< دەرچوون 34 >
یەزدان بە موسای فەرموو: «دوو تەختە بەردی وەک ئەوانەی یەکەم بۆ خۆت بتاشە، منیش لەسەر دوو تەختەکە ئەو وشانە دەنووسمەوە کە لەسەر دوو تەختەکەی یەکەم جار بوون و تۆ شکاندت. | 1 |
Yahweh said to Moses, “Chisel two stone tablets like the first. I will write on the tablets the words that were on the first tablets, which you broke.
بۆ بەیانیش ئامادە بە و لە بەیانیدا سەربکەوە بۆ سەر شاخی سینا. لەوێ لەسەر لووتکەی کێوەکە بۆم ڕاوەستە. | 2 |
Be ready by the morning, and come up in the morning to Mount Sinai, and present yourself there to me on the top of the mountain.
کەس لەگەڵت سەرنەکەوێت و لە هەموو کێوەکە کەس نەبینرێت، هەروەها مەڕوماڵاتیش لەلای کێوەکە نەلەوەڕێنرێت.» | 3 |
No one shall come up with you or be seen anywhere on the mountain. Do not let the flocks or herds graze in front of that mountain.”
ئینجا موسا دوو تەختە بەردی وەک ئەوانەی یەکەم جاری تاشی و بەیانی زوو هەستا و بۆ شاخی سینا سەرکەوت، هەروەک یەزدان فەرمانی پێ کرد، لەگەڵ دەستیشی دوو تەختە بەردەکەی هەڵگرت. | 4 |
He chiseled two tablets of stone like the first; then Moses rose up early in the morning, and went up to Mount Sinai, as Yahweh had commanded him, and took in his hand two stone tablets.
یەزدان لە هەورەوە دابەزی و لەوێ لەلای ڕاوەستا و ناوی خۆی ڕاگەیاند کە یەزدانە. | 5 |
Yahweh descended in the cloud, and stood with him there, and proclaimed Yahweh’s name.
ئینجا یەزدان لەبەردەمی تێپەڕی و ڕایگەیاند: «یەزدان، یەزدان، خودایەکی بە بەزەیی و میهرەبانە، پشوودرێژە و خۆشەویستی نەگۆڕ و دڵسۆزی زۆرە. | 6 |
Yahweh passed by before him, and proclaimed, “Yahweh! Yahweh, a merciful and gracious God, slow to anger, and abundant in loving kindness and truth,
خۆشەویستی نەگۆڕ دەپارێزێت بۆ هەزاران، لە تاوان و یاخیبوون و گوناه خۆشدەبێت، بەڵام تاوانباران ئەستۆپاک ناکات، بەڵکو لەسەر تاوانی باوکان سزای نەوەکان دەدات هەتا نەوەی سێیەم و چوارەم.» | 7 |
keeping loving kindness for thousands, forgiving iniquity and disobedience and sin; and who will by no means clear the guilty, visiting the iniquity of the fathers on the children, and on the children’s children, on the third and on the fourth generation.”
موسا خێرا سەری دانەواند و کڕنۆشی برد، | 8 |
Moses hurried and bowed his head toward the earth, and worshiped.
گوتی: «ئەی پەروەردگار، ئەگەر لەبەرچاوت پەسەندم، با پەروەردگار لەگەڵمان بڕوات، چونکە گەلێکی کەللەڕەقە، تۆش لە تاوان و گوناهمان خۆشبە و بمانکە بە موڵکی خۆت.» | 9 |
He said, “If now I have found favor in your sight, Lord, please let the Lord go among us, even though this is a stiff-necked people; pardon our iniquity and our sin, and take us for your inheritance.”
ئەویش فەرمووی: «گوێ بگرن، پەیمانێکتان لەگەڵ دەبەستم. لە بەرامبەر هەموو گەلەکەتان کاری سەرسوڕهێنەری وا دەکەم کە لە هەموو زەویدا و لەناو هەموو نەتەوەکاندا نەکرابێت، هەموو ئەو گەلەش کە ئێوە لەنێویاندان کرداری یەزدان دەبینن، چونکە ئەوەی من لەگەڵ ئێوە دەیکەم سامناکە. | 10 |
He said, “Behold, I make a covenant: before all your people I will do marvels, such as have not been worked in all the earth, nor in any nation; and all the people among whom you are shall see the work of Yahweh; for it is an awesome thing that I do with you.
