چەند پیاوێک لە پیرەکانی ئیسرائیل هاتنە لام و لەبەردەمم دانیشتن. | 1 |
روزی عدهای از بزرگان اسرائیل به دیدنم آمدند تا برای آنها از خداوند طلب راهنمایی کنم. |
ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: | 2 |
همان وقت خداوند با من سخن گفت و فرمود: |
«ئەی کوڕی مرۆڤ، ئەم پیاوانە لە دڵەوە بتپەرستی دەکەن و کۆسپی تاوانکارییان لەبەردەمی خۆیان داناوە، جا ئایا لەلایەن ئەوانەوە هیچ پرسێکم پێ بکرێت؟ | 3 |
«ای پسر انسان، این اشخاص، دلشان پیش بتهایشان است و در پی چیزهایی هستند که آنها را به گناه میکشاند؛ پس چرا از من طلب راهنمایی میکنند؟ |
لەبەر ئەوە قسەیان لەگەڵ بکە و پێیان بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: هەرکەسێک لە بنەماڵەی ئیسرائیل لە دڵەوە بتپەرستی بکات و کۆسپی تاوانکاری لەبەر ڕووی خۆی دابنێت، ئینجا بێتە لای پێغەمبەرەکە، ئەوا من کە یەزدانم بەگوێرەی دڵسۆزییە زۆرەکەی بۆ بتەکانی وەڵامی دەدەمەوە. | 4 |
حال، از جانب من به ایشان چنین بگو: «هر کس که در اسرائیل بتها و شرارت را در دل خود جای داده باشد و برای طلب راهنمایی، پیش یک نبی برود، من که خداوند هستم، خودم به درخواست او پاسخ خواهم داد، پاسخی فراخور تعداد بتهایش! |
وا دەکەم بۆ ئەوەی دەست بەسەر دڵی بنەماڵەی ئیسرائیلدا بگرمەوە، چونکە هەموویان لەبەر بتەکانیان لە من هەڵگەڕانەوە.“ | 5 |
آری، چنین خواهم کرد تا افکار و دلهای قوم خود را که به سبب بتپرستیشان از من برگشته، دوباره تسخیر کنم. |
«لەبەر ئەوە بە بنەماڵەی ئیسرائیل بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: تۆبە بکەن! لە بتەکانتان بگەڕێنەوە و ڕووتان لە هەموو نەریتە قێزەونەکانتان وەربگێڕن. | 6 |
«بنابراین، از جانب من به ایشان بگو: «خداوند یهوه چنین میفرماید: توبه کنید! بتهای خود را رها سازید و از شرارت روگردان شوید. |
«”ئەگەر هەرکەسێک لە گەلی ئیسرائیل یان لەو نامۆیانەی لە ئیسرائیلن لە من دووربکەوێتەوە و لە دڵەوە بتپەرستی بکات و کۆسپی تاوانکاری لەبەردەمی خۆی دابنێت، ئینجا بێتە لای پێغەمبەرەکە هەتا پرس بە من بکات، من کە یەزدانم خۆم وەڵامی دەدەمەوە. | 7 |
زیرا اگر کسی، چه از قوم اسرائیل و چه از بیگانگانی که در سرزمین شما زندگی میکنند، از پیروی من دست کشیده، در پی بتها و شرارتهای خود برود و در همان حال برای طلب راهنمایی پیش یک مرد خدا بیاید، من که خداوند هستم، خود، جواب او را خواهم داد. |
ڕووی خۆم لەو کەسە وەردەگێڕم و دەیکەمە نیشانە و پەند. لەنێو گەلەکەم ڕیشەکێشی دەکەم، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم. | 8 |
«نظر خود را با خشم بر آن شخص خواهم دوخت و نابودش خواهم ساخت تا مایهٔ عبرت و وحشت دیگران گردد. آنگاه خواهید دانست که من یهوه هستم. |
«”ئەگەر پێغەمبەرەکە بە فریودراوی قسەیەکی کرد، من کە یەزدانم ئەو پێغەمبەرەم فریوداوە و دەستی بۆ درێژ دەکەم و لەنێو گەلەکەم دەیفەوتێنم. | 9 |
اما اگر یکی از انبیا، پیامی برای او بیاورد، بدانید که آن نبی گمراه است و پیامش نیز دروغ! من، یهوه، اجازه دادهام که او گمراه شود. بنابراین، قوم خود، اسرائیل را از وجود او پاک خواهم ساخت. |
تاوانی خۆیان لە ئەستۆی خۆیان دەبێت، تاوانی پێغەمبەرەکەش وەک تاوانی داواکارەکە دەبێت. | 10 |
هم آن نبی دروغین و هم آن شخص گناهکاری که ادعا میکند در طلب هدایت من است، هر دو به یکسان مجازات خواهند شد. |
ئیتر جارێکی دیکە بنەماڵەی ئیسرائیل نە لە من گومڕا دەبن و نە دەگەڕێنەوە سەر هیچ لە یاخیبوونەکانیان و نە ئیتر گڵاو دەبن، بەڵکو دەبن بە گەلی من و منیش دەبم بە خودای ئەوان. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.“» | 11 |
تا قوم اسرائیل بیاموزند که از من دور نشوند و دیگر خود را به گناه آلوده نسازند، بلکه آنها قوم من باشند و من خدای ایشان!» این را خداوند یهوه میگوید. |
ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: | 12 |
سپس این پیغام از جانب خداوند بر من نازل شد: |
«ئەی کوڕی مرۆڤ، ئەگەر هەر خاکێک دەرحەق بە من گوناه بکات، بەوەی ناپاکییەکم لەگەڵ بکات، منیش دەستم درێژ کردە سەری و نانیم بڕی و قاتوقڕیم ناردە سەری، مرۆڤ و ئاژەڵم لێی ڕیشەکێش کرد، | 13 |
