< دەرچوون 31 >

هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 1
And the Lord spoke unto Moses, saying,
«بڕوانە، ئەوا من بەسەلئێلی کوڕی ئوری کوڕی حوورم لە هۆزی یەهودا هەڵبژاردووە، 2
See, I have called by name Bezalel the son of Uri, the son of Chur, of the tribe of Judah:
لە ڕۆحی خوداشەوە پڕم کردووە لە دانایی و تێگەیشتن و زانیاری لە هەموو جۆرە پیشەگەرییەک. 3
And I have filled him with the spirit of God, in wisdom, and in understanding, and in knowledge, and in all manner of workmanship,
بۆ داهێنانی داهێنانەکان، بۆ کارکردن لە زێڕ و زیو و بڕۆنز، 4
To devise works of art, to work in gold, and in silver, and in copper,
بۆ تاشین و ڕازاندنەوەی بەرد، بۆ دارتاشی و بۆ کارکردن لە هەموو پیشەیەک. 5
And in the cutting of stones, to set them, and in the carving of wood, to work in all manner of workmanship.
من ئۆهۆلیئابی کوڕی ئەحیساماک کە لە هۆزی دانە، لەگەڵ ئەوم داناوە. «توانام داوە بە هەموو پیاوێکی پیشەوەر تاکو هەموو ئەو کارانە بکەن کە فەرمانم پێکردیت: 6
And behold, I have also given with him Aholiab, the son of Achissamach, of the tribe of Dan, and in the heart of all that are wise-hearted have l put wisdom; and they shall make all that I have commanded thee;
«چادری چاوپێکەوتن، سندوقی پەیمان، قەپاغەکەی کەفارەت کە لەسەریەتی، هەموو کەلوپەلەکانی چادرەکە کە پێکهاتووە لە 7
The tabernacle of the congregation, and the ark of the testimony, and the cover that is thereupon, and all the vessels of the tabernacle;
مێزەکە، قاپوقاچاغەکانی، چرادانەکە کە لە زێڕی بێگەردە و هەموو قاپوقاچاغەکانی، قوربانگاکەی بخوور، 8
And the table and its vessels, and the pure candlestick with all its vessels, and the altar of incense;
قوربانگاکەی قوربانی سووتاندن و هەموو قاپوقاچاغەکانی، حەوزەکە و ژێرەکەی، 9
And the altar of burnt-offering with all its vessels, and the laver and its foot;
هەروەها جلوبەرگە چنراوەکان، جلوبەرگە پیرۆزەکان بۆ هارونی کاهین و جلوبەرگی کوڕەکانی بۆ ئەنجامدانی کاهینیێتی، 10
And the cloths of service, and the holy garments for Aaron the priest, and the garments of his sons, to minister therein;
زەیتەکەی دەستنیشانکردن، بخووری بۆنخۆش بۆ شوێنی پیرۆز. «هەروەک هەموو ئەوەی فەرمانم پێکردیت، دەیکەن.» 11
And the anointing oil, and the incense of spices for the holy place: all as I have commanded thee shall they do.
هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 12
And the Lord said unto Moses as followeth,
«تۆ لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و بڵێ:”دەبێت شەممەکانی من بپارێزن، چونکە نیشانەیە لەنێوان من و ئێوە بۆ نەوەکانتان هەتا بزانن کە من یەزدانم ئەوەی پیرۆزتان دەکەم. 13
And thou shalt speak unto the children of Israel, saying, Above all, my sabbaths shall ye keep; for a sign it is between me and you throughout your generations; that ye may know that I am the Lord who doth sanctify you.
«”شەممە بپارێزن، چونکە پیرۆزە بۆتان، ئەوەی گڵاوی بکات دەبێت بکوژرێت، چونکە هەرکەسێک لەو پشووەدا کارێک بکات ئەوا لەنێو گەلەکەیدا دادەبڕدرێت. 14
And ye shall keep the sabbath, for it is holy unto you; every one that defileth it shall surely be put to death; for whosoever doeth any work thereon, that soul shall be cut off from among his people.
شەش ڕۆژ کار دەکرێت، بەڵام لە ڕۆژی حەوتەم پشوودانی شەممەیە، پیرۆزە بۆ یەزدان، هەرکەسێک لە ڕۆژی شەممە کار بکات دەبێت بکوژرێت. 15
Six days may work be done; but on the seventh is the sabbath of rest, holy to the Lord: whosoever doeth any work on the sabbath-day, shall surely be put to death.
نەوەی ئیسرائیل شەممە بپارێزن، بۆ ئەوەی نەوەکانیان وەک پەیمانێکی هەتاهەتایی پەیوەست بن بە شەممەوە. 16
And the children of Israel shall keep the sabbath, to observe the sabbath throughout their generations, for a perpetual covenant.
لەنێوان من و نەوەی ئیسرائیل نیشانەیەکە بۆ هەتاهەتایە، چونکە لە شەش ڕۆژدا یەزدان ئاسمان و زەویی دروستکرد و لە ڕۆژی حەوتەم لە کارکردن وەستا و پشووی دا.“» 17
Between me and the children of Israel it shall be a sign for ever; for in six days the Lord made the heavens and the earth, and on the seventh day he rested, and was refreshed:
کاتێک کە لە شاخی سینا لە قسەکانی بووەوە لەگەڵ موسا، دوو تەختەکەی پەیمانی دایە موسا، تەختەی بەرد بوون و بە پەنجەی خودا نووسرا بوون. 18
And he gave unto Moses, when he had finished speaking with him upon mount Sinai, the two tables of the testimony, tables of stone, inscribed with the finger of God.

< دەرچوون 31 >