< دەرچوون 36 >
ئیتر بەسەلئێل و ئۆهۆلیئاب و هەموو پیاوێکی بەهرەمەند کە یەزدان دانایی و تێگەیشتنی پێدابن هەتا بزانن چۆن کار بکەن لە هەموو کاری خزمەتکردنەکە لە پیرۆزگا، دەبێت بەگوێرەی هەموو ئەوەی یەزدان فەرمانی پێ کردوون بیکەن.» | 1 |
Therefore, Bezalel, and Oholiab, and every wise man, to whom the Lord gave wisdom and intelligence, so as to know how to work skillfully, made that which was necessary for the uses of the Sanctuary and which the Lord had instructed.
ئینجا موسا بەسەلئێل و ئۆهۆلیئاب و هەموو کەسێکی کارامە کە یەزدان توانای پێدابوو و خواستی ئەوەی هەبوو بێت بۆ کارکردن بانگی کردن. | 2 |
And when Moses had called them and every man of learning, to whom the Lord had given wisdom, and who, of their own accord, had offered themselves in order to accomplish this work,
هەموو ئەو پیتاکەیان لە موسا وەرگرت، ئەوەی نەوەی ئیسرائیل هێنابوویان بۆ کاری خزمەتکردن لە بنیادنانی پیرۆزگا، ئەوانیش بە خواستی خۆیان هەموو بەیانییەک بەخشینیان بۆی دەهێنا. | 3 |
he handed over to them all the donations of the sons of Israel. And while they were pursuing this work, the people offered what they had vowed each day, in the morning.
ئینجا هەموو ئەو پیشەوەرە کارامانەی کە لە پیرۆزگادا کاریان دەکرد، کارەکەیان بەجێهێشت و هاتنە لای موسا | 4 |
The artisans were compelled by this to go
و پێیان گوت: «گەل زیاد لە پێویست دەهێنن بۆ ئەو کارەی کە یەزدان فەرمانی بە کردنی کردووە.» | 5 |
to Moses and to say, “The people offer more than is needed.”
ئیتر موسا فەرمانی دا و لە ئۆردوگاکە بانگەواز کرا و گوترا: «با هیچ پیاوێک یان ژنێک ئیتر شت بۆ پیتاکی پیرۆزگا دروست نەکات.» جا گەل لە هێنان وەستان، | 6 |
Therefore, Moses ordered this to be recited, with a voice of proclamation: “Let neither man nor woman offer anything further for the work of the Sanctuary.” And so they ceased from offering gifts,
چونکە ئەو کەرەستانەی کە پێشتر هێنرابوون بەشی هەموو کارەکانی دەکرد و زیاتریش بوو. | 7 |
because what was offered was sufficient and was more than an abundance.
هەموو بەهرەمەندێک لەوانەی کاریان لە دروستکردنی چادرەکەی پەرستن دەکرد، دە پڵاسیان لە کەتانی ڕستراو و ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ دروستکرد، لەگەڵ وێنەی کەڕوبەکان بە دەستکردی جۆڵایەکی شارەزا دروستیان کردن. | 8 |
And all those who were wise of heart, in order to accomplish the work of the tabernacle, made ten curtains of fine twisted linen, and hyacinth, and purple, and twice-dyed scarlet, with diverse workmanship by the art of embroidery.
درێژایی هەر پڵاسێک بیست و هەشت باڵ و پانییەکەی چوار باڵ بوو، یەک ئەندازەش بۆ هەموو پڵاسەکان. | 9 |
Each of these was twenty-eight cubits in length, and in width, four. All the curtains were of one measure.
پێنج پڵاس پێکەوە بەستران و پێنجەکەی دیکەش پێکەوە. | 10 |
And he joined five curtains to one another, and the other five he coupled to one another.
