ئەم ڕووداوانە لە سەردەمی پاشایەتی ئەحەشوێرۆش بوو، ئەو ئەحەشوێرۆشەی کە لە هیندستانەوە هەتا کوش فەرمانڕەوایەتی سەد و بیست و حەوت هەرێمی دەکرد. | 1 |
خشایارشا، پادشاه پارس، بر سرزمین پهناوری سلطنت میکرد که از هند تا حبشه را در بر میگرفت و شامل ۱۲۷ استان بود. او در سال سوم سلطنت خود، در کاخ سلطنتی شوش جشن بزرگی بر پا نمود و تمام بزرگان و مقامات مملکتی را دعوت کرد. فرماندهان لشکر پارس و ماد همراه با امیران و استانداران در این جشن حضور داشتند. |
لەو کاتەدا ئەحەشوێرۆشی پاشا لەسەر تەختی پاشایەتییەکەی دادەنیشت کە لە قەڵای شوش بوو. | 2 |
لە ساڵی سێیەمی پاشایەتییەکەی، خوانێکی سازکرد بۆ هەموو سەرکردە و کاربەدەستەکانی. سەرکردەکانی سوپای فارس و ماد و میر و فەرمانڕەوای هەرێمەکان تێیدا ئامادە بوون. | 3 |
ماوەی سەد و هەشتا ڕۆژ پاشا دەوڵەمەندیی و بێ هاوتایی پاشایەتییەکەی و شکۆ و مەزنیی خۆی نیشان دا. | 4 |
در طی این جشن که شش ماه طول کشید، خشایارشا تمام ثروت و شکوه و عظمت سلطنت خود را به نمایش گذاشت. |
پاش تێپەڕینی ئەو ماوەیە، پاشا بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ خوانێکی بۆ هەموو چین و توێژێکی خەڵک سازکرد، ئەوانەی لە قەڵای شوش دەژیان، لە باخچەی داخراوی کۆشکی پاشا. | 5 |
پس از پایان جشن، خشایارشا برای تمام کسانی که در شوش زندگی میکردند، فقیر و غنی، میهمانی هفت روزهای در باغ کاخ سلطنتی ترتیب داد. |
گۆڕەپانەکە بە پەردەی سپی و مۆری کەتان ڕازێنرابووەوە، بە گوریسی کەتانی سپی و گوریسی قوماشی ئەرخەوانی لەناو بازنەی زیو هەڵواسرابوو، لەسەر کۆڵەکەی مەڕمەڕ. سەکۆیەکان لە زێڕ و زیو دروستکرابوون، زەوییەکە بە بەردی حەلان و مەڕمەڕ و دوڕ و بەردی گرانبەها شۆستەی بۆ دروستکرابوو. | 6 |
محل میهمانی با پردههایی از کتان سفید و آبی تزیین شده بود. این پردهها با ریسمانهای سفید و ارغوانی که داخل حلقههای نقرهای قرار داشتند از ستونهای مرمر آویزان بود. تختهای طلا و نقره روی سنگفرشهایی از سنگ سماک، مرمر، صدف مروارید و فیروزه قرار داشت. |
خواردنەوەش بە جامی زێڕینی جۆراوجۆر پێشکەش دەکرا، شەرابی شاهانەش بەقەد بەخشندەیی پاشا زۆر بوو. | 7 |
از سخاوت پادشاه، شراب شاهانه فراوان بود و در جامهای طلایی که شکلهای گوناگون داشت، صرف میشد. |
پاشا فەرمانی بە لێپرسراوانی کۆشک کرد کەس گلەیی لە خواردنەوە نەبێت، هەرکەسە بەگوێرەی ویستی خۆی بێت. | 8 |
پادشاه به پیشخدمتهای دربار دستور داده بود میهمانان را در نوشیدن آزاد بگذارند، پس ایشان به دلخواه خود، هر قدر که میخواستند شراب مینوشیدند. |
