< دەرچوون 8 >
یەزدان بە موسای فەرموو: «بڕۆ لای فیرعەون و پێی بڵێ:”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ڕێ بە گەلەکەم بدە بڕۆن بۆ ئەوەی بمپەرستن. | 1 |
上主又對梅瑟說:「你去見法朗向他說:上主這樣說:你該放我的百姓走,好叫他去崇拜我。
ئەگەر ڕازی نەبیت و ڕێیان نەدەیت، هەموو خاکەکەت پڕدەبێت لە بۆق. | 2 |
你若拒絕不放,我要用蝦蟆打擊你的全境。
ڕووباری نیل پڕدەبێت لە بۆق، سەردەکەون و دێنە ناو ماڵەکەت و ژووری نوستنەکەت و سەر قەرەوێڵەکەت، هەروەها دەچنە ماڵی خزمەتکارەکانت و سەر گەلەکەت و ناو تەنوورەکانت و تەشتە هەویرەکانت. | 3 |
河中要滋生蝦蟆,牠們要上來進入你的宮殿和臥室,爬上你的床榻,進入你臣僕和你百姓的房屋,進入你的爐灶和搏麵盆。
بۆق دێتە سەر خۆت و گەلەکەت و خزمەتکارەکانت.“» | 4 |
這些蝦蟆要爬到你、你百姓、你臣僕的身上。」
ئینجا یەزدان بە موسای فەرموو: «بە هارون بڵێ:”بە گۆچانەکەت دەست درێژبکە بۆ سەر جۆگە و نۆکەند و گۆماوەکان، بۆق سەربخە بۆ سەر خاکی میسر.“» | 5 |
上主對梅瑟說:「你給亞郎說:將你手中的棍杖伸在河、溝渠和池沼之上,使蝦蟆上到埃及地上。」
هارونیش دەستی درێژکردە سەر ئاوی میسر، بۆق سەرکەوتن و خاکی میسریان داپۆشی. | 6 |
亞郎將手一伸在埃及的水上,蝦蟆就上來遮蓋了埃及地。
جادووگەرەکانیش بە ئەفسونەکانیان هەمان شتیان کرد، بۆقیان هێنایە سەر خاکی میسر. | 7 |
而巫士也用巫術作了同樣的事,使蝦蟆上到了埃及地。
فیرعەون بانگی موسا و هارونی کرد و گوتی: «لە یەزدان بپاڕێنەوە بۆ ئەوەی بۆق لە خۆم و گەلەکەم دووربخاتەوە، منیش ڕێ بە گەلەکە دەدەم بڕۆن قوربانی بۆ یەزدان سەرببڕن.» | 8 |
法朗召梅瑟和亞郎來說:「請你們祈求上主,使這些蝦蟆離開我和我的人民,我必放這百姓去祭獻天主。」
موساش بە فیرعەونی گوت: «کاتێکم پێ بفەرموو کە بپاڕێمەوە لە پێناوی خۆت و خزمەتکارەکانت و گەلەکەت، بۆ بڕانەوەی بۆق لە تۆ و لە ماڵەکانت، بەڵام بۆق لە ڕووباری نیل دەمێننەوە.» | 9 |
梅瑟回答法朗說:「請給我指定,叫我幾時為你,為你的臣僕和你的人民祈求,使蝦蟆離開你和你的宮殿,而只留在河中! 」
ئەویش گوتی: «بەیانی.» موساش گوتی: «وەک ئەوە دەبێت کە گوتت، بۆ ئەوەی بزانیت کە هیچ خودایەک نییە وەک یەزدانی پەروەردگارمان. | 10 |
法朗說:「明天。」梅瑟回答說:「就照你說的話作,為叫你知道,沒有誰能相似上主,我們的天主。
