< دەرچوون 29 >
«بۆ تەرخانکردنیان هەتا کاهینیێتیم بۆ بکەن ئەمەیان بۆ بکە: یەک جوانەگا و دوو بەرانی ساغ ببە. | 1 |
And this is the thing that thou shalt do unto them to hallow them, to minister unto Me in the priest's office: take one young bullock and two rams without blemish,
هەروەها لە ئاردی گەنمی باش نانی بێ هەویرترش و کولێرەی بە زەیت شێلراو و ناسکە نانی بە زەیت چەورکراو دروستبکە. | 2 |
and unleavened bread, and cakes unleavened mingled with oil, and wafers unleavened spread with oil; of fine wheaten flour shalt thou make them.
بیانخە ناو سەبەتەیەک و بە سەبەتەکەوە لەگەڵ جوانەگاکە و دوو بەرانەکە پێشکەشیان بکە. | 3 |
And thou shalt put them into one basket, and bring them in the basket, with the bullock and the two rams.
هارون و کوڕەکانیشی بهێنە پێش دەروازەی چادری چاوپێکەوتن و بە ئاو بیانشۆ. | 4 |
And Aaron and his sons thou shalt bring unto the door of the tent of meeting, and shalt wash them with water.
ئینجا جلەکان ببە و لەبەر هارونی بکە، کراسە دامێن درێژەکە، کەوای ئێفۆدەکە، ئێفۆد و بەرسینەکە، ئینجا بە پشتبەستی ئێفۆدەکە بۆی ببەستەوە. | 5 |
And thou shalt take the garments, and put upon Aaron the tunic, and the robe of the ephod, and the ephod, and the breastplate, and gird him with the skilfully woven band of the ephod.
پاشان مێزەرەکە بخە سەری و تاجەگوڵینەی پیرۆزیش بخە سەر مێزەرەکە. | 6 |
And thou shalt set the mitre upon his head, and put the holy crown upon the mitre.
زەیتی دەستنیشانکردن بهێنە و بەسەریدا بکە، بەوە دەستنیشانی بکە. | 7 |
Then shalt thou take the anointing oil, and pour it upon his head, and anoint him.
کوڕەکانیشی بهێنە پێشەوە و کراسی دامێن درێژیان لەبەر بکە و | 8 |
And thou shalt bring his sons, and put tunics upon them.
کەمەربەندیان لە ناوقەد ببەستە. سەرپێچەکان بۆ هارون و کوڕەکانی توند بکە. «کاهینیێتی دەبێتە فەرزێکی هەتاهەتایی بۆیان و ئەرک بە هارون و کوڕەکانی دەسپێریت. | 9 |
And thou shalt gird them with girdles, Aaron and his sons, and bind head-tires on them; and they shall have the priesthood by a perpetual statute; and thou shalt consecrate Aaron and his sons.
«جوانەگاکە بهێنە پێش چادری چاوپێکەوتن و هارون و کوڕەکانی دەستیان لەسەر سەری جوانەگاکە دابنێن. | 10 |
And thou shalt bring the bullock before the tent of meeting; and Aaron and his sons shall lay their hands upon the head of the bullock.
تۆش لەلای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن جوانەگاکە لەبەردەم یەزدان سەرببڕە. | 11 |
And thou shalt kill the bullock before the LORD, at the door of the tent of meeting.
لە خوێنی جوانەگاکە هەڵبگرە و بە پەنجەت لەسەر قۆچەکانی قوربانگاکەی بدە، هەموو خوێنەکەی دیکەش بڕژێنە بنکەی قوربانگاکە. | 12 |
And thou shalt take of the blood of the bullock, and put it upon the horns of the altar with thy finger; and thou shalt pour out all the remaining blood at the base of the altar.
هەموو ئەو پیوەش کە هەناوی داپۆشیوە لەگەڵ ئەوەی لەسەر جگەر و گورچیلەکانە و هەردوو گورچیلەکە بهێنە و لەسەر قوربانگاکە بیانسووتێنە، | 13 |
And thou shalt take all the fat that covereth the inwards, and the lobe above the liver, and the two kidneys, and the fat that is upon them, and make them smoke upon the altar.