هەروەها ڤەشتیی شاژنیش لە کۆشکی شاهانەی ئەحەشوێرۆشی پاشا خوانێکی بۆ ئافرەتان سازکرد. | 9 |
در همان هنگام، ملکه وشتی هم برای زنان دربار خشایارشا ضیافتی ترتیب داده بود. |
لە ڕۆژی حەوتەم کاتێک ئەحەشوێرۆشی پاشا بە شەراب مەست بوو، فەرمانی کرد بەو حەوت کاربەدەستەی کە خزمەتیان دەکرد، واتە مێهومان و بیزتا و حەرڤۆنا و بیگتا و ئەڤەگتا و زێتەر و کەرکەس، | 10 |
در آخرین روز میهمانی، پادشاه که از بادهنوشی سرمست شده بود، هفت خواجهٔ حرمسرا یعنی مهومان، بزتا، حربونا، بغتا، ابغتا، زاتر و کرکس را که خادمان مخصوص او بودند احضار کرد. |
کە ڤەشتیی شاژن بە تاجی شاهانەکەوە بهێنن بۆ بەردەم پاشا، بۆ ئەوەی جوانییەکەی پیشانی گەل و سەرکردەکان بدرێت، چونکە ڕوخساری جوان بوو. | 11 |
او به آنان دستور داد ملکه وشتی را که بسیار زیبا بود با تاج ملوکانه به حضورش بیاورند تا زیبایی او را به مقامات و مهمانانش نشان دهد. |
بەڵام کاتێک کاربەدەستەکان فەرمانەکەی پاشایان پێ ڕاگەیاند، ڤەشتیی شاژن ڕازی نەبوو بێت. لەبەر ئەوە پاشا زۆر ڕقی هەستا و لە تووڕەیی خۆیدا گڕی گرت. | 12 |
اما وقتی خواجهسرایان فرمان پادشاه را به ملکه وشتی رساندند، او از آمدن سرباز زد. پادشاه از این موضوع بسیار خشمناک شد؛ |
نەریتی پاشا وا بوو ڕاوێژ بە شارەزایانی یاسا و دادوەری بکات. ئیتر پاشا پرسی بەو دانایانە کرد کە شارەزای ڕۆژگارن، | 13 |
اما پیش از آنکه اقدامی کند، اول از مشاوران خود نظر خواست، چون بدون مشورت با آنها کاری انجام نمیداد. مشاوران او مردانی دانا و آشنا به قوانین و نظام دادگستری پارس بودند و پادشاه به قضاوت آنها اعتماد داشت. نام این دانشمندان کرشنا، شیتار، ادماتا، ترشیش، مرس، مرسنا و مموکان بود. این هفت نفر جزو مقامات عالی رتبهٔ پارس و ماد و از امیران ارشد مملکتی بودند. |
ئەوانەی لێی نزیک بوون ئەمانە بوون: کەرشەنا، شیتار، ئەدماتا، تەرشیش، مەرەس، مەرسەنا، مەموخان، کە حەوت سەرکردەی فارس و مادی بوون و هەمیشە چاویان بە پاشا دەکەوت، بەرزترین پلە و پایەیان هەبوو لە پاشایەتییەکەدا. | 14 |
پاشا پرسیاری کرد: «بەپێی یاسا چی لە شاژنە ڤەشتی بکرێت؟ لەبەر ئەوەی گوێڕایەڵی ئەو فەرمانەی ئەحەشوێرۆشی پاشای نەبوو کە کاربەدەستەکان پێیان ڕاگەیاند.» | 15 |
خشایارشا از ایشان پرسید: «در مورد ملکه وشتی چه باید کرد؟ زیرا از فرمان پادشاه که به او ابلاغ شده، سر باز زده است. قانون چه مجازاتی برای چنین شخصی تعیین کرده است؟» |