«ای پسر انسان، هرگاه مردم این سرزمین از من روگردانده، در حق من گناه ورزند، و به سبب آن نانشان را قطع کنم و چنان قحطی سختی بفرستم تا انسان و حیوان از بین بروند، |
هەرچەندە ئەم سێ پیاوەشی تێدابێت، نوح و دانیال و ئەیوب، ئەوان بە ڕاستودروستی تەنها خۆیان فریای خۆیان دەکەون. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. | 14 |
آنگاه حتی اگر نوح و دانیال و ایوب هم در میانشان باشند، خداترسی و درستکاری ایشان فقط باعث نجات جان خودشان خواهد شد! این را خداوند یهوه میگوید. |
«ئەگەر گیانلەبەری دڕندە بەناو خاکەکەدا ڕەت بکەم و وەجاخکوێری بکەن و بەهۆی گیانلەبەرەکانەوە ببێتە چۆڵەوانی بەبێ ڕێبوار، | 15 |
«یا اگر این سرزمین را مورد هجوم حیوانات وحشی قرار دهم تا ویرانش کنند، آنچنان که از ترس حیوانات کسی جرأت نکند از آنجا بگذرد، |
بە گیانی خۆم، تەنانەت ئەگەر ئەم سێ پیاوەش لەناوەڕاستیدا بێت، ئەوا فریای کوڕ و کچیان ناکەون، تەنها فریای خۆیان دەکەون و خاکەکەش دەبێتە چۆڵەوانی. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. | 16 |
اگرچه آن سه مرد درستکار هم در آنجا باشند، به حیات خود سوگند که نخواهند توانست حتی جان فرزندان خود را رهایی دهند، بلکه فقط خودشان نجات خواهند یافت و بقیه همه از بین خواهند رفت! |
«یان ئەگەر شمشێرم هێنایە سەر ئەو خاکە و فەرمووم:”با شمشێر بەناو ئەم خاکەدا تێبپەڕێت،“ئیتر مرۆڤ و ئاژەڵم لێی ڕیشەکێش کرد، | 17 |
«یا اگر این سرزمین را درگیر جنگ کنم و سپاه دشمن را بر آن دارم که همه چیز را از بین ببرند، |
بە گیانی خۆم، تەنانەت ئەگەر ئەم سێ پیاوەش لەناوەڕاستیدا بێت، ئەوا فریای کوڕ و کچیان ناکەون، تەنها خۆیان دەرباز دەکەن. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. | 18 |
اگرچه این سه مرد خداترس در آن سرزمین زندگی کنند، به حیات خود سوگند که حتی قادر به رهانیدن جان فرزندانشان نیز نخواهند بود و تنها خودشان نجات خواهند یافت! |
«یان ئەگەر دەردم ناردە سەر ئەو خاکە و بە خوێن تووڕەیی خۆم لێی دەربڕی، هەتا مرۆڤ و ئاژەڵی لێ ببڕمەوە، | 19 |
«و یا اگر این سرزمین را دچار وبا سازم و در خشم خود، انسان و حیوان را هلاک کنم و از بین ببرم، |
ئەگەر نوح و دانیال و ئەیوبیش لەناوەڕاستی بوون، بە گیانی خۆم، ئەوان فریای کوڕ و کچێکیش ناکەون، بەڵکو بە ڕاستودروستییەکەیان فریای خۆیان دەکەون. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. | 20 |
اگرچه نوح و دانیال و ایوب در میان آنها باشند، به حیات خود سوگند که نخواهند توانست حتی جان پسران و دخترانشان را رهایی دهند؛ درستکاری آنها فقط خودشان را نجات خواهد داد! |
«یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەی چەند زیاتر، ئەگەر چوار حوکمە توندەکانم بنێرمە سەر ئۆرشەلیم، شمشێر و قاتوقڕی و گیانلەبەری دڕندە و دەرد، هەتا مرۆڤ و ئاژەڵی لێ ببڕمەوە. | 21 |
«پس حال، ببینید چه مصیبت بزرگی پدید خواهد آمد، زمانی که این چهار مجازات سهمگین خود را بر اورشلیم بفرستم تا انسان و حیوان را از بین ببرد، یعنی جنگ، قحطی، وبا و حیوانات درنده را! |
بەڵام هەندێکیان ماونەتەوە و دەربازبوون، کوڕان و کچان کە لە شارەکەوە دەردەهێنرێن. ئەوەتا بۆ لاتان دێنە دەرەوە و ئێوەش تەماشای ڕەفتار و کردەوەیان دەکەن و دڵنەوایی دەکرێن لەبەر ئەو بەڵایەی بەسەر ئۆرشەلیمم هێنا. | 22 |
«اما اگر کسانی زنده باقی بمانند و فرزندان خود را نیز از هلاکت نجات دهند و به نزد شما به بابِل بیایند، آنگاه با چشمان خود خواهید دید که چقدر شرورند و خواهید دانست که حق داشتم اورشلیم را اینچنین مجازات نمایم. |
کە ڕەفتار و کردەوەی خراپیان دەبینن، ئەوا دڵنەوایی خۆتان دەکەن، چونکە ئەو کاتە دەزانن کە من بەبێ هۆ هەموو ئەوانەم تێیدا نەکرد. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.» | 23 |
بله، با دیدن رفتار و کارهای گناهآلود ایشان، پی خواهید برد که آنچه کردهام، بیسبب نبوده است.» این را خداوند یهوه میگوید. |