< ئەستێر 5 >
لە سێیەمین ڕۆژ ئەستێر جلوبەرگی شاهانەی لەبەرکرد و لە دیوانەکەی ناوەوەی کۆشکی پاشا بەرامبەر دیوەخانی پاشا ڕاوەستا، پاشاش لە دیوەخانەکە لە بەرامبەر دەروازەکە لەسەر تەختەکەی دانیشتبوو. | 1 |
Now it came to pass on the third day, that Esther put on [her] royal [apparel], and stood in the inner court of the king’s house, over against the king’s house: and the king sat upon his royal throne in the royal house, over against the gate of the house.
کاتێک پاشا ئەستێری شاژنی بینی لە دیوانەکەدا ڕاوەستاوە، دڵی پێی خۆشبوو و داردەستە زێڕینەکەی دەستی بۆ ئەستێر درێژکرد. ئەستێریش چووە پێشەوە و دەستی لەسەری داردەستەکە دا. | 2 |
And it was so, when the king saw Esther the queen standing in the court, [that] she obtained favour in his sight: and the king held out to Esther the golden sceptre that [was] in his hand. So Esther drew near, and touched the top of the sceptre.
ئینجا پاشا پێی گوت: «شاژنە ئەستێر، چیتە و داواکاریت چییە؟ هەتا داوای نیوەی شانشینەکەش بکەیت پێت دەدرێت.» | 3 |
And the king said, What will you, Esther? and what is your request? [ask] even to the half of my kingdom, and it shall be yours.
ئەستێر گوتی: «ئەگەر پاشا پێی خۆشە، با ئەمڕۆ پاشا لەگەڵ هامان بێنە ئەو خوانەی کە بۆم ئامادە کردووی.» | 4 |
And Esther said, To-day is my great day: if then it seem good to the king, let both him and Aman come to the feast which I will prepare this day.
پاشاش گوتی: «بە پەلە هامان بهێنن بۆ ئەوەی داواکەی ئەستێر جێبەجێ بکات.» ئینجا پاشا و هامان چوون بۆ ئەو خوانەی کە ئەستێر ئامادەی کردبوو. | 5 |
And the king said, Hasten Aman hither, that we may perform the word of Esther. So they both come to the feast of which Esther had spoken.
پاشا لە کاتی شەراب خواردنەوە بە ئەستێری گوت: «بابەتەکەت چییە؟ پێت دەدرێت. داواکارییەکەت چییە؟ تەنانەت داوای نیوەی شانشینەکەش بکەیت، پێت دەدرێت.» | 6 |
And at the banquet the king said to Esther, What is [your request], queen Esther? [speak], and you shall have all that you require.
ئەستێر وەڵامی دایەوە و گوتی: «بابەتەکەم و داواکارییەکەم ئەمەیە: | 7 |
And she said, My request and my petition [are]:
ئەگەر پاشا لێم ڕازی بێت و پێی خۆش بێت بابەتەکەم و داواکارییەکەم بۆ جێبەجێ بکات، با سبەینێ پاشا لەگەڵ هامان بێتە ئەو خوانەی کە بۆیان ئامادە دەکەم، ئەو کاتە وەڵامی پرسیارەکەی پاشا دەدەمەوە.» | 8 |
if I have found favor in the sight of the king, let the king and Aman come again to-morrow to the feast which I shall prepare for them, and to-morrow I will do the same.
ئەو ڕۆژە هامان بە شادی و دڵخۆشییەوە چووە دەرەوە. بەڵام کاتێک هامان لە دەروازەی پاشا مۆردەخای بینی لەبەری هەڵنەستا و خۆی تێکنەدا، زۆر ڕقی لە مۆردەخای هەستا. | 9 |
So Aman went out from the king very glad [and] merry: but when Aman saw Mardochaeus the Jew in the court, he was greatly enraged.
بەڵام هامان خۆی گرت و گەڕایەوە ماڵەوە. هامان دۆستەکانی و زەرەشی ژنی بانگکرد، | 10 |
And having gone into his own house, he called his friends, and his wife Zosara.
شانازی بە زۆری دەوڵەمەندی و زۆری کوڕەکانی کرد، هەروەها چۆن پاشا ڕێزی لێی ناوە و پایەی بەرزکردووەتەوە لەسەر سەرکردە و کاربەدەستەکانی دیکەی. | 11 |
And he showed them his wealth, and the glory with which the king had invested him, and how he had caused him to take precedence and bear chief rule in the kingdom.
هەروەها هامان گوتی: «تەنانەت شاژنە ئەستێر جگە لە من کەسی دیکەی لەگەڵ پاشا بۆ ئەو خوانە داوەت نەکردووە کە ئامادەی کردووە، بۆ سبەینێ منیشی لەگەڵ پاشا داوەت کردووە. | 12 |
And Aman said, The queen has called no one to the feast with the king but me, and I am invited to-morrow.
بەڵام ئەمانە هەموویان هیچ بەهایەکیان لەلای من نییە، هەر کاتێک مۆردەخای جولەکە دەبینم لە دەروازەی پاشادا دانیشتووە.» | 13 |
But these things please me not, while I see Mardochaeus the Jew in the court.
زەرەشی ژنی و هەموو دۆستەکانی پێیان گوت: «با دارێک بە بەرزی پەنجا باڵ ئامادە بکرێت، بەیانی بە پاشا بڵێ کە فەرمان بدات مۆردەخای لەو دارە بدرێت. پاشان بە خۆشییەوە لەگەڵ پاشا بڕۆ سەر خوانەکە.» هامان ئەو قسەیەی پێ باش بوو، فەرمانی دا دارەکە ئامادە بکرێت. | 14 |
And Zosara his wife and his friends said to him, Let there be a gallows made for you of fifty cubits, and in the morning do you speak to the king, and let Mardochaeus be hanged on the gallows: but do you go in to the feast with the king, and be merry. And the saying pleased Aman, and the gallows was prepared.