< دەرچوون 26 >

«چادری پەرستنیش لە پڵاسی کەتانی ڕستراو دروستبکە، هەروەها بە ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ و بە دەستکردی جۆڵایەکی شارەزا وێنەی کەڕوبەکانی لەسەر بکە. 1
“Tanrı'nın Konutu'nu on perdeden yap. Perdeler lacivert, mor, kırmızı iplikle özenle dokunmuş ince ketenden olsun, üzeri Keruvlar'la ustaca süslensin.
درێژایی هەر پڵاسێک بیست و هەشت باڵ و پانییەکەی چوار باڵ بێت، یەک ئەندازەش بۆ هەموو پڵاسەکان. 2
Her perdenin boyu yirmi sekiz, eni dört arşın olmalı. Bütün perdeler aynı ölçüde olacak.
پێنج پڵاس پێکەوە ببەستە و پێنجەکەی دیکەش پێکەوە. 3
Perdeler beşer beşer birbirine eklenerek iki takım perde yapılacak.
ئەڵقە لە ڕیسی مۆر لەسەر لێواری پڵاسە لاوەکییەکانی پارچەی یەکەم دروستبکە، هەمان شت بۆ لێواری پڵاسە لاوەکییەکانی پارچەی دووەم بکە. 4
Birinci takımın kenarına lacivert ilmekler aç. Öbür takımın kenarına da aynı şeyi yap.
پەنجا ئەڵقە بۆ پڵاسی یەکەم دروستدەکەیت و پەنجا ئەڵقەی دیکەش بۆ لای ئەو پڵاسەی کە لە پارچەکەی دووەمە، ئەڵقەکانیش بەرامبەر یەکتری بن. 5
Birinci takımın ilk perdesiyle ikinci takımın son perdesine ellişer ilmek aç. İlmekler birbirine karşı olmalı.
پەنجا فاقی زێڕیش دروستبکە. بە فاقەکان پڵاسەکان هەریەکە و لەوەی تەنیشتی ببەستەوە. ئیتر چادری پەرستن دەبێتە یەک پارچە. 6
Elli altın kopça yap, perdeleri kopçalayarak çadırı birleştir. Böylece konut tek parça haline gelecek.
«ڕەشماڵێک لە یازدە پڵاس لە مووی بزن دروستبکە و سەری چادری پەرستنی پێ بگرە، 7
“Konutun üstünü kaplayacak çadır için keçi kılından on bir perde yap.
درێژایی هەر پڵاسێک سی باڵ و پانی چوار باڵ بێت، یەک ئەندازەش بۆ هەر یازدە پڵاسەکە. 8
Her perdenin boyu otuz, eni dört arşın olacak. On bir perde de aynı ölçüde olmalı.
پێنج لە پڵاسەکان پێکەوە ببەستەوە و شەشەکەی دیکەش پێکەوە، پڵاسی شەشەمیش بەڕووی چادرەکەدا بنووشتێنەوە. 9
Beş perde birbirine, altı perde birbirine birleştirilecek. Altıncı perdeyi çadırın önünde katla.
پەنجا ئەڵقە لەسەر لێواری پڵاسی کۆتایی پارچەی یەکەم دروستبکە، پەنجا ئەڵقەش لەسەر لێواری پڵاسی کۆتایی پارچەی دووەم. 10
Her iki perde takımının kenarlarına ellişer ilmek aç.
پەنجا فاقی بڕۆنزیش دروستبکە و فاقەکان بخە ناو ئەڵقەکان، چادرەکە پێکەوە ببەستەوە و دەبێتە یەک پارچە. 11
Elli tunç kopça yap, kopçaları ilmeklere geçir ki, çadır tek parça haline gelsin.
ئەوەش کە شۆڕدەبێتەوە و لە پڵاسەکانی چادرەکە دەمێنێتەوە، نیوەی ئەو پڵاسەی دەمێنێتەوە بەسەر کۆتایی چادرەکەی پەرستندا شۆڕی بکەوە. 12
Çadırın perdelerinden artan yarım perde konutun arkasından sarkacak.