بەڵام گۆشتی جوانەگاکە و پێستەکەی و ڕیخۆڵەکەی لە دەرەوەی ئۆردوگاکە بە ئاگر بسووتێنە، ئەوە قوربانی گوناهە. | 14 |
But the flesh of the bullock, and its skin, and its dung, shalt thou burn with fire without the camp; it is a sin-offering.
«یەکێکیش لە بەرانەکان بهێنە و هارون و کوڕەکانی دەستیان لەسەر سەری بەرانەکە دابنێن. | 15 |
Thou shalt also take the one ram; and Aaron and his sons shall lay their hands upon the head of the ram.
بەرانەکە سەرببڕە و خوێنەکەی هەڵبگرە و بەسەر هەموو لایەکی قوربانگاکەدا بیپرژێنە. | 16 |
And thou shalt slay the ram, and thou shalt take its blood, and dash it round about against the altar.
بەرانەکەش پارچەپارچە بکە و هەناو و قاچەکانی بشۆ و بیخە سەر پارچەکانی و سەرەکەی. | 17 |
And thou shalt cut the ram into its pieces, and wash its inwards, and its legs, and put them with its pieces, and with its head.
هەموو بەرانەکە لەسەر قوربانگاکە بسووتێنە، ئەمە قوربانی سووتاندنە بۆ یەزدان، بۆنی خۆشییە، قوربانی بە ئاگرە بۆ یەزدان. | 18 |
And thou shalt make the whole ram smoke upon the altar; it is a burnt-offering unto the LORD; it is a sweet savour, an offering made by fire unto the LORD.
«بەرانەکەی دیکە بهێنە و هارون و کوڕەکانی دەستیان لەسەر سەری بەرانەکە دابنێن. | 19 |
And thou shalt take the other ram; and Aaron and his sons shall lay their hands upon the head of the ram.
بەرانەکە سەرببڕە و لە خوێنەکەی ببە و لە شلکەی گوێی ڕاستی هارون و کوڕەکانی بدە، هەروەها لە پەنجە گەورەی دەستی ڕاست و پەنجە گەورەی پێی ڕاستیان بدە، پاشان خوێن بەسەر هەموو لایەکی قوربانگاکەدا بپرژێنە. | 20 |
Then shalt thou kill the ram, and take of its blood, and put it upon the tip of the right ear of Aaron, and upon the tip of the right ear of his sons, and upon the thumb of their right hand, and upon the great toe of their right foot, and dash the blood against the altar round about.
ئینجا لە خوێنی سەر قوربانگاکە و لە زەیتی دەستنیشانکردنەکە هەڵبگرە و بیپرژێنە بەسەر هارون و جلەکانی و بەسەر کوڕەکانی و جلی کوڕەکانی. ئینجا خۆی و جلەکانی و کوڕەکانی و جلی کوڕەکانی پیرۆز دەبن. | 21 |
And thou shalt take of the blood that is upon the altar, and of the anointing oil, and sprinkle it upon Aaron, and upon his garments, and upon his sons, and upon the garments of his sons with him; and he and his garments shall be hallowed, and his sons and his sons' garments with him.
«لە بەرانەکە ئەمانە ببە، پیو و دوگ و پیوەکەی هەناوی و سەر جگەر و گورچیلەکان و هەردوو گورچیلە و ڕانی ڕاستی، چونکە ئەمە بەرانی ئەرک پێ سپاردنەکەیە. | 22 |
Also thou shalt take of the ram the fat, and the fat tail, and the fat that covereth the inwards, and the lobe of the liver, and the two kidneys, and the fat that is upon them, and the right thigh; for it is a ram of consecration;
هەروەها لە سەبەتەی فەتیرەکە، ئەوەی لەبەردەم یەزدانە، نانێک و کولێرەیەک لەوەی بە زەیتە و ناسکە نانێک ببە. | 23 |
and one loaf of bread, and one cake of oiled bread, and one wafer, out of the basket of unleavened bread that is before the LORD.
هەمووی بخە سەر دەستی هارون و کوڕەکانی و لەبەردەم یەزدان وەک قوربانی بەرزکردنەوە بەرزی بکەنەوە. | 24 |
And thou shalt put the whole upon the hands of Aaron, and upon the hands of his sons; and shalt wave them for a wave-offering before the LORD.
