< دەرچوون 12 >
یەزدان لە خاکی میسر بە موسا و هارونی فەرموو: | 1 |
Jahve reče Mojsiju i Aronu u zemlji egipatskoj:
«ئەم مانگە بۆتان دەبێتە سەری مانگەکان، بۆ ئێوە یەکەمی مانگەکانی ساڵە. | 2 |
“Ovaj mjesec neka vam bude početak mjesecima; neka vam bude prvi mjesec u godini.
لەگەڵ هەموو کۆمەڵی ئیسرائیل بدوێن و بڵێن، لە دەی ئەم مانگە با هەر پیاوێک لەبری بنەماڵەکەی بەرخێک ببات، بەرخێک بۆ هەر ماڵێک. | 3 |
Ovo objavite svoj zajednici izraelskoj: Desetog dana ovoga mjeseca neka svatko za obitelj pribavi jedno živinče. Tako, jedno na obitelj.
ئەگەر ماڵێک بچووک بوو و توانای خواردنی بەرخێکی نەبوو، ئەوا با لەگەڵ نزیکترین دراوسێیدا بەشی بکات بەگوێرەی ژمارەی کەسەکان؛ بەگوێرەی ئەو بڕەی کە هەرکەسێک دەتوانێت لە بەرخەکە بخوات. | 4 |
Ako je obitelj premalena da ga potroši, neka se ona priključi svome susjedu, najbližoj kući, prema broju osoba. Podijelite živinče prema tome koliko koja osoba može pojesti.
دەبێت ئاژەڵێکی نێرینەی ساغی یەک ساڵە بۆ خۆتان دانێن و لە بەرخ یان گیسک هەڵیاندەبژێرن. | 5 |
Živinče neka bude bez mane, od jedne godine i muško. Možete izabrati bilo janje bilo kozle.
هەتا ڕۆژی چواردەی ئەم مانگە لەلای خۆتان چاودێرییان دەکەن، ئینجا هەموو کۆڕی کۆمەڵی ئیسرائیل لە کاتی خۆرئاوابوون سەریان دەبڕن. | 6 |
Čuvajte ga do četrnaestoga dana ovoga mjeseca. A onda neka ga sva izraelska zajednica zakolje kad se spusti suton.
لە خوێنەکەش هەڵدەگرن و لە هەردوو لای دەرگاکان و سەری دەرگاکانی ئەو ماڵانەشی دەدەن کە تێیدا دەیخۆن. | 7 |
Neka uzmu krvi i poškrope oba dovratnika i nadvratnik kuće u kojoj se bude blagovalo.
گۆشتەکەش لەو شەوەدا بە ئاگر دەبرژێنرێت و لەگەڵ نانی فەتیرە و گیای تاڵ دەیخۆن. | 8 |
Meso, pečeno na vatri, neka se pojede te iste noći sa beskvasnim kruhom i gorkim zeljem.
نەکەن بە خاوی یان کوڵاوی بیخۆن، بەڵکو دەبێت برژاو بێت، لەگەڵ سەر و پێ و هەناوی. | 9 |
Da ništa sirovo ili na vodi skuhano od njega niste jeli, nego na vatri pečeno: s glavom, nogama i ponutricom.
لێشی مەهیڵنەوە بۆ بەیانی، ئەوەی لێی دەمێنێتەوە هەتا بەیانی، بە ئاگر بیسووتێنن. | 10 |
Ništa od njega ne smijete ostaviti za sutradan: što bi god do jutra ostalo, morate na vatri spaliti.
ئاواش دەیخۆن: ناوقەدتان بەسترا بێت و پێڵاوەکانتان لە پێتان بێت و گۆچانەکانتان بە دەستەوە بێت. بە پەلە دەیخۆن؛ ئەوە پەسخەیە بۆ یەزدان. | 11 |
A ovako ga blagujte: opasanih bokova, s obućom na nogama i sa štapom u ruci. Jedite ga žurno: to je Jahvina pasha.