ئەڵقەشیان لە ڕیسی مۆر لەسەر لێواری پڵاسە لاوەکییەکانی پارچەی یەکەم دروستکرد، هەمان شتیان بۆ لێواری پڵاسە لاوەکییەکانی پارچەی دووەم کرد. | 11 |
He also made loops of hyacinth along the edge of one curtain on both sides, and similarly along the edge of the other curtain,
پەنجا ئەڵقەیان بۆ پڵاسی یەکەم دروستکرد و پەنجا ئەڵقەی دیکەش بۆ لای ئەو پڵاسەی کە لە پارچەکەی دووەمە، ئەڵقەکانیش بەرامبەر یەکتری بوون. | 12 |
so that the loops might meet against one another and might be joined together.
پەنجا فاقی زێڕیشیان دروستکرد. بە فاقەکان پڵاسەکانی هەریەکە و لەوەی تەنیشتی بەستەوە، ئیتر چادری پەرستن بووە یەک پارچە. | 13 |
For these, he also cast fifty gold rings, which would retain the loops of the curtains and so make the tabernacle one.
هەروەها ڕەشماڵێکیان لە یازدە پڵاس لە مووی بزن دروستکرد و سەری چادری پەرستنیان پێ گرت. | 14 |
He also made eleven canopies from the hair of goats, in order to cover the roof of the tabernacle:
درێژایی هەر پڵاسێک سی باڵ و پانی چوار باڵ بوو، یەک ئەندازەش بۆ هەر یازدە پڵاسەکە. | 15 |
one canopy held in length thirty cubits, and in width four cubits. All the canopies were of one measure.
پێنجیان لە پڵاسەکان پێکەوە بەستەوە و شەشەکەی دیکەش پێکەوە. | 16 |
Five of these he joined by themselves, and the other six separately.
پەنجا ئەڵقەیان لەسەر لێواری پڵاسی کۆتایی پارچەی یەکەم دروستکرد، پەنجا ئەڵقەش لەسەر لێواری پڵاسی کۆتایی پارچەی دووەم. | 17 |
And he made fifty loops along the edge of one canopy, and fifty along the edge of the other canopy, so that they might be joined to one another,
پەنجا فاقی بڕۆنزیشیان دروستکرد بۆ بەیەکەوە بەستنەوەی چادرەکە هەتا ببێتە یەک پارچە. | 18 |
and fifty buckles of brass, with which the roof might be woven together, so that from all the canopies there would be made one covering.
پۆشەرێکیشیان لە پێستی بەرانی ڕەنگکراو بە ڕەنگی سوور بۆ چادرەکە دروستکرد، پۆشەرێکیش لە پێستی مانگای دەریا لە سەرەوە. | 19 |
He also made a covering for the tabernacle from the skins of rams, dyed-red; and another cover above it, from violet skins.
چوارچێوەشیان لە داری ئەکاسیا بە ستوونی بۆ چادرەکەی پەرستن دروستکرد. | 20 |
He also made the standing panels of the tabernacle, from setim wood.
درێژایی هەر چوارچێوەیەک دە باڵ و پانی باڵ و نیوێک بوو. | 21 |
Ten cubits was the length of one panel, and one and one half cubits comprised the width.
دوو زمانەشیان بۆ هەر چوارچێوەیەک دروستکرد بۆ جووتکردنی لەگەڵ چوارچێوەکەی تەنیشتی، بۆ هەریەک لە چوارچێوەکانی چادرەکەی پەرستن ئاوایان کرد. | 22 |
There were two dovetails along every panel, so that one might be joined to the other. Thus did he make all the panels of the tabernacle.
چوارچێوەکانی چادرەکەی پەرستنیش، بیستیان لەلای باشوور دروستکرد، | 23 |
Of these, twenty were toward the meridian area, opposite the south,
چل بنکەی زیویشیان لەژێر بیست چوارچێوەکە دروستکرد، دوو بنکە لەژێر هەر چوارچێوەیەک بۆ دوو پێچکەکەی. | 24 |
with forty bases of silver. Two bases were set under one panel at each of two sides at the corners, where the joints of the sides terminate in corners.
