< دەرچوون 40 >

یەزدان بە موسای فەرموو: 1
The LORD spoke to Moses, saying,
«لە یەکی مانگی یەکەم، چادری پەرستن کە چادری چاوپێکەوتنە هەڵبدە. 2
“On the first day of the first month you shall raise up the tabernacle of the Tent of Meeting.
سندوقی پەیمانی تێدا دابنێ، سندوقەکە بە پەردەکە داپۆشە. 3
You shall put the ark of the covenant in it, and you shall screen the ark with the veil.
مێزەکەش ببە ژوورەوە و بە جوانی ڕێکی بخە، هەروەها چرادانەکەش ببە ژوورەوە و چراکانی بەرز بکەوە. 4
You shall bring in the table, and set in order the things that are on it. You shall bring in the lamp stand, and light its lamps.
قوربانگا زێڕینەکەش کە بۆ بخوورە لەبەردەم سندوقی پەیمان دایبنێ، پەردەی دەروازە بۆ چادرەکەی پەرستن دابنێ. 5
You shall set the golden altar for incense before the ark of the covenant, and put the screen of the door to the tabernacle.
«قوربانگاکەی قوربانی سووتاندنیش لەبەردەم دەروازەی چادری چاوپێکەوتن دابنێ لەناو چادری پەرستن. 6
“You shall set the altar of burnt offering before the door of the tabernacle of the Tent of Meeting.
حەوزەکەش لەنێوان چادری چاوپێکەوتن و قوربانگاکە دابنێ و ئاوی تێبکە. 7
You shall set the basin between the Tent of Meeting and the altar, and shall put water therein.
حەوشەکە لە چواردەوری دابنێ و پەردەی دەروازەی حەوشەکەش دابنێ. 8
You shall set up the court around it, and hang up the screen of the gate of the court.
«زەیتی دەستنیشانکردنەکە ببە و چادرەکەی پەرستن و هەموو ئەوەی تێیدایە پێی دەستنیشان بکە، خۆی و هەموو کەلوپەلەکانی تەرخان بکە و پیرۆز دەبێت. 9
“You shall take the anointing oil, and anoint the tabernacle and all that is in it, and shall make it holy, and all its furniture, and it will be holy.
پاشان قوربانگاکەی قوربانی سووتاندن و هەموو قاپوقاچاغەکەی دەستنیشان بکە، قوربانگاکە تەرخان بکە و دەبێتە هەرەپیرۆز. 10
You shall anoint the altar of burnt offering, with all its vessels, and sanctify the altar, and the altar will be most holy.
حەوزەکەش لەگەڵ ژێرەکەی دەستنیشان بکە و تەرخانی بکە. 11
You shall anoint the basin and its base, and sanctify it.
«هارون و کوڕەکانیشی بهێنە پێشەوە بۆ دەروازەی چادری چاوپێکەوتن و بە ئاو بیانشۆ. 12
“You shall bring Aaron and his sons to the door of the Tent of Meeting, and shall wash them with water.
ئینجا جلوبەرگە پیرۆزەکە لەبەر هارون بکە، دەستنیشانی بکە و تەرخانی بکە بۆ ئەوەی کاهینیێتیم بۆ بکات. 13
You shall put on Aaron the holy garments; and you shall anoint him, and sanctify him, that he may minister to me in the priest’s office.
کوڕەکانیشی بهێنە پێشەوە و کراسەکانیان لەبەر بکە، 14
You shall bring his sons, and put tunics on them.
دەستنیشانیان بکە هەروەک چۆن باوکیانت دەستنیشان کرد بۆ ئەوەی کاهینیێتیم بۆ بکەن، ئەمەش بۆ ئەوە دەبێت هەتا دەستنیشانکردنەکەیان بۆیان ببێتە کاهینیێتی هەتاهەتایی لە نەوەکانیان.» 15
You shall anoint them, as you anointed their father, that they may minister to me in the priest’s office. Their anointing shall be to them for an everlasting priesthood throughout their generations.”
موساش بەم جۆرەی کرد هەروەک هەموو ئەوەی یەزدان فەرمانی پێ کرد، ئاوای کرد. 16
Moses did so. According to all that the LORD commanded him, so he did.
لە یەکی مانگی یەکەمینی ساڵی دووەم چادرەکەی پەرستن هەڵدرا. 17
In the first month in the second year, on the first day of the month, the tabernacle was raised up.
موسا چادرەکەی پەرستنی هەڵدا، بنکەکانی دانا و چوارچێوەکانی دانا، کاریتەکانی دانا و کۆڵەکەکانی ڕاگرت. 18
Moses raised up the tabernacle, and laid its sockets, and set up its boards, and put in its bars, and raised up its pillars.
ڕەشماڵەکەی بەسەر چادری پەرستندا هەڵدا و لە سەرەوە پۆشەری چادرەکەی بەسەریدا دا، هەروەک یەزدان فەرمانی پێ کرد. 19
He spread the covering over the tent, and put the roof of the tabernacle above on it, as the LORD commanded Moses.
