< ئەستێر 1 >

ئەم ڕووداوانە لە سەردەمی پاشایەتی ئەحەشوێرۆش بوو، ئەو ئەحەشوێرۆشەی کە لە هیندستانەوە هەتا کوش فەرمانڕەوایەتی سەد و بیست و حەوت هەرێمی دەکرد. 1
This is an account of what happened during the time of King Xerxes, the Xerxes who ruled over 127 provinces from India to Ethiopia.
لەو کاتەدا ئەحەشوێرۆشی پاشا لەسەر تەختی پاشایەتییەکەی دادەنیشت کە لە قەڵای شوش بوو. 2
At the time King Xerxes was ruling from his royal throne at the fortress in Susa.
لە ساڵی سێیەمی پاشایەتییەکەی، خوانێکی سازکرد بۆ هەموو سەرکردە و کاربەدەستەکانی. سەرکردەکانی سوپای فارس و ماد و میر و فەرمانڕەوای هەرێمەکان تێیدا ئامادە بوون. 3
In the third year of his reign he organized a feast for his officials and administrators. The army commanders of Persia and Media, the nobles, and the provincial officials were all there with him.
ماوەی سەد و هەشتا ڕۆژ پاشا دەوڵەمەندیی و بێ هاوتایی پاشایەتییەکەی و شکۆ و مەزنیی خۆی نیشان دا. 4
He put on display his wealth and the glory of his kingdom, showing how majestic, splendid, and glorious he was, for 180 days.
پاش تێپەڕینی ئەو ماوەیە، پاشا بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ خوانێکی بۆ هەموو چین و توێژێکی خەڵک سازکرد، ئەوانەی لە قەڵای شوش دەژیان، لە باخچەی داخراوی کۆشکی پاشا. 5
After that the king gave a feast lasting for seven days for all the people, great and small, who were there in the fortress of Susa in the garden courtyard of the king's pavilion.
گۆڕەپانەکە بە پەردەی سپی و مۆری کەتان ڕازێنرابووەوە، بە گوریسی کەتانی سپی و گوریسی قوماشی ئەرخەوانی لەناو بازنەی زیو هەڵواسرابوو، لەسەر کۆڵەکەی مەڕمەڕ. سەکۆیەکان لە زێڕ و زیو دروستکرابوون، زەوییەکە بە بەردی حەلان و مەڕمەڕ و دوڕ و بەردی گرانبەها شۆستەی بۆ دروستکرابوو. 6
It was decorated with white and blue cotton curtains tied with cords of fine linen and purple thread on silver rings, held up by marble pillars. Gold and silver couches were placed on a pavement made of purple porphyry, marble, mother-of-pearl, and expensive stones.
خواردنەوەش بە جامی زێڕینی جۆراوجۆر پێشکەش دەکرا، شەرابی شاهانەش بەقەد بەخشندەیی پاشا زۆر بوو. 7
Drinks were served in golden goblets of different kinds, and the royal wine flowed freely because of the king's generosity.
پاشا فەرمانی بە لێپرسراوانی کۆشک کرد کەس گلەیی لە خواردنەوە نەبێت، هەرکەسە بەگوێرەی ویستی خۆی بێت. 8
The king had ruled that there was to be no limit on how much a guest could drink; he had told his servants to give each guest whatever they wanted.
هەروەها ڤەشتیی شاژنیش لە کۆشکی شاهانەی ئەحەشوێرۆشی پاشا خوانێکی بۆ ئافرەتان سازکرد. 9
Queen Vashti also gave a feast for the women in the palace that belonged to King Xerxes.
لە ڕۆژی حەوتەم کاتێک ئەحەشوێرۆشی پاشا بە شەراب مەست بوو، فەرمانی کرد بەو حەوت کاربەدەستەی کە خزمەتیان دەکرد، واتە مێهومان و بیزتا و حەرڤۆنا و بیگتا و ئەڤەگتا و زێتەر و کەرکەس، 10
On the seventh day of the feast, the king, feeling happy from drinking wine, ordered the seven eunuchs who were his attendants, Mehuman, Biztha, Harbona, Bigtha, Abagtha, Zethar, and Karkas,
کە ڤەشتیی شاژن بە تاجی شاهانەکەوە بهێنن بۆ بەردەم پاشا، بۆ ئەوەی جوانییەکەی پیشانی گەل و سەرکردەکان بدرێت، چونکە ڕوخساری جوان بوو. 11
to bring Queen Vashti to him wearing her royal headdress, so he could show her beauty to the people and officials, for she was very good-looking.
بەڵام کاتێک کاربەدەستەکان فەرمانەکەی پاشایان پێ ڕاگەیاند، ڤەشتیی شاژن ڕازی نەبوو بێت. لەبەر ئەوە پاشا زۆر ڕقی هەستا و لە تووڕەیی خۆیدا گڕی گرت. 12
But when the eunuchs delivered the order from the king, Queen Vashti refused to come. The king became extremely angry—he was absolutely furious.
