< دەرچوون 18 >

یەترۆی خەزووری موسا کە کاهینی میدیان بوو، هەموو ئەو شتانەی بیستەوە کە خودا لەگەڵ موسا و ئیسرائیلی گەلەکەی کردبووی، کە یەزدان ئیسرائیلی لە میسرەوە دەرهێناوە. 1
And when Jethro the priest of Madian, the kinsman of Moses, had heard all the things that God had done to Moses, and to Israel his people, and that the Lord had brought forth Israel out of Egypt,
لەدوای ئەوەی موسا چیپۆرەی ژنی ناردبووەوە یەترۆی خەزووری هێنایەوە، 2
He took Sephora the wife of Moses whom he had sent back:
لەگەڵ هەردوو کوڕەکەی. ناوی یەکێکیان گێرشۆمە، چونکە موسا گوتی: «نامۆ بووم لە خاکی بێگانە.» 3
And her two sons, of whom one was called Gersam, his father saying: I have been a stranger in a foreign country.
ناوی ئەوەی دیکەشیان ئەلیعەزەر بوو، چونکە گوتی: «خودای باوکم یارمەتیدەرم بوو و فریام کەوت لە شمشێری فیرعەون.» 4
And the other Eliezer: For the God of my father, said he, is my helper, and hath delivered me from the sword of Pharao.
یەترۆی خەزووری موسا و کوڕەکانی و ژنەکەی هاتنە لای موسا بۆ ئەو چۆڵەوانییەی ئەو لەوێ لەلای کێوی خودا لایدابوو. 5
And Jethro the kinsman of Moses came with his sons and his wife, to Moses into the desert, where he was camped by the mountain of God.
یەترۆ هەواڵی بۆ موسا نارد: «من یەترۆم، لەگەڵ ژنەکەت و دوو کوڕەکەی بۆ لای تۆ هاتووم.» 6
And he sent word to Moses, saying: I Jethro thy kinsman come to thee, and thy wife, and thy two sons with her.
موساش هاتە دەرەوە بۆ پێشوازی خەزووری، کڕنۆشی برد و ماچی کرد، لە هەواڵی یەکتریان پرسی و چوونە ناو چادرەکە. 7
And he went out to meet his kinsman, and worshipped and kissed him: and they saluted one another with words of peace. And when he was come into the tent,
موساش هەموو ئەو شتانەی بۆ خەزووری گێڕایەوە کە یەزدان بە فیرعەون و میسرییەکانی کرد لە پێناوی گەلی ئیسرائیل و هەموو ئەو ناخۆشییانەی لە ڕێگا تووشیان هات و یەزدان فریایان کەوت. 8
Moses told his kinsman all that the Lord had done to Pharao, and the Egyptians, in favour of Israel: and all the labour which had befallen them in the journey, and that the Lord had delivered them.
یەترۆش دڵخۆش بوو بەو هەموو چاکەیەی کە یەزدان لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل کردی، کە فریایان کەوتبوو لە دەستی میسرییەکان. 9
And Jethro rejoiced for all the good things that the Lord had done to Israel, because he had delivered them out of the hands of the Egyptians.
یەترۆ گوتی: «ستایش بۆ یەزدان ئەوەی لە دەستی میسرییەکان و لە دەستی فیرعەون فریاتان کەوت، ئەوەی فریای گەل کەوت لەژێر دەستی میسرییەکان. 10
And he said: Blessed is the Lord, who hath delivered you out of the hand of Pharao, and out of the hand of the Egyptians, who hath delivered his people out of the hand of Egypt.
کاتێک بەو شتانە لووتبەرز بوون لەسەر ئیسرائیلییەکان، ئێستا زانیم کە یەزدان لە هەموو خوداوەندەکان مەزنترە.» 11
Now I know that the Lord is great above all gods: because they dealt proudly against them.
جا یەترۆی خەزووری موسا قوربانی سووتاندن و چەند قوربانییەکی دیکەی بۆ خودا هێنا، هارون و هەموو پیرانی ئیسرائیلیش هاتن بۆ ئەوەی لەگەڵ خەزووری موسا بە ئامادەبوونی خودا نان بخۆن. 12
So Jethro the kinsman of Moses offered holocausts and sacrifices to God: and Aaron and all the ancients of Israel came, to eat bread with them before God.
ئەوە بوو بەیانی موسا دانیشت بۆ ئەوەی دادوەری بۆ گەل بکات، ئیتر گەل لە بەیانییەوە هەتا ئێوارە لەلای موسا ڕاوەستان. 13
And the next day Moses sat, to judge the people, who stood by Moses from morning until night.
