< دەرچوون 16 >

لەدوای ئەوە لە ئێلیم کۆچیان کرد و هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل هاتنە چۆڵەوانی سین کە لەنێوان ئێلیم و سینایە، لە ڕۆژی پازدەی مانگی دووەم لەدوای کۆچکردنیان لە خاکی میسر. 1
And they set out from Elim. And the entire multitude of the sons of Israel arrived at the desert of Sin, which is between Elim and Sinai, on the fifteenth day of the second month, after they departed from the land of Egypt.
هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل لە چۆڵەوانیدا بۆڵەبۆڵیان لەسەر موسا و هارون کرد. 2
And the entire congregation of the sons of Israel murmured against Moses and Aaron in the wilderness.
نەوەی ئیسرائیل پێیان گوتن: «خۆزگە بە دەستی یەزدان لە خاکی میسردا بمردبووینایە، بۆ خۆمان لای مەنجەڵی گۆشت دانیشتبووین و بە تێری نانمان دەخوارد، بەڵام ئێمەتان دەرهێنا بۆ ئەم چۆڵەوانییە هەتا هەموو ئەم کۆمەڵە بە برسیێتی بکوژن.» 3
And the sons of Israel said to them: “If only we had died by the hand of the Lord in the land of Egypt, when we sat around bowls of meat and ate bread until filled. Why have you led us away, into this desert, so that you might kill the entire multitude with famine?”
یەزدانیش بە موسای فەرموو: «من لە ئاسمانەوە نانتان بۆ دەبارێنم، گەلیش دەبێت بچنە دەرەوە و هەر ڕۆژە و پێویستی ئەو ڕۆژە هەڵبگرنەوە. بەم شێوەیە تاقییان دەکەمەوە ئاخۆ بەگوێرەی فێرکردنەکەم دەڕۆن یان نا. 4
Then the Lord said to Moses: “Behold, I will rain down bread from heaven for you. Let the people go out and collect what is sufficient for each day, so that I may test them, as to whether or not they will walk in my law.
ئەوە دەبێت لە ڕۆژی شەشەم ئەوەی دەیهێنن ئامادەی بکەن، ئیتر دەبێتە دوو ئەوەندەی ئەوەی ڕۆژانە هەڵیدەگرنەوە.» 5
But on the sixth day, let them prepare what they use for carrying, and let there be double what they were accustomed to collect on a single day.”
جا موسا و هارون بە هەموو نەوەی ئیسرائیلیان گوت: «ئێوارە دەزانن کە یەزدان ئێوەی لە خاکی میسر دەرهێنا. 6
And Moses and Aaron said to the sons of Israel: “In the evening, you will know that the Lord has led you away from the land of Egypt.
بەیانیش شکۆی یەزدان دەبینن لە گوێگرتنی لە بۆڵەبۆڵتان لە دژی یەزدان، بەڵام ئێمە چین تاکو لە دژمان بۆڵەبۆڵ بکەن؟» 7
And in the morning, you will see the glory of the Lord. For he has heard your murmuring against the Lord. But as for us, truly what are we, that you would whisper against us?”
موسا گوتی: «ئێوە بەوە دەزانن کە یەزدانە کاتێک ئێواران گۆشتتان دەداتێ و بەیانیان نانتان دەداتێ بیخۆن، چونکە گوێی لە بۆڵەبۆڵتان بوو لە دژی. بەڵام ئێمە کێین؟ بۆڵەبۆڵتان لە دژی ئێمە نییە، بەڵکو لە دژی یەزدانە.» 8
And Moses said: “In the evening, the Lord will give you flesh to eat, and in the morning, bread in fullness. For he has heard your murmurings that you have murmured against him. For what are we? Your murmuring is not against us, but against the Lord.”
موسا بە هارونی گوت: «بە هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل بڵێ:”نزیک ببنەوە بۆ بەردەم یەزدان، چونکە گوێی لە بۆڵەبۆڵتان بوو.“» 9
Moses also said to Aaron: “Say to the whole congregation of the sons of Israel, ‘Approach before the Lord. For he has heard your murmuring.’”
ئەوە بوو لەو کاتەی هارون لەگەڵ هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل دەدوا، ئاوڕیان دایەوە بەرەو چۆڵەوانی و بینییان شکۆمەندی یەزدان لەناو هەور دەبینرێت. 10
And when Aaron spoke to the entire assembly of the sons of Israel, they looked out toward the wilderness. And behold, the glory of the Lord appeared in a cloud.
