< دەرچوون 8 >

یەزدان بە موسای فەرموو: «بڕۆ لای فیرعەون و پێی بڵێ:”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ڕێ بە گەلەکەم بدە بڕۆن بۆ ئەوەی بمپەرستن. 1
And Jehovah said to Moses, Go unto Pharaoh, and say unto him, Thus saith Jehovah: Let my people go, that they may serve me.
ئەگەر ڕازی نەبیت و ڕێیان نەدەیت، هەموو خاکەکەت پڕدەبێت لە بۆق. 2
And if thou refuse to let [them] go, behold, I will smite all thy borders with frogs.
ڕووباری نیل پڕدەبێت لە بۆق، سەردەکەون و دێنە ناو ماڵەکەت و ژووری نوستنەکەت و سەر قەرەوێڵەکەت، هەروەها دەچنە ماڵی خزمەتکارەکانت و سەر گەلەکەت و ناو تەنوورەکانت و تەشتە هەویرەکانت. 3
And the river shall swarm with frogs, and they shall go up and come into thy house, and into thy bedroom, and upon thy bed, and into the house of thy bondmen, and upon thy people, and into thine ovens, and into thy kneading-troughs.
بۆق دێتە سەر خۆت و گەلەکەت و خزمەتکارەکانت.“» 4
And the frogs shall come up both upon thee and upon thy people, and upon all thy bondmen.
ئینجا یەزدان بە موسای فەرموو: «بە هارون بڵێ:”بە گۆچانەکەت دەست درێژبکە بۆ سەر جۆگە و نۆکەند و گۆماوەکان، بۆق سەربخە بۆ سەر خاکی میسر.“» 5
And Jehovah said to Moses, Say unto Aaron, Stretch out thy hand with thy staff over the streams, over the rivers, and over the ponds, and cause frogs to come up on the land of Egypt.
هارونیش دەستی درێژکردە سەر ئاوی میسر، بۆق سەرکەوتن و خاکی میسریان داپۆشی. 6
And Aaron stretched out his hand over the waters of Egypt; and the frogs came up, and covered the land of Egypt.
جادووگەرەکانیش بە ئەفسونەکانیان هەمان شتیان کرد، بۆقیان هێنایە سەر خاکی میسر. 7
And the scribes did so with their sorceries, and brought up frogs on the land of Egypt.
فیرعەون بانگی موسا و هارونی کرد و گوتی: «لە یەزدان بپاڕێنەوە بۆ ئەوەی بۆق لە خۆم و گەلەکەم دووربخاتەوە، منیش ڕێ بە گەلەکە دەدەم بڕۆن قوربانی بۆ یەزدان سەرببڕن.» 8
And Pharaoh called Moses and Aaron, and said, Intreat Jehovah, that he may take away the frogs from me and from my people; and I will let the people go, that they may sacrifice to Jehovah.
موساش بە فیرعەونی گوت: «کاتێکم پێ بفەرموو کە بپاڕێمەوە لە پێناوی خۆت و خزمەتکارەکانت و گەلەکەت، بۆ بڕانەوەی بۆق لە تۆ و لە ماڵەکانت، بەڵام بۆق لە ڕووباری نیل دەمێننەوە.» 9
And Moses said to Pharaoh, Glory over me, for what time shall I intreat for thee, and for thy bondmen, and for thy people, to cut off the frogs from thee and from thy houses; [so that] they shall remain in the river only?
ئەویش گوتی: «بەیانی.» موساش گوتی: «وەک ئەوە دەبێت کە گوتت، بۆ ئەوەی بزانیت کە هیچ خودایەک نییە وەک یەزدانی پەروەردگارمان. 10
And he said, For to-morrow. And he said, Be it according to thy word; that thou mayest know that there is none like Jehovah our God.
بۆقەکانیش لە خۆت و ماڵەکانت و خزمەتکارەکانت و گەلەکەت دوور دەکەونەوە، بەڵام لە ڕووباری نیل دەمێننەوە.» 11
And the frogs shall depart from thee, and from thy houses, and from thy bondmen, and from thy people: they shall remain in the river only.