بۆقەکانیش لە خۆت و ماڵەکانت و خزمەتکارەکانت و گەلەکەت دوور دەکەونەوە، بەڵام لە ڕووباری نیل دەمێننەوە.» | 11 |
蝦蟆必要離開你,你的宮殿,你的臣僕和你的人民,而只留在河中。」
لەدوای ئەوەی موسا و هارون لەلای فیرعەون هاتنە دەرەوە، موسا هاواری بۆ یەزدان کرد لەبەر ئەو بۆقانەی کە وەک بەڵا بەسەر فیرعەونی هێنابوو. | 12 |
於是梅瑟和亞郎離開法朗走了。梅瑟遂呼求上主,除去加於法朗的蝦蟆。
یەزدانیش بە قسەی موسای کرد، بۆقەکان لە ماڵ و حەوشە و کێڵگەکان مردن. | 13 |
上主就照梅瑟所求的作了;在房屋、院庭和田地中的蝦蟆都死了。
کۆمەڵ کۆمەڵ کۆیان کردنەوە و خاکەکە گەندەڵ بوو. | 14 |
人把蝦蟆堆成堆,遍地發出腥臭。
بەڵام کاتێک فیرعەون بینی خامۆشی هاتە کایەوە، دڵی ڕەق کردەوە و گوێی لە موسا و هارون نەگرت، هەروەک یەزدان فەرمووی. | 15 |
法朗見災情減輕,又硬了心,不肯聽梅瑟和法郎的話,正如上主所說。第三災、蚊子
ئینجا یەزدان بە موسای فەرموو: «بە هارون بڵێ:”گۆچانەکەت درێژ بکە و لە خۆڵی زەوی بدە،“جا خۆلی زەوی لە هەموو خاکی میسر دەبێتە مێشوولە.» | 16 |
上主又對梅瑟說:「你給亞郎說:伸你的棍杖擊打地上的塵土,塵土要在埃及全地變成蚊子。」
ئیتر ئاوایان کرد، هارون بە گۆچانەکەی دەستی درێژکرد و لە خۆڵی زەوییەکەی دا، مێشوولە هاتە سەر خەڵک و سەر ئاژەڵەکان، لە هەموو خاکی میسر هەموو خۆڵی زەوییەکە بوو بە مێشوولە. | 17 |
他們便照樣作了;亞郎伸手,用棍杖擊打地上塵土,蚊子就來到人和牲畜的身上。埃及全國的塵土都變成了蚊子。
جادووگەرەکانیش بە ئەفسونەکانیان هەمان شتیان کرد بۆ پەیدابوونی مێشوولە، بەڵام نەیانتوانی. لەبەر ئەوەی مێشوولە لەسەر خەڵک و لەسەر ئاژەڵ مایەوە، | 18 |
巫士也想照樣用巫術產生蚊子,但都沒有成功。蚊子仍留在人和牲畜的身上。
جادووگەرەکان بە فیرعەونیان گوت: «ئەمە پەنجەی خودایە.» بەڵام فیرعەون دڵی ڕەق بوو و گوێی لێ نەگرتن، هەروەک یەزدان فەرمووی. | 19 |
巫士向法朗說:「這是天主的手指。」但是法朗還是心硬,不肯聽從梅瑟和亞郎,正如上主所說。第四災、狗蠅
ئینجا یەزدان بە موسای فەرموو: «بەیانی زوو هەستە و کە فیرعەون بەرەو ئاوەکە دەچێت لەبەردەمی ڕابوەستە و پێی بڵێ:”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ڕێ بە گەلەکەم بدە با بڕۆن بمپەرستن. | 20 |
上主對梅瑟說:「明天早晨,法朗往水邊去的時候,你要去見他對他說:上主這樣說:放我的百姓去崇拜我罷!
