< دەرچوون 23 >
«هەواڵی درۆ بڵاو مەکەرەوە، دەست لەگەڵ بەدکار تێکەڵ مەکە بۆ ئەوەی ببیتە شایەتی زۆرداری. | 1 |
Du skall icke utsprida falskt rykte; åt den som har en orätt sak skall du icke giva ditt bistånd genom att bliva ett orättfärdigt vittne.
«دوای کۆمەڵ مەکەوە بۆ کاری خراپ و لە سکاڵاکردندا بە خواری شایەتی مەدە. | 2 |
Du skall icke följa med hopen i vad ont är, eller vittna så i någon sak, att du böjer dig efter hopen och vränger rätten.
لایەنگری بۆ هەژار دەرمەخە لە سکاڵاکەی. | 3 |
Du skall icke vara partisk för den ringe i någon hans sak.
«ئەگەر تووشی گا یان گوێدرێژی دوژمنەکەت بووی کە بەڕەڵا بووبێت، بۆی بگەڕێنەرەوە. | 4 |
Om du träffar på din fiendes oxe eller åsna som har kommit vilse, så skall du föra djuret tillbaka till honom.
ئەگەر گوێدرێژی ناحەزەکەتت بینی لەژێر بارەکەیدا کەوتووە، بەجێی مەهێڵە، بەڵکو پەلە بکە بۆ یارمەتیدانی. | 5 |
Om du ser din oväns åsna ligga dignad under sin börda, så skall du ingalunda lämna mannen ohulpen, utan hjälpa honom att lösa av bördan.
«مافی هەژار ڕەت مەکەرەوە لە سکاڵاکەی. | 6 |
Du skall icke i någon sak vränga rätten för den fattige som du har hos dig.
لە قسەی درۆ دوور بکەوە. بێتاوان و ڕاستودروست مەکوژە، چونکە تاوانبار بێتاوان ناکەم. | 7 |
Du skall hålla dig fjärran ifrån orätt sak; du skall icke dräpa den som är oskyldig och har rätt, ty jag skall icke giva rätt åt någon som är skyldig.
«بەرتیل وەرمەگرە، چونکە بەرتیل چاوساغان کوێر دەکات و قسەی ڕاستودروستان خوار دەکات. | 8 |
Du skall icke taga mutor, ty mutor förblinda de seende och förvrida de rättfärdigas sak.
«نامۆ مەچەوسێنەوە، ئێوە خۆتان دەزانن نامۆ چۆن هەست دەکات، چونکە خۆشتان لە خاکی میسر نامۆ بوون. | 9 |
En främling skall du icke förtrycka; I veten ju huru främlingen känner det, eftersom I själva haven varit främlingar i Egyptens land.
«شەش ساڵ زەوییەکەت دەچێنیت و بەرەکەی هەڵدەگریتەوە، | 10 |
I sex år skall du beså din jord och inbärga dess gröda;
بەڵام لە حەوتەمیندا دەیحەسێنیتەوە و لێی دەگەڕێیت، هەژارانی گەلەکەت لێی دەخۆن و بەرماوەکەشیان ئاژەڵی کێوی دەیخوات. هەمان شت دەکەیت لە ڕەزە مێوەکەت و لە زەیتوونەکەت. | 11 |
men under det sjunde året skall du låta den vila och ligga orörd, för att de fattiga bland ditt folk må äta därav; vad de lämna kvar, det må ätas av markens djur. Så skall du ock göra med din vingård och med din olivplantering.
«شەش ڕۆژ کارەکەت دەکەیت، بەڵام ڕۆژی حەوتەم پشوو دەدەیت بۆ ئەوەی گا و گوێدرێژەکەشت بحەسێنەوە و کوڕی کارەکەرەکەت و ئەوەی لەلاشت نامۆیە هەناسەیەک بدەن. | 12 |
Sex dagar skall du göra ditt arbete, men på sjunde dagen skall du hålla vilodag, för att din oxe och din åsna må hava ro, och din tjänstekvinnas son och främlingen må njuta vila.