کاتێک خەزووری موسا هەموو ئەو شتانەی بینی کە موسا بۆ گەل دەیکات، لێی پرسی: «ئەم شتە چییە تۆ بۆ گەل دەکەیت؟ لەبەرچی بە تەنها دانیشتوویت و لە بەیانییەوە هەتا ئێوارە هەموو گەل لەلات ڕاوەستاون؟» 14
And when his kinsman had seen all things that he did among the people, he said: What is it that thou dost among the people? Why sittest thou alone, and all the people wait from morning till night.
موساش وەڵامی خەزووری دایەوە: «لەبەر ئەوەی گەل دێنە لام هەتا خواستی خودا بزانن. 15
And Moses answered him: The people come to me to seek the judgment of God.
هەروەها کاتێک کێشەیەکیان هەبێت دێنە لام، منیش دادوەری نێوان پیاو و برادەرەکەی دەکەم و فەرز و فێرکردنی خودایان پێ دەناسێنم.» 16
And when any controversy falleth out among them, they come to me to judge between them, and to shew the precepts of God, and his laws.
خەزووری موساش پێی گوت: «ئەوەی تۆ دەیکەیت باش نییە. 17
But he said: The thing thou dost is not good.
خۆت و ئەم گەلەش ماندوو دەکەیت کە لەگەڵتن، چونکە کارەکە لە تۆ مەزنترە، ناتوانیت بە تەنها بیکەیت. 18
Thou are spent with foolish labour, both thou and this people that is with thee: the business is above thy strength, thou alone canst not bear it.
ئێستاش گوێم لێ بگرە و ئامۆژگاریت دەکەم، با خودات لەگەڵ بێت، تۆ نوێنەری گەل بە لە بەرامبەر خودا و داواکارییەکانیان پێشکەش بە خودا بکە. 19
But hear my words and counsels, and God shall be with thee. Be thou to the people in those things that pertain to God, to bring their words to him:
فێری فەرز و فێرکردنیان بکە و ئەو ڕێگایەیان پێ بناسێنە کە دەبێت بیگرنەبەر و ئەو ئەرکانەی کە دەبێت بیانکەن. 20
And to shew the people the ceremonies and the manner of worshipping, and the way wherein they ought to walk, and the work that they ought to do.
بەڵام لەناو هەموو گەلدا پیاوی بە توانا و لەخواترس هەڵدەبژێریت، پیاوانی دڵسۆز کە ڕقیان لە دەستکەوتی ناڕەوایە، دەیانکەیتە کاربەدەست بەسەر هەزاران و سەدان و پەنجایان و دەیان. 21
And provide out of all the people able men, such as fear God, in whom there is truth, and that hate avarice, and appoint of them rulers of thousands, and of hundreds, and of fifties, and of tens.
هەموو کاتێک دادوەری بۆ گەل دەکەن و هەر داوایەکی گەورە هەبێت دەیهێننە لای تۆ، هەر داوایەکیش بچووک بێت خۆیان بڕیاری لەسەر دەدەن. ئەوە بارت سووک دەکات، چونکە ئەوان لەگەڵت هەڵدەگرن. 22
Who may judge the people at all times: and when any great matter soever shall fall out, let them refer it to thee, and let them judge the lesser matters only: that so it may be lighter for thee, the burden being shared out unto others.
ئەگەر ئەم کارەت کرد و خوداش فەرمانی پێ کردیت، ئەوا دەتوانیت خۆت ڕابگریت و هەروەها هەموو ئەم گەلەش بە ڕەزامەندی دەگەنە شوێنی خۆیان.» 23
If thou dost this, thou shalt fulfill the commandment of God, and shalt be able to bear his precepts: and all this people shall return to their places with peace.
موساش گوێی لە قسەکانی خەزووری گرت و هەموو ئەو شتانەشی کرد کە گوتی. 24
And when Moses heard this, he did all things that he had suggested unto him.
موسا پیاوی بە توانای لە هەموو ئیسرائیل هەڵبژارد و کردنی بە ڕابەر بۆ گەل، کاربەدەست بەسەر هەزاران و سەدان و پەنجایان و دەیان. 25
And choosing able men out of all Israel, he appointed them rulers of the people, rulers over thousands, and over hundreds, and over fifties, and over tens.
ئیتر هەموو کاتێک دادوەریان بۆ گەل دەکرد و داوای گرانیشیان دەهێنایە لای موسا. بەڵام هەموو داوایەکی بچووک خۆیان دادوەریان تێدا دەکرد. 26
And they judged the people at all times: and whatsoever was of greater difficulty they referred to him, and they judged the easier cases only.
ئینجا موسا خەزووری بەڕێکرد و یەترۆش گەڕایەوە خاکی خۆی. 27
And he let his kinsman depart: and he returned and went into his own country.

< دەرچوون 18 >