ئەوەی سووکایەتی بە سوێندەکەی کرد و پەیمانەکەی شکاند، لەلای ئەو لە ناوەڕاستی بابل دەمرێت. | 16 |
"'As I live,' says the LORD, 'surely in the place where the king dwells who made him king, whose oath he despised, and whose covenant he broke, even with him in the midst of Babylon he shall die.
فیرعەونیش بە سوپای گەورە و خەڵکێکی بێشومارەوە ناتوانێ لە جەنگدا یارمەتی بدات، ئەو کاتەی سەنگەر لێ دەدرێت و قوللە بنیاد دەنرێت بۆ لەناوبردنی خەڵکێکی زۆر. | 17 |
Neither shall Pharaoh with his mighty army and great company help him in the war, when they cast up mounds and build forts, to cut off many persons.
ئەوەی سووکایەتی بە سوێند کرد و پەیمانی شکاند، دەستی دایە دەست و سەرەڕای ئەوەش هەموو ئەمانەی کرد، دەرباز نابێت. | 18 |
For he has despised the oath by breaking the covenant; and look, he had given his hand, and yet has done all these things; he shall not escape.'
«”لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: بە گیانی خۆم، سزای دەدەم لەبەر ئەوەی سووکایەتی بە سوێندەکەم کرد و پەیمانەکەی منی شکاند. | 19 |
"Therefore thus says the LORD: 'As I live, surely my oath that he has despised, and my covenant that he has broken, I will even bring it on his own head.
تۆڕی خۆمی بۆ دادەنێمەوە، بە داوی منەوە دەبێت و دەیهێنمە بابل و لەسەر ئەو ناپاکییەی لە منی کرد لەوێ حوکمی بەسەردا دەسەپێنم. | 20 |
I will spread my net on him, and he shall be taken in my snare, and I will bring him to Babylon, and will enter into judgment with him there for his trespass that he has trespassed against me.
هەموو لەشکرە ڕاکردووەکەی بە شمشێر دەکوژرێن و ئەوانەش کە دەمێننەوە بەرەو ڕووی هەموو بایەک پەرتەوازە دەبن، جا ئێوە دەزانن کە من یەزدانم، ئەوەم فەرموو. | 21 |
All the choice men among all his troups will fall by the sword, and those who remain shall be scattered toward every wind: and you shall know that I, the LORD, have spoken it.'
«”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: منیش لە لووتکەی دار ئورزێک لقێک دەبەم و دەیڕوێنم، چڵێک لە چڵەکانی لێ دەکەمەوە و لەسەر کێوێکی بەرزی سەرکەش دەیڕوێنم. | 22 |
"Thus says the LORD: 'I will also take of the lofty top of the cedar, and will set it; I will crop off from the topmost of its young twigs a tender one, and I will plant it on a high and lofty mountain:
لە چیای بەرزی ئیسرائیل دەیڕوێنم، جا لقی لێ دەڕوێت و بەر دەگرێت و دەبێت بە دار ئورزێکی گەورە، هەموو جۆرە باڵندەیەک لەناوی نیشتەجێ دەبێت، هەموو باڵدارێک لەژێر سێبەری لقەکانی نیشتەجێ دەبێت. | 23 |
in the mountain of the height of Israel will I plant it; and it shall bring forth boughs, and bear fruit, and be a goodly cedar: and under it shall dwell all birds of every wing; in the shade of its branches shall they dwell.
ئەو کاتە هەموو درەختەکانی دەشتودەر دەزانن کە من یەزدانم ئەوەی داری بەرز نزم دەکاتەوە و داری نزم بەرز دەکاتەوە، ئەوەی سەوزەکەش وشک دەکات و چرۆ بە دارە وشکەکە دەکات. «”من یەزدانم، ئەوەم فەرموو، هەروەها بەجێی دەهێنم.“» | 24 |
All the trees of the field shall know that I, the LORD, have brought down the high tree, have exalted the low tree, have dried up the green tree, and have made the dry tree to flourish; I, the LORD, have spoken and have done it.'"