بیست چوارچێوەیان بۆ لای باکووری چادرەکەی پەرستن دروستکرد. | 25 |
Likewise, at that side of the tabernacle which looks toward the north, he made twenty panels,
چل بنکەی زیویشیان هەبوو، دوو بنکە لەژێر چوارچێوەیەک و دوو بنکە لەژێر چوارچێوەیەکی دیکە. | 26 |
with forty bases of silver, two bases for each board.
بۆ پشتی چادرەکەی پەرستنیش بەرەو ڕۆژئاوا شەش چوارچێوە، | 27 |
Yet truly, opposite the west, that is, toward that part of the tabernacle which looks out toward the sea, he made six panels,
دوو چوارچێوەشیان بۆ گۆشەکانی دواوەی چادرەکەی پەرستن دروستکرد. | 28 |
and two others at each corner of the tabernacle at the back,
لە خوارەوە جووت بوون و هەتا سەرەوە یەک بوون، هەتا بازنەکەی سەرەوە، بۆ هەردوو گۆشەکە ئاوایان کرد. | 29 |
which were joined from bottom to top and held together by one joint. So did he make both corners on that side.
ئینجا هەشت چوارچێوە بوون و بنکە زیوەکانیشیان شازدە، هەر دوو بنکە لەژێر چوارچێوەیەک. | 30 |
So then, there were altogether eight panels, and they had sixteen bases of silver, with, of course, two bases under each panel.
پێنج کاریتەشیان لە داری ئەکاسیا بۆ چوارچێوەکانی لایەکی چادرەکەی پەرستن دروستکرد، | 31 |
He also made bars from setim wood: five to hold together the panels at one side of the tabernacle,
پێنج کاریتەش بۆ چوارچێوەکانی لایەکەی دیکەی چادرەکەی پەرستن، پێنج کاریتەش بۆ چوارچێوەکانی لای دواوەی چادرەکەی پەرستن لەلای ڕۆژئاوا. | 32 |
and five others to fit together the panels of the other side, and, in addition to these, five other bars toward the western area of the tabernacle, opposite the sea.
کاریتەکەی ناوەڕاستیشیان وا دروستکرد بەنێو چوارچێوەکاندا تێبپەڕێت، لەم سەرەوە بۆ ئەو سەر. | 33 |
He also made another bar, which came through the middle of the panels from corner to corner.
چوارچێوەکانیشیان بە زێڕ ڕووکەش کرد و بازنەکانیشیان لە زێڕ دروست کرد کە کاریتەکانی دەچنە ناو، کاریتەکانیشیان بە زێڕ ڕووکەش کرد. | 34 |
But the panels themselves he overlaid with gold, casting silver bases for them. And he made their rings from gold, through which the bars might be able to be drawn. And he covered the bars themselves with layers of gold.
پەردەیەکیشیان لە ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ و کەتانی ڕستراو دروستکرد، بە دەستکردی جۆڵایەکی شارەزاش وێنەی کەڕوبەکانیان لەسەر دروستکرد. | 35 |
He also made a veil from hyacinth, and purple, from vermillion as well as fine twisted linen, with varied and distinctive embroidery,
چوار کۆڵەکەشیان لە داری ئەکاسیا دروستکرد و بە زێڕ ڕووکەشیان کردن، قولاپەکانیشیان لە زێڕ بوون. چوار بنکەی زیویشیان بۆ داڕشتن. | 36 |
and four columns of setim wood, which, along with their heads, he overlaid with gold, casting silver bases for them.
پەردەی دەروازەشیان بۆ دەرگای چادرەکە لە ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ و کەتانی ڕستراو دروستکرد، چنراو بە دەستکردی جۆڵایەک، | 37 |
He also made a tent at the entrance of the tabernacle from hyacinth, purple, vermillion, and fine twisted linen, wrought with embroidery,
پێنج کۆڵەکەکەی و قولاپەکانیشیان، سەرەکانی و ئەڵقەکانیشیان بە زێڕ ڕووکەش کرد، پێنج بنکەکەشی لە بڕۆنز بوون. | 38 |
and five columns with their heads, which he covered with gold, and he cast their bases from brass.