< ئەفەسۆس 3 >
بەهۆی ئەمەوە، من کە پۆڵسم، لە پێناوی ئێوەی ناجولەکە ئێستا دیلی عیسای مەسیحم… | 1 |
Huius rei gratia, ego Paulus vinctus Christi Iesu, pro vobis Gentibus,
بێگومان گوێتان لەوە بووە کە ئەرکی ڕاگەیاندنی نیعمەتی خودا بۆ ئێوە بە من سپێردراوە، | 2 |
si tamen audistis dispensationem gratiæ Dei, quæ data est mihi in vobis:
کە خودا بە ئاشکراکردن نهێنییەکەی بۆ دەرخستم، هەروەک پێشتر بە کورتی نووسیم. | 3 |
quoniam secundum revelationem notum mihi factum est sacramentum, sicut supra scripsi in brevi:
بە خوێندنەوەی ئەم نامەیە، دەتوانن لە تێگەیشتنی من لە نهێنی مەسیح حاڵی بن، | 4 |
prout potestis legentes intelligere prudentiam meam in mysterio Christi:
ئەو نهێنییەی بۆ هیچ کەسێک لە نەوەکانی پێشتر ئاشکرا نەکراوە، وەک ئێستا بە ڕۆحی پیرۆز بۆ نێردراوە پیرۆزەکانی و پێغەمبەران ئاشکرا کرا. | 5 |
quod aliis generationibus non est agnitum filiis hominum, sicuti nunc revelatum est sanctis Apostolis eius, et Prophetis in Spiritu,
نهێنییەکە ئەوەیە کە لە ڕێگەی پەیامی ئینجیلەوە ناجولەکە بوو بە هاومیراتی جولەکە و پێکەوە بوونە ئەندامانی یەک جەستە و هاوبەشی ئەو بەڵێنەی کە بەهۆی عیسای مەسیحەوە پێمان دراوە. | 6 |
Gentes esse coheredes, et concorporales, et comparticipes promissionis eius in Christo Iesu per Evangelium:
بەپێی هێزە کردەییەکەی خودا و بەگوێرەی بەخشینی نیعمەتەکەی کە پێمدرا، بوومە خزمەتکاری پەیامی ئینجیل. | 7 |
Cuius factus sum minister secundum donum gratiæ Dei, quæ data est mihi secundum operationem virtutis eius.
هەرچەندە من بچووکترینی هەموو گەلی پیرۆزی خودام، ئەم نیعمەتە درایە من: مژدەی دەوڵەمەندی بێ سنووری مەسیح بدەمە نەتەوەکان و | 8 |
Mihi omnium sanctorum minimo data est gratia hæc, in Gentibus evangelizare investigabiles divitias Christi,
پلانی ئەم نهێنییە بۆ هەمووان ڕوون بکەمەوە، ئەوەی لە دێرزەمانەوە بەهۆی خوداوە شاردراوەتەوە، ئەوەی هەموو شتێکی بەدیهێناوە، (aiōn ) | 9 |
et illuminare omnes, quæ sit dispensatio sacramenti absconditi a sæculis in Deo, qui omnia creavit, (aiōn )
بۆ ئەوەی ئێستا لە ڕێگەی کڵێساوە، دانایی هەمەجۆرەی خودا بۆ فەرمانڕەوا و دەسەڵاتداران لە شوێنەکانی ئاسمان زانراو بێت، | 10 |
ut innotescat principatibus, et potestatibus in cælestibus per Ecclesiam, multiformis sapientia Dei,
بەگوێرەی خواستی هەتاهەتایی، ئەوەی بەهۆی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوە هێنایە دی. (aiōn ) | 11 |
secundum præfinitionem sæculorum, quam fecit in Christo Iesu Domino nostro: (aiōn )
بەهۆی یەکبوونمان لەگەڵ مەسیح و باوەڕهێنانمان پێی، بە دڵنیاییەوە ئەو ئازادییەمان هەیە بۆ چوونە لای خودا. | 12 |
In quo habemus fiduciam, et accessum in confidentia per fidem eius.
بۆیە داواتان لێ دەکەم لە ناخۆشییەکانم ورە بەرنەدەن کە بۆ ئێوەیە، شکۆمەندی ئێوەیە. | 13 |
Propter quod peto ne deficiatis in tribulationibus meis pro vobis: quæ est gloria vestra.
لەبەر ئەمە چۆک بۆ باوک دادەدەم، | 14 |
Huius rei gratia flecto genua mea ad Patrem Domini nostri Iesu Christi,
ئەوەی هەموو خێزانێک لە ئاسمان و سەر زەوی بوونیان لە ئەوەوە سەرچاوەی گرتووە. | 15 |
ex quo omnis paternitas in cælis, et in terra nominatur,
لێی دەپاڕێمەوە کە بەپێی دەوڵەمەندی شکۆی خۆی بەهێزتان بکات لە ڕێگەی ڕۆحەکەی کە لە ناختاندایە، | 16 |
ut det vobis secundum divitias gloriæ suæ, virtute corroborari per Spiritum eius in interiorem hominem,
تاکو بە باوەڕ مەسیح لە دڵتاندا نیشتەجێ بێت و ڕەگ و بناغەتان لە خۆشەویستیدا دابمەزرێت، | 17 |
Christum habitare per fidem in cordibus vestris: in charitate radicati, et fundati,
تاکو توانادار بن، لەگەڵ تەواوی گەلی پیرۆزی خودا تێبگەن کە پانی و درێژی و بەرزی و قووڵی خۆشەویستی مەسیح چییە، | 18 |
ut possitis comprehendere cum omnibus sanctis, quæ sit latitudo, et longitudo, et sublimitas, et profundum:
تاکو ئەم خۆشەویستییە بناسن کە لە سەرووی زانیارییەوەیە، بۆ ئەوەی پڕبن لە هەموو پڕیێتی خودا. | 19 |
scire etiam supereminentem scientiæ charitatem Christi, ut impleamini in omnem plenitudinem Dei.
بۆ ئەو خودایەی توانادارە هەموو شتێک بکات زۆر زیاتر لەوەی کە داوای دەکەین یان بیری لێ دەکەینەوە، بەگوێرەی ئەو هێزەی کە تیاماندا کار دەکات، | 20 |
Ei autem, qui potens est omnia facere superabundanter quam petimus, aut intelligimus, secundum virtutem, quæ operatur in nobis:
با نەوە لەدوای نەوە، خودا بۆ هەتاهەتایە لە کڵێسا و لە عیسای مەسیحدا شکۆدار بێت. ئامین. (aiōn ) | 21 |
Ipsi gloria in Ecclesia, et in Christo Iesu in omnes generationes sæculi sæculorum. Amen. (aiōn )