نەریتی پاشا وا بوو ڕاوێژ بە شارەزایانی یاسا و دادوەری بکات. ئیتر پاشا پرسی بەو دانایانە کرد کە شارەزای ڕۆژگارن، 13
Then the king spoke with the wise men who would know what to do, for it was the custom for him to ask the opinion of experts in procedures and legal matters.
ئەوانەی لێی نزیک بوون ئەمانە بوون: کەرشەنا، شیتار، ئەدماتا، تەرشیش، مەرەس، مەرسەنا، مەموخان، کە حەوت سەرکردەی فارس و مادی بوون و هەمیشە چاویان بە پاشا دەکەوت، بەرزترین پلە و پایەیان هەبوو لە پاشایەتییەکەدا. 14
Those closest to him were Carshena, Shethar, Admatha, Tarshish, Meres, Marsena, and Memucan. They were the seven nobles of Persia and Media who had frequent meetings with the king and had the highest positions in the kingdom.
پاشا پرسیاری کرد: «بەپێی یاسا چی لە شاژنە ڤەشتی بکرێت؟ لەبەر ئەوەی گوێڕایەڵی ئەو فەرمانەی ئەحەشوێرۆشی پاشای نەبوو کە کاربەدەستەکان پێیان ڕاگەیاند.» 15
“What does the law say should be done with Queen Vashti?” he asked. “She refused to obey the direct order of King Xerxes as delivered by the eunuchs!”
مەموخان لەبەردەم پاشا و سەرکردەکان گوتی: «شاژنە ڤەشتی بە تەنها هەڵەی دەرهەق بە پاشا نەکردووە، بەڵکو دەرهەق بە هەموو سەرکردەکان و هەموو ئەو گەلانەی کە لە هەرێمەکانی ئەحەشوێرۆش پاشادان، 16
Memucan gave his answer before the king and the nobles, “Queen Vashti hasn't just insulted the king but all the nobles and all the people of all the provinces of King Xerxes.
چونکە هەواڵی شاژن بە هەموو ژنەکان دەگاتەوە و بەو شێوەیە بێزیان لە مێردەکانیان دەبێتەوە، دەگوترێت:”ئەحەشوێرۆشی پاشا فەرمانی دا شاژنە ڤەشتی بهێننە بەردەمی، کەچی ئەو نەهاتووە.“ 17
Once it gets out what the queen has done, all wives will despise their husbands, looking down on them and telling them, ‘King Xerxes ordered Queen Vashti brought to him but she didn't come!’
هەروەها هەر ئەمڕۆ خانمەکانی فارس و مادی کە هەواڵی شاژنیان پێ گەیشتووەتەوە هەمان شت بە هەموو سەرکردەکانی پاشا دەڵێن، بەمەش بێزلێبوونەوە و تووڕەیی بڵاو دەبێتەوە. 18
By the end of the day, the wives of all the nobles throughout Persia and Media who have heard what the queen did will treat their noble husbands with angry contempt!
«لەبەر ئەوە ئەگەر پاشا پێی خۆشە، با بڕیارێکی شاهانە لەلای خۆیەوە دەربکات و بڕیارەکە لە یاساکانی فارس و مادی بنووسرێت بۆ ئەوەی دەستکاری نەکرێت، بەوەی کە نابێت چیتر ڤەشتی بێتە بەردەم ئەحەشوێرۆش پاشا. پاشاش پلەی شاژنیێتی بە یەکێکی چاکتر لەو بدات. 19
If it please Your Majesty, issue a royal decree, in accordance with the laws of Persia and Media which cannot be changed, that Vashti is banished from the presence of King Xerxes, and that Your Majesty will give her royal position to another, one who is better than her.
بەو شێوەیە فەرمانەکەی پاشا لەناو هەموو شانشینە مەزنەکە ڕادەگەیەنرێت، هەموو ژنانیش بە ڕێزەوە هەڵسوکەوت لەگەڵ مێردەکانیان دەکەن، لە گەورەیانەوە هەتا بچووکیان.» 20
When Your Majesty's decree is proclaimed throughout your vast empire, all wives will respect their husbands, highborn or lowborn.”
پاشا و سەرکردەکان ئەو قسەیەیان پێ باش بوو، پاشا بەپێی قسەکەی مەموخانی کرد. 21
This advice looked good to the king and the nobles, so the king did what Memucan had said.
نامەی بۆ هەموو هەرێمەکان و هەموو گەلەکانی پاشایەتییەکەی نارد، هەریەکە و بە زمان و ڕێنووسی خۆیان و ڕایگەیاند کە دەبێت هەموو پیاوێک گەورەی ماڵەکەی خۆی بێت و بە زمانی نەتەوەکەی خۆی ئەم بڕیارە ڕابگەیەنێت. 22
He sent letters to all provinces in the empire, in each province's script and language, that every man should rule his own home, and use his own mother tongue.

< ئەستێر 1 >