باڵێک لەم لا، باڵێک لەو لا لەوەی دەمێنێتەوە لە درێژایی پڵاسی چادرەکە شۆڕ بکرێنەوە بەسەر دوو لای چادرەکەی پەرستندا، لەم لاو لەو لاوە بۆ داپۆشینی. 13
Perdelerin uzun kenarlarından artan kumaş çadırın yanlarından birer arşın sarkarak konutu örtecek.
پۆشەرێکیش لە پێستی بەرانی ڕەنگکراو بە ڕەنگی سوور بۆ چادرەکە دروستبکە، پۆشەرێکیش لە پێستی مانگای دەریا لە سەرەوە. 14
Çadır için kırmızı boyalı koç derilerinden bir örtü, onun üstüne de deriden başka bir örtü yap.
«چوارچێوەش لە داری ئەکاسیا بە ستوونی بۆ چادرەکەی پەرستن دروستبکە. 15
“Konut için akasya ağacından dikine çerçeveler yap.
درێژایی هەر چوارچێوەیەک دە باڵ و پانی باڵ و نیوێک بێت. 16
Her çerçevenin boyu on, eni bir buçuk arşın olacak.
دوو زمانەش بۆ هەر چوارچێوەیەک دروستبکە بۆ جووتکردنی لەگەڵ چوارچێوەکەی تەنیشتی، بۆ هەریەک لە چوارچێوەکانی چادرەکەی پەرستن ئاوا بکە. 17
Çerçevelerin birbirine uyan iki paralel çıkıntısı olacak. Konutun bütün çerçevelerini aynı biçimde yapacaksın.
چوارچێوەکانی چادرەکەی پەرستنیش، بیستیان لەلای باشوور دروستبکە، 18
Konutun güneyi için yirmi çerçeve yap.
چل بنکەی زیویش لەژێر بیست چوارچێوەکە دروستبکە، دوو بنکە لەژێر هەر چوارچێوەیەک بۆ دوو پێچکەکەی. 19
Her çerçevenin altında iki çıkıntı için birer taban olmak üzere, yirmi çerçevenin altında kırk gümüş taban yap.
بیست چوارچێوە بۆ لای باکووری چادرەکەی پەرستن دروستبکە. 20
Konutun öbür yanı, yani kuzeyi için de yirmi çerçeve ve her çerçevenin altında iki taban olmak üzere kırk gümüş taban yap.
چل بنکەی زیویشی هەبێت، دوو بنکە لەژێر چوارچێوەیەک و دوو بنکە لەژێر چوارچێوەیەکی دیکە. 21
بۆ پشتی چادرەکەی پەرستنیش بەرەو ڕۆژئاوا شەش چوارچێوە، 22
Konutun batıya bakacak arka tarafı için altı çerçeve yap.
دوو چوارچێوەش بۆ گۆشەکانی دواوەی چادرەکەی پەرستن دروستبکە. 23
Arkada konutun köşeleri için iki çerçeve yap.
دەبێت لە خوارەوە جووت بن و هەتا سەرەوە یەک بن، هەتا بازنەکەی سەرەوە، بۆ هەردوو گۆشەکە ئاوا بن. 24
Bu köşe çerçevelerinin alt tarafı ayrı kalacak, üst tarafı ise birinci halkayla birleştirilecek. İki köşeyi oluşturan iki çerçeve aynı biçimde olacak.
ئینجا دەبێتە هەشت چوارچێوە و بنکە زیوەکانیشیان شازدە دەبێت، هەردوو بنکە لەژێر چوارچێوەیەک و دوو بنکەی دیکەش لەژێر چوارچێوەیەکی دیکە. 25
Böylece sekiz çerçeve ve her çerçevenin altında iki taban olmak üzere on altı gümüş taban olacak.
«هەروەها پێنج کاریتە لە داری ئەکاسیا بۆ چوارچێوەکانی لایەکی چادرەکەی پەرستن دروستبکە، 26
“Konutun bir yanındaki çerçeveler için beş, öbür yanındaki çerçeveler için beş, batıya bakan arka tarafındaki çerçeveler için de beş olmak üzere akasya ağacından kirişler yap.