لەدوای ئەوەی موسا و هارون لەلای فیرعەون هاتنە دەرەوە، موسا هاواری بۆ یەزدان کرد لەبەر ئەو بۆقانەی کە وەک بەڵا بەسەر فیرعەونی هێنابوو. 12
And Moses and Aaron went out from Pharaoh; and Moses cried to Jehovah because of the frogs that he had brought against Pharaoh.
یەزدانیش بە قسەی موسای کرد، بۆقەکان لە ماڵ و حەوشە و کێڵگەکان مردن. 13
And Jehovah did according to the word of Moses; and the frogs died out of the houses, out of the courts, and out of the fields.
کۆمەڵ کۆمەڵ کۆیان کردنەوە و خاکەکە گەندەڵ بوو. 14
And they gathered them in heaps; and the land stank.
بەڵام کاتێک فیرعەون بینی خامۆشی هاتە کایەوە، دڵی ڕەق کردەوە و گوێی لە موسا و هارون نەگرت، هەروەک یەزدان فەرمووی. 15
And Pharaoh saw that there was respite; and he hardened his heart, and hearkened not to them, as Jehovah had said.
ئینجا یەزدان بە موسای فەرموو: «بە هارون بڵێ:”گۆچانەکەت درێژ بکە و لە خۆڵی زەوی بدە،“جا خۆلی زەوی لە هەموو خاکی میسر دەبێتە مێشوولە.» 16
And Jehovah said to Moses, Say unto Aaron, Stretch out thy staff, and smite the dust of the earth, and it shall become gnats throughout the land of Egypt.
ئیتر ئاوایان کرد، هارون بە گۆچانەکەی دەستی درێژکرد و لە خۆڵی زەوییەکەی دا، مێشوولە هاتە سەر خەڵک و سەر ئاژەڵەکان، لە هەموو خاکی میسر هەموو خۆڵی زەوییەکە بوو بە مێشوولە. 17
And they did so; and Aaron stretched out his hand with his staff, and smote the dust of the earth, and there arose gnats on man and on beast: all the dust of the land became gnats throughout the land of Egypt.
جادووگەرەکانیش بە ئەفسونەکانیان هەمان شتیان کرد بۆ پەیدابوونی مێشوولە، بەڵام نەیانتوانی. لەبەر ئەوەی مێشوولە لەسەر خەڵک و لەسەر ئاژەڵ مایەوە، 18
And the scribes did so with their sorceries, to bring forth gnats; but they could not. And the gnats were on man and on beast.
جادووگەرەکان بە فیرعەونیان گوت: «ئەمە پەنجەی خودایە.» بەڵام فیرعەون دڵی ڕەق بوو و گوێی لێ نەگرتن، هەروەک یەزدان فەرمووی. 19
Then the scribes said to Pharaoh, This is the finger of God! But Pharaoh's heart was stubborn, and he hearkened not to them, as Jehovah had said.
ئینجا یەزدان بە موسای فەرموو: «بەیانی زوو هەستە و کە فیرعەون بەرەو ئاوەکە دەچێت لەبەردەمی ڕابوەستە و پێی بڵێ:”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ڕێ بە گەلەکەم بدە با بڕۆن بمپەرستن. 20
And Jehovah said to Moses, Rise up early in the morning, and stand before Pharaoh — behold, he will go out to the water — and say to him, Thus saith Jehovah, Let my people go, that they may serve me.
ئەگەر ڕێ بە گەلەکەم نەدەیت بڕۆن، ئەوا منیش مێشومەگەزێکی زۆر دەنێرمە سەر خۆت و خزمەتکارەکانت و گەلەکەت و ماڵەکانت، ئیتر ماڵی میسرییەکان پڕ دەبێت لە مێش، تەنانەت زەوییەکەش بە مێش دادەپۆشرێت. 21
For, if thou do not let my people go, behold, I will send dog-flies upon thee, and upon thy bondmen, and upon thy people, and into thy houses; and the houses of the Egyptians shall be full of dog-flies, and also the ground on which they are.
