< ئەفەسۆس 4 >
منی بەندکراو لە پێناوی مەسیحی خاوەن شکۆ لێتان دەپاڕێمەوە بە شێوەیەک بژین شایانی ئەم بانگەوازە بێت کە پێی بانگکراون. | 1 |
Obsecro itaque vos ego vinctus in Domino, ut digne ambuletis vocatione, qua vocati estis,
بەوپەڕی بێفیزی و دڵنەرمی و ئارامگرتنەوە، بە خۆشەویستی بەرگەی یەکتری بگرن. | 2 |
cum omni humilitate, et mansuetudine, cum patientia, supportantes invicem in charitate,
تێکۆشەر بن بۆ پاراستنی یەکێتی ڕۆحی پیرۆز بە پشتێنی ئاشتی. | 3 |
soliciti servare unitatem Spiritus in vinculo pacis.
هەروەک یەک جەستە و یەک ڕۆح هەیە، بۆ یەک هیوای بانگەوازەکەتان کە بانگکران، | 4 |
Unum corpus, et unus Spiritus, sicut vocati estis in una spe vocationis vestrae.
یەک پەروەردگار، یەک باوەڕ، یەک لەئاوهەڵکێشان، | 5 |
Unus Dominus, una fides, unum baptisma.
یەک خودا، باوکی هەمووانە، گەورەی هەمووانە، لەناو ناخی هەموواندا کار دەکات و لەنێو هەموواندایە. | 6 |
Unus Deus et Pater omnium, qui est super omnes, et per omnia, et in omnibus nobis.
بەڵام بەگوێرەی پێوانەی بەخشینی مەسیح نیعمەت بە هەر یەکێکمان دراوە، | 7 |
Unicuique autem nostrum data est gratia secundum mensuram donationis Christi.
بۆیە دەفەرموێ: [کاتێک ئەو بەرزبووەوە بۆ بەرزایی، دیلێکی زۆری لەگەڵ خۆی برد، دیاری بە خەڵکی بەخشی.] | 8 |
Propter quod dicit: Ascendens in altum captivam duxit captivitatem: dedit dona hominibus.
مەبەست لە «بەرزبووەوە» چییە، جگە لەوەی کە دابەزیوەتە نزمترین شوێنی زەوی؟ | 9 |
Quod autem ascendit, quid est, nisi quia et descendit primum in inferiores partes terrae?
ئەوەی دابەزی هەر خۆی بەرزبووەوە بۆ سەر هەموو ئاسمان، تاکو هەمووی پڕ بکاتەوە. | 10 |
Qui descendit, ipse est et qui ascendit super omnes caelos, ut impleret omnia.
ئیتر مەسیح بە هەندێکی دا ببنە نێردراو، هەندێک پێغەمبەر، هەندێک مزگێنیدەر، هەندێک شوان و مامۆستا، | 11 |
Et ipse dedit quosdam quidem Apostolos, quosdam autem Prophetas, alios vero Evangelistas, alios autem pastores, et doctores
بۆ ئامادەکردنی گەلی پیرۆزی خۆی بۆ کاری خزمەت، بۆ بنیادنانی جەستەی مەسیح، | 12 |
ad consummationem sanctorum in opus ministerii, in aedificationem corporis Christi:
هەتا هەموومان بگەین بە یەکێتی باوەڕ و ناسینی کوڕی خودا، ببینە مرۆڤێکی پێگەیشتوو، بگەینە ئەندازەی تەواوی پڕیێتی مەسیح. | 13 |
donec occurramus omnes in unitatem fidei, et agnitionis filii Dei, in virum perfectum, in mensuram aetatis plenitudinis Christi:
بۆ ئەوەی لەمەولا ساوا نەبین، شێواو و هەڵگیراو بە هەموو بایەکی فێرکردن، بە فێڵی خەڵکی، بە مەکر بەرەو چەواشەی تەڵەکەبازی، | 14 |
ut iam non simus parvuli fluctuantes, et circumferamur omni vento doctrinae in nequitia hominum, in astutia ad circumventionem erroris.
بەڵکو لە خۆشەویستیدا ڕاستگۆ بین، با لە هەموو شتێکدا گەشە بکەین، لەناو ئەوەی سەرە، واتە مەسیح. | 15 |
Veritatem autem facientes in charitate, crescamus in illo per omnia, qui est caput Christus:
بەهۆی مەسیحەوە هەموو کڵێسا لە خۆشەویستیدا گەشە دەکات و خۆی بنیاد دەنێت، وەک چۆن ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ تێک هەڵکێشراون و بە جومگەکان بەیەکەوە بەستراونەتەوە، هاوکاری یەکتری دەکەن. | 16 |
ex quo totum corpus compactum, et connexum per omnem iuncturam subministrationis, secundum operationem in mensuram uniuscuiusque membri, augmentum corporis facit in aedificationem sui in charitate.
