< دەرچوون 7 >

یەزدان بە موسای فەرموو: «بڕوانە، تۆم وەک خودای فیرعەون لێکردووە و هارونی براشت وەک پێغەمبەری تۆ دەبێت. 1
And the LORD said unto Moses, See, I have made thee a god to Pharaoh: and Aaron thy brother shall be thy prophet.
تۆ دەدوێیت بە هەموو ئەوەی فەرمانت پێ دەکەم، هارونی براشت لەگەڵ فیرعەون دەدوێت بۆ ئەوەی ڕێگا بە نەوەی ئیسرائیل بدات خاکەکەی بەجێبهێڵن. 2
Thou shalt speak all that I command thee: and Aaron thy brother shall speak unto Pharaoh, that he let the children of Israel go out of his land.
بەڵام من دڵی فیرعەون ڕەق دەکەم و نیشانە و پەرجووەکانم زیاتر دەکەم لە خاکی میسر. 3
And I will harden Pharaoh’s heart, and multiply my signs and my wonders in the land of Egypt.
فیرعەون گوێتان لێ ناگرێت، منیش دەستم دەخەمە سەر میسر، لەشکرەکانیشم کە نەوەی ئیسرائیلی گەلەکەمن بە چەند حوکمێکی دادپەروەرانەی مەزن لە خاکی میسر دەردەهێنم. 4
But Pharaoh will not hearken unto you, and I will lay my hand upon Egypt, and bring forth my hosts, my people the children of Israel, out of the land of Egypt by great judgments.
ئیتر میسرییەکانیش دەزانن کە من یەزدانم، کاتێک دەست بۆ میسر درێژ دەکەم و نەوەی ئیسرائیل لەنێویان دەردەهێنم.» 5
And the Egyptians shall know that I am the LORD, when I stretch forth mine hand upon Egypt, and bring out the children of Israel from among them.
موسا و هارونیش هەروەک یەزدان فەرمانی پێ کردبوون، ئاوایان کرد. 6
And Moses and Aaron did so; as the LORD commanded them, so did they.
موسا تەمەنی هەشتا ساڵ بوو، هارونیش هەشتا و سێ ساڵ بوو، کاتێک لەگەڵ فیرعەون قسەیان کرد. 7
And Moses was fourscore years old, and Aaron fourscore and three years old, when they spake unto Pharaoh.
یەزدان بە موسا و هارونی فەرموو: 8
And the LORD spake unto Moses and unto Aaron, saying,
«کاتێک فیرعەون لەگەڵتان دەدوێت و دەڵێت:”پەرجوو بکەن،“تۆ بە هارون دەڵێیت:”گۆچانەکەت بگرە بە دەستەوە و فڕێیبدە پێش فیرعەون،“ئیتر دەبێتە مارێکی شاخدار.» 9
When Pharaoh shall speak unto you, saying, Shew a wonder for you: then thou shalt say unto Aaron, Take thy rod, and cast it down before Pharaoh, that it become a serpent.
ئیتر موسا و هارون هاتنە لای فیرعەون، چۆن یەزدان فەرمانی پێ کردبوون ئاوایان کرد، هارون گۆچانەکەی فڕێدایە بەردەم فیرعەون و خزمەتکاران، بووە مارێکی شاخدار. 10
And Moses and Aaron went in unto Pharaoh, and they did so, as the LORD had commanded: and Aaron cast down his rod before Pharaoh and before his servants, and it became a serpent.
فیرعەونیش بانگی دانایان و سیحربازانی کرد، ئیتر جادووگەرانی میسریش بە ئەفسونەکانیان هەمان شتیان کرد. 11
Then Pharaoh also called for the wise men and the sorcerers: and they also, the magicians of Egypt, did in like manner with their enchantments.
هەریەکە گۆچانی خۆی فڕێدا و گۆچانەکانیان بوونە ماری شاخدار، بەڵام گۆچانەکەی هارون گۆچانەکانی ئەوانی هەڵلووشی. 12
For they cast down every man his rod, and they became serpents: but Aaron’s rod swallowed up their rods.
ئیتر فیرعەون دڵی ڕەق بوو و گوێی لێ نەگرتن، هەروەک یەزدان فەرمووی. 13
And Pharaoh’s heart was hardened, and he hearkened not unto them; as the LORD had spoken.
دواتر یەزدان بە موسای فەرموو: «دڵی فیرعەون ڕەقە، ڕازی نییە ڕێ بە گەلەکە بدات. 14
And the LORD said unto Moses, Pharaoh’s heart is stubborn, he refuseth to let the people go.
