< دەرچوون 13 >

یەزدان بە موسای فەرموو: 1
RAB Musa'ya, “Bütün ilk doğanları bana adayın” dedi, “İsrailliler arasında insan olsun, hayvan olsun her rahmin ilk ürünü bana aittir.”
«هەموو نێرینەیەکی نۆبەرە بۆ من تەرخان بکەن. یەکەم بەری سک لە نەوەی ئیسرائیل لە مرۆڤ و لە ئاژەڵ، ئەوە بۆ منە.» 2
موسا بە گەلی گوت: «یادی ئەم ڕۆژە بکەنەوە کە لە میسر هاتنە دەرەوە، لە خاکی کۆیلایەتی، کە بە دەستێکی بەهێز یەزدان لێرە دەریهێنان، هیچ شتێکی بە هەویرترش مەخۆن. 3
Musa halka, “Mısır'dan, köle olduğunuz ülkeden çıktığınız bugünü anımsayın” dedi, “Çünkü RAB güçlü eliyle sizi oradan çıkardı. Mayalı hiçbir şey yenmeyecek.
ئێستا، کە مانگی ئاڤیڤە، ئێوە میسر بەجێدەهێڵن. 4
Bugün Aviv ayında buradan ayrılıyorsunuz.
کاتێک یەزدان دەتانهێنێتە خاکی کەنعانی و حیتی و ئەمۆری و حیڤی و یەبوسییەکان، ئەو خاکەی کە سوێندی بۆ باوباپیرانتان خوارد بتانداتێ کە شیر و هەنگوینی لێ دەڕژێت، ئەوا لەو مانگەدا ئێوە ئەو ئەرکە بەجێدەگەیەنن. 5
RAB sizi Kenan, Hitit, Amor, Hiv ve Yevus topraklarına, atalarınıza vereceğine ant içtiği süt ve bal akan ülkeye götürdüğü zaman bu ay şu törelere uyacaksınız:
حەوت ڕۆژ نانی فەتیرە دەخۆن و لە ڕۆژی حەوتەم جەژنە بۆ یەزدان. 6
Yedi gün mayasız ekmek yiyecek, yedinci gün RAB'be bayram yapacaksınız.
لەو حەوت ڕۆژەدا نانی فەتیرە دەخورێت و هیچ شتێکی بە هەویرترش لەلاتان نەبینرێت، هیچ هەویرترشێک لە هەموو سنوورەکانتان نەبینرێت. 7
O yedi gün içinde yalnız mayasız ekmek yiyeceksiniz. Aranızda ve ülkenizin hiçbir yerinde mayalı bir şey görülmeyecek.
لەو ڕۆژەدا بە کوڕەکەت ڕادەگەیەنیت و دەڵێیت:”من ئەمە دەکەم لەبەر ئەو کارەی کە یەزدان بۆ منی کرد کاتێک لە میسر هاتمە دەرەوە.“ 8
O gün oğullarınıza, ‘Mısır'dan çıktığımızda RAB'bin bizim için yaptıklarından dolayı bunları yapıyoruz’ diye anlatacaksınız.
بۆت دەبێتە نیشانەیەک لەسەر دەستت و یادگارییەک لە نێوچەوانت، بۆ ئەوەی فێرکردنی یەزدان لە دەمت بێت، چونکە بە دەستێکی بەهێز یەزدان لە میسر دەریهێنایت. 9
Bu elinizde bir belirti ve alnınızda bir anma işareti olacak; öyle ki, RAB'bin yasası hep ağzınızda olsun. Çünkü RAB güçlü eliyle sizi Mısır'dan çıkardı.
ئەو فەرزەش ساڵ لەدوای ساڵ لە کاتی خۆیدا بەجێدەهێنیت. 10
Siz de her yıl belirlenen tarihte bu kuralı uygulamalısınız.
«کاتێک یەزدان دەتانهێنێتە خاکی کەنعانییەکان و دەیداتە ئێوە، هەروەک سوێندی خوارد بۆ ئێوە و بۆ باوکانتان، 11
“RAB size ve atalarınıza ant içerek söz verdiği gibi sizi Kenan topraklarına getirecektir. Orayı size verdiği zaman,
ئەوا ئێوە هەموو بەری یەکەمی سک و هەموو نۆبەرەیەکی نێرینە لە بەری ماڵاتەکەتان کە بۆتان دەبێت، دەبێت پێشکەشی یەزدانی بکەن، ئەوانە بۆ یەزدانن. 12
ilk doğan erkek çocuklarınızın ve hayvanlarınızın hepsini RAB'be adayacaksınız. Çünkü bunlar RAB'be aittir.
هەموو نۆبەرەیەکی گوێدرێژیش بە بەرخێک دەکڕنەوە، ئەگەر نەیکڕنەوە، ملی دەشکێنن. هەموو نۆبەرەیەکیش لە کوڕانتان دەکڕنەوە. 13
İlk doğan her sıpanın bedelini bir kuzuyla ödeyin. Bedelini ödemezseniz, boynunu kırın. Bütün ilk doğan erkek çocuklarınızın bedelini ödemelisiniz.
