< دەرچوون 3 >

موسا بووە شوانی مەڕەکانی یەترۆی خەزووری، کە کاهینی میدیان بوو. مەڕەکانی بردە ئەوپەڕی دەشتودەرەکە هەتا گەیشتە کێوی خودا، حۆرێڤ. 1
Moses was a shepherd, looking after the flock of Jethro, his father-in-law, the Midianite priest. He led the flock far into the wilderness until he came to God's mountain, Mount Horeb.
لەوێ لەناو گڕی ئاگرێک لە دەوەنێک فریشتەی یەزدانی بۆ دەرکەوت. کە موسا تەماشای کرد بینی وا دەوەنەکە گڕی گرتووە، کەچی ناسووتێت. 2
There the angel of the Lord appeared to him in a flame of fire from inside a bush. Moses looked carefully and saw that though the bush was on fire, it wasn't being burned up.
موسا گوتی: «لادەدەم و تەماشای ئەو دیمەنە مەزنە دەکەم. بۆچی دەوەنەکە ناسووتێت؟» 3
“Let me go over and take a look,” Moses said to himself. “It's very odd to see a bush that's not burning up.”
کاتێک یەزدان بینی کە موسا لایدا بۆ ئەوەی تەماشا بکات، خودا لەناو دەوەنەکەوە بانگی کرد و فەرمووی: «موسا. موسا.» ئەویش گوتی: «ئەوەتام.» 4
When the Lord saw that Moses was coming to take a look, God called to him from inside the bush, “Moses! Moses!” “I'm here,” Moses replied.
فەرمووی: «نزیکی ئێرە مەکەوە. پێڵاوەکانت لە پێت دابکەنە، چونکە ئەو شوێنەی تۆ لەسەری وەستاویت خاکێکی پیرۆزە.» 5
“Don't come any closer!” God told him. “Take off your sandals because you're standing on holy ground.”
ئینجا فەرمووی: «من خودای باوکتم، خودای ئیبراهیم و خودای ئیسحاق و خودای یاقوبم.» موسا ڕووی خۆی داپۆشی، چونکە دەترسا تەماشای خودا بکات. 6
Then he said, “I am the God of your father, the God of Abraham, the God of Isaac, and the God of Jacob.” Moses covered his face, because he was afraid to look at God.
یەزدان فەرمووی: «بەڕاستی من زەلیلی گەلەکەمم لە میسر بینی، هەروەها گوێم لە هاواریان بوو لەبەر سەرکارەکانیان، چونکە بە ئازارەکانیانم زانی. 7
“I'm completely aware of the misery of my people in Egypt,” the Lord told him. “I have heard them crying out because of their taskmasters. I know how much they're suffering.
ئەوا هاتمە خوارەوە بۆ ئەوەی فریایان بکەوم لە دەست میسرییەکان و لەو خاکەوە بیانبەم بۆ خاکێکی باش و فراوان، بۆ خاکێک شیر و هەنگوینی لێ دەڕژێت، بۆ شوێنی کەنعانی، حیتی، ئەمۆری، پریزی، حیڤی و یەبوسییەکان. 8
That's why I have come down to rescue them from Egyptian oppression and to take them up from that country to a productive, wide-open land—a land flowing with milk and honey—where currently the Canaanites, Hittites, Amorites, Perizzites, Hivites, and Jebusites are living.
ئێستا هاواری نەوەی ئیسرائیل گەیشتە لام و هەروەها ئەو چەوسانەوەیەم بینی کە بە دەست میسرییەکان دەیچێژن. 9
Listen! The cries of the Israelites have reached me, and I have seen how badly the Egyptians are mistreating them.
ئێستاش بڕۆ و دەتنێرم بۆ لای فیرعەون و گەلەکەی خۆم، نەوەی ئیسرائیل لە میسر بهێنە دەرەوە.» 10
Now you must leave, because I'm sending you to Pharaoh to lead my people Israel out of Egypt.”
بەڵام موسا بە خودای گوت: «من کێم هەتا بچمە لای فیرعەون و نەوەی ئیسرائیل لە میسر بهێنمە دەرەوە؟» 11
But Moses said to God, “Why me? I'm a nobody! I couldn't go to Pharaoh and lead the Israelites out of Egypt!”
ئەویش فەرمووی: «من لەگەڵت دەبم، ئەمەش دەبێتە نیشانە بۆت کە من تۆم ناردووە، کاتێک گەل لە میسرەوە دەردەهێنیت، ئێوە لەسەر ئەم کێوە خودا دەپەرستن.» 12
“I'll be with you,” the Lord replied, “and this will be the sign that it is really me who is sending you: when you have led the people out of Egypt, you will worship God at this very mountain.”