لەبەر ئەوە پێتان دەڵێم و بە ناوی مەسیحی خاوەن شکۆوە پێداگریش لەسەر ئەمە دەکەم، کە ئیتر وەک ناجولەکەکان مەژین، ئەوانەی کە بیریان پووچە، | 17 |
Hoc igitur dico, et testificor in Domino, ut iam non ambuletis, sicut et Gentes ambulant in vanitate sensus sui,
کە مێشکیان تاریکە، لەبەر ئەو نەزانییەی تێیاندایە و لەبەر دڵڕەقییان لە ژیانی خودا دابڕاون. | 18 |
tenebris obscuratum habentes intellectum, alienati a vita Dei per ignorantiam, quae est in illis, propter caecitatem cordis ipsorum,
ئەوانەی هەستیان نەماوە خۆیان داوەتە دەست بەڕەڵایی، بۆ ئەوەی بە چاوچنۆکییەوە هەموو کارێکی گڵاو بکەن. | 19 |
qui desperantes, semetipsos tradiderunt impudicitiae, in operationem immunditiae omnis in avaritiam.
بەڵام ئێوە بەم شێوەیە فێری مەسیح نەبوون، | 20 |
Vos autem non ita didicistis Christum,
کاتێک لەبارەی مەسیحەوە بیستتان و بەگوێرەی ئەو ڕاستییەی کە لە عیسادایە فێرکراون. | 21 |
si tamen illum audistis, et in ipso edocti estis, sicut est veritas in Iesu.
سەبارەت بە شێوازی ژیانی پێشووتان فێرکراون کە مرۆڤە کۆنەکە دابکەنن، چونکە بە ئارەزووە هەڵخەڵەتێنەرەکانی گەندەڵ بووە، | 22 |
Deponite vos secundum pristinam conversationem veterem hominem, qui corrumpitur secundum desideria erroris.
هەروەها شێوازی بیرکردنەوەتان نوێ بکەنەوە و | 23 |
Renovamini autem spiritu mentis vestrae,
مرۆڤی نوێ لەبەر بکەن، ئەوەی خودا وەکو خۆی بەدیهێناوە لە ڕاستودروستی و پیرۆزیی ڕاستەقینە. | 24 |
et induite novum hominem, qui secundum Deum creatus est in iustitia, et sanctitate veritatis.
بۆیە واز لە درۆ بهێنن، با هەریەکە ڕاستگۆ بێ لەگەڵ نزیکەکەی، چونکە ئەندامی یەک جەستەین. | 25 |
Propter quod deponentes mendacium, loquimini veritatem unusquisque cum proximo suo: quoniam sumus invicem membra.
[کاتێک تووڕە دەبن، گوناه مەکەن.] مەهێڵن ڕۆژ ئاوا بێت بەسەر تووڕەییتاندا، | 26 |
Irascimini, et nolite peccare: sol non occidat super iracundiam vestram.
دەرفەت بۆ شەیتان مەڕەخسێنن. | 27 |
Nolite locum dare diabolo:
دز ئیتر با دزی نەکات، بەڵکو با ڕەنج بدات و بە دەستی خۆی ئیشێکی پاک بکات، تاکو هەیبێت بداتە ئەوەی پێویستی پێیەتی. | 28 |
qui furabatur, iam non furetur: magis autem laboret, operando manibus suis, quod bonum est, ut habeat unde tribuat necessitatem patienti.
وشەی خراپ لە دەمتان دەرنەچێت، بەڵکو هەرچییەکی باشە بۆ بنیادنان، بەگوێرەی پێویستی، تاکو نیعمەت بداتە گوێگران. | 29 |
Omnis sermo malus ex ore vestro non procedat: sed siquis bonus ad aedificationem fidei ut det gratiam audientibus.
ڕۆحی پیرۆزی خودا خەمبار مەکەن، ئەوەی بۆ ڕۆژی ڕزگاری پێی مۆرکران. | 30 |
Et nolite contristare Spiritum sanctum Dei: in quo signati estis in die redemptionis.
هەموو تاڵی و تووڕەیی و توندی و هاوارکردن و بوختان و هەموو دڵڕەشییەک فڕێبدەن. | 31 |
Omnis amaritudo, et ira, et indignatio, et clamor, et blasphemia tollatur a vobis cum omni malitia.
لەگەڵ یەکتری نەرمونیان و بە بەزەیی بن، لە یەکتری خۆشبن، هەروەک چۆن خودا بە یەکبوونتان لەگەڵ مەسیح لێتان خۆشبوو. | 32 |
Estote autem invicem benigni, misericordes, donantes invicem sicut et Deus in Christo donavit vobis.