دواتر لە دەستیان وەریبگرەوە و لەگەڵ قوربانی سووتاندنەکە لەسەر قوربانگاکە بیسووتێنە، بۆنی خۆشییە لەبەردەم یەزدان، قوربانی بە ئاگرە بۆ یەزدان. | 25 |
And thou shalt take them from their hands, and make them smoke on the altar upon the burnt-offering, for a sweet savour before the LORD; it is an offering made by fire unto the LORD.
لەدوای ئەوەی سنگی بەرانەکەی دیکە بۆ ئەرک پێ سپاردنی کاهینیێتی هارون ببە، وەک قوربانی بەرزکردنەوە لەبەردەم یەزدان بەرزی بکەوە، ئەمەش دەبێتە بەش بۆ تۆ. | 26 |
And thou shalt take the breast of Aaron's ram of consecration, and wave it for a wave-offering before the LORD; and it shall be thy portion.
«بەشەکانی بەرانی ئەرک پێ سپاردنەکە کە هی هارون و کوڕەکانییەتی، سنگە بەرزکراوەکە و ڕانە پێشکەشکراوەکە، تەرخان بکە. | 27 |
And thou shalt sanctify the breast of the wave-offering, and the thigh of the heave-offering, which is waved, and which is heaved up, of the ram of consecration, even of that which is Aaron's, and of that which is his sons'.
ئەمەش دەبێتە بەشێکی چەسپاو بۆ هارون و کوڕەکانی لەلایەن نەوەی ئیسرائیلەوە، چونکە پێویستە نەوەی ئیسرائیل ئەم بەشە پیتاکە لە قوربانی هاوبەشییانەوە بدەنە یەزدان. | 28 |
And it shall be for Aaron and his sons as a due for ever from the children of Israel; for it is a heave-offering; and it shall be a heave-offering from the children of Israel of their sacrifices of peace-offerings, even their heave-offering unto the LORD.
«جلوبەرگە پیرۆزەکانی هارونیش لەدوای مردنی خۆی بۆ نەوەکانی دەبێت، تاکو بەو جلانەوە دەستنیشان بکرێن و ئەرکیان پێ بسپێردرێت. | 29 |
And the holy garments of Aaron shall be for his sons after him, to be anointed in them, and to be consecrated in them.
کوڕەکەی، ئەوەی وەک کاهین جێی دەگرێتەوە حەوت ڕۆژ لەبەری دەکات، کاتێک دێتە ناو چادری چاوپێکەوتن بۆ ئەوەی لە شوێنی پیرۆز خزمەت بکات. | 30 |
Seven days shall the son that is priest in his stead put them on, even he who cometh into the tent of meeting to minister in the holy place.
«بەرانی ئەرک پێ سپاردنەکەش ببە و گۆشتەکەی لە شوێنێکی پیرۆز لێبنێ. | 31 |
And thou shalt take the ram of consecration, and seethe its flesh in a holy place.
هارون و کوڕەکانی گۆشتی بەرانەکە و نانی ناو سەبەتەکە لەلای دەروازەکەی چادری چاوپێکەوتن بخۆن. | 32 |
And Aaron and his sons shall eat the flesh of the ram, and the bread that is in the basket, at the door of the tent of meeting.
ئەوانە ئەم قوربانییانە دەخۆن کە بۆ کەفارەتیان کراون بۆ ئەرک پێ سپاردنیان و بۆ تەرخانکردنیان، بەڵام هیچ کەسێکی دیکە لێیان ناخوات، چونکە پیرۆزن. | 33 |
And they shall eat those things wherewith atonement was made, to consecrate and to sanctify them; but a stranger shall not eat thereof, because they are holy.
ئەگەر لە گۆشتی بەرانی ئەرک پێ سپاردنەکەش یان لە نانەکە هەتا بەیانی مایەوە، ئەوا ئەوەی ماوەتەوە بە ئاگر بیسووتێنە و ناخورێت، چونکە پیرۆزە. | 34 |
And if aught of the flesh of the consecration, or of the bread, remain unto the morning, then thou shalt burn the remainder with fire; it shall not be eaten, because it is holy.
«ئاوا بۆ هارون و کوڕەکانی بکە، وەکو هەموو ئەوەی فەرمانم پێکردیت، حەوت ڕۆژ ئەرکیان پێ بسپێرە. | 35 |
And thus shalt thou do unto Aaron, and to his sons, according to all that I have commanded thee; seven days shalt thou consecrate them.
