< ئەستێر 7 >
ئینجا پاشا و هامان چوونە داوەتەکەی ئەستێری شاژن. | 1 |
So the king and Haman went to drink with Queen Esther.
لە ڕۆژی دووەم کاتێک شەرابیان دەخواردەوە، دیسان پاشا پرسیاری لە ئەستێر کرد: «ئەی شاژن، چیت دەوێت؟ پێت دەدرێت. داواکارییەکەت چییە؟ تەنانەت داوای نیوەی شانشینەکەش بکەیت، پێت دەدرێت.» | 2 |
As they were drinking wine on that second day, the king again said to Esther, ‘Whatever your petition is, Queen Esther, it will be granted to you. Whatever you request it will be done, even if it takes half of the kingdom.’
شاژنە ئەستێر وەڵامی دایەوە و گوتی: «ئەی پاشا، ئەگەر لێم ڕازی بیت، پاشا پێی خۆش بێت، ژیانم ڕزگار بکە. ئەوە بابەتەکەمە. نەتەوەکەم ڕزگار بکە. ئەمە داواکارییەکەمە، | 3 |
Then Queen Esther answered, ‘Your Majesty, if I have won your favour, and if it seems best to Your Majesty, let my life be given me as my petition, and my people as my request,
چونکە خۆم و نەتەوەکەم لەلایەن کەسێکەوە بۆ لەناوبردن و کوشتن و قڕکردن فرۆشراوین. ئەگەر ئێمە تەنها وەک کۆیلە و کەنیزە بفرۆشراینایە من دەنگم نەدەکرد، چونکە ئەمە نابێتە تەنگانەیەک پاشای پێ بێزار بکرێت.» | 4 |
for I and my people have been sold to be destroyed, killed, and completely annihilated! If we had been merely sold into slavery I would not have disturbed your peace, because such a fate would not have affected the interests of the king.’
ئینجا ئەحەشوێرۆشی پاشا لە شاژنە ئەستێری پرسی: «ئەو کەسە کێیە و لەکوێیە؟ چۆن بوێری ئەوەی هەیە کارێکی وا بکات؟» | 5 |
Then King Ahasuerus said to Queen Esther, ‘Who is he and where is he whose heart has impelled him to do this?’
ئەستێر گوتی: «ئەوە ناحەزەکەمانە، دوژمنمانە، هامانی خراپەکار!» هامان لەبەردەم پاشا و شاژن تۆقی. | 6 |
‘A foe, an enemy: this wicked Haman.’ Esther answered. Haman shrank in terror before the king and the queen.
پاشا بە تووڕەییەوە دەستی لە شەراب خواردنەوەکە هەڵگرت و ڕووەو باخچەکەی کۆشک ڕۆیشت. هامانیش ڕاوەستا و بۆ ڕزگاربوونی ژیانی خۆی لە شاژنە ئەستێر پاڕایەوە، چونکە زانی کە پاشا بڕیاری داوە لە سێدارەی بدات. | 7 |
In his wrath the king rose from the place where he was drinking wine and went into the palace garden. Haman stayed to beg Queen Esther for his life, for he saw that the king was fully determined to bring calamity upon him.
لەو کاتەی پاشا لە باخچەی کۆشکەوە گەڕایەوە هۆڵی خوانەکە، هامان خۆی بەسەر ئەو سەکۆیەدا دابوو کە ئەستێر لەسەری دادەنیشت. پاشا گوتی: «ئایا لاساری بەرامبەر بە شاژنیش دەکات، لەنێو ماڵەکەم و لەگەڵیشمدایە؟» هەرکە فەرمانەکە لە دەمی پاشا دەرچوو، دەم و چاوی هامانیان داپۆشی. | 8 |
As the king returned from the palace garden to the banquet hall, Haman had flung himself on Esther’s couch. The king cried, ‘Is he going to rape my queen while I am present in my own house?’ As the king spoke these words, the attendants covered Haman’s face
ئینجا حەرڤۆنا، کە یەکێک بوو لەو کاربەدەستانەی خزمەتی پاشایان دەکرد، گوتی: «لە ماڵی هامان دارێک هەیە بەرزییەکەی پەنجا باڵە، هامان بۆ مۆردەخای ئامادە کردووە، کە قسەیەکی چاکی گەیاندە پاشا.» پاشا گوتی: «هامان لەو دارە بدەن!» | 9 |
and Harbonah, one of those who waited on the king, said, ‘There are the gallows, seventy-five feet high, which Hainan erected for Mordecai, who spoke a good word in behalf of the king, standing in the house of Haman!’ The king said ‘Hang him on them.’
بەو شێوەیە هامانیان لەو دارە دا کە بۆ مۆردەخای ئامادە کردبوو. پاشان تووڕەیی پاشا دامرکایەوە. | 10 |
So they hanged Haman on the gallows that he had prepared for Mordecai. Then the wrath of the king was pacified.