< حزقیێل 12 >
فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: | 1 |
E veiu a mim a palavra do Senhor, dizendo:
«ئەی کوڕی مرۆڤ، تۆ لەناو ماڵێکی یاخیدا نیشتەجێی، ئەوانەی چاویان هەیە بۆ ئەوەی ببینن، بەڵام نابینن، گوێیان هەیە بۆ ئەوەی ببیستن، بەڵام نابیستن، چونکە بنەماڵەیەکی یاخین. | 2 |
Filho do homem, tu habitas no meio da casa rebelde, que tem olhos para ver e não vê, e tem ouvidos para ouvir e não ouve; porque casa rebelde é.
«لەبەر ئەوە، ئەی کوڕی مرۆڤ، هەگبەی ڕاپێچکردن بۆ خۆت ئامادە بکە و بە ڕۆژ لەبەرچاویان بڕۆ، لەم شوێنەوە بۆ شوێنێکی دیکە لەبەرچاویان بڕۆ، بەڵکو تێبگەن، هەرچەندە بنەماڵەیەکی یاخین. | 3 |
Tu, pois, ó filho do homem, faze trastes de quem se muda de paiz, e de dia muda de logar aos olhos d'elles; e do teu logar mudarás a outro logar aos olhos d'elles; bem pode ser que reparem n'isso, ainda que elles são casa rebelde.
بە ڕۆژ لەبەرچاویان هەگبەکەت دەردەهێنیت، وەک هەگبەی ڕاپێچکراوان. ئێوارە لەبەرچاویان بڕۆ دەرەوە، وەک ئەوانەی ڕاپێچ دەکرێن. | 4 |
Aos olhos d'elles tirarás para fóra pois, de dia, os teus trastes, como trastes de quem se muda de logar; então tu sairás de tarde aos olhos d'elles, como quem sae mudando de logar.
بە بەرچاویانەوە دیوار کون بکە و لە کونەکەوە هەگبەکە دەربهێنە. | 5 |
Escava para ti, á vista d'elles, a parede, e tira para fóra por ella os trastes.
بە بەرچاویانەوە لەسەر شانت هەڵیبگرە، کاتێک کە تاریکی دادێت دەریبهێنە، دەموچاوت داپۆشە کە خاکەکە نەبینیت، چونکە تۆم کردووە بە نیشانەیەک بۆ بنەماڵەی ئیسرائیل.» | 6 |
Aos olhos d'elles aos hombros os levarás, ás escuras os tirarás, e cobrirás a tua cara, para que não vejas a terra: porque te dei por signal maravilhoso á casa d'Israel.
منیش هەروەک ئەوەی فەرمانم پێ کرابوو وام کرد. هەگبەکەم وەک هەگبەی ڕاپێچکردن بە ڕۆژ دەرهێنا، ئێوارەش بە دەستی خۆم دیوارم کون کرد، کە تاریکی داهات لەبەرچاویان لەسەر شانم هەڵمگرت و هێنامە دەرەوە. | 7 |
E fiz assim, como se me deu ordem: os meus trastes tirei para fóra de dia, como trastes de quem se muda de logar: então á tarde escavei na parede com a mão; ás escuras os tirei para fóra, e aos hombros os levei, aos olhos d'elles.
بۆ بەیانی فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: | 8 |
E veiu a mim a palavra do Senhor, pela manhã, dizendo:
«ئەی کوڕی مرۆڤ، ئایا گەلی ئیسرائیلی یاخی لە تۆیان نەپرسی:”ئەوە چی دەکەیت؟“ | 9 |
Filho do homem, porventura não te disse a casa d'Israel, aquella casa rebelde: Que fazes tu?
«پێیان بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەم سروشە سەبارەت بەو میرەیە کە لە ئۆرشەلیمە و هەموو بنەماڵەی ئیسرائیل و بۆ ئەوانەش کە لەوێن.“ | 10 |
Dize-lhes: Assim diz o Senhor Jehovah: Esta carga é contra o principe em Jerusalem, e contra toda a casa d'Israel, que está no meio d'ella.
بڵێ:”من نیشانەم بۆ ئێوە.“«من چیم کرد، ئاوایان پێ دەکرێت، بە دیل دەگیرێن و ڕاپێچ دەکرێن. | 11 |
Dize: Eu sou o vosso maravilhoso signal: assim como eu fiz, assim se lhes fará a elles; por transportação irão em captiveiro;
«ئەو میرەش کە لەنێویانە کە تاریکی داهات هەگبەکەی لەسەر شان هەڵدەگرێت و دەڕوات. دیوار کون دەکەن هەتا لێوەی بچنە دەرەوە. دەموچاوی دادەپۆشێت هەتا بە چاوی خۆی خاکەکە نەبینێت. | 12 |
E o principe que está no meio d'elles aos hombros levará ás escuras os trastes, e sairá: a parede escavarão para os tirarem por ella: o seu rosto cobrirá, para que elle com o olho não veja a terra.
منیش تۆڕی خۆمی بۆ دادەنێمەوە، دەکەوێتە تۆڕەکەمەوە، دەیهێنم بۆ بابل، خاکی کلدانییەکان، بەڵام نایبینێت و لەوێ دەمرێت. | 13 |
Tambem estenderei a minha rede sobre elle, e será apanhado no meu laço: e o levarei a Babylonia, á terra dos chaldeos, e comtudo não a verá, ainda que ali morrerá.