هەموو ڕۆژێک جوانەگایەک پێشکەش بکە وەک قوربانی گوناه بۆ کەفارەت، هەروەها قوربانگاکەش پاک بکەرەوە بەوەی کەفارەتی بۆ دەکەیت، هەروەها بە زەیت تەرخانی بکە. | 36 |
And every day shalt thou offer the bullock of sin-offering, beside the other offerings of atonement; and thou shalt do the purification upon the altar when thou makest atonement for it; and thou shalt anoint it, to sanctify it.
حەوت ڕۆژ لەسەر قوربانگاکە کەفارەتی بۆ بکە و تەرخانی بکە، جا قوربانگاکە دەبێتە هەرەپیرۆز، هەموو ئەوەی بەر قوربانگاکە بکەوێت پیرۆز دەبێت. | 37 |
Seven days thou shalt make atonement for the altar, and sanctify it; thus shall the altar be most holy; whatsoever toucheth the altar shall be holy.
«ئەمەش ئەوەیە کە لەسەر قوربانگاکە پێشکەشی دەکەیت، هەموو ڕۆژێک بە بەردەوامی دوو بەرخی نێری یەک ساڵە. | 38 |
Now this is that which thou shalt offer upon the altar: two lambs of the first year day by day continually.
یەکێک لە بەرخەکان لە بەیانی پێشکەش بکە و بەرخی دووەمیش لە کاتی خۆرئاوابوون. | 39 |
The one lamb thou shalt offer in the morning; and the other lamb thou shalt offer at dusk.
لەگەڵ دەیەکی ئێفەیەک لە باشترین ئارد بە چارەکە هەینێک زەیتی زەیتوونی گوشراو شێلرابێت و لە شەرابی پێشکەشکراویش چارەکە هەینێک شەراب، ئەمە بۆ بەرخی یەکەم. | 40 |
And with the one lamb a tenth part of an ephah of fine flour mingled with the fourth part of a hin of beaten oil; and the fourth part of a hin of wine for a drink-offering.
هەروەها بەرخی دووەمیش لە کاتی خۆرئاوابووندا پێشکەش بکە، لەگەڵ پێشکەشەکراوی دانەوێڵەکەی و شەرابە پێشکەشکراوەکەی، وەک ئەوەی لە بەیانیدا کردووتە، بۆنێکی خۆشە و قوربانی بە ئاگرە بۆ یەزدان. | 41 |
And the other lamb thou shalt offer at dusk, and shalt do thereto according to the meal-offering of the morning, and according to the drink-offering thereof, for a sweet savour, an offering made by fire unto the LORD.
«قوربانی سووتاندنی بەردەوامە بۆ نەوەکانتان لەلای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن لەبەردەم یەزدان، کە لەوێ لەگەڵتان ژوان دەبەستم بۆ ئەوەی لەگەڵت بدوێم. | 42 |
It shall be a continual burnt-offering throughout your generations at the door of the tent of meeting before the LORD, where I will meet with you, to speak there unto thee.
هەروەها ژوان لەگەڵ نەوەی ئیسرائیلیش دەبەستم، جا بە شکۆی من شوێنەکە پیرۆز دەبێت. | 43 |
And there I will meet with the children of Israel; and the Tent shall be sanctified by My glory.
«هەروەها چادری چاوپێکەوتن و قوربانگاکە تەرخان دەکەم، هارون و کوڕەکانیشی تەرخان دەکەم بۆ ئەوەی کاهینیێتیم بۆ بکەن. | 44 |
And I will sanctify the tent of meeting, and the altar; Aaron also and his sons will I sanctify, to minister to Me in the priest's office.
لەنێو نەوەی ئیسرائیلدا نیشتەجێ دەبم و بۆیان دەبمە خودا. | 45 |
And I will dwell among the children of Israel, and will be their God.
جا دەزانن کە من یەزدانی پەروەردگاری خۆیانم، کە لە خاکی میسرەوە دەرمهێنان هەتا لەنێویان نیشتەجێ بم. من یەزدانی پەروەردگاری خۆیانم. | 46 |
And they shall know that I am the LORD their God, that brought them forth out of the land of Egypt, that I may dwell among them. I am the LORD their God.