ئەوەی ئەمڕۆ فەرمانتان پێدەدەم بەجێی بهێنن. من ئەمۆری و کەنعانی و حیتی و پریزی و حیڤی و یەبوسییەکان لەپێشتان دەردەکەم. | 11 |
Observe that which I command you today. Behold, I will drive out before you the Amorite, the Canaanite, the Hittite, the Perizzite, the Hivite, and the Jebusite.
ئاگاداربن هیچ پەیمانێک لەگەڵ دانیشتووانی ئەو خاکە مەبەستن کە دێنە سەری، نەوەک ببنە تەڵە لەناوەندتان. | 12 |
Be careful, lest you make a covenant with the inhabitants of the land where you are going, lest it be for a snare among you;
بەڵکو دەبێت ئێوە قوربانگاکانیان بڕووخێنن و بەردە تەرخانکراوەکانیان بشکێنن و ستوونە ئەشێراکانیان ببڕنەوە. | 13 |
but you shall break down their altars, and dash in pieces their pillars, and you shall cut down their Asherah poles;
کڕنۆش بۆ خودایەکی دیکە نەبەن، چونکە یەزدان ناوی ئیرەدارە، خودایەکی ئیرەدارە. | 14 |
for you shall worship no other god; for Yahweh, whose name is Jealous, is a jealous God.
«ئاگادار بن لەوەی پەیمان لەگەڵ دانیشتووانی خاکەکە ببەستن، چونکە هەروەک لەشفرۆش لەگەڵ چەندین کەس ڕادەبوێرێت، خەڵکی خاکەکەش لە جیاتی پەرستنی من، بت دەپەرستن، قوربانی بۆ خوداوەندەکانیان سەردەبڕن، داوەتتان دەکەن و ئێوەش لە قوربانییەکەیان دەخۆن. | 15 |
“Don’t make a covenant with the inhabitants of the land, lest they play the prostitute after their gods, and sacrifice to their gods, and one call you and you eat of his sacrifice;
کاتێک کچیان بۆ کوڕتان دەخوازن و ئەو کچانەی وەک لەشفرۆش بەدوای خوداوەندەکانی خۆیان دەکەون، وا دەکەن کوڕی ئێوەش وەک لەشفرۆش بەدوای خوداوەندەکانی ئەوان بکەون. | 16 |
and you take of their daughters to your sons, and their daughters play the prostitute after their gods, and make your sons play the prostitute after their gods.
«خوداوەندی لەقاڵبدراو دروستمەکەن. | 17 |
“You shall make no cast idols for yourselves.
«وەک فەرمانم پێکردوون، جەژنی فەتیرە بگێڕن، لە مانگی ئاڤیڤ حەوت ڕۆژ نانی فەتیرە بخۆن، چونکە ئێوە لە مانگی ئاڤیڤ لە میسر هاتنە دەرەوە. | 18 |
“You shall keep the feast of unleavened bread. Seven days you shall eat unleavened bread, as I commanded you, at the time appointed in the month Abib; for in the month Abib you came out of Egypt.
«هەموو نۆبەرەی سکێک بۆ منە، هەروەها هەر نۆبەرەیەکی نێر لە ئاژەڵە ماڵییەکەشت لە گا و بەران، | 19 |
“All that opens the womb is mine; and all your livestock that is male, the firstborn of cow and sheep.
نۆبەرەی گوێدرێژ بە بەرخێک بکڕنەوە، بەڵام ئەگەر نەیکڕنەوە، دەبێت ملی بشکێنن، هەموو نۆبەرەیەک لە کوڕەکانتان بکڕنەوە. «بە بەتاڵی لەبەردەمم ئامادە نابن. | 20 |
You shall redeem the firstborn of a donkey with a lamb. If you will not redeem it, then you shall break its neck. You shall redeem all the firstborn of your sons. No one shall appear before me empty.
«شەش ڕۆژ کار بکەن، بەڵام لە ڕۆژی حەوتەم شەممەیە، لە کاتی وەرزی کێڵان و لە کاتی دروێنەش پشوو بدەن. | 21 |
“Six days you shall work, but on the seventh day you shall rest: in plowing time and in harvest you shall rest.
«جەژنی هەفتەکان بۆ خۆتان بگێڕن، یەکەم بەرهەمی دروێنەی گەنم و جەژنی کۆکردنەوە لە کۆتایی ساڵ. | 22 |
“You shall observe the feast of weeks with the first fruits of wheat harvest, and the feast of harvest at the year’s end.
سێ جار لە ساڵێکدا هەموو نێرینەکانتان لەبەردەم یەزدانی باڵادەستی خودای ئیسرائیل ئامادە دەبن. | 23 |
Three times in the year all your males shall appear before the Lord Yahweh, the God of Israel.
