پاش ئەم ڕووداوانە، ئەحەشوێرۆشی پاشا هامانی کوڕی هەمەداسای ئەگاگی گەورە کرد و بەرزی کردەوە، پایەیەکی بەرزتری لە پایەی هەموو سەرکردەکانی دیکە پێ بەخشی کە لەگەڵین. | 1 |
چندی بعد، خشایارشا به یکی از وزیران خود به نام هامان، پسر همداتای اجاجی، ارتقاء مقام داده او را رئیس وزرای خود ساخت. |
هەموو کاربەدەستەکانی پاشا کە لەلای دەروازەی پاشاوەن بەپێی فەرمانی پاشا سەریان بۆ هامان دادەنەواند و کڕنۆشیان بۆ دەبرد، بەڵام مۆردەخای سەری بۆ دانەدەنەواند و کڕنۆشی بۆ نەدەبرد. | 2 |
به دستور پادشاه همهٔ مقامات دربار در حضور هامان سر تعظیم فرود میآوردند؛ ولی مردخای به او تعظیم نمیکرد. |
لەبەر ئەوە خزمەتکارەکانی پاشا ئەوانەی لە دەروازەکەی پاشادا بوون بە مۆردەخایان گوت: «بۆچی سەرپێچی فەرمانی پاشا دەکەیت؟» | 3 |
درباریان به مردخای گفتند: «چرا تو از فرمان پادشاه سرپیچی میکنی؟» او در جواب گفت: «من یک یهودی هستم و نمیتوانم به هامان تعظیم کنم.» |
ڕۆژ لەدوای ڕۆژ قسەیان لەگەڵ دەکرد، بەڵام ئەو هەر گوێی لێ نەدەگرتن. لەبەر ئەوە بە هامانیان گوت بۆ ئەوەی بزانن ئەو قسەیەی مۆردەخای خۆی ڕادەگرێت، چونکە پێی ڕاگەیاندبوون کە ئەو جولەکەیە. | 4 |
هر چند آنها هر روز از او میخواستند این کار را بکند، ولی او قبول نمیکرد. پس ایشان موضوع را به هامان اطلاع دادند تا ببینند چه تصمیمی خواهد گرفت، زیرا به ایشان گفته بود که او یهودی است. |
جا کە هامان بینی مۆردەخای سەری بۆ دانانەوێنێت و کڕنۆشی بۆ نابات، زۆر تووڕە بوو. | 5 |
وقتی هامان فهمید که مردخای از تعظیم نمودن او خودداری میکند، خشمگین شد؛ |
بە تەنها کوشتنی مۆردەخای بەلاوە کەم بوو، چونکە زانی مۆردەخای لە چ نەتەوەیەکە. هامان بەدوای ئەوە دەگەڕا هەموو نەتەوەکەی مۆردەخای، بە واتە هەموو جولەکەکان، کە لە شانشینی ئەحەشوێرۆش بوون لەناویان ببات. | 6 |
و چون دریافت که مردخای یهودی است تصمیم گرفت نه فقط او را بکشد، بلکه تمام یهودیانی را نیز که در قلمرو سلطنت خشایارشا بودند، نابود کند. |
لە مانگی یەک کە مانگی نیسانە، لە ساڵی دوازدەیەمینی ئەحەشوێرۆشی پاشا، لەبەردەم هامان تیروپشکیان دەکرد کە پێی دەگوترا پور، بۆ هەڵبژاردنی ڕۆژ و مانگێک. تیروپشک کەوتە سەر مانگی دوازدە، واتە مانگی ئادار. | 7 |
در سال دوازدهم سلطنت خشایارشا در ماه نیسان که ماه اول سال است، هامان دستور داد قرعه (که به آن «پور» میگفتند) بیاندازند تا تاریخ قتل عام یهودیان معلوم شود. قرعه روز سیزدهم ماه اَدار یعنی ماه دوازدهم را نشان داد. |
ئینجا هامان بە ئەحەشوێرۆش پاشای گوت: «نەتەوەیەک هەیە لەنێو هەموو نەتەوەکانی هەرێمەکانی پاشایەتییەکە پەرتەوازەن و بە جیاواز دەژین. نەریتەکانیان لەگەڵ نەریتی هەموو نەتەوەکان جیاوازترە و یاساکانی پاشا جێبەجێ ناکەن. بۆ پاشا باش نییە لێیان بگەڕێت بە ئاسوودەیی دانیشن. | 8 |
