< ئەستێر 3 >

پاش ئەم ڕووداوانە، ئەحەشوێرۆشی پاشا هامانی کوڕی هەمەداسای ئەگاگی گەورە کرد و بەرزی کردەوە، پایەیەکی بەرزتری لە پایەی هەموو سەرکردەکانی دیکە پێ بەخشی کە لەگەڵین. 1
After these events King Ahasuerus promoted Haman the son of Hammedatha the Agagite, and advanced him to a place above all the officials who were with him.
هەموو کاربەدەستەکانی پاشا کە لەلای دەروازەی پاشاوەن بەپێی فەرمانی پاشا سەریان بۆ هامان دادەنەواند و کڕنۆشیان بۆ دەبرد، بەڵام مۆردەخای سەری بۆ دانەدەنەواند و کڕنۆشی بۆ نەدەبرد. 2
All the king’s courtiers who were in the king’s gate used to bow down before Haman, for so the king had commanded, but Mordecai did not bow down nor prostrate himself.
لەبەر ئەوە خزمەتکارەکانی پاشا ئەوانەی لە دەروازەکەی پاشادا بوون بە مۆردەخایان گوت: «بۆچی سەرپێچی فەرمانی پاشا دەکەیت؟» 3
Then the king’s courtiers, who were in the king’s gate, said to Mordecai, “Why do you disobey the king’s command?”
ڕۆژ لەدوای ڕۆژ قسەیان لەگەڵ دەکرد، بەڵام ئەو هەر گوێی لێ نەدەگرتن. لەبەر ئەوە بە هامانیان گوت بۆ ئەوەی بزانن ئەو قسەیەی مۆردەخای خۆی ڕادەگرێت، چونکە پێی ڕاگەیاندبوون کە ئەو جولەکەیە. 4
When they had spoken to him day after day without his listening to them, they informed Haman, to see whether Mordecai’s acts would be tolerated, for he had told them that he was a Jew.
جا کە هامان بینی مۆردەخای سەری بۆ دانانەوێنێت و کڕنۆشی بۆ نابات، زۆر تووڕە بوو. 5
When Haman saw that Mordecai did not bow down nor prostrate himself before him, he was furious.
بە تەنها کوشتنی مۆردەخای بەلاوە کەم بوو، چونکە زانی مۆردەخای لە چ نەتەوەیەکە. هامان بەدوای ئەوە دەگەڕا هەموو نەتەوەکەی مۆردەخای، بە واتە هەموو جولەکەکان، کە لە شانشینی ئەحەشوێرۆش بوون لەناویان ببات. 6
But it seemed to him beneath his dignity to lay hands on Mordecai alone, for they had told him who Mordecai’s people were. Instead Haman sought to destroy all the people of Mordecai, all the Jews throughout the kingdom of Ahasuerus.
لە مانگی یەک کە مانگی نیسانە، لە ساڵی دوازدەیەمینی ئەحەشوێرۆشی پاشا، لەبەردەم هامان تیروپشکیان دەکرد کە پێی دەگوترا پور‏، بۆ هەڵبژاردنی ڕۆژ و مانگێک. تیروپشک کەوتە سەر مانگی دوازدە، واتە مانگی ئادار. 7
In the first month (the month of Nisan) in the twelfth year of the reign of King Ahasuerus, Haman had ‘pur’ (which means ‘lot’) cast before him to determine the best day and best month for his actions. The lot fell on the thirteenth day of the twelfth month – the month of Adar.
ئینجا هامان بە ئەحەشوێرۆش پاشای گوت: «نەتەوەیەک هەیە لەنێو هەموو نەتەوەکانی هەرێمەکانی پاشایەتییەکە پەرتەوازەن و بە جیاواز دەژین. نەریتەکانیان لەگەڵ نەریتی هەموو نەتەوەکان جیاوازترە و یاساکانی پاشا جێبەجێ ناکەن. بۆ پاشا باش نییە لێیان بگەڕێت بە ئاسوودەیی دانیشن. 8
So Haman said to King Ahasuerus, “There is a certain people scattered among the peoples in all the provinces of your kingdom, whose laws differ from those of every other and who do not keep the king’s laws. Therefore it is not right for the king to tolerate them.
ئەگەر پاشا پێی باشە با فەرمانێک بۆ لەناوبردنیان دەربکرێت، منیش دە هەزار تالنت زیو دەدەمە دەست خەزنەدارانی پاشا بۆ گەنجینەی شاهانە.» 9
If it seems best to the king, let an order be given to destroy them, and I will pay ten thousand silver coins into the royal treasury.”
ئینجا پاشا ئەو ئەنگوستیلەیەی لە دەستی خۆی داکەند کە مۆری شاهانەی پێوە بوو، دایە هامانی کوڕی هەمەداسای ئەگاگی دوژمنی جولەکەکان. 10
So the king took off his signet ring from his hand and gave it to Haman son of Hammedatha the Agagite, the enemy of the Jews.
پاشا بە هامانی گوت: «زیوەکە بۆ خۆت بێت، چیشت پێ باشە ئاوا لە نەتەوەکە بکە.» 11
“The money is yours,” the king said to Haman, “and the people also to do with them as you wish.”
لە سێزدەی مانگی یەک خامەی نهێنییەکانی پاشا بانگ کران، هەموو ئەوەی هامان فەرمانی پێیدان نووسرایەوە بۆ میرەکانی پاشا و پارێزگارەکانی هەرێمە جیاوازەکان و سەرکردەکانی نەتەوە جیاکان، هەر هەرێمە و بە ڕێنووسی خۆی و هەر نەتەوەیە و بە زمانی خۆی. نامەکانیش بە ناوی ئەحەشوێرۆش پاشاوە نووسراون و بە ئەنگوستیلەکەی ئەویش مۆر کران. 12
And so, on the thirteenth day of the first month, the king’s secretaries were summoned and as Haman instructed an edict was issued to the king’s satraps and provincial governors and the rulers of each of the peoples in their own script and their own language. The edict was written in the name of King Ahasuerus and sealed with his ring.
بە دەستی پەیامبەرەکانیشدا نامەکان بۆ هەموو هەرێمەکانی پاشا نێردران و تێیاندا فەرمانی دابوو کە لە یەک ڕۆژ، لە سێزدەی مانگی دوازدە، واتە لە مانگی ئادار هەموو جولەکەکان بە گەنج و پیر و ژن و منداڵەوە قڕ بکرێن و بکوژرێن و لەناو ببردرێن، کەلوپەلەکانیشیان بە تاڵان ببردرێن. 13
Dispatches were sent by couriers to all the king’s provinces, saying: Destroy, kill, put an end to all the Jews, young and old, little children and women, on the thirteenth day of the twelfth month, and plunder their possessions.
وێنەی نووسراوەکەش وەک فەرمانێک درایە هەموو هەرێمەکان و لەناو هەموو نەتەوەکان بڵاوکرایەوە بۆ ئەوەی خۆیان بۆ ئەم ڕۆژە ئامادە بکەن. 14
A copy of the edict was to be published as a decree in every province – publicly displayed so that everyone might be ready for that day.
هەروەک پاشا فەرمانی کرد پەیامبەرەکان بە پەلە ڕۆیشتن، هەروەها ئەو فەرمانە لە قەڵای شوشیش درا. پاشا و هامان بۆ خواردنەوە دانیشتن، بەڵام شاری شوش شڵەژا. 15
By command of the king the couriers raced off, and the edict was published in Susa itself. Then the king and Haman sat down to drink, but the city of Susa was in turmoil.

< ئەستێر 3 >