«من ئەمشەو بە خاکی میسردا تێدەپەڕم و هەموو نۆبەرەیەک لە خاکی میسر دەکوژم، لە مرۆڤەوە هەتا ئاژەڵ، حوکمیش بەسەر هەموو خوداوەندەکانی میسردا دەدەم، من یەزدانم. | 12 |
Te ću, naime, noći ja proći egipatskom zemljom i pobiti sve prvorođence u zemlji egipatskoj - i čovjeka i životinju. Ja, Jahve, kaznit ću i sva egipatska božanstva.
خوێنەکەش بۆتان دەبێتە نیشانە لەسەر ئەو ماڵانەی ئێوە تێیدان، کاتێک خوێنەکە دەبینم، بەسەرتاندا تێدەپەڕم. ئیتر کارەساتی لەناوچوون ئێوە ناگرێتەوە کاتێک لە خاکی میسر دەدەم. | 13 |
Krv neka označuje kuće u kojima vi budete. Gdje god spazim krv, proći ću vas; tako ćete vi izbjeći biču zatornomu kad se oborim na zemlju egipatsku.”
«ئەو ڕۆژەش دەبێتە یادگاری بۆتان و دەیکەنە جەژن بۆ یەزدان، فەرزێکی هەتاهەتاییە و نەوە دوای نەوە بەردەوام دەبێت. | 14 |
“Taj dan neka vam bude spomen-dan. Slavite ga kao blagdan u čast Jahvi. Svetkujte ga po trajnoj uredbi od koljena do koljena.
حەوت ڕۆژ نانی فەتیرە دەخۆن. لە ڕۆژی یەکەمەوە هەویرترش لە ماڵەکانتان ناهێڵن، چونکە هەر یەکێک شتێکی بە هەویرترش بخوات لە ڕۆژی یەکەمەوە هەتا ڕۆژی حەوتەم، ئەوا ئەو کەسە لە ئیسرائیل دادەبڕدرێت. | 15 |
Sedam dana jedite beskvasan kruh. Prvoga već dana uklonite kvasac iz svojih kuća. Jer, tko bi god od prvoga do sedmoga dana jeo ukvasan kruh, taj se ima iskorijeniti između Izraelaca.
لە ڕۆژی یەکەم کۆبوونەوەی پیرۆزبوون ببەستن، هەروەها لە ڕۆژی حەوتەمیش. هیچ کارێک لەو ڕۆژانەدا مەکەن، تەنها خواردن ئامادەکردن نەبێت کە هەموو کەسێک دەیخوات. تەنها ئەوە دەکەن. | 16 |
Prvoga dana držite sveto zborovanje, a tako i sedmoga dana. Nikakva posla tih dana nemojte raditi. Jedino jelo, što kome treba, možete pripraviti.
«ئەم جەژنی فەتیرەش بگێڕن، چونکە لە هەمان ئەم ڕۆژەدا لەشکرەکانتانم لە خاکی میسر دەرهێنا. نەوە دوای نەوە ئەم جەژنە بگێڕن و با وەک فەرزێکی هەتاهەتایی بەردەوام بێت. | 17 |
Držite blagdan beskvasnog kruha! Toga sam, naime, dana izveo vaše čete iz zemlje egipatske. Držite zato taj dan kao blagdan od koljena do koljena: to je vječna naredba.
لە چواردەی مانگی یەکدا، لە ئێوارە نانی فەتیرە بخۆن هەتا ئێوارەی ڕۆژی بیست و یەکی مانگ. | 18 |
Od večeri četrnaestoga dana prvoga mjeseca pa do večeri dvadeset prvoga dana toga mjeseca jedite beskvasan kruh.
حەوت ڕۆژ نابێت هەویرترش لە ماڵەکانتان هەبێت. هەرکەسێک بە نامۆ و هاوڵاتیشەوە شتێک بخوات کە هەویرترشی تێدا بێت، لە کۆمەڵی ئیسرائیل دادەبڕدرێت. | 19 |
Sedam dana ne smije biti kvasca u vašim domovima. Tko bi god jeo bilo što ukvasano, taj neka se ukloni iz izraelske zajednice, bio stranac ili domorodac.
