< ئەستێر 2 >
پاش ئەوەی تووڕەیی ئەحەشوێرۆشی پاشا دامرکایەوە، پاشا ڤەشتی و ڕەفتارەکەی و ئەو بڕیارەی کە لە دژی دەریکرد بەبیری هاتەوە. | 1 |
這些事以後,薛西斯王的盛怒遂平息了,不再回念瓦市提和她所作的事,也不再追究對她所決定的事。
ئینجا ئەوانەی خزمەتی پاشایان دەکرد پێشنیاریان کرد: «با بگەڕێن بۆ کچانی پاکیزە و ڕوخسار جوان بۆ پاشا، | 2 |
於是侍奉君王的僕役說:「應為大王另選美貌的年輕處女;
با پاشا بریکار دابنێت لەناو هەموو هەرێمەکانی شانشینەکەیدا تاکو هەموو کچە پاکیزە و جوانەکان لە حەرەمسەرای قەڵای شوش کۆبکەنەوە. با لەژێر سەرپەرشتی هێگەیدا بن، کە کاربەدەستی پاشا و بەرپرسی حەرەمسەراکەیە، هەروەها با بۆنوبەرامیان پێ بدرێت. | 3 |
大王可指派委員到全國各省,把所有美貌的年輕處女,都召集到穌撒禁城的後宮來,由管理嬪妃的王家太監赫革負責照應,供給她們美容潤身的香料。
ئینجا ئەو کچەش کە پاشا پەسەندی دەکات، با ببێتە شاژن و شوێنی ڤەشتی بگرێتەوە.» پاشا ئەو قسەیەی پێ باش بوو، کاری پێکرد. | 4 |
那中悅君王的處女就得代瓦市提為后。」這建議正合了王的心,王就照樣進行。
لەو کاتە لەناو قەڵای شوش پیاوێکی جولەکە هەبوو لە هۆزی بنیامین بوو، ناوی مۆردەخای کوڕی یائیری کوڕی شیمعی کوڕی قیش بوو. | 5 |
在穌撒禁城內,有一個猶太人,名叫摩爾德開,是雅依爾的兒子,史米的孫子,本雅明族人克士的曾孫,
یەکێک بوو لەو ڕاپێچکراوانەی نەبوخودنەسری پاشای بابل لە ئۆرشەلیمەوە ڕاپێچی کردبوون، لەنێو ئەو ڕاپێچکراوانەی یەهۆیاکینی پاشای یەهودایان لەگەڵ بوو. | 6 |
克士是巴比倫王拿步高由耶路撒冷將猶大王耶苛尼雅擄去時,被擄的俘虜之一。
مۆردەخای ئامۆزایەکی هەبوو بە ناوی هەدەسا، خۆی پەروەردەی کردبوو، چونکە نە باوکی هەبوو نە دایک. ئەم کچە بە ئەستێر ناسراوبوو، کچێکی نازدار و ڕوخسار جوان بوو، پاش مردنی دایک و باوکی مۆردەخای کردییە کچی خۆی. | 7 |
摩爾德開撫養了他的堂妹哈達撒,又名叫艾斯德爾,她自幼就喪失父母。這女孩身材標致,容貌美麗,自她父母去世後,摩爾德開就收她作自己的女兒。
بە بیستنی فەرمانەکەی پاشا و یاساکەی بۆ کۆکردنەوەی کچانی زۆر لە قەڵای شوش و سپاردنیان بە دەستی هێگەی، ئەستێریش بردرایە کۆشکی پاشا و بە هێگەیی بەرپرسی حەرەمسەرا سپێردرا. | 8 |
不久,皇帝的諭旨和詔令,傳遍了全國,許多少女都被召到穌撒禁城,受赫革的監護,艾斯德爾也被帶到王宮,交與管理嬪妃的赫革看管。
کچە لەبەرچاوی هێگەی پەسەند بوو و بە دڵی بوو. لەبەر ئەوە دەستبەجێ بۆن و کەلوپەلی جوانکاری و خواردنی تایبەتی پێدا. هەروەها حەوت خزمەتکاری هەڵبژێردراوی لە کۆشکی پاشا پێدا، ئینجا ئەو و خزمەتکارەکانی بۆ باشترین شوێنی حەرەمسەرا گواستەوە. | 9 |
她很討赫革喜悅,大得他的寵愛,遂立即供給她美容潤身的物品和所需食品,並選派了七個美麗的宮女服侍她,又將她和她的侍女遷移到後宮最好的宮院裏。
ئەستێر هیچی لەبارەی ڕەگەز و ڕەچەڵەکی ئاشکرا نەکرد، چونکە مۆردەخای ڕایسپاردبوو کە ئەوە نەکات. | 10 |
但艾斯德爾卻沒有說出她自己的民族和身世,因為摩爾德開早已吩咐她不要提及此事。
مۆردەخای هەموو ڕۆژێک لەبەردەم حەوشەی حەرەمسەرا دەهات و دەچوو، بۆ ئەوەی بزانێت ئەستێر چۆنە و ئاگاداربێت لەوەی چی بەسەردێت. | 11 |
此後,摩爾德開天天在後宮的庭院前徘徊,好打聽艾斯德爾的消自,想知道她的情形如何。
بەگوێرەی یاسای پەیڕەوکراو بۆ ئافرەتان هەر کچێک ساڵێکی تەواوی لە ئاراییشت و ئامادەکاری بەسەردەبرد: شەش مانگ بە زەیتی موڕ، شەش مانگیش بە بۆن و کەرەستەی دیکەی جوانکاری. ئینجا لەدوای ئەوە نۆرەی دەهات بچێتە لای ئەحەشوێرۆشی پاشا. | 12 |