گەلان لەبەردەمتان دەردەکەم و سنوورەکانتان فراوان دەکەم، کەسیش چاونابڕێتە خاکەکەتان، کاتێک لە ساڵێکدا سێ جار دێن بۆ ئەوەی لەبەردەم یەزدانی پەروەردگارتان ئامادە بن. | 24 |
For I will drive out nations before you and enlarge your borders; neither shall any man desire your land when you go up to appear before Yahweh, your God, three times in the year.
«خوێنی قوربانیم لەگەڵ شتی بە هەویرترش پێشکەش مەکەن، قوربانی جەژنی پەسخە بۆ بەیانی نەمێنێتەوە. | 25 |
“You shall not offer the blood of my sacrifice with leavened bread. The sacrifice of the feast of the Passover shall not be left to the morning.
«باشترینی یەکەمین بەرهەمی زەوییەکەتان بۆ ماڵی یەزدانی پەروەردگارتان بهێنن. «هیچ کاریلەیەک بە شیری دایکی لێمەنێن.» | 26 |
“You shall bring the first of the first fruits of your ground to the house of Yahweh your God. “You shall not boil a young goat in its mother’s milk.”
هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: «ئەم وتانە بنووسەوە، چونکە بەگوێرەی ئەو وتانە پەیمانم لەگەڵ تۆ و لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بەستووە.» | 27 |
Yahweh said to Moses, “Write these words; for in accordance with these words I have made a covenant with you and with Israel.”
موسا چل شەو و چل ڕۆژ لەوێ بوو لەلای یەزدان، نانی نەخوارد و ئاوی نەخواردەوە، لەسەر دوو تەختەکەش وتەکانی پەیمانی نووسی، دە ڕاسپاردەکە. | 28 |
He was there with Yahweh forty days and forty nights; he neither ate bread, nor drank water. He wrote on the tablets the words of the covenant, the ten commandments.
کاتێک موسا لە شاخی سینا دەهاتە خوارەوە، هەردوو تەختەکەی پەیمانی لەدەست بوو، لە هاتنە خوارەوەی لە کێوەکە موسا نەیزانی کە پێستی دەموچاوی دەدرەوشێتەوە، لەبەر قسەکردنی لەگەڵ یەزدان. | 29 |
When Moses came down from Mount Sinai with the two tablets of the covenant in Moses’ hand, when he came down from the mountain, Moses didn’t know that the skin of his face shone by reason of his speaking with him.
کاتێک هارون و هەموو نەوەی ئیسرائیل بینییان موسا وا دەموچاوی دەدرەوشێتەوە، ئیتر ترسان لێی نزیک ببنەوە. | 30 |
When Aaron and all the children of Israel saw Moses, behold, the skin of his face shone; and they were afraid to come near him.
بەڵام موسا بانگی کردن، ئیتر هارون و هەموو ڕابەرەکانی کۆمەڵ گەڕانەوە لای، موساش لەگەڵیان دوا. | 31 |
Moses called to them, and Aaron and all the rulers of the congregation returned to him; and Moses spoke to them.
دواتر هەموو نەوەی ئیسرائیل نزیک کەوتنەوە، ئەویش فەرمانی پێدان بە هەموو ئەوەی کە یەزدان لە شاخی سینا لەگەڵی دوابوو. | 32 |
Afterward all the children of Israel came near, and he gave them all the commandments that Yahweh had spoken with him on Mount Sinai.
کاتێک موسا لە قسەکانی بووەوە لەگەڵیان، ڕووپۆشێکی لەسەر دەموچاوی دانا. | 33 |
When Moses was done speaking with them, he put a veil on his face.
بەڵام موسا لە کاتی چوونە ژوورەوەی بۆ بەردەم یەزدان بۆ قسەکردن لەگەڵی، هەتا دەهاتە دەرەوە ڕووپۆشەکەی لا دەدا، کاتێکیش دەهاتە دەرەوە، سەبارەت بەوەی فەرمانی پێکرابوو لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل دەدوا. | 34 |
But when Moses went in before Yahweh to speak with him, he took the veil off, until he came out; and he came out, and spoke to the children of Israel that which he was commanded.
هەر کاتێک نەوەی ئیسرائیل دەموچاوی موسایان دەبینی کە دەدرەوشایەوە، موسا ڕووپۆشەکەی دەخستەوە سەر دەموچاوی هەتا دەچووە ژوورەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ یەزدان بدوێت. | 35 |
The children of Israel saw Moses’ face, that the skin of Moses’ face shone; so Moses put the veil on his face again, until he went in to speak with him.