< حزقیێل 13 >
ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات فەرمووی: | 1 |
I stało się słowo Pańskie do mnie, mówiąc:
«ئەی کوڕی مرۆڤ، پێشبینی بکە لەسەر پێغەمبەرەکانی ئیسرائیل، ئەوانەی لەخۆیانەوە پێشبینی دەکەن:”گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن! | 2 |
Synu człowieczy! prorokuj przeciw prorokom Izraelskim, którzy prorokują, a rzecz prorokującym z serca swego: Słuchajcie słowa Pańskiego.
یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: قوڕبەسەر ئەو پێغەمبەرە گێلانەی بەدوای ڕۆحی خۆیان کەوتوون و هیچیان نەبینیوە. | 3 |
Tak mówi panujący Pan: Biada prorokom głupim, którzy idą za duchem swoim, choć nic nie widzieli!
ئەی ئیسرائیل، پێغەمبەرەکانتان وەک چەقەڵی ناو کەلاوەیان لێ هاتووە. | 4 |
Izraelu! Prorocy twoi są jako liszki na puszczy.
سەرنەکەوتن کەلێنی دیوارێک بگرن، شوورایەکیشتان بۆ بنەماڵەی ئیسرائیل بنیاد نەنایەوە بۆ ئەوەی لە جەنگ بەرگریتان لێ بکات لە ڕۆژی یەزدان. | 5 |
Nie wstępujcie na przerwane miejsca, ani grodzcie płotu około domu Izraelskiego, żeby się mógł ostać w bitwie w dzień Pański.
ئەوانەی بینینیان بەتاڵ و فاڵگرتنەوەیان درۆ بوو، دەڵێن:’سروشی یەزدانە‘و هەرچەندەش یەزدان ئەوانی نەناردووە، کەچی چاوەڕێی هاتنەدی پێشبینییەکەیان بوون. | 6 |
Widzą marność i wieszczbę kłamliwą; powiadają: Pan mówi, choć ich Pan nie posłał; i cieszą lud, aby tylko utwierdzili słowo swe.
ئایا بینینی بەتاڵتان بۆ ئاشکرا نەکرا و بە فاڵگرتنەوەی درۆ قسەتان نەکرد، کە دەڵێن:’سروشی یەزدانە،‘من قسەم نەکردووە؟ | 7 |
Izali widzenia marnego nie widzicie, a wieszczby kłamliwej nie opowiadacie? I mówicie: Pan mówił, chociażem Ja nie mówił.
«”لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: چونکە بە بەتاڵی قسەتان کرد و بینینەکانتان درۆ بوون، لەبەر ئەوە من لە دژی ئێوەم. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. | 8 |
Przetoż tak mówi panujący Pan: Ponieważ mówicie marność, a widzicie kłamstwo, przetoż oto Ja jestem przeciwko wam, mówi panujący Pan.
دەستیشم لە دژی ئەو پێغەمبەرانە دەبێت کە بینینەکانیان درۆ بوون، بینینیان بەتاڵە و فاڵگرتنەوەیان درۆیە. لەناو ئەنجومەنی گەلەکەم نابن و لەناو کتێبی بنەماڵەی ئیسرائیل ناویان نانووسرێت و ناچنە ناو خاکی ئیسرائیلەوە. ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانی باڵادەستم. | 9 |
Bo ręka moja będzie przeciwko prorokom, którzy widzą marność, a opowiadają kłamstwo; w zgromadzeniu ludu mego nie będą, a w poczet domu Izraelskiego nie będą wpisani, i do ziemi Izraelskiej nie wnijdą; a dowiecie się, żem Ja panujący Pan.
«”لەبەر ئەوەی گەلەکەی منیان گومڕا کرد، دەڵێن:’ئاشتی!‘ئاشتیش نییە، ئەو دیوارە لاوازەی خەڵکی بنیادی دەنێن، ئەوان بە گەچ سواخی دەدەن. | 10 |
Przeto, przeto mówię, że w błąd wprowadzili lud mój, mówiąc: Pokój, choć nie było pokoju; jeden zaiste zbudował ścianę glinianą, drudzy ją tynkowali wapnem nieczynionem.
بەوانە بڵێ کە بە گەچ سواخی دەدەن:’دەکەوێت.‘بارانێکی بەخوڕ دەبارێت، ئەی تەرزە بەردینەکان ئێوەش دەبارن و بایەکی بەهێزیش کەلێنی تێدەکات. | 11 |
Mówże do tych, którzy ją tynkują wapnem nieczynionem: Upadnie to, przyjdzie deszcz gwałtowny, a wy, kamienie gradowe! spadniecie, i wiatr wichrowaty rozwali ją.
ئەوەتا کە دیوارەکە دەڕووخێت، ئایا پێتان ناڵێن:’کوا ئەو گەچەی پێتان سواخ دابوو؟‘ | 12 |
A oto gdy upadnie ona ściana, izali wam nie rzeką: Gdzież jest ono tynkowanie, któremeście tynkowali?
«”لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من لە تووڕەییمدا بە بایەکی بەهێز کەلێنی تێدەکەم، لە هەڵچوونم بارانی بەخوڕ و تەرزەی بەردین دەنێرم بۆ لەناوبردنی. | 13 |
Prztoż tak mówi panujący Pan! Rozwalę ją, mówię, wiatrem wichrowatym w zapalczywości mojej, i deszcz gwałtowny w popędliwości mojej przyjdzie, a kamienie gradowe w rozgniewaniu mojem na zniszczenie jej.