在每個處女輪流去見薛西斯王以前,都該先按嬪妃的規則,度過十二個月的「潤身期」:六個月應用沒藥汁,六個月應用香液,以及女人潤身的修飾品。
بەم شێوەیە بۆ لای پاشا دەچوو، هەرچی دەویست پێی دەدرا، بۆ ئەوەی لە حەرەمسەراوە لەگەڵ خۆی بیباتە کۆشکی پاشا. | 13 |
有了這樣的準備,少女纔可去見君王;凡她所要求的,都應讓她由後宮帶進王宮去。
ئێوارە دەچووە ژوورەوە و بەیانی بۆ بەشێکی دیکەی حەرەمسەرا دەگەڕایەوە، بۆ ژێر سەرپەرشتی شەعەشگەزی کاربەدەستی پاشا و بەرپرسی کەنیزەکان. جارێکی دیکە نەدەچووە ژوورەوە بۆ لای پاشا، تەنها ئەگەر پاشا پێی دڵخۆش بووایە و بە ناوی خۆیەوە بانگی بکردایە. | 14 |
她晚上進去,次日早晨回到另一座後宮,受君王管理嬪妃的太監沙市加次的監護;除非君王寵愛她,提名召她,她不得再親近君王。
کاتێک نۆرەی ئەستێر هات، کچی ئەبیحەیلی مامی مۆردەخای، ئەوەی مۆردەخای کردییە کچی خۆی، بۆ ئەوەی بچێتە ژوورەوە بۆ لای پاشا، هیچ شتێکی داوا نەکرد جگە لەوەی هێگەیی کاربەدەستی پاشا و بەرپرسی حەرەمسەرا پێشنیاری کردبوو. هەرکەسێکیش ئەستێری ببینیایە دەچووە دڵییەوە. | 15 |
一輪到摩爾德開的叔父阿彼海耳的女兒──即摩爾德開的養女──艾斯德爾去見君王的時候,除了管理嬪妃的王家太監赫革給她預備的東西以外,她什麼也不要;凡看見艾斯德爾的人,沒有不喜愛她的。
ئەستێر لە مانگی دە بردرایە ژوورەوە بۆ لای ئەحەشوێرۆش پاشا لە کۆشکی شاهانە، لە مانگی تێڤێت، لە حەوتەمین ساڵی پاشایەتییەکەی. | 16 |
艾斯德爾在薛西斯為王第七年十月,即「太貝特」月,被召進王宮。
پاشا ئەستێری لە هەموو ژنەکان زیاتر خۆشویست، لە هەموو پاکیزەکانی دیکە زیاتر پەسەندی کرد و چووە دڵییەوە. تاجی شاهانەی لەسەر سەری دانا و لە شوێنی ڤەشتی کردییە شاژن. | 17 |
王愛艾斯德爾超過所有的嬪妃。在所有的處女中,她最得君王的歡心和喜愛。王便將后冠戴在她頭上,立她為王后,以代瓦市提。
ئینجا پاشا خوانێکی گەورەی بۆ هەموو سەرکردە و خزمەتکارەکانی سازکرد وەک رێزگرتنێک لە ئەستێر، پشووی لە هەرێمەکاندا ڕاگەیاند و بەقەد بەخشندەیی پاشا دیاری بەخشرا. | 18 |
於是王給眾文武官員擺設盛宴,一連七天,號為艾斯德爾宴,又給全國各省頒賜大赦,並按照君王的法度敕贈御品。
کاتێک پاکیزەکان بۆ جاری دووەم کۆکرانەوە، مۆردەخای لەلای دەروازەی پاشا دانیشتبوو. | 19 |
當二次召集處女時,摩爾德開仍在御門供職。
ئەستێریش هەروەک مۆردەخای ڕایسپاردبوو هیچ شتێکی لەبارەی ڕەگەز و ڕەچەڵەکی ئاشکرا نەکردبوو، چونکە ئەستێر هەروەک ئەو ڕۆژانەی مۆردەخای بەخێوی دەکرد بە قسەی ئەو دەجوڵایەوە. | 20 |
那時艾斯德爾,按著摩爾德開事先給她吩咐了的,還沒有透露自己的身世和種族:凡摩爾德開吩咐的,艾斯德爾必盡力遵守,如同昔日受他撫養時一樣。
لەو ڕۆژانەدا لە کاتێکدا مۆردەخای لە دەروازەی پاشا دانیشتبوو، بیگتانا و تەرەش کە دوو ئەفسەری پاشا بوون لەو ئەفسەرانەی پاسەوانیێتی دەروازەکەیان دەکرد، تووڕە بوون و پیلانیان گێڕا کە دەستیان بۆ ئەحەشوێرۆش پاشا درێژ بکەن. | 21 |
摩爾德開在御門供職的時候,王的兩個守門太監,彼革堂和特勒士,因一時忿怒,就設計對薛西斯王下毒手。
بەڵام مۆردەخای بەو کارەی زانی و بە شاژنە ئەستێری گەیاند، ئەویش بە ناوی مۆردەخایەوە بە پاشای گوت. | 22 |
但摩爾德開一發覺了那陰謀,就告知艾斯德爾王后,艾斯德爾便以摩爾德開的名義轉告君王。
کاتێک بابەتەکە لێی کۆڵڕایەوە و زانییان کە ڕاستە، هەردووکیان لە دار دران. ئەو ڕووداوەش لەبەردەم پاشا لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانە تۆمار کرا. | 23 |
那陰謀經過調查證實以後,就將他們二人懸在木架上,處以極刑。此事的原委,當著君王的面記錄在年鑑內。