بەیانی بڕۆ لای فیرعەون، ئەو دەچێتە لای ئاوەکە، لە کەناری نیل بۆی ڕاوەستە و ئەو گۆچانەش کە بووە ماری شاخدار لە دەستت بگرە. 15
Get thee unto Pharaoh in the morning; lo, he goeth out unto the water; and thou shalt stand by the river’s brink to meet him; and the rod which was turned to a serpent shalt thou take in thine hand.
پێی دەڵێیت:”یەزدانی پەروەردگاری عیبرانییەکان منی بۆ لای تۆ نارد و فەرمووی، ڕێ بە گەلەکەم بدە با بڕۆن و لە چۆڵەوانی بمپەرستن، بەڵام هەتا ئێستا گوێ ناگریت. 16
And thou shalt say unto him, The LORD, the God of the Hebrews, hath sent me unto thee, saying, Let my people go, that they may serve me in the wilderness: and, behold, hitherto thou hast not hearkened.
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: بەمە دەزانیت کە من یەزدانم، ئەوەتا من بەو گۆچانەی بە دەستمەوەیە لە ئاوی نیل دەدەم و دەیگۆڕێت بۆ خوێن. 17
Thus saith the LORD, In this thou shalt know that I am the LORD: behold, I will smite with the rod that is in mine hand upon the waters which are in the river, and they shall be turned to blood.
ئەو ماسیانەش کە لەناو نیلن دەمرن و نیل بۆگەن دەبێت، میسرییەکان قێزیان دەبێتەوە لە ئاوی نیل بخۆنەوە.“» 18
And the fish that is in the river shall die, and the river shall stink; and the Egyptians shall loathe to drink water from the river.
یەزدان بە موسای فەرموو: «بە هارون بڵێ:”گۆچانەکەت لە دەست بگرە و دەستت بۆ سەر ئاوی میسرییەکان درێژ بکە، بۆ سەر جۆگە و نۆکەند و گۆماو و هەموو حەوزەکانیان“بۆ ئەوەی ببنە خوێن. ئیتر خوێن لە هەموو خاکی میسر دەبێت، تەنانەت لە سەتڵی دارین و لە گۆزەی بەردین.» 19
And the LORD said unto Moses, Say unto Aaron, Take thy rod, and stretch out thine hand over the waters of Egypt, over their rivers, over their streams, and over their pools, and over all their ponds of water, that they may become blood; and there shall be blood throughout all the land of Egypt, both in vessels of wood and in vessels of stone.
موسا و هارونیش ئاوایان کرد، وەک ئەوەی یەزدان فەرمانی پێ کردن. گۆچانەکەی بەرزکردەوە و ئاوی نیلی گۆڕی، لەبەرچاوی فیرعەون و خزمەتکارەکانی. هەموو ئاوی نیل گۆڕا و بوو بە خوێن. 20
And Moses and Aaron did so, as the LORD commanded; and he lifted up the rod, and smote the waters that were in the river, in the sight of Pharaoh, and in the sight of his servants; and all the waters that were in the river were turned to blood.
ماسییەکانی ناو نیلیش مردن و نیل بۆگەن بوو، میسرییەکانیش نەیانتوانی لە ئاوی نیل بخۆنەوە، خوێنیش هەموو خاکی میسری گرتەوە. 21
And the fish that was in the river died; and the river stank, and the Egyptians could not drink water from the river; and the blood was throughout all the land of Egypt.
جادووگەرە میسرییەکانیش بە ئەفسونەکانیان هەمان شتیان کرد، دڵی فیرعەونیش ڕەق بوو و گوێی لە موسا و هارون نەگرت، هەروەک یەزدان فەرمووی. 22
And the magicians of Egypt did in like manner with their enchantments: and Pharaoh’s heart was hardened, and he hearkened not unto them; as the LORD had spoken.
ئینجا فیرعەون ڕووی وەرگێڕا و چووەوە ماڵەکەی خۆی و ئەمەی لە دڵ نەگرت. 23
And Pharaoh turned and went into his house, neither did he lay even this to heart.
هەموو میسرییەکانیش دەوروبەری نیلیان هەڵدڕی بۆ ئاو هەتا بیخۆنەوە، چونکە نەیانتوانی لە ئاوی نیل بخۆنەوە. 24
And all the Egyptians digged round about the river for water to drink; for they could not drink of the water of the river.
حەوت ڕۆژ تەواو بوو دوای ئەوەی یەزدان ئاوی نیلی گۆڕی. 25
And seven days were fulfilled, after that the LORD had smitten the river.

< دەرچوون 7 >