شتی بە هەویرترش مەخۆن، دەبێت لە هەموو نشینگەکانتان نانی فەتیرە بخۆن.» | 20 |
Ništa ukvasano ne smijete jesti: u svim svojim prebivalištima jedite nekvasan kruh.”
ئینجا موسا هەموو پیرانی ئیسرائیلی بانگکرد و پێی گوتن: «بڕۆن بۆ خۆتان مەڕوماڵات ببەن، بەگوێرەی هۆزەکانتان بەرخی پەسخە سەرببڕن. | 21 |
Zatim sazva Mojsije sve starješine Izraelaca te im reče: “Idite i pribavite janje za svoje obitelji i žrtvujte Pashu.
دەسکێک زوفا هەڵبگرن و لەو خوێنەی وەربدەن کە لە تەشتدایە و سەرەوەی دەرگا و هەردوو لایەکەی پێ خوێناوی بکەن، ئێوەش هەتا بەیانی کەستان لە دەرگای ماڵەکەی ناچێتە دەرەوە. | 22 |
Onda uzmite kitu izopa, zamočite je u krv što je u zdjeli i poškropite krvlju iz zdjele nadvratnik i oba dovratnika. Neka nitko ne izlazi preko kućnih vrata do jutra.
یەزدان تێدەپەڕێت بۆ ئەوەی لە میسرییەکان بدات، کاتێک خوێنەکە دەبینێت کە لەسەر دەرگا و هەردوو لایەکەی دراوە ئیتر یەزدان بەسەر دەرگاکە تێدەپەڕێت و ناهێڵێت لەناوبەر بێتە ماڵەکانتان بۆ لێدانتان. | 23 |
Kad Jahve bude prolazio da pobije Egipćane, zapazit će krv na nadvratniku i na oba dovratnika, pa će mimoići ta vrata i neće dopustiti da Zatornik uđe u vaše kuće da hara.
«ئەم ڕێوەڕەسمە بۆ هەتاهەتایە وەک فەرزێک بۆ خۆتان و نەوەکانتان بەجێدەهێنن. | 24 |
Ovu uredbu držite u svim vremenima kao zakon za se i djecu svoju.
ئەوە دەبێت کاتێک دێنە ناو ئەو خاکەی یەزدان دەتانداتێ هەروەک فەرمووی، ئەم ئەرکە دەپارێزن. | 25 |
I kad dođete u zemlju koju će vam Jahve dati kako je obećao, vršite ovaj obred.
ئیتر کاتێک منداڵانتان پێتان دەڵێن:”ئەم ئەرکە چییە بۆ ئێوە؟“ | 26 |
Kad vas vaša djeca zapitaju: Što vam taj obred označuje?
ئێوەش دەڵێن:”ئەوە قوربانی پەسخەیە بۆ یەزدان، کە لە میسر بەسەر ماڵەکانی نەوەی ئیسرائیلدا تێپەڕی، کاتێک لە میسرییەکانی دا و ماڵەکانی ئێمەی پاراست.“» ئیتر گەل دانەوین و کڕنۆشیان برد. | 27 |
odgovorite im: Ovo je pashalna žrtva u čast Jahvi koji je prolazio mimo kuće Izraelaca kad je usmrćivao Egipćane, a naše kuće pošteđivao.” Tada narod popada ničice i pokloni se.
نەوەی ئیسرائیل چوون و بەم جۆرەیان کرد، وەک ئەوەی یەزدان فەرمانی بە موسا و هارون کرد. | 28 |
Potom Izraelci odu i poslušaju: kako je Jahve Mojsiju i Aronu naredio, tako i učine.
ئەوە بوو یەزدان لە نیوەشەودا لە هەموو نۆبەرەیەکی خاکی میسری دا، لە نۆبەرەی فیرعەونەوە کە لەسەر تەخت دانیشتووە هەتا نۆبەرەی ئەو دیلەی لە بەندیخانەیە و هەموو نۆبەرەکانی مەڕوماڵاتیش. | 29 |
U ponoći Jahve pobije sve prvorođence po zemlji egipatskoj: od prvorođenca faraonova, koji je imao sjediti na prijestolju, do prvorođenca sužnja u tamnici, a tako i sve prvine od stoke.