یەزدانیش بە موسای فەرموو: 11
Then the Lord spoke to Moses, saying:
«گوێم لە بۆڵەبۆڵی نەوەی ئیسرائیل بوو، لەگەڵیان بدوێ و بڵێ:”ئێواران گۆشت دەخۆن و بەیانی تێر نان دەبن، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانی پەروەردگارتانم.“» 12
“I have heard the murmuring of the sons of Israel. Say to them: ‘In the evening, you will eat flesh, and in the morning, you will be filled with bread. And you shall know that I am the Lord your God.’”
ئەوە بوو لە ئێوارە سوێسکە بەرز بوونەوە و ئۆردوگاکەیان داپۆشی، بەیانیش شەونم لە دەوروبەری ئۆردوگا کەوتبوو. 13
Therefore, it happened in the evening: quails, rising up, covered the camp. Likewise, in the morning, a dew lay all around the camp.
کاتێک شەونمە کەوتووەکەش بەرزبووەوە، بینییان وا لەسەر ڕووی چۆڵەوانییەکە شتێکی وردی وەک توێکڵ، ورد وەک زوقم لەسەر زەوییەکەیە. 14
And when it had covered the face of the earth, it appeared, in the wilderness, small and as if crushed with a pestle, similar to hoar-frost on the ground.
کاتێک نەوەی ئیسرائیل ئەمەیان بینی بە یەکتریان گوت: «ئەوە چییە؟» چونکە نەیاندەزانی چییە. موساش پێی گوتن: «ئەوە ئەو نانەیە کە یەزدان بە ئێوەی داوە بۆ ئەوەی بیخۆن. 15
When the sons of Israel had seen it, they said one to another: “Manhu?” which means “What is this?” For they did not know what it was. And Moses said to them: “This is the bread that the Lord has given you to eat.
ئەمە ئەو شتەیە کە یەزدان فەرمانی کردووە:”با هەریەکە و بەگوێرەی خواردنی لێی هەڵبگرێتەوە، ئۆمرێک بۆ هەر یەکێک بەگوێرەی ژمارەی کەسەکان هەریەکە بۆ ئەوانەی لە چادرەکەی ئەون دەیباتەوە.“» 16
This is the word that the Lord has instructed. Let each one collect as much of it as is sufficient to eat. One omer for each head. According to the number of your souls which live in a tent, so will you take of it.”
نەوەی ئیسرائیلیش بەم جۆرەیان کرد و زۆر و کەم هەڵیانگرتەوە. 17
And the sons of Israel did so. And they collected: some more, others less.
بەڵام کاتێک بە ئۆمر پێوایان، نە ئەوەی زۆری کۆکردووەتەوە زیادی کردووە و نە ئەوەی کەمی کۆکردووەتەوە کەمی کردووە، هەریەکە و بەگوێرەی خواردنی هەڵیگرتەوە. 18
And they measured by the measure of an omer. He who collected more, did not have too much; nor did he who prepared less, find too little. But each one gathered according to what they were able to eat.
موسا پێی گوتن: «هیچ کەس لێی نەمێنێتەوە بۆ بەیانی.» 19
And Moses said to them, “Let no one leave any of it behind until morning.”
بەڵام گوێیان لە موسا نەگرت، بەڵکو هەندێک خەڵک لێیان هێشتەوە بۆ بەیانی، جا کرم لێیدا و کەڕووی کرد، موساش لێیان تووڕە بوو. 20
And they did not listen to him, but they left some of it behind until morning, and it began to swarm with worms, and it putrefied. And Moses became angry against them.
ئیتر هەموو بەیانییەک هەڵیاندەگرتەوە، هەرکەسە بەگوێرەی خواردنی، کە خۆریش گەرم دادەهات دەتوایەوە. 21
Then each one collected, in the morning, as much as would be sufficient to eat. And after the sun became hot, it melted.
ئەوە بوو لە ڕۆژی شەشەمدا دوو ئەوەندە نانیان هەڵگرتەوە، دوو ئۆمر بۆ هەر یەکێک، ئیتر هەموو ڕابەرەکانی کۆمەڵ هاتن و بە موسایان ڕاگەیاند. 22
But on the sixth day, they collected a double portion, that is, two omers for each man. Then all the leaders among the multitude came, and they discoursed with Moses.