«ئاگاداربن لەوەی ڕێک ئەوە بکەن کە پێم فەرموون و ناوی خودایەکی دیکە مەهێنن، لە دەمتانەوە نەبیسترێت. | 13 |
I alla de stycken om vilka jag har talat till eder skolen I taga eder till vara. Och andra gudars namn skolen I icke nämna; de skola icke höras i din mun.
«سێ جار لە ساڵێکدا جەژنم بۆ دەگێڕیت. | 14 |
Tre gånger om året skall du hålla högtid åt mig.
«هەروەک فەرمانم پێکردن جەژنی فەتیرە بگێڕن، حەوت ڕۆژ نانی فەتیرە بخۆن. ئەم جەژنە لە کاتی خۆیدا بگێڕن، لە مانگی ئاڤیڤ، چونکە ئێوە لەو مانگەدا لە میسر هاتنە دەرەوە. «نابێت بە دەستبەتاڵی لەبەردەمم ئامادە بن. | 15 |
Det osyrade brödets högtid skall du hålla: i sju dagar skall du äta osyrat bröd, såsom jag har bjudit dig, på den bestämda tiden i månaden Abib, eftersom du då drog ut ur Egypten; men med tomma händer skall ingen träda fram inför mitt ansikte.
«هەروەها جەژنی دروێنە، یەکەمین بەرهەمی ڕەنجتان، ئەوەی لە کێڵگە دەیچێنن. «هەروەها جەژنی کۆکردنەوە لە کۆتایی ساڵدا کاتێک ڕەنجەکەتان لە کێڵگە کۆدەکەنەوە. | 16 |
Du skall ock hålla skördehögtiden, när du skördar förstlingen av ditt arbete, av det du har sått på marken. Bärgningshögtiden skall du ock hålla, vid årets utgång, när du inbärgar frukten av ditt arbete från marken.
«سێ جار لە ساڵێکدا هەموو نێرینەکانتان لەبەردەم یەزدانی باڵادەست ئامادە دەبن. | 17 |
Tre gånger om året skall allt ditt mankön träda fram inför HERRENS, din Herres, ansikte.
«خوێنی قوربانیم لەگەڵ شتی بە هەویرترش پێشکەش مەکەن. «پیوی قوربانی جەژنم هەتا بەیانی نەمێنێتەوە. | 18 |
Du skall icke offra blodet av mitt slaktoffer jämte något som är syrat. Och det feta av mitt högtidsoffer skall icke lämnas kvar över natten till morgonen.
«باشترینی یەکەمین بەرهەمی زەوییەکەتان بۆ ماڵی یەزدانی پەروەردگارتان بهێنن. «هیچ کاریلەیەک بە شیری دایکی لێمەنێن. | 19 |
Det första av din marks förstlingsfrukter skall du föra till HERRENS, din Guds, hus. Du skall icke koka en killing i dess moders mjölk.
«ببینن، من فریشتەیەک لەپێشتانەوە دەنێرم بۆ ئەوەی لە ڕێگا بتانپارێزێت و بتانهێنێتە ئەو شوێنەی ئامادەم کردووە. | 20 |
Se, jag skall sända en ängel framför dig, som skall bevara dig på vägen och föra dig till den plats som jag har utsett.
لێی ئاگاداربن و گوێ لە فەرمایشتی بگرن و تووڕەی مەکەن، چونکە لە یاخیبوونتان نابوورێت، لەبەر ئەوەی ناوی منی تێدایە. | 21 |
Tag dig till vara inför honom och hör hans röst, var icke gensträvig mot honom, han skall icke hava fördrag med edra överträdelser, ty mitt namn är i honom.
بەڵام ئەگەر گوێتان لە فەرمایشتی گرت و هەموو ئەوانەی دەیڵێم جێبەجێی بکەن، ئەوا دژایەتی دوژمنەکانتان دەکەم و تەنگ هەڵدەچنم بە تەنگ پێهەڵچنانتان. | 22 |
Men om du hör hans röst och gör allt vad jag säger, så skall jag bliva en fiende till dina fiender och en ovän till dina ovänner.
