< دەرچوون 15 >
ئینجا موسا و نەوەی ئیسرائیل ئەم سروودەیان بۆ یەزدان گوت: «سروود بۆ یەزدان دەڵێم، چونکە شکۆمەندانە سەرکەوت، ئەسپ و سوارەکەی فڕێدایە ناو دەریا. | 1 |
那时,摩西和以色列人向耶和华唱歌说: 我要向耶和华歌唱,因他大大战胜, 将马和骑马的投在海中。
«هێز و سروودم یەزدانە، بووە بە ڕزگاری بۆم. ئەمە خودامە و شکۆداری دەکەم، خودای باوکمە و بە گەورەی دەزانم. | 2 |
耶和华是我的力量,我的诗歌, 也成了我的拯救。 这是我的 神,我要赞美他, 是我父亲的 神,我要尊崇他。
یەزدان پاڵەوانە، ناوی یەزدانە. | 3 |
耶和华是战士; 他的名是耶和华。
گالیسکەکانی فیرعەون و سوپاکەی فڕێدایە ناو دەریا، هەڵبژاردەی ئەفسەرەکانی لە دەریای سوور نوقوم بوون، | 4 |
法老的车辆、军兵,耶和华已抛在海中; 他特选的军长都沉于红海。
قووڵایی دایپۆشین، کەوتنە بنەوە وەک بەرد. | 5 |
深水淹没他们; 他们如同石头坠到深处。
دەستی ڕاستت، ئەی یەزدان، بەتوانایە بۆ شکۆمەندیت. دەستی ڕاستت، ئەی یەزدان، دوژمن تێکدەشکێنێت. | 6 |
耶和华啊,你的右手施展能力,显出荣耀; 耶和华啊,你的右手摔碎仇敌。
«بە مەزنی و پایەبەرزیت بەرهەڵستەکانت پێشێل دەکەیت، جۆشی تووڕەییت دەبارێنیت وەک پووش دەیانخوات. | 7 |
你大发威严,推翻那些起来攻击你的; 你发出烈怒如火,烧灭他们像烧碎秸一样。
بە بای لووتت ئاوەکان گرد بوونەوە، ئاوەڕۆکان وەک گرد وەستان، قووڵاییەکان لەناو دەریا بەستیان. | 8 |
你发鼻中的气,水便聚起成堆, 大水直立如垒, 海中的深水凝结。
دوژمن گوتی:”دوایان دەکەوم، پێیان دەگەم، تاڵان دابەش دەکەم، گیانم لێیان تێر دەبێت، شمشێرەکەم ڕادەکێشم، دەستم لەناویان دەبات.“ | 9 |
仇敌说:我要追赶,我要追上; 我要分掳物,我要在他们身上称我的心愿。 我要拔出刀来,亲手杀灭他们。
بەڵام بە بای خۆت فووت کرد، دەریا دایپۆشین، ڕۆچوون وەک قورقوشم، لە ئاوێکی مەزن. | 10 |
你叫风一吹,海就把他们淹没; 他们如铅沉在大水之中。
ئەی یەزدان، کێ لەنێو خوداوەندەکان وەک تۆیە؟ کێ وەک تۆ پایەبەرزە لە پیرۆزی، سامناک لە شکۆمەندی، دروستکەری کاری سەرسوڕهێنەر؟ | 11 |
耶和华啊,众神之中,谁能像你? 谁能像你—至圣至荣, 可颂可畏,施行奇事?
«دەستی ڕاستت درێژکرد، زەوی قووتی دان. | 12 |
你伸出右手, 地便吞灭他们。
ئەو گەلەی کڕیتەوە، بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت ڕابەرایەتی دەکەیت، بە هێزی خۆت ڕێنمایی دەکەیت، بۆ نشینگەی پیرۆزت. | 13 |
你凭慈爱领了你所赎的百姓; 你凭能力引他们到了你的圣所。
گەلان گوێیان لێ دەبێت و دەلەرزن، دانیشتووانی فەلەستیە ژان دەیانگرێت. | 14 |
外邦人听见就发颤; 疼痛抓住非利士的居民。
سەرکردەکانی ئەدۆم سەرسام دەبن، ڕابەرەکانی مۆئاب لەرز دەیانگرێت، هەموو دانیشتووانی کەنعان دەتوێنەوە. | 15 |
那时,以东的族长惊惶, 摩押的英雄被战兢抓住, 迦南的居民心都消化了。
سامناکی و تۆقین دێتە سەریان. ئەی یەزدان، بە هێزی بازووت وەک بەرد لە شوێنی خۆیان دەچەقن، هەتا ئەوەی گەلەکەت دەپەڕێتەوە، هەتا ئەو گەلەی کڕیوتە دەپەڕێتەوە. | 16 |
惊骇恐惧临到他们。 耶和华啊,因你膀臂的大能, 他们如石头寂然不动, 等候你的百姓过去, 等候你所赎的百姓过去。
ئەی یەزدان، دەیانهێنیت و دەیانچێنیت لە کێوی میراتت، ئەو شوێنەی بۆ نیشتەجێی خۆت دروستت کرد، ئەی پەروەردگار، ئەو پیرۆزگایەی کە دەستەکانت دایمەزراند. | 17 |
你要将他们领进去,栽于你产业的山上— 耶和华啊,就是你为自己所造的住处; 主啊,就是你手所建立的圣所。
«یەزدان پاشایەتی دەکات بۆ هەتاهەتایە.» | 18 |
耶和华必作王,直到永永远远!
