< حزقیێل 11 >
ئینجا ڕۆحی خودا هەڵیگرتم و منی هێنایە لای دەروازەی ڕۆژهەڵاتی ماڵی یەزدان. بیست و پێنج پیاو لەبەر دەروازەکە بوون و لەنێویاندا دوو ڕابەری گەل، یازەنیاهوی کوڕی عەزور و پەلەتیای کوڕی بەنایام بینی. | 1 |
Och en andekraft lyfte upp mig och förde mig till östra porten på HERRENS hus, den som vetter åt öster. Där fick jag se tjugufem män stå vid ingången till porten; och jag såg bland dem Jaasanja, Assurs son, och Pelatja, Benajas son, som voro furstar i folket.
یەزدان پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، ئەوانە ئەو پیاوانەن کە بیر لە بەدکاری دەکەنەوە، لەم شارە پیلان دادەڕێژن و ڕاوێژی خراپ پێشکەش دەکەن، | 2 |
Och han sade till mig: »Du människobarn, det är dessa män som tänka ut vad fördärvligt är och råda till vad ont är, här i staden;
دەڵێن:”کاتەکە لەبار نییە بۆ دروستکردنی خانوو، شار مەنجەڵە و ئێمەش گۆشتەکەین.“ | 3 |
det är de som säga: 'Hus byggas icke upp så snart. Här är grytan, och vi äro köttet.
لەبەر ئەوە پێشبینی بکە لەسەریان، ئەی کوڕی مرۆڤ، پێشبینی بکە!» | 4 |
Profetera därför mot dem, ja, profetera, du människobarn.»
جا ڕۆحی یەزدان هاتە سەرم و پێی فەرمووم: «بڵێ، یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئێوە وا دەڵێن، بەڵام من دەزانم چی لەژێر سەرتانە. | 5 |
Då föll HERRENS Ande över mig, han sade till mig: »Säg: Så säger HERREN: Sådant sägen I, I av Israels hus, och edra hjärtans tankar känner jag väl.
زۆرتان لەو شارە کوشتووە، کۆڵانەکانیتان پڕکرد لە کوژراو. | 6 |
Många ligga genom eder slagna här i staden; I haven uppfyllt dess gator med slagna.
«لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەوانەی ئێوە کوشتتان و فڕێتاندانە ناوەڕاستی شارەکە، ئەوان گۆشتن و شاریش مەنجەڵەکە، ئێوەش لەناوەڕاستی دەردەکەم. | 7 |
Därför säger Herren, HERREN så: De slagna vilkas fall I haven vållat i staden, de äro köttet, och den är grytan; men eder själva skall man föra bort ur den.
ئێوە لە شمشێر دەترسن، شمشێرتان دەهێنمە سەر. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. | 8 |
I frukten för svärd, och svärd skall jag ock låta komma över eder, säger Herren, HERREN.
لە شار دەرتاندەهێنم و دەتاندەمە دەست بێگانە، سزاتان دەدەم. | 9 |
Jag skall föra eder bort härifrån och giva eder i främlingars hand; och jag skall hålla dom över eder.
بە شمشێر دەکوژرێن، لەسەر سنووری ئیسرائیل حوکمتان بەسەردا دەسەپێنم، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم. | 10 |
För svärd skolen I falla; vid Israels gräns skall jag döma eder. Och I skolen förnimma att jag är HERREN.
ئەم شارە بۆ ئێوە نابێت بە مەنجەڵ و ئێوەش نابن بە گۆشتەکەی ناوی، بەڵکو لەسەر سنووری ئیسرائیل حوکمتان بەسەردا دەسەپێنم. | 11 |
Staden skall icke vara en gryta för eder, och I skolen icke vara köttet i den; nej, vid Israels gräns skall jag döma eder.
ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم، چونکە ڕێگای فەرزەکانی منتان پەیڕەو نەکردووە و کارتان بە حوکمەکانی من نەکردووە، بەڵکو بەپێی بنەماکانی نەتەوەکانی دەوروبەری خۆتان ڕۆیشتن.» | 12 |
Då skolen I förnimma att jag är HERREN, I som icke haven vandrat efter mina stadgar och icke haven gjort efter mina rätter, utan haven gjort efter de hednafolks rätter, som bo runt omkring eder.»
کاتێک کە پێشبینیم دەکرد، پەلەتیای کوڕی بەنایا مرد. جا بەسەر ڕوومدا کەوتم و بە دەنگێکی بەرز هاوارم کرد و گوتم: «ئای یەزدانی باڵادەست! ئایا تۆ پاشماوەی ئیسرائیل بە تەواوی لەناودەبەیت؟» | 13 |
Medan jag så profeterade, hade Pelatja, Benajas son, uppgivit andan. Då föll jag ned på mitt ansikte och ropade med hög röst och sade: »Ack, Herre, HERRE, vill du då alldeles göra ände på kvarlevan av Israel?»
ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: | 14 |
Och HERRENS ord kom till mig; han sade:
«ئەی کوڕی مرۆڤ، دانیشتووانی ئۆرشەلیم سەبارەت بە براکانت، خزمەکانی خۆت و هەموو ڕاپێچکراوانی گەلی ئیسرائیل، گوتیان:”ئەوان لە یەزدان دوورکەوتنەوە، لەبەر ئەوە یەزدان خاکەکەی بە میرات بە ئێمە بەخشی.“ | 15 |
»Du människobarn, dina bröder, ja, dina bröder dina nära fränder och hela Israels hus, alla de till vilka Jerusalems invånare säga: 'Hållen eder borta från HERREN; det är åt oss som landet har blivit givet till besittning' --
«لەبەر ئەوە بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: هەرچەندە بۆ ناو نەتەوەکانیش دوورم خستبنەوە و بەناو خاکەکاندا پەرتەوازەم کردبن، بۆ ماوەیەکی کەم بۆ ئەوان بووم بە پەناگایەکی پیرۆز لەو خاکانەی کە بۆی چوون.“ | 16 |
om dem skall du alltså säga: Så säger Herren, HERREN: Ja, väl har jag fört dem långt bort ibland folken och förstrött dem i länderna, och med nöd har jag varit för dem en helgedom i de länder dit de hava kommit;
«لەبەر ئەوە بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من لەنێو گەلان کۆتان دەکەمەوە و لەناو ئەو خاکانەی تێیدا پەرتەوازە بوونە دەتانگەڕێنمەوە و خاکی ئیسرائیلتان پێدەدەمەوە.“ | 17 |
men därför skall du nu säga: Så säger Herren, HERREN: Jag skall församla eder ifrån folkslagen och hämta eder tillhopa från de länder dit I haven blivit förströdda, och skall giva eder Israels land.
«بۆ ئەوێ دەگەڕێنەوە و هەموو وێنەیەکی قێزەون و بتێکی گڵاوی لێ دادەماڵن. | 18 |
Och när de hava kommit dit, skola de skaffa bort därifrån alla de skändliga och styggeliga avgudar som nu finnas där.
یەک دڵیان دەدەمێ، ڕۆحێکی تازە دەخەمە ناویانەوە. ئەو دڵە بەردینەیان لێ دەکەمەوە و دڵێکی گۆشتینیان دەدەمێ، | 19 |
Och jag skall giva dem alla ett och samma hjärta, och en ny ande skall jag låta komma i deras bröst; jag skall taga bort stenhjärtat ur deras kropp och giva dem ett hjärta av kött,
بۆ ئەوەی ڕێگای فەرزەکانم پەیڕەو بکەن و حوکمەکانم بپارێزن و کاری پێ بکەن، ببن بە گەلی من و منیش دەبم بە خودای ئەوان. | 20 |
så att de vandra efter mina stadgar och hålla mina rätter och göra efter dem, och de skola vara mitt folk, och jag skall vara deras Gud.
بەڵام ئەوانەی دڵیان بەدوای وێنەی قێزەون و بتی گڵاو کەوتووە، من کردەوەکانی خۆیان بەسەر خۆیاندا دەهێنمەوە. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.» | 21 |
Men de vilkas hjärtan efterfölja de skändliga och styggeliga avgudarnas hjärtan, deras gärningar skall jag låta komma över deras huvuden, säger Herren, HERREN.»
ئینجا کەڕوبەکان باڵەکانیان بەرزکردەوە و چەرخەکانیش لەگەڵیان، شکۆمەندی خودای ئیسرائیلیش لەسەر سەریان بوو. | 22 |
Och keruberna, följda av hjulen, lyfte sina vingar, och Israels Guds härlighet vilade ovanpå dem.
شکۆمەندی یەزدان لەسەر ناوەڕاستی شارەکە بەرزبووەوە و لەسەر ئەو کێوە ڕاوەستا کە لە ڕۆژهەڵاتی شارەکەیە. | 23 |
Och HERRENS härlighet höjde sig och lämnade staden och stannade på berget öster om staden.
ڕۆحی خودا هەڵیگرتم و لە بینیندا منی هێنایە خاکی بابلییەکان بۆ لای ڕاپێچکراوەکان. لێرەدا ئەو بینینە لەبەرچاوم نەما، | 24 |
Men mig hade en andekraft lyft upp och fört bort till de fångna i Kaldeen, så hade skett i synen, genom Guds Ande. Sedan försvann för mig den syn jag hade fått se.
ئیتر هەموو ئەوەی یەزدان پیشانی دام بە ڕاپێچکراوەکانم ڕاگەیاند. | 25 |
Och jag talade till de fångna alla de ord som HERREN hade uppenbarat för mig.