فریشتەکەم لەپێشتانەوە دەڕوات و دەتانباتە خاکی ئەمۆری و حیتی و پریزی و کەنعانی و حیڤی و یەبوسییەکان، ئەوان لەناودەبەم. | 23 |
Ty min ängel skall gå framför dig och skall föra dig till amoréernas, hetiternas, perisséernas, kananéernas, hivéernas och jebuséernas land, och jag skall utrota dem.
کڕنۆش بۆ خوداوەندەکانیان مەبەن و مەیانپەرستن و وەک نەریتەکانی ئەوان مەکەن، بەڵکو بە تەواوی وردوخاشیان بکەن و بەردە تەرخانکراوەکانیان بە تەواوی بشکێنن. | 24 |
Du må icke tillbedja deras gudar eller tjäna dem eller göra såsom man där gör, utan du skall slå dem ned i grund och bryta sönder deras stoder.
یەزدانی پەروەردگارتان دەپەرستن، ئەویش نان و ئاوتان بەرەکەتدار دەکات. دەرد لەنێوتان ناهێڵم. | 25 |
Men HERREN, eder Gud, skolen I tjäna, så skall han för dig välsigna både mat och dryck; sjukdom skall jag då ock avvända från dig.
لەبارچوو و نەزۆک لە خاکەکەتان نابێت، هەروەها تەمەنتان درێژ دەکەم. | 26 |
I ditt land skall då icke finnas någon kvinna som föder i otid eller är ofruktsam. Dina dagars mått skall jag göra fullt.
«سامناکی خۆم لەپێشتانەوە دەنێرم و هەموو ئەو نەتەوانەی دەچنە سەریان، سەریان لێ دەشێوێنم و وا دەکەم هەموو دوژمنەکانتان هەڵبێن. | 27 |
Förskräckelse för mig skall jag sända framför dig och vålla förvirring bland alla de folk som du kommer till, och jag skall driva alla dina fiender på flykten för dig.
زەردەواڵەش لەپێشتانەوە دەنێرم و حیڤی و کەنعانی و حیتییەکان لەپێشتان ڕابماڵن. | 28 |
Jag skall sända getingar framför dig, och de skola förjaga hivéerna, kananéerna och hetiterna undan för dig.
بەڵام لە ماوەی یەک ساڵ لەپێشتان ڕایانناماڵم، نەوەک خاکەکە وێران بێت و ئاژەڵی کێوی لەسەرتان زیاد بکات. | 29 |
Dock skall jag icke på ett och samma år förjaga dem för dig, på det att icke landet så må bliva en ödemark och vilddjuren föröka sig till din skada;
هێواش هێواش لەپێشتان ڕایاندەماڵم، هەتا ئەوەی بەردار دەبن و دەست بەسەر خاکەکەدا دەگرن. | 30 |
utan småningom skall jag förjaga dem för dig, till dess du har förökat dig, så att du kan taga landet till din arvedel.
«سنوورەکەشتان دادەنێم، لە دەریای سوورەوە هەتا دەریای سپی ناوەڕاست و لە چۆڵەوانییەوە هەتا ڕووباری فورات، چونکە دانیشتووانی خاکەکە دەدەمە دەستتان و ئێوەش لەپێش خۆتان ڕایاندەماڵن. | 31 |
Och jag skall låta ditt lands gränser gå från Röda havet till filistéernas hav, och från öknen till floden; ty jag skall giva landets inbyggare i eder hand, och du skall förjaga dem, så att de fly för dig.
نە لەگەڵ ئەوان نە لەگەڵ خوداوەندەکانیان پەیمان مەبەستن. | 32 |
Du må icke sluta förbund med dem eller deras gudar.
با لە خاکەکەتاندا نیشتەجێ نەبن، نەوەک واتان لێ بکەن گوناه سەبارەت بە من بکەن، چونکە ئەگەر خوداوەندی ئەوان بپەرستن ئەوا دەبێتە تەڵە بۆتان.» | 33 |
De skola icke få bo kvar i ditt land, på det att de icke må förleda dig till synd mot mig; ty du kunde ju komma att tjäna deras gudar, och detta skulle bliva dig till en snara.