یەزدان بە موسای فەرموو: | 1 |
וידבר יהוה אל משה לאמר׃ |
«لە یەکی مانگی یەکەم، چادری پەرستن کە چادری چاوپێکەوتنە هەڵبدە. | 2 |
ביום החדש הראשון באחד לחדש תקים את משכן אהל מועד׃ |
سندوقی پەیمانی تێدا دابنێ، سندوقەکە بە پەردەکە داپۆشە. | 3 |
ושמת שם את ארון העדות וסכת על הארן את הפרכת׃ |
مێزەکەش ببە ژوورەوە و بە جوانی ڕێکی بخە، هەروەها چرادانەکەش ببە ژوورەوە و چراکانی بەرز بکەوە. | 4 |
והבאת את השלחן וערכת את ערכו והבאת את המנרה והעלית את נרתיה׃ |
قوربانگا زێڕینەکەش کە بۆ بخوورە لەبەردەم سندوقی پەیمان دایبنێ، پەردەی دەروازە بۆ چادرەکەی پەرستن دابنێ. | 5 |
ונתתה את מזבח הזהב לקטרת לפני ארון העדת ושמת את מסך הפתח למשכן׃ |
«قوربانگاکەی قوربانی سووتاندنیش لەبەردەم دەروازەی چادری چاوپێکەوتن دابنێ لەناو چادری پەرستن. | 6 |
ונתתה את מזבח העלה לפני פתח משכן אהל מועד׃ |
حەوزەکەش لەنێوان چادری چاوپێکەوتن و قوربانگاکە دابنێ و ئاوی تێبکە. | 7 |
ונתת את הכיר בין אהל מועד ובין המזבח ונתת שם מים׃ |
حەوشەکە لە چواردەوری دابنێ و پەردەی دەروازەی حەوشەکەش دابنێ. | 8 |
ושמת את החצר סביב ונתת את מסך שער החצר׃ |
«زەیتی دەستنیشانکردنەکە ببە و چادرەکەی پەرستن و هەموو ئەوەی تێیدایە پێی دەستنیشان بکە، خۆی و هەموو کەلوپەلەکانی تەرخان بکە و پیرۆز دەبێت. | 9 |
ולקחת את שמן המשחה ומשחת את המשכן ואת כל אשר בו וקדשת אתו ואת כל כליו והיה קדש׃ |
پاشان قوربانگاکەی قوربانی سووتاندن و هەموو قاپوقاچاغەکەی دەستنیشان بکە، قوربانگاکە تەرخان بکە و دەبێتە هەرەپیرۆز. | 10 |
ומשחת את מזבח העלה ואת כל כליו וקדשת את המזבח והיה המזבח קדש קדשים׃ |
حەوزەکەش لەگەڵ ژێرەکەی دەستنیشان بکە و تەرخانی بکە. | 11 |
ומשחת את הכיר ואת כנו וקדשת אתו׃ |
«هارون و کوڕەکانیشی بهێنە پێشەوە بۆ دەروازەی چادری چاوپێکەوتن و بە ئاو بیانشۆ. | 12 |
והקרבת את אהרן ואת בניו אל פתח אהל מועד ורחצת אתם במים׃ |
ئینجا جلوبەرگە پیرۆزەکە لەبەر هارون بکە، دەستنیشانی بکە و تەرخانی بکە بۆ ئەوەی کاهینیێتیم بۆ بکات. | 13 |
והלבשת את אהרן את בגדי הקדש ומשחת אתו וקדשת אתו וכהן לי׃ |
کوڕەکانیشی بهێنە پێشەوە و کراسەکانیان لەبەر بکە، | 14 |
ואת בניו תקריב והלבשת אתם כתנת׃ |
دەستنیشانیان بکە هەروەک چۆن باوکیانت دەستنیشان کرد بۆ ئەوەی کاهینیێتیم بۆ بکەن، ئەمەش بۆ ئەوە دەبێت هەتا دەستنیشانکردنەکەیان بۆیان ببێتە کاهینیێتی هەتاهەتایی لە نەوەکانیان.» | 15 |
ומשחת אתם כאשר משחת את אביהם וכהנו לי והיתה להית להם משחתם לכהנת עולם לדרתם׃ |
موساش بەم جۆرەی کرد هەروەک هەموو ئەوەی یەزدان فەرمانی پێ کرد، ئاوای کرد. | 16 |
ויעש משה ככל אשר צוה יהוה אתו כן עשה׃ |
لە یەکی مانگی یەکەمینی ساڵی دووەم چادرەکەی پەرستن هەڵدرا. | 17 |
ויהי בחדש הראשון בשנה השנית באחד לחדש הוקם המשכן׃ |
موسا چادرەکەی پەرستنی هەڵدا، بنکەکانی دانا و چوارچێوەکانی دانا، کاریتەکانی دانا و کۆڵەکەکانی ڕاگرت. | 18 |
ויקם משה את המשכן ויתן את אדניו וישם את קרשיו ויתן את בריחיו ויקם את עמודיו׃ |
ڕەشماڵەکەی بەسەر چادری پەرستندا هەڵدا و لە سەرەوە پۆشەری چادرەکەی بەسەریدا دا، هەروەک یەزدان فەرمانی پێ کرد. | 19 |
ויפרש את האהל על המשכן וישם את מכסה האהל עליו מלמעלה כאשר צוה יהוה את משה׃ |
تەختەکانی پەیمانی برد و خستییە ناو سندوقەکە، دارەکانی خستە سەر سندوقەکە و قەپاغی کەفارەتی لەسەر سندوقەکە دانا. | 20 |
ויקח ויתן את העדת אל הארן וישם את הבדים על הארן ויתן את הכפרת על הארן מלמעלה׃ |