سپس هامان نزد پادشاه رفت و گفت: «قومی در تمام قلمرو سلطنتیتان پراکندهاند که قوانینشان با قوانین سایر قومها فرق دارد. آنها از قوانین پادشاه سرپیچی میکنند. بنابراین، زنده ماندنشان به نفع پادشاه نیست. |
ئەگەر پاشا پێی باشە با فەرمانێک بۆ لەناوبردنیان دەربکرێت، منیش دە هەزار تالنت زیو دەدەمە دەست خەزنەدارانی پاشا بۆ گەنجینەی شاهانە.» | 9 |
اگر پادشاه را پسند آید فرمانی صادر کنند تا همهٔ آنها کشته شوند و من ده هزار وزنهٔ نقره بابت هزینهٔ این کار به خزانهٔ سلطنتی خواهم پرداخت.» |
ئینجا پاشا ئەو ئەنگوستیلەیەی لە دەستی خۆی داکەند کە مۆری شاهانەی پێوە بوو، دایە هامانی کوڕی هەمەداسای ئەگاگی دوژمنی جولەکەکان. | 10 |
پادشاه انگشترش را بیرون آورده به هامان که دشمن یهود بود، داد و گفت: |
پاشا بە هامانی گوت: «زیوەکە بۆ خۆت بێت، چیشت پێ باشە ئاوا لە نەتەوەکە بکە.» | 11 |
«این قوم و داراییشان در اختیار تو هستند، هر طور صلاح میدانی با آنها عمل کن.» |
لە سێزدەی مانگی یەک خامەی نهێنییەکانی پاشا بانگ کران، هەموو ئەوەی هامان فەرمانی پێیدان نووسرایەوە بۆ میرەکانی پاشا و پارێزگارەکانی هەرێمە جیاوازەکان و سەرکردەکانی نەتەوە جیاکان، هەر هەرێمە و بە ڕێنووسی خۆی و هەر نەتەوەیە و بە زمانی خۆی. نامەکانیش بە ناوی ئەحەشوێرۆش پاشاوە نووسراون و بە ئەنگوستیلەکەی ئەویش مۆر کران. | 12 |
پس در روز سیزدهم ماه اول، هامان کاتبان دربار را احضار نمود. آنها به دستور هامان نامههایی به خطها و زبانهای رایج مملکت برای حاکمان، استانداران و مقامات سراسر مملکت نوشتند. این نامهها به اسم پادشاه نوشته و با انگشتر مخصوص او مهر شد |
بە دەستی پەیامبەرەکانیشدا نامەکان بۆ هەموو هەرێمەکانی پاشا نێردران و تێیاندا فەرمانی دابوو کە لە یەک ڕۆژ، لە سێزدەی مانگی دوازدە، واتە لە مانگی ئادار هەموو جولەکەکان بە گەنج و پیر و ژن و منداڵەوە قڕ بکرێن و بکوژرێن و لەناو ببردرێن، کەلوپەلەکانیشیان بە تاڵان ببردرێن. | 13 |
و بهوسیلۀ قاصدان به تمام استانها فرستاده شد، با این دستور که باید تمام یهودیان، زن و مرد، پیر و جوان در روز سیزدهم ماه اَدار قتل عام شوند و دارایی آنها به غنیمت گرفته شود. |
وێنەی نووسراوەکەش وەک فەرمانێک درایە هەموو هەرێمەکان و لەناو هەموو نەتەوەکان بڵاوکرایەوە بۆ ئەوەی خۆیان بۆ ئەم ڕۆژە ئامادە بکەن. | 14 |
محتوای این نامهها میبایست در هر استان به اطلاع تمام مردم میرسید تا همه در روز تعیین شده آماده شوند. |
هەروەک پاشا فەرمانی کرد پەیامبەرەکان بە پەلە ڕۆیشتن، هەروەها ئەو فەرمانە لە قەڵای شوشیش درا. پاشا و هامان بۆ خواردنەوە دانیشتن، بەڵام شاری شوش شڵەژا. | 15 |
این دستور در شوش اعلام شد و قاصدان به فرمان پادشاه آن را به سرعت به سراسر مملکت رساندند. آنگاه پادشاه و هامان مشغول عیش و نوش شدند ولی شهر شوش در پریشانی فرو رفت. |