موساش بە خودای گوت: «من وا دەچمە لای نەوەی ئیسرائیل و پێیان دەڵێم”خودای باپیرانتان منی بۆ ئێوە ناردووە.“ئەگەر پێم بڵێن:”ناوی چییە،“بڵێم چی؟» 13
Then Moses said to God, “Look! If I were to go to the Israelites and say to them, ‘The God of your fathers has sent me to you,’ and they ask me, ‘What is his name?’ —then what should I tell them?”
خوداش بە موسای فەرموو: «من هەم ئەوەی کە هەم.» هەروەها فەرمووی: «ئاوا بە نەوەی ئیسرائیل دەڵێیت:”’هەم‘منی بۆ ئێوە ناردووە.“» 14
God replied to Moses, “‘I Am’ is who I am. Tell the Israelites this: ‘I Am’ has sent me to you.”
هەروەها خودا بە موسای فەرموو: «ئاوا بە نەوەی ئیسرائیل دەڵێیت:”یەزدان، پەروەردگاری باوکانتان، خودای ئیبراهیم و خودای ئیسحاق و خودای یاقوب منی بۆ ئێوە ناردووە.“«هەتاهەتایە ئەمە ناومە و ئەمەش دێتەوە یادتان، نەوە دوای نەوە. 15
Then God said to Moses, “Tell the Israelites, ‘The Lord, the God of your fathers, the God of Abraham, the God of Isaac, and the God of Jacob—has sent me to you. This is my name forever, the name you are to call me for all generations to come.’
«بڕۆ و پیرانی ئیسرائیل کۆبکەرەوە و پێیان بڵێ:”یەزدان، پەروەردگاری باوکانتان، خودای ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوب بۆم دەرکەوت، فەرمووی، بەڕاستی ئێوە و ئەوەی لە میسردا بەسەرتان هاتووە بەسەرم کردووەتەوە. 16
Go, and call all the elders of Israel to meet with you. Tell them, ‘The Lord, the God of your fathers, has appeared to me—the God of Abraham, Isaac, and Jacob. He said, “I have paid close attention to what's been happening to you in Egypt.
هەروەها بەڵێنم داوە، لە زەلیلی میسر سەرتان بخەم و بتانبەم بۆ خاکی کەنعانی، حیتی، ئەمۆری، پریزی، حیڤی و یەبوسییەکان، بۆ خاکێک شیر و هەنگوینی لێ دەڕژێت.“ 17
I have decided to take you away from the misery you're having in Egypt and bring you to the land of the Canaanites, Hittites, Amorites, Perizzites, Hivites, and Jebusites, a land flowing with milk and honey.”
«پیرانی ئیسرائیل گوێ لە قسەکانت دەگرن. ئەو کاتە تۆ و پیرانی ئیسرائیل دەچنە لای پاشای میسر و پێی دەڵێن:”یەزدان، پەروەردگاری عیبرانییەکان بەسەریکردینەوە، ئێستاش سێ ڕۆژەڕێ دەڕۆین لە دەشتودەر قوربانی بۆ یەزدانی پەروەردگارمان سەردەبڕین.“ 18
“The elders of Israel will accept what you say. Then you must go with them to the king of Egypt and tell him, ‘The Lord, the God of the Hebrews has revealed himself to us. So please let us go three days journey into the desert so we can offer sacrifices to the Lord our God there.’
بەڵام دەزانم پاشای میسر ناهێڵێت بڕۆن، تاوەکو بە دەستێکی بەهێز ناچار نەکرێت. 19
But I know that the king of Egypt won't let you go unless he's forced to do so by a power stronger than him.
ئیتر من دەستم درێژ دەکەم و بە هەموو کارە سەرسوڕهێنەرەکانم کە لەناویاندا دەیکەم، لە میسر دەدەم، دوای ئەوە دەهێڵێت بڕۆن. 20
So I will use my power to inflict on Egypt all the terrifying things that I'm about to do to them. After that he'll let you go.
«ئەم گەلەش لەبەرچاوی میسرییەکان ڕێزدار دەکەم، هەتا کاتی ڕۆیشتن بە دەستبەتاڵی نەڕۆن. 21
I will make the Egyptians treat you well as a people, so when you go you won't leave empty-handed.
بەڵکو هەر ژنێک لە دراوسێکەی یاخود لەوەی لە ماڵەکەیدا دەژیێت، داوای کەلوپەلی زێڕ و زیو و جلوبەرگ دەکات و لەبەر کوڕ و کچەکانتانی دەکەن و میسرییەکان تاڵان دەکەن.» 22
Every woman will ask her neighbor as well as any woman living in her house for silver and gold jewelry and clothing, and put them on your sons and daughters. In this way you will take the wealth of the Egyptians with you.”

< دەرچوون 3 >