ئینجا سندوقەکەی هێنایە ناو چادرەکەی پەرستن و پەردەکەی شوێنی هەرەپیرۆزی دانا و سندوقی پەیمانی داپۆشی، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد. | 21 |
ויבא את הארן אל המשכן וישם את פרכת המסך ויסך על ארון העדות כאשר צוה יהוה את משה׃ |
مێزەکەی لەناو چادری چاوپێکەوتن دانا، لەلای باکووری چادرەکەی پەرستن لە دەرەوەی پەردەکە. | 22 |
ויתן את השלחן באהל מועד על ירך המשכן צפנה מחוץ לפרכת׃ |
نانی بەردەم یەزدانیشی بە ڕێکی لەسەری ڕێکخست، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد. | 23 |
ויערך עליו ערך לחם לפני יהוה כאשר צוה יהוה את משה׃ |
چرادانەکەشی لەناو چادری چاوپێکەوتن دانا لە بەرامبەر مێزەکە لەلای باشووری چادرەکەی پەرستن. | 24 |
וישם את המנרה באהל מועד נכח השלחן על ירך המשכן נגבה׃ |
چراکانی بەرزکردەوە بۆ بەردەم یەزدان، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد. | 25 |
ויעל הנרת לפני יהוה כאשר צוה יהוה את משה׃ |
قوربانگا زێڕینەکەشی لەناو چادری چاوپێکەوتن لەبەردەم پەردەکە دانا و | 26 |
וישם את מזבח הזהב באהל מועד לפני הפרכת׃ |
بخووری بۆنخۆشی لەسەر سووتاند، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد. | 27 |
ויקטר עליו קטרת סמים כאשר צוה יהוה את משה׃ |
پەردەی دەروازەشی بۆ چادرەکەی پەرستن دانا. | 28 |
וישם את מסך הפתח למשכן׃ |
قوربانگاکەی قوربانی سووتاندنیشی لەلای دەرگای چادری چاوپێکەوتن دانا، کە دەکاتە چادری پەرستن، قوربانی سووتاندن و پێشکەشکراوی دانەوێڵەی سەرخستە سەری، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد. | 29 |
ואת מזבח העלה שם פתח משכן אהל מועד ויעל עליו את העלה ואת המנחה כאשר צוה יהוה את משה׃ |
حەوزەکەشی لەنێوان چادری چاوپێکەوتن و قوربانگاکەدا دانا و ئاوی تێکرد بۆ شوشتن، | 30 |
וישם את הכיר בין אהל מועד ובין המזבח ויתן שמה מים לרחצה׃ |
بۆ ئەوەی موسا و هارون و کوڕەکانی دەست و پێیانی لێ بشۆن. | 31 |
ורחצו ממנו משה ואהרן ובניו את ידיהם ואת רגליהם׃ |
لە کاتی چوونە ژوورەوەیان بۆ ناو چادری چاوپێکەوتن و لە نزیکبوونەوەیان لە قوربانگاکە دەیشۆن، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد. | 32 |
בבאם אל אהל מועד ובקרבתם אל המזבח ירחצו כאשר צוה יהוה את משה׃ |
حەوشەکەشی لە دەوری چادرەکەی پەرستن و قوربانگاکە دامەزراند و پەردەی دەروازەی حەوشەکەی دانا. ئیتر موسا کارەکەی تەواو کرد. | 33 |
ויקם את החצר סביב למשכן ולמזבח ויתן את מסך שער החצר ויכל משה את המלאכה׃ |
ئینجا هەورێک چادری چاوپێکەوتنی داپۆشی و شکۆمەندی یەزدان چادرەکەی پەرستنی پڕکرد. | 34 |
ויכס הענן את אהל מועד וכבוד יהוה מלא את המשכן׃ |
لەبەر ئەوە موسا نەیتوانی بچێتە ژوورەوە بۆ ناو چادری چاوپێکەوتن، چونکە هەور هاتە سەری و شکۆمەندی یەزدان چادرەکەی پەرستنی پڕکرد. | 35 |
ולא יכל משה לבוא אל אהל מועד כי שכן עליו הענן וכבוד יהוה מלא את המשכן׃ |
بە درێژایی ماوەی کۆچەکەیان، هەر کاتێک هەورەکە لەسەر چادرەکە بەرز دەبووەوە، نەوەی ئیسرائیل بەڕێ دەکەوتن. | 36 |
ובהעלות הענן מעל המשכן יסעו בני ישראל בכל מסעיהם׃ |
بەڵام ئەگەر هەورەکە بەرزنەبووایەوە، کۆچیان نەدەکرد هەتا ڕۆژی بەرزبوونەوەی، | 37 |
ואם לא יעלה הענן ולא יסעו עד יום העלתו׃ |
چونکە هەوری یەزدان بە ڕۆژ لەسەر چادرەکەی پەرستن بوو، بە شەویش ئاگری تێدابوو، لەبەرچاوی هەموو بنەماڵەی ئیسرائیل لە هەموو کۆچەکانیان. | 38 |
כי ענן יהוה על המשכן יומם ואש תהיה לילה בו לעיני כל בית ישראל בכל מסעיהם׃ |