< ئەفەسۆس 1 >
لە پۆڵسەوە کە بە خواستی خودا نێردراوی عیسای مەسیحە، بۆ گەلی پیرۆزی خودا لە شاری ئەفەسۆس، بۆ ئەوانەی کە بە یەکبوون لەگەڵ عیسای مەسیحدا دڵسۆزن: | 1 |
Paŭlo, apostolo de Jesuo Kristo per la volo de Dio, al la sanktuloj, kiuj estas en Efeso, kaj al la fideluloj en Kristo Jesuo:
با نیعمەت و ئاشتی لە خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لەگەڵتان بێت. | 2 |
Graco estu al vi kaj paco de Dio, nia Patro, kaj de la Sinjoro Jesuo Kristo.
ستایش بۆ خودا، باوکی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان، کە ئێمەی بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا بە هەموو بەرەکەتێکی ڕۆحی لە شوێنەکانی ئاسماندا بەرەکەتدار کردووە، | 3 |
Benata estu la Dio kaj Patro de nia Sinjoro Jesuo Kristo, kiu benis nin per ĉia beno spirita en la ĉielejoj en Kristo;
وەک پێش دامەزراندنی جیهان بە یەکبوونمان لەگەڵ مەسیحدا هەڵیبژاردین، تاکو لەبەردەمی پیرۆز و بێ گلەیی بین. | 4 |
kiel Li elektis nin en li antaŭ la fondo de la mondo, por ke ni estu sanktaj kaj senmakulaj antaŭ Li en amo;
پێشتر بە خۆشەویستی ئێمەی دیاری کرد، تاکو لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە بەگوێرەی خواستی خۆشحاڵانەی، وەکو منداڵی خۆی لە خۆیمان بگرێتەوە، | 5 |
antaŭdestininte nin por filadopto per Jesuo Kristo al Si mem, laŭ la aprobo de Sia volo,
ئەمەش دەبێتە مایەی ستایشکردنی نیعمەتە شکۆدارەکەی کە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحی خۆشەویستیەوە بەخۆڕایی پێیداوین. | 6 |
al la laŭdo de la gloro de Lia graco, per kiu Li favoris nin en la Amata;
ئێمە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا و بەهۆی خوێنی ئەوەوە کڕدراینەوە، واتە لێخۆشبوونی گوناهمان وەرگرت، بەگوێرەی دەوڵەمەندی نیعمەتەکەی، | 7 |
en kiu ni havas la elaĉeton per lia sango, la pardonon de niaj pekoj, laŭ la riĉo de lia graco,
ئەوەی بەوپەڕی دانایی و تێگەیشتنەوە بەسەرمانی داباراند. | 8 |
kiun li abundigis al ni en ĉia saĝeco kaj prudento,
نهێنی خواستی خۆی پێ ناساندین، بەگوێرەی خۆشحاڵی خۆی کە لە ڕێگەی مەسیحەوە مەبەستی بوو، | 9 |
sciiginte al ni la misteron de Lia volo, laŭ Lia bonvolo, kiun Li antaŭdecidis en li,
بۆ بەجێگەیاندنی لە تەواوی زەمانەدا، تاکو هەموو شتێک لە زەوی و ئاسمان لەژێر دەسەڵاتی مەسیحدا و لە ڕێگەی ئەوەوە یەک بخات. | 10 |
por dispono en la pleneco de la tempo, por sumigi en Kristo ĉion, kio estas en la ĉieloj kaj sur la tero;
خودا پێشوەخت بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا ئێمەی هەڵبژارد تاکو بەگوێرەی پلانەکەی بۆ ئەو بین. خودا هەموو شتێک بەگوێرەی مەبەست و ویستی خۆی بەڕێوە دەبات، | 11 |
en li, en kiu ni fariĝis heredaĵo, destinite laŭ la antaŭdecido de Tiu, kiu ĉion faras laŭ la intenco de Sia volo;
بۆ ئەوەی ئێمە کە یەکەمین بووین هیوای خۆمان بە مەسیحەوە گرێ بدەین، ببینە مایەی ستایشکردن بۆ شکۆی مەسیح. | 12 |
por ke ni estu por la laŭdo de Lia gloro, ni, kiuj antaŭe esperis en Kristo;
هەروەها ئێوە، کاتێک گوێتان لە پەیامی ڕاستی گرت کە مزگێنیی ڕزگاریتانە، خودا ئێوەی لەگەڵ مەسیحدا کرد بە یەک، چونکە کاتێک باوەڕتان هێنا ڕۆحی پیرۆزی بەڵێنپێدراو وەک مۆرێک دەستنیشانی کردن. | 13 |
en kiu vi ankaŭ esperas, aŭdinte la vorton de la vero, la evangelion de via savo; al kiu ankaŭ kredinte, vi estas sigelitaj per la Sankta Spirito de promeso,
ڕۆحی پیرۆزیش پێشەکی دەستەبەری میراتەکەمانە، بۆ کڕینەوەی گەلی تایبەتی خودا، بۆ ستایشکردنی شکۆیەکەی. | 14 |
kiu estas antaŭgarantiaĵo de nia heredaĵo, por la elaĉeto de la posedaĵo, por laŭdo de Lia gloro.
