< ئەفەسۆس 2 >

ئێوەش بەهۆی خراپە و گوناهەکانتانەوە مردبوون 1
你們從前因著你們的過犯和罪惡是死的;
کە پێشتر تێیدا دەژیان کاتێک پەیڕەوی ڕێبازی ئەم جیهانە و سەرۆکی دەسەڵاتی هەواتان دەکرد، ئەو ڕۆحەی ئێستا لە یاخیبوواندا کار دەکات. (aiōn g165) 2
那時你們生活在過犯罪惡中,跟隨這世界的風氣,順從空中權能的首領,即現今在悖逆之子身上發生作用的惡神。 (aiōn g165)
ئێمەش هەموو لەوان بووین، لە هەوەسەکانی سروشتی دنیاییماندا دەژیاین، بە خواستەکانی ئەم سروشتە و بیرەکانیمان دەکرد، وەکو خەڵکی دیکە بە سروشت شایانی تووڕەیی خودا بووین. 3
就連我們從前也都在這樣環境中生活過,放縱肉身的私慾,照肉身和心意所喜好的行事,且生來就是易怒之子,和別人一樣。
بەڵام خودا کە دەوڵەمەندە لە بەزەیی، لەبەر ئەو خۆشەویستییە مەزنەی بۆ ئێمەی دەربڕیوە، 4
然而富於慈悲的天主,因著祂愛我們的大愛,
ئێمە کە بەهۆی گوناهەکان مردبووین، لەگەڵ مەسیح زیندووی کردینەوە. بە نیعمەت ڕزگارتان بووە. 5
竟在我們因過犯死了的時候,使我們同基督一起生活──可見你們得救,是由於恩寵──
خودا ئێمەی لەگەڵ عیسای مەسیحدا هەستاندەوە و بەهۆی ‏یەکبوون لەگەڵ ئەودا لە شوێنەکانی ‏ئاسمان دایناین، 6
且使我們同祂一起復活,在基督耶穌內使我們同祂一起坐在天上,
تاکو لە دنیای داهاتوو دەوڵەمەندی نیعمەتی بێ هاوتای خۆی لە ڕێگەی میهرەبانییەکەیەوە بۆ ئێمە دەربخات کە لەگەڵ عیسای مەسیحدا یەکین. (aiōn g165) 7
為將自己無限豐富的恩寵,即祂在基督耶穌內,對我們所懷有的慈惠,顯示給未來的世代。 (aiōn g165)
لەبەر ئەوەی بە نیعمەت ڕزگارتان بوو لە ڕێگەی باوەڕەوە، ئەمەش لە خۆتانەوە نییە، بەڵکو دیاری خودایە، 8
因為你們得救是由於恩寵,藉著信德,所以信德並不是出於你們自己,而是天主的恩惠;
بە کردار نییە، تاکو کەس شانازی نەکات. 9
不是出於功行,免得有人自誇。
ئێمە دروستکراوی دەستی خوداین و بە یەکبوونمان لەگەڵ عیسای مەسیح دەبینە بەدیهێنراوێک بۆ کاری چاکە، کە خودا پێشتر ئامادەی کردووە تاکو بە ئەنجامی بگەیەنین. 10
原來我們是祂的化工,是在基督耶穌內受造的,為行天主所預備的各種善工,叫我們在這些善工中度日。
بۆیە وەبیرتان بێتەوە، ئێوە بە جولەکەیی لەدایک نەبوون، پێتان دەگوترا «خەتەنە نەکراو» لەلایەن ئەوانەی پێیان دەگوترا «خەتەنەکراو»، ئەوەی لە جەستەدا بە دەست کراوە، 11
所以你們應該記得,你們從前生來本是外邦人,被那些受割損的人──割損本是人手在肉身上所行的──稱為未受割損的人;
ئەو کاتە بێ مەسیح بوون، لە هاوڵاتییەتی ئیسرائیل بێگانە بوون و لە پەیمانەکانی بەڵێن نامۆ بوون، لە جیهاندا بێ هیوا و بێ خودا بوون. 12
記得你們那時沒有默西亞,與以色列社團隔絕,對恩許的盟約是局外人,在這世界上沒有希望,沒有天主。
بەڵام ئێوە ئێستا لەگەڵ عیسای مەسیحدا یەکن، هەرچەندە پێشتر دوور بوون، بە خوێنی مەسیح نزیک بوونەوە. 13
但是現今在基督耶穌內,你們從前遠離天主的人,藉著基督的血,成為親近的了。
لەبەر ئەوەی مەسیح ئاشتی ئێمەیە، جولەکە و ناجولەکەی کرد بە‏ یەک‏، دیواری ناوبڕی دوژمنایەتی ڕووخاند، 14
因為基督是我們的和平,祂使雙方合而為一;祂以自己的肉身,拆毀了中間阻隔的牆壁,就是隻方的仇恨,
بە جەستەی خۆی شەریعەتی تەوراتی بە فەرمان و فەرزەکانییەوە بەلاوە نا، بە ئامانجی ئەوەی بە یەکبوونیان لەگەڵ خۆی لە هەردووکیان مرۆڤێکی نوێ دروستبکات و بەم شێوەیە ئاشتی بچەسپێنێت، 15
並廢除了由規條命令所組成的法律,為把雙方在自己身上造成一個新人,而成就和平。
تاکو هەردووکیان لە یەک لەشدا لەگەڵ خودا ئاشت بکاتەوە بە خاچ، بەوەش دوژمنایەتیی لەناوبرد. 16
祂以十字架誅滅了仇恨,也以十字架使雙方合成一體,與天主和好。
مەسیح هات و مژدەی ئاشتیی بە ئێوە دا کە دوورن هەروەها ئەوانەش کە نزیکن، 17
所以祂來,向你們遠離的人傳布了和平的福音,也向那親近的人傳布了和平,
چونکە لە ڕێگەی ئەوەوە هەردوو لامان لە یەک ڕۆحدا ڕێپێدراویێتیمان هەیە بۆ چوونە لای باوک. 18
因為藉著祂,我們雙方在一個聖神內,才得以進到父面前。
بۆیە ئیتر نامۆ و بێگانە نین، بەڵکو دەبنە هاوڵاتی لەگەڵ گەلی پیرۆزی خودا و بنەماڵەی خودا، 19
所以你們已不再是外方人或旅客,而是聖徒的同胞,是天主的家人;
لەسەر بناغەی نێردراوان و پێغەمبەران بنیاد نراون، عیسای مەسیحیش خۆی گرنگترین بەردی بناغەیە. 20
已被建築在宗徒和先知的基礎上,而基督耶穌自己卻是這建築物的角石,
هەموو خانووەکە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا پێکەوە بەستراوە و گەشە دەکات هەتا ببێتە پەرستگایەکی پیرۆز بۆ مەسیح. 21
靠著祂,整個建築物結構緊湊,逐漸擴大,在主內成為一座聖殿;
ئێوەش بە یەکبوون لەگەڵ ئەودا پێکەوە بنیادنراون، تاکو ببنە خانووێک بۆ ڕۆحی خودا. 22
並且靠著祂,你們也一同被建築,因著聖神,成為天主的住所。

< ئەفەسۆس 2 >