ئەگەر ڕێ بە گەلەکەم نەدەیت بڕۆن، ئەوا منیش مێشومەگەزێکی زۆر دەنێرمە سەر خۆت و خزمەتکارەکانت و گەلەکەت و ماڵەکانت، ئیتر ماڵی میسرییەکان پڕ دەبێت لە مێش، تەنانەت زەوییەکەش بە مێش دادەپۆشرێت. | 21 |
你若不放走我的百姓,看,我要叫狗蠅到你和你臣僕,以及你人民身上,進入你的宮殿,埃及人的房屋和他們所在的地方都要充滿狗蠅。
«”بەڵام لەو ڕۆژەدا خاکی گۆشەن جیا دەکەمەوە کە گەلەکەمی لەسەر دەژین، بۆ ئەوەی مێش لەوێدا نەبێت، هەتا بزانیت من یەزدانم لەناوەڕاستی خاکەکەدا. | 22 |
那時,我要使我百姓所住的哥笙地例外,在那裏沒有狗蠅,為叫你知道,在地上只有我是上主。
جیاوازییەک لەنێوان گەلەکەم و گەلەکەت دادەنێم، بەیانی ئەم نیشانەیە دەبێت.“» | 23 |
我要將我的百姓同你的百姓分開。明早必發生這奇事。」
یەزدانیش ئاوای کرد و مێشومەگەزێکی زۆر هاتنە ناو ماڵی فیرعەون و ماڵی خزمەتکارانی، لە هەموو خاکی میسریش زەوییەکە لەبەر مێش وێران بوو. | 24 |
上主就這樣行了:成群的狗蠅進了法朗的宮殿和他臣僕的房屋,埃及全境的土地都為狗蠅毀壞。
ئینجا فیرعەون بانگی موسا و هارونی کرد و گوتی: «بڕۆن لەم خاکە قوربانی بۆ خوداتان سەرببڕن.» | 25 |
法朗又召梅瑟和亞郎來說:「你們去,在此地祭獻你們的天主! 」
بەڵام موسا گوتی: «ڕاست نییە ئێمە وا بکەین، چونکە ئەو ئاژەڵانەی کە ئێمە بۆ یەزدانی پەروەردگارمان سەری دەبڕین لەلای میسرییەکان قێزەونە، ئەگەر ئەوەی لەلای میسرییەکان قێزەونە لەبەرچاویان سەری ببڕین، ئایا بەردبارانمان ناکەن؟ | 26 |
梅瑟回答說:「決不能這樣行,因為我們給上主我們的天主所獻的祭物,是埃及人視為不可侵犯的。若是我們在埃及人前祭殺他們視為不可侵犯的東西,他們豈不用石頭打死我們﹖
سێ ڕۆژەڕێ لە چۆڵەوانی دەڕۆین و قوربانی بۆ یەزدانی پەروەردگارمان سەردەبڕین، وەک پێمان دەڵێت.» | 27 |
我們要走三天的路程,到曠野裏給上主我們的天主獻祭,全照他吩咐我們的。」
فیرعەونیش گوتی: «من ڕێتان دەدەم بڕۆن و لە چۆڵەوانی قوربانی بۆ یەزدانی پەروەردگارتان سەرببڕن، بەڵام دوور مەڕۆن و بۆم بپاڕێنەوە.» | 28 |
法朗回答說:「我讓你們到曠野裏給上主你們的天主獻祭,但是不可走的太遠。也請你們為我祈禱。」
موساش وەڵامی دایەوە: «من لەلای تۆ دەچمە دەرەوە و لە یەزدان دەپاڕێمەوە، ئیتر بۆ بەیانی مێش لە فیرعەون و لە خزمەتکارەکانی و لە گەلەکەی دوور دەکەونەوە، بەڵام ئیتر نابێت فیرعەون فێڵ بکات، هەتا ڕێ بە گەلەکە نەدات بڕۆن بۆ قوربانی سەربڕین بۆ یەزدان.» | 29 |
梅瑟說:「我現在辭別你去祈求上上主,明天狗蠅將會離開陛下,你的臣僕和你的人民,但希望陛下不再欺騙,不放百性去給上主獻祭。」
جا موسا لەلای فیرعەون هاتە دەرەوە و لە یەزدان پاڕایەوە. | 30 |
於是梅瑟離開法朗去祈求上主。
یەزدانیش بە قسەی موسای کرد، ئیتر مێش لە فیرعەون و لە خزمەتکارەکانی و لە گەلەکەی دوورکەوتنەوە و هیچیان نەما. | 31 |
上主便照梅瑟祈求的行了,叫狗蠅離開法朗、他的臣僕和人民,一個也沒有留下。
بەڵام فیرعەون ئەم جارەش دڵی ڕەقکرد و ڕێی بە گەلەکە نەدا بڕۆن. | 32 |
但是這一次法朗還是心硬,不肯放走百姓。