< ئەفەسۆس 1 >

لە پۆڵسەوە کە بە خواستی خودا نێردراوی عیسای مەسیحە، بۆ گەلی پیرۆزی خودا لە شاری ئەفەسۆس، بۆ ئەوانەی کە بە یەکبوون لەگەڵ عیسای مەسیحدا دڵسۆزن: 1
This letter comes from Paul, an apostle of Christ Jesus according to God's will, to the Christians in Ephesus and those who trust in Christ Jesus.
با نیعمەت و ئاشتی لە خودای باوکمان و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆوە لەگەڵتان بێت. 2
Grace and peace to you from God our Father and the Lord Jesus Christ.
ستایش بۆ خودا، باوکی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان، کە ئێمەی بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا بە هەموو بەرەکەتێکی ڕۆحی لە شوێنەکانی ئاسماندا بەرەکەتدار کردووە، 3
Praise God the Father of our Lord Jesus Christ, who has blessed us in Christ with all that's spiritually good in the heavenly world,
وەک پێش دامەزراندنی جیهان بە یەکبوونمان لەگەڵ مەسیحدا هەڵیبژاردین، تاکو لەبەردەمی پیرۆز و بێ گلەیی بین. 4
just as he chose us to be in him before the beginning of this world, so that in love we could be holy and without fault before him.
پێشتر بە خۆشەویستی ئێمەی دیاری کرد، تاکو لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە بەگوێرەی خواستی خۆشحاڵانەی، وەکو منداڵی خۆی لە خۆیمان بگرێتەوە، 5
He decided in advance to adopt us as his children, working through Jesus Christ to bring us to himself. He was happy to do this because this is what he wanted.
ئەمەش دەبێتە مایەی ستایشکردنی نیعمەتە شکۆدارەکەی کە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحی خۆشەویستیەوە بەخۆڕایی پێیداوین. 6
So we praise him for his glorious grace that he so kindly gave us in his beloved Son.
ئێمە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا و بەهۆی خوێنی ئەوەوە کڕدراینەوە، واتە لێخۆشبوونی گوناهمان وەرگرت، بەگوێرەی دەوڵەمەندی نیعمەتەکەی، 7
Through him we gain salvation through his blood, the forgiveness of our sins as a result of his priceless grace
ئەوەی بەوپەڕی دانایی و تێگەیشتنەوە بەسەرمانی داباراند. 8
that he so generously provided for us, together with all wisdom and understanding.
نهێنی خواستی خۆی پێ ناساندین، بەگوێرەی خۆشحاڵی خۆی کە لە ڕێگەی مەسیحەوە مەبەستی بوو، 9
He revealed to us his previously-hidden will through which he was happy to pursue his plan
بۆ بەجێگەیاندنی لە تەواوی زەمانەدا، تاکو هەموو شتێک لە زەوی و ئاسمان لەژێر دەسەڵاتی مەسیحدا و لە ڕێگەی ئەوەوە یەک بخات. 10
at the appropriate time to bring everyone together in Christ—those in heaven and those on the earth.
خودا پێشوەخت بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا ئێمەی هەڵبژارد تاکو بەگوێرەی پلانەکەی بۆ ئەو بین. خودا هەموو شتێک بەگوێرەی مەبەست و ویستی خۆی بەڕێوە دەبات، 11
In him—we were chosen beforehand, according to the plan of the one who is working everything out according to his will,
بۆ ئەوەی ئێمە کە یەکەمین بووین هیوای خۆمان بە مەسیحەوە گرێ بدەین، ببینە مایەی ستایشکردن بۆ شکۆی مەسیح. 12
for the purpose that we who were the first to hope in Christ could praise his glory.
هەروەها ئێوە، کاتێک گوێتان لە پەیامی ڕاستی گرت کە مزگێنیی ڕزگاریتانە، خودا ئێوەی لەگەڵ مەسیحدا کرد بە یەک، چونکە کاتێک باوەڕتان هێنا ڕۆحی پیرۆزی بەڵێنپێدراو وەک مۆرێک دەستنیشانی کردن. 13
In him—you too have heard the word of truth, the good news of your salvation. In him—because you trusted in him you were stamped with the seal of the Holy Spirit's promise,
ڕۆحی پیرۆزیش پێشەکی دەستەبەری میراتەکەمانە، بۆ کڕینەوەی گەلی تایبەتی خودا، بۆ ستایشکردنی شکۆیەکەی. 14
which is a down-payment on our inheritance when God redeems what he's kept safe for himself—us, who will praise and give him glory!
لەبەر ئەم هۆیە کاتێک منیش باوەڕی ئێوەم بیست بە عیسای خاوەن شکۆ و خۆشەویستیتان بۆ هەموو گەلی پیرۆزی خودا، 15
That's the reason, because I've heard of your trust in the Lord Jesus and the love that you have for all Christians,
بێ وەستان لە پێناوتاندا سوپاسی خودا دەکەم، لە نوێژەکانمدا یادتان دەکەم. 16
why I never stop thanking God for you and remember you in my prayers.
داوا دەکەم لە باوکی شکۆدار، کە خودای عیسای مەسیحی پەروەردگارمانە، ڕۆحی دانایی و ئاشکراکردنتان بداتێ هەتا بتوانن بە شێوەیەکی دروست بیناسن. 17
I pray that the God of our Lord Jesus Christ, the glorious Father, may give you a spirit of wisdom to see and know him as he really is.
نزا دەکەم بیروهۆشتان ڕووناک بێتەوە تاکو بزانن چییە ئەو هیوایەی ئێوەی بۆ بانگ کراون، هەروەها لە شکۆ و دەوڵەمەندیی میراتەکەی بۆ خوشک‏ و برا پیرۆزەکان تێبگەن، 18
May your minds be enlightened so you can understand the hope he's called you to— the glorious riches he promises as an inheritance to his holy people.
هەروەها گەورەیی بێ سنووری هێزەکەشی بۆ ئێمە کە باوەڕدارین. ئەم هێزە هەمان ئەو توانا مەزنەیە 19
May you also understand God's amazing power
کە خودا بەکاریهێنا ئەو کاتەی کە مەسیحی لەنێو مردووان هەستاندەوە و لە دەستەڕاستی خۆی لە شوێنەکانی ئاسماندا داینا، 20
that he demonstrated in raising Christ from the dead. God seated Christ at his right hand in heaven,
لە سەرووی هەموو فەرمانڕەوا و حوکومڕان و هێز و دەسەڵاتێک و هەموو ئەوانەی ناویان هەیە، نەک تەنها لەم دنیایە، بەڵکو لەو دنیاش. (aiōn g165) 21
far above any other ruler, authority, power, or lord, or any leader with all their titles—not only in this world, but also in the coming world too. (aiōn g165)
خودا هەموو شتێکی خستە ژێر پێیەکانی، لە سەرووی هەموو شتێکدا کردییە سەر بۆ کڵێسا، 22
God has made everything subject to the authority of Christ, and has given him the responsibility as head over everything for the church,
کە جەستەی مەسیحە، واتە پڕیی ئەو بە هەموو شێوەیەک هەموو گەردوون پڕ دەکات. 23
which is his body, filled full and made complete by Christ, who fills and brings everything to completion.

< ئەفەسۆس 1 >