فیرعەون شەو هەستا، خۆی و هەموو خزمەتکارەکانی و هەموو میسرییەکان، هاوارێکی مەزن لە میسر پەیدا بوو، چونکە هیچ ماڵێک نەبوو مردووی نەبێت. | 30 |
Noću ustane faraon, on pa svi njegovi dvorani i svi Egipćani, jer se strašan jauk razlijegao Egiptom: ne bijaše kuće u kojoj nije ležao mrtvac.
بەو شەوە فیرعەون موسا و هارونی بانگکرد و گوتی: «هەستن! لەنێو گەلەکەم بڕۆنە دەرەوە، ئێوە و هەموو نەوەی ئیسرائیل، بڕۆن یەزدان بپەرستن وەک خۆتان داواتان کرد. | 31 |
Faraon pozva u noći Mojsija i Arona te im reče: “Ustajte i odlazite od moga naroda i vi i vaši Izraelci! Idite! Odajte štovanje Jahvi, kako ste tražili.
مەڕوماڵات و گاڕانەکەشتان ببەن وەک گوتتان، بڕۆن و هەروەها بۆ منیش داوای بەرەکەت بکەن.» | 32 |
Pokupite svoju i sitnu i krupnu stoku, kako ste zahtijevali: idite pa i mene blagoslovite!”
میسرییەکانیش زۆریان لە گەلەکە کرد تاکو پەلە بکەن لە ڕۆیشتنیان لە خاکەکە، چونکە گوتیان: «ئەگینا ئێمە هەموومان دەمرین.» | 33 |
Egipćani nagonili narod da brže ide iz zemlje, “jer izgibosmo svi”, govorahu oni.
گەلیش هەویرەکانیان هەڵگرت پێش ئەوەی هەویرترشی تێ بکەن، تەشتە هەویرە شێلراوەکانیان لە جلەکانیان پێچایەوە و لەسەر شانیان دانا. | 34 |
Tako narod ponese svoje još neukislo tijesto; naćve, uvijene u ogrtače, ponesoše na ramenima.
هەروەها نەوەی ئیسرائیل بەو جۆرەیان کرد کە موسا پێی گوتن و داوای خشڵی زیو و زێڕ و جلوبەرگیان لە میسرییەکان کرد. | 35 |
I učiniše Izraelci kako im je Mojsije bio rekao: zatražiše od Egipćana srebrnine, i zlatnine, i odjeće.
یەزدانیش گەلی لەبەرچاوی میسرییەکان ڕێزدار کرد، ئیتر ئەوەی داوایان کردبوو پێیان دان و بەم شێوەیە میسرییەکانیان تاڵان کرد. | 36 |
Jahve je učinio te Egipćani bijahu naklonjeni narodu pa davahu. Tako su Egipćane oplijenili.
نەوەی ئیسرائیل کە نزیکەی شەش سەد هەزار پیادەی پیاو دەبوون بێجگە لە ئافرەت و منداڵ، لە ڕەعمسێسەوە کۆچیان کرد بەرەو سوکۆت. | 37 |
Pođu tako Izraelci iz Ramsesa prema Sukotu. Bilo je oko šest stotina tisuća pješaka, osim žena i djece.
هەروەها کۆمەڵە خەڵکێکی زۆر لەگەڵیان سەرکەوتن، هەروەها ئاژەڵێکی زۆریش کە لە مەڕوماڵات و گاوگۆتاڵ پێکهاتبوون. | 38 |
A mnogo i drugoga svijeta pođe s njima, i mnoga stoka, krupna i sitna.
ئەو هەویرەی لە میسرەوە هێنابوویان کردیانە کولێرەی فەتیرە. هەویرەکە بێ هەویرترش بوو، لەبەر ئەوەی لە میسر دەرکران و نەدەکرا دوا بکەون، هەروەها خواردنیان بۆ خۆیان دروستنەکردبوو. | 39 |
Ispeku beskvasne prevrte od tijesta što su ga iz Egipta ponijeli: nije se bilo ukvasalo. A kako su bili tjerani iz Egipta, nisu mogli odgađati, i tako nisu sebi spremili poputninu.