تەختەکانی پەیمانی برد و خستییە ناو سندوقەکە، دارەکانی خستە سەر سندوقەکە و قەپاغی کەفارەتی لەسەر سندوقەکە دانا. 20
He took and put the covenant into the ark, and set the poles on the ark, and put the mercy seat above on the ark.
ئینجا سندوقەکەی هێنایە ناو چادرەکەی پەرستن و پەردەکەی شوێنی هەرەپیرۆزی دانا و سندوقی پەیمانی داپۆشی، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد. 21
He brought the ark into the tabernacle, and set up the veil of the screen, and screened the ark of the covenant, as the LORD commanded Moses.
مێزەکەی لەناو چادری چاوپێکەوتن دانا، لەلای باکووری چادرەکەی پەرستن لە دەرەوەی پەردەکە. 22
He put the table in the Tent of Meeting, on the north side of the tabernacle, outside of the veil.
نانی بەردەم یەزدانیشی بە ڕێکی لەسەری ڕێکخست، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد. 23
He set the bread in order on it before the LORD, as the LORD commanded Moses.
چرادانەکەشی لەناو چادری چاوپێکەوتن دانا لە بەرامبەر مێزەکە لەلای باشووری چادرەکەی پەرستن. 24
He put the lamp stand in the Tent of Meeting, opposite the table, on the south side of the tabernacle.
چراکانی بەرزکردەوە بۆ بەردەم یەزدان، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد. 25
He lit the lamps before the LORD, as the LORD commanded Moses.
قوربانگا زێڕینەکەشی لەناو چادری چاوپێکەوتن لەبەردەم پەردەکە دانا و 26
He put the golden altar in the Tent of Meeting before the veil;
بخووری بۆنخۆشی لەسەر سووتاند، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد. 27
and he burnt incense of sweet spices on it, as the LORD commanded Moses.
پەردەی دەروازەشی بۆ چادرەکەی پەرستن دانا. 28
He put up the screen of the door to the tabernacle.
قوربانگاکەی قوربانی سووتاندنیشی لەلای دەرگای چادری چاوپێکەوتن دانا، کە دەکاتە چادری پەرستن، قوربانی سووتاندن و پێشکەشکراوی دانەوێڵەی سەرخستە سەری، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد. 29
He set the altar of burnt offering at the door of the tabernacle of the Tent of Meeting, and offered on it the burnt offering and the meal offering, as the LORD commanded Moses.
حەوزەکەشی لەنێوان چادری چاوپێکەوتن و قوربانگاکەدا دانا و ئاوی تێکرد بۆ شوشتن، 30
He set the basin between the Tent of Meeting and the altar, and put water therein, with which to wash.
بۆ ئەوەی موسا و هارون و کوڕەکانی دەست و پێیانی لێ بشۆن. 31
Moses, Aaron, and his sons washed their hands and their feet there.
لە کاتی چوونە ژوورەوەیان بۆ ناو چادری چاوپێکەوتن و لە نزیکبوونەوەیان لە قوربانگاکە دەیشۆن، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد. 32
When they went into the Tent of Meeting, and when they came near to the altar, they washed, as the LORD commanded Moses.
حەوشەکەشی لە دەوری چادرەکەی پەرستن و قوربانگاکە دامەزراند و پەردەی دەروازەی حەوشەکەی دانا. ئیتر موسا کارەکەی تەواو کرد. 33
He raised up the court around the tabernacle and the altar, and set up the screen of the gate of the court. So Moses finished the work.
ئینجا هەورێک چادری چاوپێکەوتنی داپۆشی و شکۆمەندی یەزدان چادرەکەی پەرستنی پڕکرد. 34
Then the cloud covered the Tent of Meeting, and the LORD’s glory filled the tabernacle.
لەبەر ئەوە موسا نەیتوانی بچێتە ژوورەوە بۆ ناو چادری چاوپێکەوتن، چونکە هەور هاتە سەری و شکۆمەندی یەزدان چادرەکەی پەرستنی پڕکرد. 35
Moses wasn’t able to enter into the Tent of Meeting, because the cloud stayed on it, and the LORD’s glory filled the tabernacle.
بە درێژایی ماوەی کۆچەکەیان، هەر کاتێک هەورەکە لەسەر چادرەکە بەرز دەبووەوە، نەوەی ئیسرائیل بەڕێ دەکەوتن. 36
When the cloud was taken up from over the tabernacle, the children of Israel went onward, throughout all their journeys;
بەڵام ئەگەر هەورەکە بەرزنەبووایەوە، کۆچیان نەدەکرد هەتا ڕۆژی بەرزبوونەوەی، 37
but if the cloud wasn’t taken up, then they didn’t travel until the day that it was taken up.
چونکە هەوری یەزدان بە ڕۆژ لەسەر چادرەکەی پەرستن بوو، بە شەویش ئاگری تێدابوو، لەبەرچاوی هەموو بنەماڵەی ئیسرائیل لە هەموو کۆچەکانیان. 38
For the cloud of the LORD was on the tabernacle by day, and there was fire in the cloud by night, in the sight of all the house of Israel, throughout all their journeys.

< دەرچوون 40 >