پێنج کاریتەش بۆ چوارچێوەکانی لایەکەی دیکەی چادرەکەی پەرستن، پێنج کاریتەش بۆ چوارچێوەکانی لای دواوەی چادرەکەی پەرستن لەلای ڕۆژئاوا. 27
کاریتەکەی ناوەڕاستیش بەنێو چوارچێوەکاندا تێبپەڕێت لەم سەرەوە بۆ ئەو سەر. 28
Çerçevelerin ortasındaki kiriş çadırın bir ucundan öbür ucuna geçecek.
چوارچێوەکانیش بە زێڕ ڕووکەش بکە و بازنەکانیشی کە کاریتەکانی دەچنە ناو لە زێڕ دروستبکە، کاریتەکانیش بە زێڕ ڕووکەش بکە. 29
Çerçeveleri ve kirişleri altınla kapla, kirişlerin geçeceği halkaları da altından yap.
«چادرەکەی پەرستنیش لەسەر ئەو نەخشەیە هەڵبدە کە لە کێوەکە پیشانت دراوە. 30
“Konutu dağda sana gösterilen plana göre yap.
«پەردەیەکیش لە ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ و کەتانی ڕستراو دروستبکە، بە دەستکردی جۆڵایەکی شارەزاش وێنەی کەڕوبەکانی لەسەر دروستبکە. 31
“Lacivert, mor, kırmızı iplikle özenle dokunmuş ince ketenden bir perde yap; üzerini Keruvlar'la ustaca süsle.
بیخە سەر چوار کۆڵەکەی لە داری ئەکاسیا دروستکراو و بە زێڕ ڕووکەشکراو، قولاپەکانیشیان لە زێڕ بێت، لەسەر چوار بنکەی زیو بن. 32
Dört gümüş taban üstünde duran akasya ağacından altın kaplı dört direk üzerine as. Çengelleri altın olacak.
چەند فاقێکیش بەلای سەرەوەی پەردەکەوە بکە و سندوقی پەیمانیش بهێنە ئەوێ بۆ دیوی ژوورەوەی پەردەکە. پەردەکە شوێنی پیرۆز و شوێنی هەرەپیرۆز لە یەکتری جیا دەکاتەوە بۆتان. 33
Perdeyi kopçaların altına asıp Levha Sandığı'nı perdenin arkasına koy. Perde Kutsal Yer'le En Kutsal Yer'i birbirinden ayıracak.
قەپاغی کەفارەتیش لەسەر سندوقی پەیمان لە شوێنی هەرەپیرۆز دابنێ. 34
Bağışlanma Kapağı'nı En Kutsal Yer'de bulunan Levha Sandığı'nın üzerine koy.
مێزەکەش لە دەرەوەی پەردەکە دابنێ و چرادانەکەش بەرامبەر مێزەکە لەلایەکی چادرەکەی پەرستن لەلای باشوور دابنێ و مێزەکەش لەلای باکوور. 35
Masayı perdenin öbür tarafına, konutun kuzeye bakan yanına yerleştir; kandilliği masanın karşısına, konutun güney tarafına koy.
«پەردەی دەروازەش بۆ دەرگای چادرەکە لە ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ و کەتانی ڕستراو دروستبکە، چنراو بە دەستکردی جۆڵایەک. 36
“Çadırın giriş bölümüne lacivert, mor, kırmızı iplikle özenle dokunmuş ince ketenden nakışlı bir perde yap.
بۆ پەردەی دەروازەکەش پێنج ستوونی لە داری ئەکاسیا و بە زێڕ ڕووکەشکراو دروستبکە، قولاپەکانیشیان لە زێڕ بن و پێنج بنکەی بڕۆنزیشیان بۆ دابڕێژە. 37
Perdeyi asmak için akasya ağacından beş direk yap, altınla kapla. Çengelleri de altın olacak. Direkler için tunçtan beş taban dök.”

< دەرچوون 26 >