< حزقیێل 10 >
ئینجا سەیرم کرد لە سەرەوە بەسەر سەری کەڕوبەکانەوە شێوەی بۆشاییەک خۆی کێشا بووەوە، دیمەنی تەختێکی پاشایەتی هەبوو، وەک یاقووتی شین دەبینرا. | 1 |
Baktım, Keruvlar'ın başı üzerindeki kubbenin üzerinde laciverttaşından tahta benzer bir nesne gördüm.
یەزدان بە پیاوە کەتان پۆشەکەی فەرموو: «بڕۆ ناو چەرخەکانی ژێر کەڕوبەکان و مشتت پڕ بکە لە پشکۆی ئەو ئاگرەی لەنێوان کەڕوبەکانە و بەسەر شارەکەدا بڵاوی بکەرەوە.» ئەویش لەبەرچاوم چووە ناوەوە. | 2 |
RAB keten giysili adama, “Keruvlar'ın altındaki tekerleklerin arasına gir. Avuçlarını Keruvlar'ın arasındaki ateş közleriyle doldurup kentin üzerine közleri saç” dedi. Adamın oraya girdiğini gördüm.
کەڕوبەکانیش لەلای ڕاستی پەرستگاکە ڕاوەستابوون کە پیاوەکە چووە ژوورەوە، هەورێکیش حەوشەکەی ناوەوەی پڕکردەوە. | 3 |
Adam oraya girdiğinde, Keruvlar tapınağın güney tarafında duruyordu. Bulut tapınağın iç avlusunu doldurdu.
شکۆمەندی خودای ئیسرائیلیش لەسەر کەڕوبەکانەوە هەستا، بەرەو بەردەرگای پەرستگاکە ڕۆیشت، جا پەرستگاکە پڕ بوو لە هەورەکە و حەوشەکەش پڕ بوو لە بریسکەی شکۆمەندی یەزدان. | 4 |
RAB'bin görkemi Keruvlar'ın üzerinden ayrılıp tapınağın eşiğine gitti. Tapınak bulutla doldu. Avlu RAB'bin görkeminin parıltısıyla doluydu.
دەنگی باڵی کەڕوبەکان لە خانەکانی دەرەوە دەبیسترا، وەک دەنگی خودای هەرە بەتوانا کە قسە بکات. | 5 |
Keruvlar'ın kanatlarının sesi dış avludan bile duyuluyordu; tıpkı Her Şeye Gücü Yeten Tanrı'nın sesi gibiydi.
کاتێک کە فەرمانی بە پیاوە کەتان پۆشەکە کرد و فەرمووی، «ئاگر لەنێوان چەرخەکان، لەنێوان کەڕوبەکان ببە،» چووە ژوورەوە و لەتەنیشت چەرخێک ڕاوەستا. | 6 |
RAB keten giysili adama, “Keruvlar'dan ve tekerleklerin arasından ateş al” diye buyurunca, adam oraya girip bir tekerleğin yanında durdu.
کەڕوبێک لەنێو کەڕوبەکانەوە دەستی بۆ ئاگرەکەی نێوان کەڕوبەکان درێژکرد، لێی هەڵگرت و خستییە ناو هەردوو مشتی پیاوە کەتان پۆشەکە، ئەویش وەریگرت و چووە دەرەوە. | 7 |
Sonra Keruvlar'dan biri aralarındaki ateşe elini uzattı, biraz ateş alıp keten giysili adamın avuçlarına koydu. Adam ateşi alıp oradan ayrıldı.
لە کەڕوبەکانەوە شتێکی وەک دەستی مرۆڤ لەژێر باڵەکانیەوە دەرکەوت. | 8 |
Keruvlar'ın kanatları altında insan eline benzer bir şekil göründü.
تەماشام کرد، بینیم چوار چەرخ لەتەنیشت کەڕوبەکانە، هەر چەرخێک لەتەنیشت کەڕوبێکەوە بوو، دیمەنی چەرخەکان وەک دیمەنی زەبەرجەد بوو. | 9 |
Baktım, her Keruv'un yanında birer tane olmak üzere dört tekerlek gördüm. Tekerlekler sarı yakut gibi parıldıyordu.
هەر چواریان یەک شێوەیان هەبوو، وەک چەرخ لەناو چەرخ بێت. | 10 |
Dördü de birbirine benziyor, iç içe girmiş bir tekerleği andırıyordu.
کاتێک کە دەڕۆیشتن، بە ئاراستەی هەر چوار لادا دەڕۆیشتن، لە ڕۆیشتنیشدا لایان نەدەدا، بەڵکو بۆ هەر لایەک یەکێک لە کەڕوبەکان ڕووی تێدەکرد ئەوانیش بەدوایدا دەچوون، لە ڕۆیشتندا لایان نەدەدا. | 11 |
Hareket edince Keruvlar'ın baktıkları dört yönden birine doğru, sağa sola dönmeden ilerliyordu. Ön tekerlek nereye yönelirse, öbür tekerlekler de onun ardınca gidiyordu.
