< ئەستێر 10 >

ئەحەشوێرۆشی پاشا سەرانەی بەسەر شانشینەکە و دوورگەکانی دەریاشدا سەپاند. 1
Kong Ahasverus lagde Skat paa Fastlandet og Kystlandene.
هەموو کاری دەسەڵاتەکەی و تواناکەی، هەروەها هەموو کاروبارەکانی و گەورەیی مۆردەخای کە پاشا پایەی بەرز کردەوە، لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی مادی و فارس تۆمار کراون. 2
Og alt, hvad han gjorde i sin Magt og Vælde, og en nøjagtig Skildring af den høje Værdighed, Kongen ophøjede Mordokaj til, staar optegnet i Mediens og Persiens Kongers Krønike.
مۆردەخای جولەکە لەدوای ئەحەشوێرۆشی پاشاوە بە پلەی دووەم دەهات، لەنێو جولەکەکانیش گەورە بوو، لەلای برا جولەکەکانی زۆر ڕێزدار بوو، چونکە داوای چاکەی بۆ نەتەوەکەی دەکرد و بەرگری لە بەرژەوەندییە گشتییەکانیان دەکرد. 3
Thi Jøden Mordokaj havde den højeste Værdighed efter Kong Ahasverus, og han stod i høj Anseelse hos Jøderne og var elsket af sine mange Landsmænd, fordi han virkede for sit Folks vel og talte til Bedste for al sin Slægt.

< ئەستێر 10 >