نەوەی ئیسرائیلیش چوار سەد و سی ساڵ لە میسردا نیشتەجێ بوون. | 40 |
Vrijeme što su ga Izraelci proveli u Egiptu iznosilo je četiri stotine i trideset godina.
ئەوە بوو لە کۆتایی چوار سەد و سی ساڵەکە، لە هەمان ئەو ڕۆژەدا، هەموو لەشکری یەزدان لە خاکی میسر چوونە دەرەوە. | 41 |
I kad se navrši četiri stotine i trideset godina - točno onoga dana - sve čete Jahvine iziđoše iz zemlje egipatske.
لەبەر ئەوەی ئەو شەوە یەزدان ئێشکی گرت بۆ دەرهێنانی گەلی ئیسرائیل لە خاکی میسر، لەم شەوەدا هەموو نەوەی ئیسرائیل وەک ڕێزلێنانێک بۆ یەزدان ئێشک دەگرن بۆ نەوەکانیان. | 42 |
Ona noć koju je Jahve probdio da njih izbavi iz Egipta, odonda je svima Izraelcima, u sve naraštaje njihove, noć bdjenja u čast Jahvi.
یەزدان بە موسا و هارونی فەرموو: «ئەمە فەرزی پەسخەیە: «هیچ بیانییەک لێی ناخوات. | 43 |
Reče Jahve Mojsiju i Aronu: “Neka je ovo pravilo za pashalnu žrtvu: ni jedan stranac ne smije od nje jesti!
هەر کۆیلەیەکی پیاوی بە زیو کڕاو دوای ئەوەی خەتەنە دەکرێت ئینجا لێی دەخوات. | 44 |
Svaki rob, kupljen novcem i obrezan, može je jesti.
بەڵام نیشتەجێی کاتی و کرێگرتە لێی ناخۆن. | 45 |
Ni gost ni najamnik ne smiju je jesti!
«لە یەک ماڵدا لە گۆشتەکە دەخورێت و لە ماڵەکە ناچێتە دەرەوە، هیچ ئێسکێکی لێ ناشکێنرێت. | 46 |
Blagujte je u jednoj te istoj kući; iz kuće ne smijete iznositi mesa niti na žrtvi smijete koju kost slomiti.
هەموو کۆمەڵی ئیسرائیل پێویستە یادی بکەنەوە. | 47 |
Sva zajednica Izraelaca neka je prikazuje!
«ئەگەر نامۆیەک لەنێوتاندا بژیێت و بیەوێت پەسخە بۆ یەزدان بکات، پێویستە هەموو نێرینەیەکی ماڵەکەی خەتەنە بکرێت. ئینجا وەک لەدایکبووێکی خاکەکەی لێدێت، بەڵام خەتەنە نەکراو لێی ناخوات. | 48 |
Ako bi stranac koji među vama boravi htio svetkovati Pashu u čast Jahvi, svi se njegovi muški moraju obrezati. Tek tada neka pristupi i slavi je, jer je tada kao i domorodac zemlje. Ali neobrezani ne smije od nje jesti.
یەک یاسا پەیڕەو دەکرێت بۆ هاوڵاتی و بۆ ئەو نامۆیەی کە لەنێوتان دەژیێت.» | 49 |
Neka vrijedi isto pravilo za domoroca i pridošlicu koji među vama boravi.”
ئیتر هەموو نەوەی ئیسرائیل بەم جۆرەیان کرد وەک ئەوەی یەزدان فەرمانی بە موسا و هارون کرد. | 50 |
Svi Izraelci poslušaju: kako je Jahve naredio Mojsiju i Aronu, tako su i učinili.
ئەوە بوو لە هەمان ئەو ڕۆژەدا یەزدان نەوەی ئیسرائیلی لە شێوەی لەشکر لە خاکی میسر هێنایە دەرەوە. | 51 |
Toga istog dana izbavio je Jahve Izraelce u njihovim četama iz zemlje egipatske.