هەموویان لاشەکانیان، پشت و دەست و باڵ و چەرخەکان پڕبوون لە چاو بە هەر چواردەوریدا بۆ هەر چوار چەرخەکە. | 12 |
Keruvlar'ın bedenleri –sırtları, elleri, kanatları– ve dördünün de tekerlekleri çepeçevre gözlerle doluydu.
گوێم لێ بوو چەرخەکان پێیان دەگوترا «چەرخی خولاوە». | 13 |
Tekerleklere “Dönen tekerlekler” dendiğini duydum.
هەر کەڕوبێکیش چوار ڕووی هەبوو، ڕووی یەکەم ڕووی کەڕوب، ڕووی دووەم ڕووی مرۆڤ، ڕووی سێیەم ڕووی شێر و ڕووی چوارەم ڕووی هەڵۆ بوو. | 14 |
Her Keruv'un dört yüzü vardı: Birinci yüz öküz yüzüne, ikincisi insan yüzüne, üçüncüsü aslan yüzüne, dördüncüsü kartal yüzüne benziyordu.
ئینجا کەڕوبەکان بەرز بوونەوە، ئەمانە ئەو گیانلەبەرانەن کە لەلای نۆکەندی کەڤار بینیبووم. | 15 |
Keruvlar yukarıya doğru yükseldi. Bunlar daha önce Kevar Irmağı kıyısında gördüğüm canlı yaratıklardı.
لەگەڵ ڕۆیشتنی کەڕوبەکان، چەرخەکانیش لەتەنیشتیانەوە ڕۆیشتن، کە کەڕوبەکان باڵەکانیان بەرزکردەوە بۆ بەرزبوونەوە لە زەوی، چەرخەکان هەر لەتەنیشتیان مانەوە. | 16 |
Keruvlar hareket edince, yanlarındaki tekerlekler de hareket ediyor, Keruvlar yerden yükselmek için kanatlarını açınca, tekerlekler de yanlarından ayrılmıyordu.
کە کەڕوبەکان ڕادەوەستان ئەوانیش ڕادەوەستان، کە بەرز دەبوونەوە ئەوانیش بەرز دەبوونەوە، چونکە گیانی گیانلەبەرەکان لەناو چەرخەکاندا بوو. | 17 |
Keruvlar durduğunda onlar da duruyor, Keruvlar yerden yükseldiğinde onlar da yükseliyordu. Çünkü yaratıkların ruhu tekerleklerdeydi.
ئینجا شکۆمەندی یەزدان لە بەردەرگای پەرستگاکەوە ڕۆیشت و لەسەر کەڕوبەکان وەستا. | 18 |
RAB'bin görkemi tapınağın eşiğinden ayrılıp Keruvlar'ın üzerinde durdu.
لەبەرچاوم کەڕوبەکان باڵەکانیان بەرزکردەوە و لەسەر زەوی بەرزبوونەوە، لە کاتی ڕۆیشتنیان چەرخەکانیشیان لەگەڵ بوو، لەلای داڵانی دەروازەی ڕۆژهەڵاتی ماڵی یەزدان وەستان، شکۆمەندی خودای ئیسرائیلیش لەسەر سەریان بوو. | 19 |
Ben bakarken Keruvlar kanatlarını açıp yerden yükseldi, tekerlekler de onlarla yükseldi. RAB'bin Tapınağı'nın Doğu Kapısı'nın girişinde durdular. İsrail Tanrısı'nın görkemi onların üzerindeydi.
ئەمانە ئەو گیانلەبەرانەن کە لەلای نۆکەندی کەڤار لەژێر خودای ئیسرائیل بینیبووم، زانیم کە ئەمانە کەڕوبن. | 20 |
Kevar Irmağı kıyısında, İsrail Tanrısı'nın altında gördüğüm ve Keruvlar olduğunu anladığım canlı yaratıklar bunlardı.
هەریەکەیان چوار ڕوو و چوار باڵی هەبوو، لەبن باڵەکانیشەوە لە شێوەی دەستی مرۆڤیان هەبوو. | 21 |
Her birinin dört yüzü, dört kanadı vardı. Kanatlarının altında insan elini andıran bir şey vardı.
شێوەی ڕووەکانیشیان، شێوەی ئەو ڕووانە بوو کە لەلای نۆکەندی کەڤار بینیم، دیمەنیان و خۆشیان. هەریەکە بەرەو پێش دەڕۆیشت. | 22 |
Yüzleri Kevar Irmağı kıyısında gördüğüm yüzlere benziyordu. Her biri dosdoğru ilerliyordu.