ئەویش پێی گوتن: «ئەمە ئەوەیە کە یەزدان فەرموویەتی:”بەیانی پشوودانە، شەممەی پیرۆزە بۆ یەزدان، ئەوەی دەیکەن بە نان بیکەن و ئەوەی لێی دەنێن لێی بنێن، هەرچی دەمێنێتەوەش لەلای خۆتانی دابنێن هەتا بۆ بەیانی هەڵبگیردرێت.“» 23
And he said to them: “This is what the Lord has spoken: Tomorrow, the rest day of the Sabbath, has been sanctified to the Lord. Whatever would be done, do it now. And whatever would be cooked, cook it now. Then anything that will have been left over, store it until morning.”
جا دایاننا بۆ بەیانی هەروەک موسا فەرمانی دا، ئیتر نە کەڕووی کرد و نە کرم تێیدا پەیدابوو. 24
And they did just as Moses had instructed, and it did not putrefy, nor were there any worms found in it.
موسا گوتی: «ئەمڕۆ بیخۆن، چونکە ئەمڕۆ شەممەیە بۆ یەزدان، لە دەشتودەر نایدۆزنەوە. 25
And Moses said: “Eat it today, because it is the Sabbath of the Lord. Today it will not be found in the field.
شەش ڕۆژ هەڵیدەگرنەوە، بەڵام لە ڕۆژی حەوتەم شەممەیە و تێیدا نییە.» 26
Gather for six days. But on the seventh day, it is the Sabbath of the Lord, for which reason it will not be found.”
ئەوە بوو لە ڕۆژی حەوتەم هەندێک لە خەڵکەکە چوونە دەرەوە بۆ ئەوەی هەڵیبگرنەوە، بەڵام نەیاندۆزییەوە. 27
And the seventh day arrived. And some of the people, going out to collect it, did not find it.
یەزدانیش بە موسای فەرموو: «هەتا کەی ئێوە ڕەتی دەکەنەوە فەرمان و فێرکردنەکەم بپارێزن؟ 28
Then the Lord said to Moses: “How long will you be unwilling to keep my commandments and my law?
بڕوانن، یەزدان شەممەی پێداون، بۆیە لە ڕۆژی شەشەمدا نانی دوو ڕۆژتان پێدەدات، با هەریەکە لە شوێنی خۆی دابنیشێت، با کەس لە ڕۆژی حەوتەم شوێنی خۆی بەجێنەهێڵێت.» 29
See how the Lord has given you the Sabbath, and, because of this, on the sixth day he distributes to you a double portion. Let each one remain with his own, and let no one go forth from his place on the seventh day.”
ئیتر گەل لە ڕۆژی حەوتەم پشوویان دا. 30
And the people kept the Sabbath on the seventh day.
بنەماڵەی ئیسرائیلیش ناویان لە نانەکە نا مەن. وەک تۆوی گژنیژ سپییە و تامیشی وەک ناسکە نانی بە هەنگوینە. 31
And the house of Israel called its name ‘Manna.’ It was like white coriander seed, and its taste was like wheat flour with honey.
موسا گوتی: «ئەمە ئەو شتەیە کە یەزدان فەرمانی کردووە:”ئۆمرێکی لێ پڕ بکەن و با بۆ نەوەکانتان بپارێزرێت، بۆ ئەوەی ئەو نانە ببینن کە لە چۆڵەوانی دەرخواردم دان کاتێک لە خاکی میسر دەرمهێنان.“» 32
Then Moses said: “This is the word that the Lord has instructed: Fill an omer of it, and let it be kept for future generations hereafter, so that they may know the bread, with which I nourished you in the wilderness, when you had been led away from the land of Egypt.”
ئینجا موسا بە هارونی گوت: «گۆزە ببە و پڕ بە ئۆمرێک مەنی تێبکە. ئینجا لەبەردەم یەزدانی دابنێ تاکو بۆ نەوەکانتان بپارێزرێت.» 33
And Moses said to Aaron, “Take one vessel, and put manna into it, as much as an omer is able to hold. And store it in the sight of the Lord, to keep for your generations,
هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا دا، لە دواییدا هارون مەنەکەی لەناو سندوقەکەی پەیمان دانا بۆ پاراستنی. 34
just as the Lord instructed Moses.” And so, Aaron placed it in the tabernacle, in reserve.
نەوەی ئیسرائیل چل ساڵ مەنیان خوارد هەتا هاتنە خاکی ئاوەدانی، مەنیان خوارد هەتا هاتنە سنووری خاکی کەنعان. 35
Now the sons of Israel ate manna for forty years, until they arrived in a habitable land. With this food they were nourished, even until they touched the borders of the land of Canaan.
ئۆمریش دەیەکی ئێفەیە. 36
Now an omer is a tenth part of an ephah.

< دەرچوون 16 >