«”بەڵام لەو ڕۆژەدا خاکی گۆشەن جیا دەکەمەوە کە گەلەکەمی لەسەر دەژین، بۆ ئەوەی مێش لەوێدا نەبێت، هەتا بزانیت من یەزدانم لەناوەڕاستی خاکەکەدا. 22
And I will distinguish in that day the land of Goshen, in which my people dwell, that no dog-flies shall be there; that thou mayest know that I Jehovah am in the midst of the land.
جیاوازییەک لەنێوان گەلەکەم و گەلەکەت دادەنێم، بەیانی ئەم نیشانەیە دەبێت.“» 23
And I will put a separation between my people and thy people; to-morrow shall this sign be.
یەزدانیش ئاوای کرد و مێشومەگەزێکی زۆر هاتنە ناو ماڵی فیرعەون و ماڵی خزمەتکارانی، لە هەموو خاکی میسریش زەوییەکە لەبەر مێش وێران بوو. 24
And Jehovah did so; and there came dog-flies in a multitude into the house of Pharaoh, and [into] the houses of his bondmen; and throughout the land of Egypt, the land was corrupted by the dog-flies.
ئینجا فیرعەون بانگی موسا و هارونی کرد و گوتی: «بڕۆن لەم خاکە قوربانی بۆ خوداتان سەرببڕن.» 25
And Pharaoh called Moses and Aaron, and said, Go, sacrifice to your God in the land.
بەڵام موسا گوتی: «ڕاست نییە ئێمە وا بکەین، چونکە ئەو ئاژەڵانەی کە ئێمە بۆ یەزدانی پەروەردگارمان سەری دەبڕین لەلای میسرییەکان قێزەونە، ئەگەر ئەوەی لەلای میسرییەکان قێزەونە لەبەرچاویان سەری ببڕین، ئایا بەردبارانمان ناکەن؟ 26
And Moses said, It is not proper to do so; for we should sacrifice the abomination of the Egyptians to Jehovah our God: lo, if we sacrificed the abomination of the Egyptians before their eyes, would they not stone us?
سێ ڕۆژەڕێ لە چۆڵەوانی دەڕۆین و قوربانی بۆ یەزدانی پەروەردگارمان سەردەبڕین، وەک پێمان دەڵێت.» 27
We will go three days' journey into the wilderness, and sacrifice to Jehovah our God, as he shall command us.
فیرعەونیش گوتی: «من ڕێتان دەدەم بڕۆن و لە چۆڵەوانی قوربانی بۆ یەزدانی پەروەردگارتان سەرببڕن، بەڵام دوور مەڕۆن و بۆم بپاڕێنەوە.» 28
And Pharaoh said, I will let you go, that you may sacrifice to Jehovah your God in the wilderness; only, go not very far away: intreat for me!
موساش وەڵامی دایەوە: «من لەلای تۆ دەچمە دەرەوە و لە یەزدان دەپاڕێمەوە، ئیتر بۆ بەیانی مێش لە فیرعەون و لە خزمەتکارەکانی و لە گەلەکەی دوور دەکەونەوە، بەڵام ئیتر نابێت فیرعەون فێڵ بکات، هەتا ڕێ بە گەلەکە نەدات بڕۆن بۆ قوربانی سەربڕین بۆ یەزدان.» 29
And Moses said, Behold, I go out from thee, and will intreat Jehovah; and the dog-flies will depart from Pharaoh, from his bondmen, and from his people, to-morrow; only let not Pharaoh deal deceitfully any more in not letting the people go to sacrifice to Jehovah.
جا موسا لەلای فیرعەون هاتە دەرەوە و لە یەزدان پاڕایەوە. 30
And Moses went out from Pharaoh, and intreated Jehovah.
یەزدانیش بە قسەی موسای کرد، ئیتر مێش لە فیرعەون و لە خزمەتکارەکانی و لە گەلەکەی دوورکەوتنەوە و هیچیان نەما. 31
And Jehovah did according to the word of Moses; and he removed the dog-flies from Pharaoh, from his bondmen, and from his people; there remained not one.
بەڵام فیرعەون ئەم جارەش دڵی ڕەقکرد و ڕێی بە گەلەکە نەدا بڕۆن. 32
And Pharaoh hardened his heart this time also, and would not let the people go.

< دەرچوون 8 >