«لە ڕۆژانی داهاتوو کە کوڕەکەت لێت دەپرسێت و دەڵێت:”ئەمە چییە؟“پێی دەڵێیت:”بە دەستێکی بەهێز یەزدان لە میسر دەریهێناین، لە خاکی کۆیلایەتی. 14
“İlerde oğullarınız size, ‘Bunun anlamı ne?’ diye sorduklarında, ‘RAB bizi güçlü eliyle Mısır'dan, köle olduğumuz ülkeden çıkardı’ diye yanıtlarsınız,
ئەوە بوو کاتێک فیرعەون کەللەڕەق بوو لە ڕێپێدانمان بۆ ئەوەی بڕۆین، یەزدان هەموو نۆبەرەیەکی لە خاکی میسر کوشت، لە نۆبەرەی مرۆڤەوە هەتا نۆبەرەی ئاژەڵ. لەبەر ئەمەیە من هەموو نێرێکی نۆبەرەی سک بۆ یەزدان سەردەبڕم و هەر نۆبەرەیەک لە منداڵەکانم دەکڕمەوە.“ 15
‘Firavun bizi salıvermemekte diretince, RAB Mısır'da insanların ve hayvanların bütün ilk doğanlarını öldürdü. İşte bunun için hayvanların ilk doğan erkek yavrularını RAB'be kurban ediyoruz. İlk doğan erkek çocuklarımızın bedelini ise bir hayvanla ödüyoruz.’
ئەمەش دەبێتە نیشانە لەسەر دەستت و هێما لەسەر نێوچەوانت، چونکە بە دەستێکی بەهێز یەزدان لە میسر دەریهێناین.» 16
Bu uygulama elinizde bir belirti ve alnınızda bir anma işareti olacak; RAB'bin bizi Mısır'dan güçlü eliyle çıkardığını anımsatacak.”
ئەوە بوو کە فیرعەون ڕێی دا گەلەکە بڕۆن، خودا ڕێنمایی نەکردن بۆ ڕێگای خاکی فەلەستییەکان، لەگەڵ ئەوەی نزیکیش بوو، چونکە خودا فەرمووی: «نەوەک گەل پەشیمان ببنەوە کاتێک شەڕ ببینن و بگەڕێنەوە بۆ میسر.» 17
Firavun İsrailliler'i salıverdiğinde, Filist yöresi yakın olmasına karşın, Tanrı onları oradan götürmedi. Çünkü, “Halk savaşla karşılaşınca, düşüncelerini değiştirip Mısır'a geri dönebilir” diye düşündü.
ئیتر خودا گەلی سووڕاندەوە بۆ ڕێگای چۆڵەوانی دەریای سوور. نەوەی ئیسرائیل بە ڕیز چەکداربوون بۆ جەنگ و لە خاکی میسرەوە سەرکەوتن. 18
Halkı çöl yolundan Kamış Denizi'ne doğru dolaştırdı. İsrailliler Mısır'dan silahlı çıkmışlardı.
موساش ئێسقانەکانی یوسفی لەگەڵ خۆی برد، چونکە یوسف نەوەی ئیسرائیلی سوێند دابوو و گوتبووی: «بێگومان خودا بەسەرتان دەکاتەوە، دەبێت ئێوەش لێرەوە ئێسقانەکانم لەگەڵ خۆتان ببەنەوە.» 19
Musa Yusuf'un kemiklerini yanına almıştı. Çünkü Yusuf İsrail'in oğullarına, “Tanrı kesinlikle size yardım edecek, kemiklerimi buradan götüreceksiniz” diye sıkı sıkı ant içirmişti.
دوای ئەوەی لە سوکۆتەوە کۆچیان کرد، لە ئێتام لە قەراغی چۆڵەوانی چادریان هەڵدا. 20
Sukkot'tan ayrılıp çöl kenarında, Etam'da konakladılar.
یەزدانیش لەپێشیانەوە دەڕۆیشت، بە ڕۆژ لە ستوونێکی هەوردا لە ڕێگا ڕابەرایەتی دەکردن، بە شەویش لە ستوونێکی ئاگر هەتا ڕووناکییان بۆ ببێت، بۆ ئەوەی بە شەو و ڕۆژ بڕۆن. 21
Gece gündüz ilerlemeleri için, RAB gündüzün bir bulut sütunu içinde yol göstererek, geceleyin bir ateş sütunu içinde ışık vererek onlara öncülük ediyordu.
ستوونە هەورەکە بە ڕۆژ و ستوونە ئاگرەکە بە شەو لەبەردەم گەلدا لا نەدەچوون. 22
Gündüz bulut sütunu, gece ateş sütunu halkın önünden eksik olmadı.

< دەرچوون 13 >