کاتێک ئەسپی فیرعەون بە گالیسکە و سوارەکانیەوە بۆ ناو دەریا هات، یەزدانیش ئاوی دەریای هێنایەوە سەریان، بەڵام نەوەی ئیسرائیل بەسەر وشکانیدا بە ناوەندی دەریادا ڕۆیشتن. | 19 |
法老的马匹、车辆,和马兵下到海中,耶和华使海水回流,淹没他们;惟有以色列人在海中走干地。
ئینجا مریەمی پێغەمبەر کە خوشکی هارون بوو، دەستی دایە دەف و هەموو ئافرەتەکانیش بە دەف و سەماوە بەدوایەوە ڕۆیشتن. | 20 |
亚伦的姊姊,女先知米利暗,手里拿着鼓;众妇女也跟她出去拿鼓跳舞。
مریەمیش سروودی بۆ گوتن: «سروود بۆ یەزدان بڵێ، چونکە شکۆمەندانە سەرکەوت، ئەسپ و سوارەکانی فڕێدایە ناو دەریا.» | 21 |
米利暗应声说: 你们要歌颂耶和华,因他大大战胜, 将马和骑马的投在海中。
ئینجا موسا کۆچی بە نەوەی ئیسرائیل کرد و لە دەریای سوورەوە پەڕینەوە بۆ چۆڵەوانی شوور، سێ ڕۆژ بە چۆڵەوانیدا ڕۆیشتن و ئاویان نەدۆزییەوە. | 22 |
摩西领以色列人从红海往前行,到了书珥的旷野,在旷野走了三天,找不着水。
کاتێک هاتنە مارا، نەیانتوانی ئاوەکەی ئەوێ بخۆنەوە، چونکە تاڵ بوو، هەر لەبەر ئەم هۆیەشە ناونراوە مارا. | 23 |
到了玛拉,不能喝那里的水;因为水苦,所以那地名叫玛拉。
جا گەل بۆڵەبۆڵیان لەسەر موسا کرد و گوتیان: «چی بخۆینەوە؟» | 24 |
百姓就向摩西发怨言,说:“我们喝什么呢?”
موساش هاواری بۆ یەزدان کرد، یەزدانیش دارێکی پیشان دا و ئەویش فڕێیدایە ناو ئاوەکە، ئیتر ئاوەکە سازگار بوو. لەوێ یەزدان فەرز و یاسای بۆ دانان و لەوێش تاقی کردنەوە. | 25 |
摩西呼求耶和华,耶和华指示他一棵树。他把树丢在水里,水就变甜了。 耶和华在那里为他们定了律例、典章,在那里试验他们;
فەرمووی: «ئەگەر بە باشی گوێ لە دەنگی یەزدانی پەروەردگارت بگریت و ئەوەی ڕاستە لەبەرچاوی بیکەیت و گوێ بۆ فەرمانەکانی شل بکەیت و هەموو فەرزەکانی بەجێبهێنیت، هیچ نەخۆشییەک لەوانەی خستمە سەر میسرییەکان نایخەمە سەر تۆ، چونکە من یەزدانم، ئەوەی چاکت دەکاتەوە.» | 26 |
又说:“你若留意听耶和华—你 神的话,又行我眼中看为正的事,留心听我的诫命,守我一切的律例,我就不将所加与埃及人的疾病加在你身上,因为我—耶和华是医治你的。”
ئینجا هاتنە ئێلیم، لەوێ دوازدە کانیاو و حەفتا دار خورمای لێبوو، ئیتر لەوێ لەلای ئاوەکان لایاندا. | 27 |
他们到了以琳,在那里有十二股水泉,七十棵棕树;他们就在那里的水边安营。