ئەو دیوارە دەڕووخێنم کە بە گەچ سواختان داوە، لەگەڵ زەوی تەختی دەکەم، بناغەکانی دەردەکەون. کاتێک دیوارەکە دەکەوێت، ئێوەش لەناویدا دەفەوتێن، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم. | 14 |
Bo obalę tę ścianę, którąście potynkowali wapnem nieczynionem, a zrównam ją z ziemią, tak, że odkryty będzie grunt jej, i upadnie, i skażeni będziecie w pośrodku jej, i dowiecie się, żem Ja Pan.
جا تووڕەیی خۆم دەڕێژم بەسەر دیوارەکە و ئەوانەی بە گەچ سواخیان داوە، پێتان دەڵێم:’دیوارەکە و ئەوانەش کە بە گەچ سواخیان داوە نەماون، | 15 |
A gdy wykonam popędliwość moję nad tą ścianą, i nad tymi, którzy ją tynkowali wapnem nieczynionem, rzekę do was: Niemasz już onej ściany, niemasz i tych, którzy ją tynkowali,
ئەو پێغەمبەرانەی ئیسرائیل کە پێشبینییان بۆ ئۆرشەلیم کرد و بینینی ئاشتییان ڕاگەیاند، هیچ ئاشتیش نەبوو. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.‘“ | 16 |
To jest, proroków Izraelskich, którzy prorokują o Jeruzalemie, i ogłaszają mu widzenie pokoju, choć niemasz pokoju, mówi panujący Pan.
«ئێستاش، ئەی کوڕی مرۆڤ، ڕووت لە کچانی گەلەکەت بکە، ئەوانەی لە خۆیانەوە پێشبینی دەکەن، پێشبینی لەسەر ئەوان بکە و | 17 |
Ale ty, synu człowieczy! obróć twarz twoję przeciwko córkom ludu swego, które prorokują z serca swego, a prorokuj przeciwko nim,
بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: قوڕبەسەر ئەو ژنانەی نوشتە لە شێوەی بازووبەند دەدورن بۆ مەچەکیان، نوشتە لە شێوەی سەرپۆش بۆ هەموو سەرێک دروستدەکەن، بۆ ڕاوکردنی گیانەکان. ئایا ئێوە دڵ و دەروونی گەلەکەم ڕاو دەکەن و خۆتان بە زیندووی دەهێڵنەوە؟ | 18 |
I rzecz: Tak mówi panujący Pan: Biada tym, które szyją wezgłówka pod wszelkie łokcie rąk ludu mojego, a czynią duchny na głowy wszelkiego wzrostu, aby łowiły dusze! izali łowić macie dusze ludu mego, abyście się żywić mogły?
ئێوە لەلای گەلەکەم لەبەر مشتێک جۆ و هەندێک لەتە نان گڵاوم دەکەن. بە درۆکردنتان بۆ گەلەکەم کە گوێ لە درۆ دەگرن، ئێوە ئەو کەسانەی کە شایستەی مردن نەبوون کوشتووتانن و ئەوانەی شایستەی ژیان نەبوون بە زیندوویی هێشتووتتانەوە. | 19 |
Bo mię podawacie w lekkość u ludu mego dla garści jęczmienia, i dla kęsa chleba, zabijając dusze, które nie umrą, a ożywiając dusze, które żywe nie będą, kłamiąc ludowi memu, którzy słuchają kłamstwa.
«”لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من لە دژی نوشتەکانی ئێوەم کە لەسەر شێوەی بازووبەندە، کە وەک باڵندە مرۆڤی پێ ڕاو دەکەن، لەسەر بازووتان دەیدڕێنم و ئەو مرۆڤانەی وەک باڵندە ڕاویان دەکەن بەڕەڵایان دەکەم. | 20 |
Dlatego, tak mówi panujący Pan: Oto Ja będę przeciwko wezgłówkom waszym, któremi wy tam dusze łowicie, abyście je zwiodły; bo je stargnę z ramion waszych, a wypuszczę dusze, które wy łowicie, abyście je zwiodły;
سەرپۆشەکانتان دەدڕێنم و فریای گەلەکەم دەکەوم لە دەستتان، لەمەودوا لەناو دەستتان نابن بۆ ڕاوکردنیان، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم. | 21 |
I rozerwę duchny wasze, a wybawię lud mój z ręki waszej, abyście ich więcej nie mogły łowić ręką swoją; a dowiecie się, żem Ja Pan.
لەبەر ئەوەی بە درۆ دڵی ڕاستودروستتان خەمبار کرد کە من خەمبارم نەکردبوو، هەروەها خراپەکارتان هاندا هەتا لە ڕێگا خراپەکانی نەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بژیێت، | 22 |
Przeto, że zasmucacie serce sprawiedliwego kłamstwy, chociażem go Ja nie zasmucił, a zmacniacie ręce niezbożnego, aby się nie odwrócił od złej drogi swojej, ożywiając go;
هەر بۆیە لەمەودوا بینینی بەتاڵیان بۆ ئاشکرا ناکرێت و چیتر فاڵ ناگرنەوە، فریای گەلەکەی خۆم دەکەوم لە دەستتان، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم.“» | 23 |
Przetoż nie będziecie więcej widywać marności, ani wieszczby więcej prorokować będziecie; bo wyrwę lud mój z ręki waszej, a dowiecie się, żem Ja Pan.