< ئەستێر 5 >

لە سێیەمین ڕۆژ ئەستێر جلوبەرگی شاهانەی لەبەرکرد و لە دیوانەکەی ناوەوەی کۆشکی پاشا بەرامبەر دیوەخانی پاشا ڕاوەستا، پاشاش لە دیوەخانەکە لە بەرامبەر دەروازەکە لەسەر تەختەکەی دانیشتبوو. 1
On the third day, Esther put on her royal attire and stood in the inner court of the palace across from the king’s quarters. The king was sitting on his royal throne in the royal courtroom, facing the entrance.
کاتێک پاشا ئەستێری شاژنی بینی لە دیوانەکەدا ڕاوەستاوە، دڵی پێی خۆشبوو و داردەستە زێڕینەکەی دەستی بۆ ئەستێر درێژکرد. ئەستێریش چووە پێشەوە و دەستی لەسەری داردەستەکە دا. 2
As soon as the king saw Queen Esther standing in the court, she found favor in his sight. The king extended the gold scepter in his hand toward Esther, and she approached and touched the tip of the scepter.
ئینجا پاشا پێی گوت: «شاژنە ئەستێر، چیتە و داواکاریت چییە؟ هەتا داوای نیوەی شانشینەکەش بکەیت پێت دەدرێت.» 3
“What is it, Queen Esther?” the king inquired. “What is your request? Even up to half the kingdom, it will be given to you.”
ئەستێر گوتی: «ئەگەر پاشا پێی خۆشە، با ئەمڕۆ پاشا لەگەڵ هامان بێنە ئەو خوانەی کە بۆم ئامادە کردووی.» 4
“If it pleases the king,” Esther replied, “may the king and Haman come today to the banquet I have prepared for the king.”
پاشاش گوتی: «بە پەلە هامان بهێنن بۆ ئەوەی داواکەی ئەستێر جێبەجێ بکات.» ئینجا پاشا و هامان چوون بۆ ئەو خوانەی کە ئەستێر ئامادەی کردبوو. 5
“Hurry,” commanded the king, “and bring Haman, so we can do as Esther has requested.” So the king and Haman went to the banquet that Esther had prepared.
پاشا لە کاتی شەراب خواردنەوە بە ئەستێری گوت: «بابەتەکەت چییە؟ پێت دەدرێت. داواکارییەکەت چییە؟ تەنانەت داوای نیوەی شانشینەکەش بکەیت، پێت دەدرێت.» 6
And as they drank their wine, the king said to Esther, “What is your petition? It will be given to you. What is your request? Even up to half the kingdom, it will be fulfilled.”
ئەستێر وەڵامی دایەوە و گوتی: «بابەتەکەم و داواکارییەکەم ئەمەیە: 7
Esther replied, “This is my petition and my request:
ئەگەر پاشا لێم ڕازی بێت و پێی خۆش بێت بابەتەکەم و داواکارییەکەم بۆ جێبەجێ بکات، با سبەینێ پاشا لەگەڵ هامان بێتە ئەو خوانەی کە بۆیان ئامادە دەکەم، ئەو کاتە وەڵامی پرسیارەکەی پاشا دەدەمەوە.» 8
If I have found favor in the sight of the king, and if it pleases the king to grant my petition and fulfill my request, may the king and Haman come tomorrow to the banquet I will prepare for them. Then I will answer the king’s question.”
ئەو ڕۆژە هامان بە شادی و دڵخۆشییەوە چووە دەرەوە. بەڵام کاتێک هامان لە دەروازەی پاشا مۆردەخای بینی لەبەری هەڵنەستا و خۆی تێکنەدا، زۆر ڕقی لە مۆردەخای هەستا. 9
That day Haman went out full of joy and glad of heart. At the king’s gate, however, he saw Mordecai, who did not rise or tremble in fear at his presence. And Haman was filled with rage toward Mordecai.
بەڵام هامان خۆی گرت و گەڕایەوە ماڵەوە. هامان دۆستەکانی و زەرەشی ژنی بانگکرد، 10
Nevertheless, Haman restrained himself and went home. And calling for his friends and his wife Zeresh,
شانازی بە زۆری دەوڵەمەندی و زۆری کوڕەکانی کرد، هەروەها چۆن پاشا ڕێزی لێی ناوە و پایەی بەرزکردووەتەوە لەسەر سەرکردە و کاربەدەستەکانی دیکەی. 11
Haman recounted to them his glorious wealth, his many sons, and all the ways the king had honored and promoted him over the other officials and servants.
هەروەها هامان گوتی: «تەنانەت شاژنە ئەستێر جگە لە من کەسی دیکەی لەگەڵ پاشا بۆ ئەو خوانە داوەت نەکردووە کە ئامادەی کردووە، بۆ سبەینێ منیشی لەگەڵ پاشا داوەت کردووە. 12
“What is more,” Haman added, “Queen Esther invited no one but me to join the king at the banquet she prepared, and I am invited back tomorrow along with the king.
بەڵام ئەمانە هەموویان هیچ بەهایەکیان لەلای من نییە، هەر کاتێک مۆردەخای جولەکە دەبینم لە دەروازەی پاشادا دانیشتووە.» 13
Yet none of this satisfies me as long as I see Mordecai the Jew sitting at the king’s gate.”
زەرەشی ژنی و هەموو دۆستەکانی پێیان گوت: «با دارێک بە بەرزی پەنجا باڵ ئامادە بکرێت، بەیانی بە پاشا بڵێ کە فەرمان بدات مۆردەخای لەو دارە بدرێت. پاشان بە خۆشییەوە لەگەڵ پاشا بڕۆ سەر خوانەکە.» هامان ئەو قسەیەی پێ باش بوو، فەرمانی دا دارەکە ئامادە بکرێت. 14
His wife Zeresh and all his friends told him, “Have them build a gallows fifty cubits high, and ask the king in the morning to have Mordecai hanged on it. Then go to the banquet with the king and enjoy yourself.” The advice pleased Haman, and he had the gallows constructed.

< ئەستێر 5 >