< ئەستێر 6 >

ئەو شەوە پاشا خەوی زڕا. فەرمانی دا پەڕتووکی پوختەی مێژووی بۆ بهێنن و بۆی بخوێننەوە. 1
That night sleep escaped the king; so he ordered the Book of Records, the Chronicles, to be brought in and read to him.
بینرا ئەوەی تێدا نووسراوە کە مۆردەخای لەبارەی بیگتانا و تەرەشەوە ئاشکرای کردبوو، دوو لەو ئەفسەرانەی پاشا، کە پاسەوانی دەروازەکە بوون و ویستیان دەستیان بۆ ئەحەشوێرۆش پاشا درێژ بکەن. 2
And there it was found recorded that Mordecai had exposed Bigthana and Teresh, two of the eunuchs who guarded the king’s entrance, when they had conspired to assassinate King Xerxes.
پاشا پرسیاری کرد: «چ ڕێز و گەورەییەک بەرامبەر بەمە بۆ مۆردەخای کراوە؟» خزمەتکارەکانی پاشا ئەوانەی لەبەردەستی بوون گوتیان: «هیچی بۆ نەکراوە.» 3
The king inquired, “What honor or dignity has been bestowed on Mordecai for this act?” “Nothing has been done for him,” replied the king’s attendants.
پاشا گوتی: «کێ لە دیوانەکەیە؟» لەو کاتەدا هامان هاتبووە ناو دیوانەکەی دەرەوەی کۆشکی پاشا، بۆ ئەوەی بە پاشا بڵێت مۆردەخای لەو دارە بدات کە بۆی ئامادە کردبوو. 4
“Who is in the court?” the king asked. Now Haman had just entered the outer court of the palace to ask the king to hang Mordecai on the gallows he had prepared for him.
خزمەتکارەکانی پاشا وەڵامیان دایەوە: «وا هامان لە دیوانەکە ڕاوەستاوە.» پاشاش فەرمانی دا: «با بێتە ژوورەوە.» 5
So the king’s attendants answered him, “Haman is there, standing in the court.” “Bring him in,” ordered the king.
کە هامان هاتە ژوورەوە، پاشا لێی پرسی: «چی بۆ پیاوێک بکرێت پاشا پێی خۆش بێت ڕێزی لێ بگرێت؟» هامان لە دڵی خۆیدا گوتی: «لە من زیاتر کێ هەیە پاشا پێی خۆش بێت ڕێزی لێ بگرێت؟» 6
Haman entered, and the king asked him, “What should be done for the man whom the king is delighted to honor?” Now Haman thought to himself, “Whom would the king be delighted to honor more than me?”
ئیتر هامان وەڵامی پاشای دایەوە: «بۆ ئەو پیاوەی کە پاشا پێی خۆشە ڕێزی لێ بگرێت، 7
And Haman told the king, “For the man whom the king is delighted to honor,
با ئەو جلوبەرگە شاهانەیەی کە پاشا لەبەری دەکات و ئەو ئەسپەی کە پاشا سواری دەبێت، لەگەڵ ئەو تاجەی شاهانە کە لەسەر سەری ئەسپەکە دادەنرێت بهێنرێ. 8
have them bring a royal robe that the king himself has worn and a horse on which the king himself has ridden—one with a royal crest placed on its head.
ئینجا با جلوبەرگەکە و ئەسپەکە بدرێنە پیاوێک لە میرانی سەرکردەی پاشا، بۆ ئەوەی لەبەری ئەو پیاوەی بکات کە پاشا پێی خۆشە ڕێزی لێ بگرێت، لە شەقامەکانی شار بە سواری ئەسپەکە بیگەڕێنن و لەبەردەمیەوە هاوار بکەن و بڵێن:”ئاوا بۆ ئەو پیاوە دەکرێت کە پاشا پێی خۆش بێت ڕێزی لێ بگرێت!“» 9
Let the robe and the horse be entrusted to one of the king’s most noble princes. Let them array the man the king wants to honor and parade him on the horse through the city square, proclaiming before him, ‘This is what is done for the man whom the king is delighted to honor!’”
پاشا بە هامانی گوت: «بە پەلە بڕۆ هەروەک گوتت جلوبەرگ و ئەسپەکە ببە، هەموو ئەو شتانەی پێشنیارت کرد بۆ مۆردەخای جولەکە بیکە، ئەوەی لە دەروازەی پاشا دانیشتووە. هیچیان فەرامۆش مەکە لەوەی کە گوتت.» 10
“Hurry,” said the king to Haman, “and do just as you proposed. Take the robe and the horse to Mordecai the Jew, who is sitting at the king’s gate. Do not neglect anything that you have suggested.”
هامان جلوبەرگەکە و ئەسپەکەی برد. جلەکەی لەبەر مۆردەخای کرد و لە شەقامەکانی شار بە سواری ئەسپەکەی گەڕاندی، لەبەردەمی هاواری دەکرد و دەیگوت: «ئاوا بۆ ئەو پیاوە دەکرێت کە پاشا پێی خۆش بێت ڕێزی لێ بگرێت!» 11
So Haman took the robe and the horse, arrayed Mordecai, and paraded him through the city square, crying out before him, “This is what is done for the man whom the king is delighted to honor!”
پاشان مۆردەخای گەڕایەوە بۆ دەروازەی پاشا. بەڵام هامان خێرا بە لاواندنەوە و سەرشۆڕییەوە گەڕایەوە ماڵەکەی. 12
Then Mordecai returned to the king’s gate. But Haman rushed home, with his head covered in grief.
هامان هەموو ئەوەی بەسەری هات بۆ زەرەشی ژنی و بۆ دۆستەکانی گێڕایەوە. ڕاوێژکارەکانی و زەرەشی ژنی پێیان گوت: «کەوتنی تۆ لەبەردەم مۆردەخای دەستی پێکرد. لەبەر ئەوەی ئەو لە ڕەچەڵەکی جولەکەیە، تۆ ناتوانیت لە دژی بووەستیتەوە، تۆ لەبەردەمی ئەو دەڕووخێیت!» 13
Haman told his wife Zeresh and all his friends everything that had happened. His advisers and his wife Zeresh said to him, “Since Mordecai, before whom your downfall has begun, is Jewish, you will not prevail against him—for surely you will fall before him.”
لە کاتێکدا کە هێشتا قسەیان لەگەڵ دەکرد، کاربەدەستەکانی پاشا پەیدا بوون بۆ ئەوەی بە پەلە هامان ببەن بۆ ئەو خوانەی کە ئەستێر ئامادەی کردبوو. 14
While they were still speaking with Haman, the king’s eunuchs arrived and rushed him to the banquet that Esther had prepared.

< ئەستێر 6 >