لەبەر ئەم هۆیە کاتێک منیش باوەڕی ئێوەم بیست بە عیسای خاوەن شکۆ و خۆشەویستیتان بۆ هەموو گەلی پیرۆزی خودا، | 15 |
Pro tio mi ankaŭ, aŭdinte pri via fido al la Sinjoro Jesuo, kaj via amo al ĉiuj sanktuloj,
بێ وەستان لە پێناوتاندا سوپاسی خودا دەکەم، لە نوێژەکانمدا یادتان دەکەم. | 16 |
ne ĉesas danki pro vi, vin nomante en miaj preĝoj;
داوا دەکەم لە باوکی شکۆدار، کە خودای عیسای مەسیحی پەروەردگارمانە، ڕۆحی دانایی و ئاشکراکردنتان بداتێ هەتا بتوانن بە شێوەیەکی دروست بیناسن. | 17 |
por ke la Dio de nia Sinjoro Jesuo Kristo, la Patro de gloro, donu al vi spiriton de saĝeco kaj malkaŝo en la konado de Li;
نزا دەکەم بیروهۆشتان ڕووناک بێتەوە تاکو بزانن چییە ئەو هیوایەی ئێوەی بۆ بانگ کراون، هەروەها لە شکۆ و دەوڵەمەندیی میراتەکەی بۆ خوشک و برا پیرۆزەکان تێبگەن، | 18 |
dum la okuloj de via koro estas lumigataj, por ke vi sciu, kia estas la espero de Lia voko, kaj kia la riĉeco de la gloro de Lia heredaĵo en la sanktuloj,
هەروەها گەورەیی بێ سنووری هێزەکەشی بۆ ئێمە کە باوەڕدارین. ئەم هێزە هەمان ئەو توانا مەزنەیە | 19 |
kaj kia la supermezura grandeco de Lia potenco al ni, kiuj kredas, laŭ la energio de la efikeco de Lia forto,
کە خودا بەکاریهێنا ئەو کاتەی کە مەسیحی لەنێو مردووان هەستاندەوە و لە دەستەڕاستی خۆی لە شوێنەکانی ئاسماندا داینا، | 20 |
kiun Li faris en Kristo, relevante lin el la mortintoj, kaj sidigante lin dekstre de Li en la ĉieloj,
لە سەرووی هەموو فەرمانڕەوا و حوکومڕان و هێز و دەسەڵاتێک و هەموو ئەوانەی ناویان هەیە، نەک تەنها لەم دنیایە، بەڵکو لەو دنیاش. (aiōn ) | 21 |
multe super ĉiu reganto kaj aŭtoritato kaj potenco kaj regeco, kaj ĉiu nomo nomata, ne nur en ĉi tiu mondo, sed ankaŭ en la estonta; (aiōn )
خودا هەموو شتێکی خستە ژێر پێیەکانی، لە سەرووی هەموو شتێکدا کردییە سەر بۆ کڵێسا، | 22 |
kaj ĉion Li metis sub liajn piedojn, kaj donis lin kiel kapon super ĉio por la eklezio,
کە جەستەی مەسیحە، واتە پڕیی ئەو بە هەموو شێوەیەک هەموو گەردوون پڕ دەکات. | 23 |
kiu estas lia korpo, la pleneco de Tiu, kiu plenigas ĉion en ĉio.