هەموو ئەوانەی لە دەوروبەری ئەون بۆ یارمەتیدانی و هەموو لەشکرەکانی، بە دەم هەموو بایەکدا پەرتەوازەیان دەکەم و بە شمشێرێکی هەڵکێشراو ڕاویان دەنێم. | 14 |
E a todos os que estiverem ao redor d'elle em seu soccorro, e a todas as suas tropas, espalharei a todos os ventos: e desembainharei a espada atraz d'elles.
«ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم، کاتێک بەناو نەتەوەکاندا پەرتیان دەکەم و بەنێو شانشینەکاندا پەرتەوازەیان دەکەم. | 15 |
Assim saberão que eu sou o Senhor, quando eu os derramar entre as nações e os espalhar pelas terras.
چەند کەسێکی کەمیان لە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد لێ دەهێڵمەوە، هەتا لەنێو ئەو نەتەوانەی بۆ ناویان دەچن باسی هەموو نەریتە قێزەونەکانیان بکەن، ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم.» | 16 |
Porém d'elles deixarei ficar de resto alguns poucos da espada, da fome, e da peste, para que contem todas as suas abominações entre as nações para onde forem; e saberão que eu sou o Senhor.
فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: | 17 |
Então veiu a mim a palavra do Senhor, dizendo:
«ئەی کوڕی مرۆڤ، بەدەم لەرزینەوە نانت بخۆ، بە ترس و خەمەوە ئاوت بخۆوە. | 18 |
Filho do homem, o teu pão comerás com tremor, e a tua agua beberás com estremecimento e com receio.
بە گەلی خاکەکە بڵێ:”یەزدانی باڵادەست سەبارەت بە دانیشتووانی ئۆرشەلیم و خاکی ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: بە خەمەوە نانیان دەخۆن و بە واقوڕمانەوە ئاویان دەخۆنەوە، چونکە خاکەکەیان وێران دەبێت لەبەر پڕبوونی لە ستەمی هەموو دانیشتووانەکەی ناوی. | 19 |
E dirás ao povo da terra: Assim diz o Senhor Jehovah ácerca dos habitantes de Jerusalem, na terra d'Israel: O seu pão comerão com receio, e a sua agua beberão com susto, porquanto a sua terra será despojada de sua abundancia, por causa da violencia de todos os que habitam n'ella.
شارە ئاوەدانەکان کاول دەکرێن و خاکەکە چۆڵ دەبێت، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم.“» | 20 |
E as cidades habitadas serão desoladas, e a terra se tornará em assolação; e sabereis que eu sou o Senhor.
فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: | 21 |
E veiu ainda a mim a palavra do Senhor, dizendo:
«ئەی کوڕی مرۆڤ، ئەم پەندە چییە کە لەسەر خاکی ئیسرائیل هەتانە، ئەوەی دەڵێت:”ڕۆژگار درێژەی کێشا و هەموو بینینەکان نایەنە دی“؟ | 22 |
Filho do homem, que dictado é este que vós tendes na terra d'Israel, dizendo: Prolongar-se-hão os dias, e perecerá toda a visão?
لەبەر ئەوە پێیان بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەم پەندە بەتاڵ دەکەمەوە و ئیتر لەناو ئیسرائیلدا نایکەن بە پەند.“بەڵکو پێیان بڵێ:”ڕۆژگار نزیک بووەوە، هەموو بینینێک دێتە دی، | 23 |
Portanto, dize-lhes: Assim diz o Senhor Jehovah: Farei cessar este dictado, e não se servirão mais d'este dictado em Israel; porém dize-lhes: Já se chegaram os dias e a palavra de toda a visão.
چونکە لەمەودوا هیچ بینینێکی بەتاڵ و فاڵگرتنەوەی زمان لووسی لەنێو بنەماڵەی ئیسرائیلدا نابێت. | 24 |
Porque não haverá mais alguma visão vã, nem adivinhação lisongeira, no meio da casa d'Israel.
بەڵکو من یەزدانم، ئەوەی بمەوێت بیفەرمووم، دەیفەرمووم و دێتە دی. ئەی بنەماڵەی یاخی، لەمەودوا درێژە ناکێشێت، چونکە ئەوەی دەیفەرمووم لە سەردەمی خۆتان دەیهێنمە دی. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.“» | 25 |
Porque eu, o Senhor, fallarei, e a palavra que eu fallar se fará; não terá mais tardança; porque em vossos dias, ó casa rebelde, fallarei uma palavra e a cumprirei, diz o Senhor Jehovah.
فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: | 26 |
Veiu mais a mim a palavra do Senhor, dizendo:
«ئەی کوڕی مرۆڤ، وا بنەماڵەی ئیسرائیل دەڵێن:”ئەو بینینەی بۆی ئاشکرا کرا بۆ ڕۆژگارێکی زۆر لەدوای ئەمەیە و ئەو بۆ سەردەمە دوورەکان پێشبینی دەکات.“ | 27 |
Filho do homem, eis que os da casa d'Israel dizem: A visão que este vê é para muitos dias, e elle prophetiza de tempos que estão longe.
«لەبەر ئەوە پێیان بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: لەمەودوا هیچ یەک لە وشەکانم درێژە ناکێشێت، ئەو وشەیەی فەرمووم دێتە دی. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.“» | 28 |
Portanto dize-lhes: Assim diz o Senhor Jehovah: Não será differida mais alguma das minhas palavras: e a palavra que fallei se fará, diz o Senhor Jehovah.