< ئەستێر 4 >

پاش ئەوەی مۆردەخای هەموو ئەو کردەوانەی زانی کە کران، جلەکەی دادڕی و جلوبەرگی گوشی پۆشی و خۆڵەمێشی بەسەر خۆیدا کرد، چووە دەرەوە بۆ ناوەڕاستی شار و هاوارێکی گەورە و تاڵی کرد. 1
When Mordecai learned of all that had been done, he tore his clothes and put on sackcloth and ashes. He went out into the middle of the city, and cried out with a loud and a bitter cry.
بەڵام تەنها چووە بەردەم دەروازەی پاشا، چونکە ڕێگا بە کەس نەدەدرا بە پۆشینی جلوبەرگی گوشەوە بچێتە ناو دەروازەی پاشا. 2
He went up only as far as the king's gate, because no one was allowed to go through it clothed in sackcloth.
هەروەها هەر هەرێمێک فەرمانەکەی پاشا و یاساکەی پێ دەگەیشت، لەنێو جولەکەکان دەبووە شیوەنێکی گەورە و ڕۆژووگرتن، گریان و لاواندنەوە. زۆریان جلوبەرگی گوشیان دەپۆشی و لەناو خۆڵەمێش ڕادەکشان. 3
In every province, wherever the king's command and decree reached, there was great mourning among the Jews, with fasting, weeping, and lamenting. Many of them lay in sackcloth and ashes.
کاتێک کەنیزەکانی ئەستێر و کاربەدەستەکانی چوونە ژوورەوە و باسی مۆردەخایان بۆی کرد، شاژن زۆر دڵتەنگ بوو. دەستە جلێکی نارد بۆ ئەوەی لە جیاتی جلوبەرگی گوش لەبەری بکرێت، بەڵام ئەو پەسەندی نەکرد. 4
When Esther's young women and her servants came and told her, the queen was in great distress. She sent garments to clothe Mordecai (so he could take off his sackcloth), but he would not accept them.
پاشان ئەستێر هەتاخی بانگکرد، کە یەکێک لە کاربەدەستەکانی پاشا بۆ خزمەتکردنی تەرخان کرابوو و فەرمانی پێ کرد بچێتە لای مۆردەخای، بزانێت ئەمە چییە و لەسەر چییە. 5
Then Esther called for Hathak, one of the king's officials who had been assigned to serve her. She ordered him to go to Mordecai to learn what had happened and what it meant.
ئیتر هەتاخ چووە دەرەوە بۆ لای مۆردەخای لە مەیدانی شارەکە، ئەوەی لەبەردەم دەروازەی پاشایە. 6
So Hathak went to Mordecai in the city square in front of the king's gate.
مۆردەخای هەموو ئەو شتانەی پێ ڕاگەیاند کە بەسەری هاتبوو، هەروەها ئەو بڕە زیوەی کە هامان گوتبووی بۆ لەناوبردنی جولەکەکان بیداتە گەنجینەی پاشا. 7
Mordecai reported to him all that had happened to him, and the total amount of the silver that Haman had promised to weigh out and put into the king's treasuries in order to put the Jews to death.
وێنەیەکیشی لەو فەرمانە نووسراوە دایێ کە لە شوشەوە بۆ لەناوبردنیان دەرکرابوو، بۆ ئەوەی پیشانی ئەستێری بدات و بابەتەکەی بۆ ڕوون بکاتەوە، هەروەها پێی گوت کە ڕێنمایی ئەستێر بکات تاکو بچێتە ژوورەوە بۆ لای پاشا و لە پێناوی نەتەوەکەی لێی بپاڕێتەوە و داوای بەزەیی لێ بکات. 8
He also gave him a copy of the decree that was issued in Susa for the Jews' destruction. He did this so that Hathak could show it to Esther, and that he should give her the responsibility of going to the king to beg for his favor, and to plead with him on behalf of her people.
هەتاخ گەڕایەوە و قسەکانی مۆردەخای بە ئەستێر ڕاگەیاند. 9
So Hathak went and told Esther what Mordecai had said.
ئەستێریش هەتاخی ڕاسپاردەوە بە مۆردەخای بڵێت: 10
Then Esther spoke to Hathak and told him to go back to Mordecai.
«هەموو کاربەدەستەکانی پاشا و هەموو نەتەوەکانی هەرێمەکانی پاشا دەزانن، کە هەر پیاوێک یان هەر ژنێک بچێتە ژوورەوە بۆ لای پاشا بەبێ ئەوەی بانگ بکرێتە دیوانەکەی ناوەوە، یەک یاسای بەسەردا دەسەپێنرێت، ئەویش مردنە، تەنها ئەو کەسە نەبێت کە پاشا داردەستە زێڕینەکەی خۆی بۆ درێژ دەکات، ئەو کەسە دەژیێت. منیش سی ڕۆژە بانگ نەکراوم بۆ ئەوەی بچمە ژوورەوە بۆ لای پاشا.» 11
She said, “All the king's servants and the people of the king's provinces know that if any man or woman goes to the king inside the inner courtyard without being summoned, there is only one law: That he must be put to death—except for anyone to whom the king holds out the golden scepter so that he may live. I have not been called to come to the king these thirty days.”
کاتێک قسەکەی ئەستێریان بە مۆردەخای ڕاگەیاند، 12
So Hathak reported Esther's words to Mordecai.
ئەویش ئەم وەڵامەی بۆ ناردەوە: «وا مەزانە کە تۆ لە ماڵی پاشادا بەدەر لە هەموو جولەکەکان دەرباز دەبیت، 13
Mordecai sent back this message: “You must not think that in the king's palace, you will escape any more than all the other Jews.
چونکە ئەگەر تۆ لەم کاتەدا بێدەنگ بیت، یارمەتی و دەربازبوون لە شوێنێکی دیکە بۆ جولەکەکان سەرهەڵدەدات، بەڵام خۆت و ماڵی باوکت لەناو دەبردرێن. هەروەها کێ دەزانێت، لەوانەیە بۆ کاتێکی وەک ئەمە بە پلەی پاشایەتی گەیشتوویت؟» 14
If you remain silent at this time, relief and rescue will rise up for the Jews from another place, but you and your father's house will perish. Who knows whether you have come to this royal position for such a time as this?”
ئینجا ئەستێر ئەم وەڵامەی بۆ مۆردەخای ناردەوە: 15
Then Esther sent this message to Mordecai,
«بڕۆ هەموو جولەکەکانی ناو شوش کۆبکەرەوە، لە پێناوی من ڕۆژوو بگرن. سێ شەو و سێ ڕۆژ هیچ مەخۆن و هیچ مەخۆنەوە. خۆم و کەنیزەکانم بە هەمان شێوە ڕۆژوو دەگرین. دوای ئەوە بە پێچەوانەی یاسا دەچمە ژوورەوە بۆ لای پاشا. ئەگەر لەناویش چووم، با لەناوبچم.» 16
“Go, gather together all the Jews who live in Susa, and fast for me. Do not eat nor drink for three days, night or day. My young girls and I will fast in the same way. Then I will go to the king, even though it is against the law, and if I perish, I perish.”
ئیتر مۆردەخای چوو هەموو ئەو شتانەی کرد کە ئەستێر ڕایسپاردبوو. 17
Mordecai went and did all that Esther told him to do.

< ئەستێر 4 >