مەموخان لەبەردەم پاشا و سەرکردەکان گوتی: «شاژنە ڤەشتی بە تەنها هەڵەی دەرهەق بە پاشا نەکردووە، بەڵکو دەرهەق بە هەموو سەرکردەکان و هەموو ئەو گەلانەی کە لە هەرێمەکانی ئەحەشوێرۆش پاشادان، | 16 |
مموکان خطاب به پادشاه و امیران دربار گفت: «ملکه وشتی نه فقط به پادشاه بلکه به امیران دربار و تمام مردم مملکت خشایارشای پادشاه اهانت کرده است. |
چونکە هەواڵی شاژن بە هەموو ژنەکان دەگاتەوە و بەو شێوەیە بێزیان لە مێردەکانیان دەبێتەوە، دەگوترێت:”ئەحەشوێرۆشی پاشا فەرمانی دا شاژنە ڤەشتی بهێننە بەردەمی، کەچی ئەو نەهاتووە.“ | 17 |
هر زنی که بشنود که ملکه وشتی از آمدن به حضور پادشاه سرپیچی کرده است، او نیز از دستور شوهرش سرپیچی خواهد کرد. |
هەروەها هەر ئەمڕۆ خانمەکانی فارس و مادی کە هەواڵی شاژنیان پێ گەیشتووەتەوە هەمان شت بە هەموو سەرکردەکانی پاشا دەڵێن، بەمەش بێزلێبوونەوە و تووڕەیی بڵاو دەبێتەوە. | 18 |
وقتی زنانِ امیرانِ دربارِ پارس و ماد بشنوند که ملکه چه کرده، آنان نیز با شوهرانشان چنین خواهند کرد و این بیاحترامی و سرکشی به همه جا گسترش خواهد یافت. |
«لەبەر ئەوە ئەگەر پاشا پێی خۆشە، با بڕیارێکی شاهانە لەلای خۆیەوە دەربکات و بڕیارەکە لە یاساکانی فارس و مادی بنووسرێت بۆ ئەوەی دەستکاری نەکرێت، بەوەی کە نابێت چیتر ڤەشتی بێتە بەردەم ئەحەشوێرۆش پاشا. پاشاش پلەی شاژنیێتی بە یەکێکی چاکتر لەو بدات. | 19 |
بنابراین، اگر پادشاه صلاح بدانند، فرمانی صادر کنند تا در قوانین ماد و پارس که هرگز تغییر نمیکند ثبت گردد و بر طبق آن فرمان، ملکه وشتی دیگر به حضور پادشاه شرفیاب نشود. آنگاه زن دیگری که بهتر از او باشد به جای وی به عنوان ملکه انتخاب شود. |
بەو شێوەیە فەرمانەکەی پاشا لەناو هەموو شانشینە مەزنەکە ڕادەگەیەنرێت، هەموو ژنانیش بە ڕێزەوە هەڵسوکەوت لەگەڵ مێردەکانیان دەکەن، لە گەورەیانەوە هەتا بچووکیان.» | 20 |
وقتی این فرمان در سراسر این سرزمین پهناور اعلام شود آنگاه در همه جا شوهران، هر مقامی که داشته باشند، مورد احترام زنانشان قرار خواهند گرفت.» |
پاشا و سەرکردەکان ئەو قسەیەیان پێ باش بوو، پاشا بەپێی قسەکەی مەموخانی کرد. | 21 |
پیشنهاد مموکان مورد پسند پادشاه و امیران دربار واقع شد و خشایارشا مطابق صلاحدید او عمل کرد |
نامەی بۆ هەموو هەرێمەکان و هەموو گەلەکانی پاشایەتییەکەی نارد، هەریەکە و بە زمان و ڕێنووسی خۆیان و ڕایگەیاند کە دەبێت هەموو پیاوێک گەورەی ماڵەکەی خۆی بێت و بە زمانی نەتەوەکەی خۆی ئەم بڕیارە ڕابگەیەنێت. | 22 |
و به تمام استانها، هر یک به خط و زبان محلی، نامه فرستاده، اعلام داشت که هر مرد باید رئیس خانهٔ خود باشد. |